زێنی عێراق بریكار و خاڵە بەرچاوەكانی فرۆشتن لە پارێزگا جیاجیاكان خەڵات دەكات .
كۆمپانیای (زێن) كە یەكێكە لە كۆمپانیاكانی گروپی (زێن)ی پێشەنگ لە خزمەتگوزاری گەیاندن و زانیاری گواستراوە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا، رایگەیاند هەڵمەتێكی دەست پێكردووە بۆ خەڵات كردنی بریكار و خاڵە بەرچاوەكانی فرۆشتن لە پارێزگا جیاجیاكان ئەمەش لە پەرۆشیی بۆ رێزگرتن لێیان و پاداشت كردنیان لە بەرامبەر ئەركە بەردەوامەكانیان لە دابینكردنی پێداویستییەكانی هاوبەشەكانی و پێشكەش كردنی باشترین خزمەتگوزاری پێیان و ئەم دەستپێشخەرییە بۆ دووپات كردنەوەی كاری هاوبەش و بڕوای نێوانی زێنی عێراق و خاڵەكانی فرۆشتن.
هەڵمەتەكە لە 14ی ئەیلوول دەستی پێكرد و هەر یەكە لە پارێزگاكانی بەغدا، بەسرا، میسان، بابل، كەربەلا، دیالا، ئەنبار، كەركوك، واست، و سلێمانیی گرتەوە و تێیدا چەندین دیاری و خەڵاتی بەهادار پێشكەش بە ئامادەبووان لەگەڵ بەخشینی بڕوانامەی رێز لێنان بە هۆی رۆڵی كاریگەریان لە خزمەت كردنی هاوبەشان بەتایبەتی و ئەم هەڵمەتەش بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی هەموو پارێزگاكانی دیكە بگرێتەوە لەم بارەوە زێنی عێراق رایگەیاند كە ئەم دەستپێشخەرییە لە میانەی ستراتیژیەتی زێن دێت بە ئامانجی پتەوكردنی پەیوەندی لەگەڵ خاڵەكانی فرۆشتنی خۆی و پاڵپشتی كردنیان وەك هاوبەشی سەرەكی لە سەركەوتنەكان كە هاوشانە لەگەڵ هەوڵە بەردەوامەكانمان لەگەڵ هاوبەشانمان لە رێگای تۆڕێكی بەرفراوانی بنكەكانی خزمەتگوزاری و خاڵەكانی فرۆشتن لە پارێزگا جیاجیاكانی عێراق بۆ پێشكەش كردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاوبەشان و دابینكردنی پێداویستییەكانیان بە باشترین شێوە، و بەردەوام دەبین لە خەڵات كردنی خاڵە نموونەییەكانی فرۆشتن لە عێراق بۆ هاندانیان لەسەر بەردەوام بوون لە كارەكانیان ئەمەش لە روانگەی دیدی ئێمە كە لەسەر تێگەیشتنی هاوبەش و بەكارهێنەرانی.
شایەنی باسە زێنی عێراق یەكێكە لە پێشكەوتووترین كۆمپانیاكانی بواری تەكنۆلۆجیا لە عێراق و بەردەوام بەدوای چۆنیەتی بەكارهێنانی نوێترین چارەسەری تەكنۆلۆژیا و پێشكەوتووترینیان دەگەڕێت و پێشكەشی هاوبەشانی دەكات كە گرنگترینیان تۆماركردنی ئەلیكترۆنی داتاكانە، هەروەها هەوڵ دەدات، هەروەها هەوڵ دەدات بگاتە زۆرترین چینەكانی كۆمەڵگا و رووماڵكردنی هەموو پارێزگاكانی عێراق لە رێگای بنكە و خاڵەكانی فرۆشتنی بۆ مسۆگەر كردنی دڵنیایی باشترین و خێراترین خزمەتگوزاری.