زين العراق سەنتەری خزمەتگوزاریی بەشداربووانی لە ناوچەی سەدر لە شوێنى تازەى خۆیدا دەكاتەوە كە لەگەڵ پێداویستییەكانى بەشداربووانیدا دەگونجێت

February 22, 2020

لە چوارچێوەى ستراتیژییەتى زین كە مەبەست لێى خزمەتكردنى بەشداربووانە، بە شێوەیەك لە ئاستى دابینكردنى پێداویستى و خواستەكانیاندا بێت و لە هەر شوێنێكى عێراقدا بن لە بەشداربووانییەوە نزیك بێت، کۆمپانیای زین کە یەکێكە لە کۆمپانیاکانی گرووپی زین ی پێشەنگ لە خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیکردن و داتا گوازراوەکان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقا، رایگەیاند شوێنى سەنتەرى خزمەتگوزارییەكانی لە پارێزگای بەغدا ناوچەی سەدر گواستەوە.

لەمبارەیەوە بەڕێز محەمەد سەمیر سەرۆکی بەڕێوەبردنی بازرگانی لە زین العراق وتی "لە سۆنگەی سووربوونی بەردەواممان بۆ دابینکردنی بەرزترین پێوەرەکانی ئەو خزمەتگوزاریی و بەرهەمانەی کە وادەکەن بەشداربووانمان لەگەڵ جیهاندا لە پەیوەندیدا بمێننەوە، بەردەوامبوونی پەیوەندیمان لەگەڵ بەشداربووانمان کاری هەرە لەپێشینەمان دەبێت، و لەبەرئەوەی گرنگیدانەکانمان هەمووی بۆ بەشداربووانمانە، لە هەموو هەنگاوەکانماندا بەردەوام کاردەکەین بۆ جێبەجێکردنی ئەم کەلتوورە، هەر لە پلاندانانەوە بگرە تا دەگاتە کردنەوەی سەنتەرەکانی فرۆشتن و خزمەتگوزاریی، دواتریش پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بە باشترین و خێراترین رێگا، ئەم سەنتەرە نوێیە دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ باشترکردنی ئەزموونی بەشداربووان هاوکات لەگەڵ دابینکردنی پێداویستییەکانیاندا.

شایانی باسە کۆمپانیای زین العراق سەدان بنکەی فرۆشیاریی و خزمەتگوزاریی لە پارێزگا جیاجیاکان و ٣ سەنتەری پەیوەندیکردنی خۆڕایی تەرخانکردووە بۆ ئەوەی بە بەردەوامی و بەدرێژایی رۆژ لەگەڵ بەشداربوواندا لە پەیوەندیدابێت، لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلیکتڕۆنی و پەیجەکانی تۆڕە کۆمەلایەتییەکان، بۆ ئەم مەبەستەش پەیجی زین العراق لە ماڵپەڕی فەیسبووک زیاتر لە ٥ ملیۆن فانی هەیە.

ئەم هەنگاوەش لە ریزى هەوڵەكانى كۆمپانیادایە بۆ لە پەیوەندیدابوون لەگەڵ بەشداربووانیدا لە سەرتاسەرى پارێزگاكانى عێراقدا، و لە رێگەى تۆڕێكى بەرفراوانى سەنتەرەكانى خزمەتگوزاریى و بنكەكانى فرۆشتن لە پێناو دابینكردنى داواكارییەكانیان بە باشترین شێوە و خێراترین رێگا. خزمەتگوزارییەكان لەو سەنتەرەدا بریتین لە كڕین یان گۆڕینەوەى هێڵەكان و دابینكردنى كارتەكانى پڕكردنەوە و پێدانى پارەى فاتورەكان و خزمەتگوزارییەكانى زین كاش و زین سمارت، لەگەڵ راستەوخۆ لەپەیوەندیدا بوون لەگەڵ كارمەندانى زین العراق.

جێی باسە کۆمپانیای زین العراق یەکێکە لە پێشکەوتووترین کۆمپانیاکان لە بواری تەکنەلۆژیا لە عێراقدا، کە بەردەوام بەدوای چۆنیەتی هێنانی نوێترین تەکنەلۆژیادا دەگەڕێت بۆ ئەوەی پێشکەش بە بەشداربووانی بکات، هەروەها کۆمپانیا هەوڵدەدات بگات بە تەواوی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا و رووماڵکردنی تەواوی پارێزگاکانی عێراق، لە رێگەی سەنتەر و بنکە جیاجیاکانی فرۆشتنەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت باشترین و خیراترین خزمەتگوزاریی دابینبکات.