كۆمپانیای زین رێككه‌وتننامه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌ریكسۆن تا ساڵی 2021 درێژكرده‌وه .
كۆمپانیای زین عێراق كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشه‌نگی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئینته‌رنێتی گوازراوه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا و هه‌روه‌ها ناوی له بۆرسه‌ی عێراق بۆ دراوه دارییه‌كان له ژێر چه‌تری كۆمپانیای خاته‌م بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان تۆماركراوه، رایگه‌یاند ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی تۆڕی كۆمپانیای زین عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌ریكسۆن تا ساڵی 2021 درێژكرده‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش له ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتنی كۆمپانیای ئه‌ریكسۆنه‌وه دێت له به‌ڕێوه‌بردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌كانی ته‌كنۆلۆژیای زانیاری و خزمه‌تگوزارییه به‌هاداره‌كانییه‌وه له پێشكه‌شكردن و زیادكردنی به خزمه‌تگوزارییه‌كانی زین عێراق له ماوه‌ی ساڵی 2012.
له به‌نده‌كانی گرێبه‌سته نوێیه‌كه، كۆمپانیای زین عێراق پێگه پێشه‌نگایه‌تییه‌كه‌ی پێشده‌خات وه‌ك هاوبه‌شێكی باوه‌ڕپێكراوی كۆمپانیای ئه‌ریكسۆن ئه‌وه‌ش له رێگای زیادكردنی بنكه‌ی چالاكی خزمه‌تگوزارییه‌كان و بنكه‌ی چالاكیی وزه‌ی تۆڕه‌كه‌ی. ئه‌م هه‌نگاوه ئاماژه‌یه‌كه كه كۆمپانیای زین عێراق ده‌بێته خاوه‌نی توانایه‌كی گه‌وره‌تر له دابینكردنی ئه‌زموونی به‌كارهێنانی باشترین بۆ به‌شداربووانی له رێگای به‌ڕێوه‌بردنی خزمه‌تگوزارییه پێشكه‌شكراوه‌كانی به شێوه‌یه‌كی گشتگیر.
سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای زین عێراق عه‌لی زاهید له‌م باره‌یه‌وه ووتی " كۆمپانیای زین به نزیكایه‌تی 5 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانی كردووه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی چالاكییه‌كانی له عێراق و درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته نیشانه‌ی پابه‌ندبوونمانه له پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به به‌شداربووانمان ئه‌وه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كان و له ئه‌نجامی پشتبه‌ستن به‌و پێنج ساڵه‌ی سه‌ره‌تا، ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌ریكسۆن پارێزگاری له پاراستنی پێوه‌ر و پێشكشكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانمان به باشترین شێوه ده‌كات.
له‌و باوه‌ڕه‌داین له پێنج ساڵی داهاتوودا، له سۆنگه‌ی كاری به‌رده‌واممانه‌وه له پێشخستن و فراوانكردنی تۆڕه‌كه‌مان، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌تر به‌ده‌ستده‌هێنێن له پێناو گه‌ره‌نتیكردنی پێشكه‌شكردنی باشترین به به‌شداربووانمان.
لای خۆیه‌وه خاتوون رافیه ئیبراهیم، سه‌رۆكی كۆمپانیای ئه‌ریكسۆن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا ووتی : بوونی ئه‌و خاڵه ئه‌رێنیانه له رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئێستامان له‌گه‌ڵ زین عێراق یارمه‌تدیده‌رێكی گه‌وره ده‌بێت له گواستنه‌وه‌ی تۆڕ به‌ره‌و گواستنه‌وه بۆ به‌هێزكردنی توانای خزمه‌تگوزارییه‌كان، و وه‌ك كۆمپانیایه‌كی پێشكه‌شكاری خزمه‌تگوزارییه‌كان لای خۆمانه‌وه هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین".
ئامانجی دیزاینكردنی خزمه‌تگوزارییه پێشكه‌شكراوه‌كانی كۆمپانیای زین له لایه‌ن ئه‌رییكسۆنه‌وه دابینكردنی ته‌واوی پێداویستییه‌كانی به‌شدرابووانی زین عێراقه له رووی پێوه‌ر و توانای خزمه‌تگوزارییه‌كان كه هاوته‌ریبن له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژی و پێشخستنی تواناكانی زین بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاریی به به‌شداربووانی.