لە یکەم پەیوەندیی ڤیدیۆییدا بە خزمەتگوزاریی نەوەى سێیەم دواى وەگەڕخستنى لە عێراق، وەزیرى پەیوەندییەکان جەختى لەسەر گرنگى وەبەرهینانى ئەزموونى کەرتى

لە یکەم پەیوەندیی ڤیدیۆییدا بە خزمەتگوزاریی نەوەى سێیەم دواى وەگەڕخستنى لە عێراق، وەزیرى پەیوەندییەکان جەختى لەسەر گرنگى وەبەرهینانى ئەزموونى کەرتى

لە یکەم پەیوەندیی ڤیدیۆییدا بە خزمەتگوزاریی نەوەى سێیەم دواى وەگەڕخستنى لە عێراق، وەزیرى پەیوەندییەکان جەختى لەسەر گرنگى

تایبەت لە پەرەپێدانى کەرتى پەیوەندییەکان لە عێراق کردەوە...

دواى بەکارخستنى خزمەتگوزاریی نەوەى سییەم لە 2015/1/1  کۆمپانیاى "زین العراق"ى پێشەنگ لە بوارى پەیوەندى گەڕۆک و گواستنەوەى داتا، یەکەم پەیوەندی ڤیدیۆیی بە بەکارهێنانى نەوەى سێیەم و بەخێراییە بێوێنەکەى کە پاڵپشتى لە تایبەتمەندیی پەیوەندی وێنەییش دەکات، لەگەڵ بەڕێز حەسەن راشد وەزیرى پەیوەندییەکانى عێراق ئەنجامدا.
بەڕێز وەزیرى پەیوەندییەکان سوپاسگوزاریی خۆی بۆ هەموو ئەو کەسانە نیشان دا کە بەشداربوون لە بەکارخستنى خزمەتگوزاریی نەوەى سێیەم لە عێراق، هەرچەندە دواکەوت بەڵام بەکارخستنى لە ئێستادا، دەروازەى نوێ بەڕووى پەرەپێداەنى کەرتى تەکنۆلۆژیاى زانیاریی لە عێراق دەکاتەوە و هەنگاوێکیشە لەسەر ئاراستەى راست. راشد هەروەها جەختى کردەوە کەرتى تایبەت هاوبەشێکى گرنگ و کارایە لە سەرخستنى هەر پرۆژەیەکى ئایندەییدا لەبەر ئەوەى ئەم کۆمپانیایانە تواناى راستەقینەیان هەیە کە یارممەتیدەرە بۆ سەرخستتنى لەو باورەدا جگە لەمەش تەکنۆلۆژیاى نوێ و پێشکەوتوویان هەیە وەکو ئەوەى کە جیهانى پێشکەوتوو هەیەتى، بۆیە ئێمە لە کارنامەى وەزارەتماندا جەختمان لە پێویستى بەشداریپێکردنى کەرتى تایبەت لە سەرجەم پرۆژەکانى ئایندەمان کردووەتەوە بۆ ئەوەى گەرەنتى سەرکەوتنى پرۆژەکان و پێشکەشکردنى باشترین خزمەتگوزاریی بکەین ئەمەش لە لایەک دەبێتە هۆی سەرکەوتنى کارى وەزارەت و پێکهاتەکەى و بەدیهاتنى ئامانجە دارێژراوەکانى و لەلایەکى دیکە سوودى بۆ کۆمپانیاکانى کەرتى تایبەت دەبێت.
جەختى لەوەش کردەوە کە سیایەتى وەزارەت، بریتییە لە کرانەوە بەرووى هەموواندا بەڵام بە مەرجى کوالیتى و ئەزموون و توانایەکى وەها کە بۆ کارکردن لە نیوان کەرتى گشتى و کەرتى تایبەت دەستبدات.
لای خۆیەوە بەڕیز حەیدەر رازى سەرۆکى کارگێرى تەکنیکى زین العراق لە پەیوەندییەکەیدا لەگەل وەزیریى پەیوەندییەکان، سوپاسی هەموو ئەوانەى کرد کە کاریان لە سەر بەکارخستنى خزمەتگوزارییەکە کردووە و بەڵینى بە هەموو بەشداربووان دا کە خزمەتگوزاریی نایاب لە زیًن العراق ببینن بە پێى بەرزترینن ستانداردى نێودەوڵەتى پشتپێبەستراو، بەرێز رازى هەروەها پوختەیەکى لەسەر قۆناغەکانى بەکارخستنى خزمەتگوزارییەکە و میکانیزمى بەشداریکردن و نرخى خزمەتگوزارییەکانى بۆ جەنابی وەزیری باسکرد.