به ئامانجی پاڵپشتیكردن له كه‌رتی ئابوری و بازاڕی عیراقی و پێشخستنی هه‌لی وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیاكان، كۆمپانیای زین به سه‌ركه‌وتوویی كۆتای
كۆمپانیای زین كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشه‌نگی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئینته‌رنێتی گوازراوه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی به به‌شداریكردنی له خولی حه‌وته‌می پێشانگای كۆمپانیاكان بۆ نه‌وت و غاز هێنا، كه له رۆژانی 5-7ی كانونی یه‌كه‌م له شاری به‌سڕا له ژێر چاودێریی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق و حكومه‌تی خۆجێی به‌سڕا به‌ڕێوه‌چوو، له پێشانگاكه‌دا كۆمپانیای زین په‌رۆشی خۆی ده‌ربڕی بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین ئۆفه‌ر و خزمه‌تگوزاری به به‌شداربووانی له هاوڵاتیان و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه له عێراقدا كارده‌كه‌ن.
ئامانج له به‌شداریكردنی كۆمپانیای زین له‌م خوله‌ی پێشانگاكه‌دا، دابینكردنی پێداویستییه‌كانی به‌شداربووانی بوو له نێو كۆمپانیاكان له پێناو دابینكردنی باشترین ئۆفه‌ر و خزمه‌تگوزاری كه گونجاوبێت له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كانیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانای به‌رهه‌مهێنانی كۆمپانیاكان له رێگای به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كارمه‌ندانی كۆمپانیاكان.
كۆمپانیای زین رایگه‌یاند " ئامانج له به‌شداریكردن له‌م پێشانگایه‌دا به‌رده‌وامیدانه به په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌شداربووانی نێو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه له عێراقدا كارده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانای به‌رهه‌مهێنان و ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی ده‌خاته سه‌ر ئابووری و بازاڕی عێڕاقی ".
له پێشانگاكه‌دا گۆشه‌ی كۆمپانیای زین پێشوازییه‌كی فراوانی له‌لایه‌ن سهردانیكهرانهوه لێكرا و ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه عێڕاقییه‌كان گرنگییه‌كی ته‌واو به نوێترین ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندی و هه‌روه‌ها په‌رۆشییان ده‌رده‌خات بۆ زانینی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه كۆمپانیا پێشكه‌شی ده‌كات، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه كۆمپانیای زین له ستراتیژیاكهیدا گرنگییه‌كی ته‌واو به نوێترین چاره‌سه‌ر و داهێنانی زیره‌كی داوه كه یارمه‌تیده‌ره له پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزارییه‌كان به به‌كارهێنه‌ری عێڕاقی، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ قووڵبوونه‌وه‌ی تێگه‌یشتنه‌كانی كۆمپانیا له به‌كارهێنه‌ر له پێناو پێشكه‌كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی به شێوه‌یه‌كی باشتر، هه‌روه‌ها ئه‌م په‌یوه‌ندییه راسته‌وخۆیه‌ی نێوان كۆمپانیاكان و به‌رپرسان و به‌شداربووان هه‌ل ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئاڵوگۆڕكردنی بیر و بۆچوون و پێشنیاره‌كان به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی كۆمپانیا تا به به‌رده‌وامی له بژارده‌ی یه‌كه‌مینیاندا بنێنێته‌وه وه‌ك كۆمپانیایه‌كی پێشه‌نگ له جیهانی په‌یوه‌ندییه‌كان.