سەرۆکی جێبەجێکاری زین ی عێراق "عەلی زاهد" باشترین سەرۆکی جێبەجێکاری کەرتی پەیوەندیکردنە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

rezberê 05, 2019
  • گۆڤاری " CEO Middle East " لە بارەگای خۆی لە دوبەی خەڵاتی رێزلێنانی پێشکەش بە سەرۆکی جێبەجێکاری زین ی عێراق عەلی زاهد کرد، لەبەرامبەر تایبەتمەندییەکانی بەڕێوەبردن و سەرکردایەتیکردنیدا کە هاوکاربووە لە باشترکردنی زین عێراق.
  • عەلی زاهد: "ئەم خەڵاتە رەنگدانەوەی هەوڵی کارمەندانی زین ی عێراق و پابەندبوونیانە بە بەدیهێنانی بەڵێنەکانی کۆمپانیا بۆ گەلی عێراق".

بەغدا- ئەيلول 2019:

سەرۆکی جێبەجێکاری زین ی عێراق "عەلی زاهد" خەڵاتی باشترین سەرۆکی جێبەجێکاری لە کەرتی پەیوەندیکردن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدەستهێنا بۆ ساڵی 2019، بەدەستهێنانی ئەم نازناوە لەلایەن عەلی زاهد لەمیانی چاڵاکییەکانی کۆنفرانسی ساڵانەی گۆڤاری CEO Middle East کە بەمدواییانە لە شاری دوبەی رێکخرا. تێیدا خەلاتی رێزلێنان و پاداشتی تایبەتمەندییەکانی بەڕێوەبردن و سەرکردایەتیکردن دەبەخشێت لەسەر بنەمای دەستپاکی و پەرۆشبوون لە کارکردن و بوێری و داهێنان و دنیابینی وەك خاسیەت و تایبەتمەندیی نایاب بۆ سەرکەوتنی راستەقینە.

کۆمپانیای زین ی عێراق لە راگەیەنراوێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە بەڕێز زاهد لە سەرووی لیستی سەرۆکە جێبەجێکارە پاڵێوراوەکاندا بووە بۆ وەرگرتنی ئەم خەلاتە، بەهۆی کاروانی پڕ لە سەرکەوتنی لە بازاڕەکانی عێراق و ئەو جیاوازیی و نایاببوونەی کە بەکارەکانی کۆمپانیای زین ی عێراقەوە دەبینرێن وەك یەکێك لە کۆمپانیاکانی گروپی زین ی پێشەنگ لە بوارەکانی پەیوەندیکردن و داتا و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقادا.

بەڕێز عەلی زاهد خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لە بەدەسهێنانی ئەم خەڵاتە و وتی "بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە رەنگدانەوەی ئەو سەرکەوتنانەیە کە کۆمپانی زین ی عێراق وەك قەوارەیەکی بەگەڕخراوی پێشەنگ لە خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیکردن و پابەندبوون و وەفادارابوونی بەو بەڵێنانەی بەگەلی عێراقی داوە لەوەی کاربکات لەسەر باشترکردنی ئەزموونی بەشداربووان، لەرێگەی پێشکەشکردنی باشترین و نوێترین خزمەتگوزارییەکان بۆ سەرجەم بەشداربووان لە سەرتاسەری وڵاتدا".

وتیشی "ئەم رێزلێنانە بەرزدەنرخێنین، کە بە هەوڵی تەواوی خانەوادەی زین لە کۆمپانیادا بەدەستهاتووە، ئەو خانەوادەیەی کە لە 1884 کارمەند پێکدێت، هەڵبەتە بەبێ پەرۆشی و جۆش و خرۆشی لە کارکردنی ئەم خانەوادەیە، و بەبێ پاڵپشتی و ئەو متمانەیەی کە ئەنجومەنی کارگێڕیی کۆمپانیا لە ستراتیژییەتی کارەکاندا لەئەستۆی گرتووە، ئەم سەرکەوتنە بەدەست نەدەهات".

روونیشیکردەوە کە گیانی ئالنگاریی و کێبڕکێکاریی سیفەتی زاڵە لە زین ی عێراق، بەوەی کە سەرجەم کارمەندان تەواوی هەوڵەکانیان دەخەنەگەڕ و بە شێوەیەکی پڕۆفێشناڵانە کاردەکەن، لە پێناو باشبوونی پێگەی کۆمپانیا و پابەندبوونیان بە بەدیهێنانی ئەو بەڵێنانەی کە کۆمپانیا بە گەلی عێراقی داوە، هەروەها بەردەوامبوونی لە ریزبەندی پێشەوەی دیمەنی کەرتی پەیوەندیکردن لە عێراقدا، وەك گەورەترین ئۆپەرەیتەر و بەگەڕخەری پەیوەندیکردنەکان لە رووی بنکەی بەشداربووانییەوە کە دەگاتە 15.3 ملیۆن بەشداربوو، تا کۆتایی نیوەی یەکەمی ساڵی 2019.

عەلی زاهد لە 2013 دا وەك بەڕێوبەری فرۆشیاریی زین ی عێراق دەستبەکاربووە، شارەزاییەکی زۆری هەیە لە بواری کەرتی پەیوەندیکردن و لە ستراتیژییەتەکانی ماڕکێتینگ و بڕاند و بەڕێوەبردنی ستراتیژیەتی بازرگانی لە بازاڕە تازە فراژووبووەکان لە بازاڕەکانی ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا، دەستکەوت و سەرکەوتنەکانی بوونە هۆی ئەوەی پلەکەی بەرزبکرێتەوە بۆ پۆستی بەڕێوبەری بازرگانی لە ناوەڕاستی ساڵی 2015، هەر بەو هۆیەشەوە لە سەرەتای ساڵی 2017 بوو بە بەڕێوەبەری کۆمپانیای زین ی عێراق.

لە چاڵاکییەکانی کۆنفڕانسی ساڵانەی گۆڤاری CEO Middle East دا، شانزە براوە لە سەنتەری دارایی جیهانی دوبەی رێزیان لێگیرا و خەڵاتکران، لە کەرتە جیاجیاکانی: پەیوەندیکردن، بانکەکان، راگەیاندن، چاودێریی تەندروستی و بونیادنان و هی دیکە.