كۆمپانیای زینی عێراق و كۆمپانیای EXFO رایانگه‌یاند، به ئامانجی په‌ره‌پێدانی پڕۆسه‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و باشتركردنی ئه‌زموونی به‌شداربووان، رێككه‌وتنه درێژخایه‌نه‌كه‌یان نوێكرده‌وه. ڕێککەوتنەكه دەرفەت بە زین ده‌به‌خشێت سوود لە تەکنیکی دڵنیایی خزمەتگوزاریی EXFO وه‌ربگرێت بۆ چاودێریکردنی ئەدای تۆڕ و سیسته‌می ده‌ستپێخه‌ریكردن و دیاریكردن و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌وله‌ویه‌تی خزمه‌تگوزارییه‌كان و هاوكات تێگه‌یشتن له پێداویستییه‌كانی به‌شداربووان به شێوه‌یه‌كی باشتر به ئامانجی گۆڕینی بنكه‌ی چالاكییه‌كانی تۆڕه‌كانی مۆبایل (NOC) بۆ بنكه‌ی چالاكییه‌كانی پاراستنی زانیارییه‌كان (SOC).
كۆمپانیای زینی عێراق و كۆمپانیای EXFO رایانگه‌یاند، به ئامانجی په‌ره‌پێدانی پڕۆسه‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و باشتركردنی ئه‌زموونی به‌شداربووان، رێككه‌وتنه درێژخایه‌نه‌كه‌یان نوێكرده‌وه. ڕێککەوتنەكه دەرفەت بە زین ده‌به‌خشێت سوود لە تەکنیکی دڵنیایی خزمەتگوزاریی EXFO وه‌ربگرێت بۆ چاودێریکردنی ئەدای تۆڕ و سیسته‌می ده‌ستپێخه‌ریكردن و دیاریكردن و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌وله‌ویه‌تی خزمه‌تگوزارییه‌كان و هاوكات تێگه‌یشتن له پێداویستییه‌كانی به‌شداربووان به شێوه‌یه‌كی باشتر به ئامانجی گۆڕینی بنكه‌ی چالاكییه‌كانی تۆڕه‌كانی مۆبایل (NOC) بۆ بنكه‌ی چالاكییه‌كانی پاراستنی زانیارییه‌كان (SOC).
هه‌روه‌ك ئاشكرایه، پیشەسازی پەیوەندیکردن لەسەرتاسەری جیهاندا بەرەو تەکنەلۆژیای دڵنیایی خزمەتگوزاریى هه‌نگاوده‌نێت و به گوێره‌ی توێژینەوەکان 88٪ ی بەکارهێنەران ئاماژه به گرنگی كواڵێتی ده‌ده‌ن، له ئه‌زموونه‌كانیاندا، وەک هۆكارێكی سەرەکیی یارمەتیدەر لە هەڵبژاردنی دابینکەری خزمەتگوزارییه‌كان.
دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی وەك یەکەم كۆمپانیای پەیوەندیكردن له عێراقدا به‌ده‌ستیهێنا له راگه‌یاندنی خزمەتگوزارییەکانی نه‌وه‌ی چواره‌م 4G-LTE، زین، كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی گروپى زین، به‌شێوه‌یه‌كی كرداری كارده‌كات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی باشترین خزمه‌تگوزاری پشتبه‌ستراو به توانا به‌هێزه‌كانی تۆڕه‌كه‌ی، كه خاوه‌نی باشترین و به‌هێزترین رووماڵه له ئاستی عێراق و ژێرخانه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به نوێترین ته‌كنیك.
له ماوه‌ی 10 ساڵی هاوبه‌شیكردنى له‌گه‌ڵ زین EXFO كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی دڵنیایی كوالێتی خزمه‌تگوزاری جێبه‌جێكردووه، له گرنگترینیان به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌زموونی كڕیاران (CEM) و به‌ڕێوه‌بردنی كوالێتی خزمه‌تگوزاری (SQM) و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رییه‌كانی چاودێریكردنی كارامه‌یی تۆڕ. تیمی EXFO (سه‌نته‌ری پاراستنی چالاكی و زانیارییه‌كان SOC) كارده‌كه‌ن بۆ خێراتركردنی پڕۆسه‌ی گۆڕانكاری و خستنه‌ڕووی ئه‌و دید و روانینانه‌ی توانای جێبه‌جێكردنیان هه‌یه، وه‌ك پێشكه‌شكردنی راپۆرتی ئه‌لیكترۆنیی بۆ چاودێریكردنی تۆڕ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی خێراكردنی پڕۆسه‌ی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی و پێشخستنی كوالێتی خزمه‌تگوزاری و به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی به‌شداربووان.
له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیه‌تییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ زین EXFO له رووی ته‌كنیكییه‌وه چاودێری خزمه‌تگوزارییه ده‌نگییه‌كان و ئینته‌رنێتی نه‌وه‌ی دووه‌م 2G و نه‌وه‌ی سێیه‌م 3Gده‌كات، هه‌روه‌ها كۆمپانیای ناوبراو چاره‌سه‌ری چاودێریكردنی تۆڕی 4G-LTE و خزمه‌تگوزارییه‌كانی SOC له ئه‌ستۆگرتووه، كه بریتین له ئه‌دای تۆڕ و شیكردنه‌وه‌ی كوالێتی خزمه‌تگوزاری و ئه‌دای په‌ره‌پێدانیی ئه‌زموونی به‌شداربووان و هه‌روه‌ها چاودێریكردنی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی وه‌ك فه‌یسبوك و یوتیوب و ئنستاگرام و خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌شی ته‌كنۆلۆژیای زین، أحمد عبد السلام رایگه‌یاند "ستراتیژیای ئێمه له زین، له‌سه‌ر بنه‌مای تێگه‌یشتنێكی قووڵ له پێداویستییه‌كانی به‌شداربووان و هاوبه‌شان و چاودێكردنی نوێترین پێشكه‌وتنه‌كان و پێداویستییه‌كانی بازاڕ بونیاتنراوه، ئه‌م گۆڕانكارییه، به‌شێكه له هه‌وڵه جدییه‌كانمان بۆ پارێزگاریكردن له دابینكردنی باشترین و خێراترین تۆڕی 4G-LTE له وڵات‌دا كه یارمه‌تیمان ده‌دات، باشترین كوالێتی پێشكه‌ش به 16 ملیۆن به‌شداربوو بكه‌ین."
له به‌رده‌وامیی ووته‌كانیدا عبد السلام وتی "ئه‌م گۆڕانكارییه پێشكه‌وتووه كه پشت ئه‌ستووره به زانین و ئه‌زموونی به‌هێزیی تیمی EXFO یارمه‌تیمان ده‌دات له باشتركردنی توانای چاودێریكردنی كواڵێتی خزمه‌تگوزارییه‌كانمان و تێگه‌یشتن له پێداویستی و چاوه‌ڕوانییه‌كانی به‌شداربوان و هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ره له بوونمان به دابینكه‌رێكی پێشكه‌وتووی خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییان، كه كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری دیجیتاڵی"
لای خۆیه‌وه ویم تینیت، جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای EXFO له ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا ووتی "مایه‌ی شانازییه بۆ ئێمه كه زیاتر له 10 ساڵه كار له‌گه‌ڵ گروپی زین ده‌كه‌ین له بواری چاره‌سه‌ری دڵنیایی خزمه‌تگوزارییه پێشكه‌وتووه‌كان، EXFO رێگاخۆشكه‌ره بۆ كارپێكه‌ران له ته‌واوی جیهاندا بۆ ئه‌وه‌ی بچنه نێو ئه‌و چالاكییانه‌ی تیشكده‌خه‌نه سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كانیان، ئێمه خۆشحاڵین به كاركردن له‌گه‌ڵ زینی عێراق، كه گرنگییه‌كی گه‌وره به په‌ره‌پێدانی ئه‌زموونی به‌شداربوان ده‌دات. گرنگه كۆمپانیاكانی مۆبایل ده‌ستپێخه‌ربن له ده‌ستنیشانكردنی ئاڵنگاریه پێشبینیكراوه‌كان و هه‌وڵی دۆزینه‌وه و دیاریكردنی هه‌ڵه‌كان بده‌ن و به شێوه‌یه‌كی خێرا چاره‌سه‌ری بكه‌ن له پێناو رێگاگرتن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنیانه‌ی كارده‌كه‌نه سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت باشترین ئه‌زموون پێشكه‌ش به كڕیاران بكرێت.
ئێمه په‌رۆشین بۆ به‌شداریكردن له‌گه‌ڵ زین له ده‌ستپێشخه‌ری دڵنیایی خزمه‌تگوزارییه‌كان له بواره‌كانی ئۆتۆماتیكی و فێربوونی ئامێر و شیكردنه‌وه‌ی پێشكه‌وتوانه"