كۆمپانیای زین له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كان به‌شداری له ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ده‌كات .
ئه‌مساڵ هه‌روه‌ك ساڵانی تر، كۆمپانیای زین عێراق به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه ئاهه‌نگی گێڕا، كۆمپانیای زین هه‌ر له‌سه‌ره‌تای كاركردنییه‌وه له عێراق، كۆمه‌ڵگای عێراقی به ته‌واوی پێكهاته‌كانییه‌وه به به‌شێكی سه‌ره‌كی له هه‌وڵ و پێشكه‌وتنه‌كانییه‌وه داده‌نێت، كۆمپانیای زین عێراق كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشه‌نگ له بواری خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئینته‌رنێتی مۆبایل له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، به په‌رۆشه‌وه كارده‌كات بۆ تێگه‌یشتن له خواست و داخوازییه‌كانی به‌شداربوو له پێناو پێشكه‌شكردنی باشترین ئۆفه‌ر به راده‌یه‌ك گونجاوبێت له‌گه‌ڵ خواست و هه‌روه‌ها كلتوره‌كه‌یان، له‌م پێناوه‌دا زین ئه‌زموونه جیهانییه‌كه‌ی له بواری په‌یوه‌ندییه‌كان و ته‌كنۆلۆژیای زانیاری خسته‌گه‌ڕ به مه‌به‌ستی دابینكردنی ئه‌و به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه یارمه‌تی به‌شداربوو ده‌ده‌ن له ته‌واوی پارێزگا جیاوازه‌كانی عێراق تا بتوانن له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام بمێننه‌وه له‌گه‌ڵ جیهان و هاوكات خواسته‌كانیان به‌دیبهێنن.
به ئامانجی درێژكردنه‌وەی پردی خۆشه‌ویستی و پێشخستنی متمانه له نێوان هاوڵاتیانی عێراق له هه‌ر كوێیه‌ك بن، زین ئه‌مساڵ به‌شداری له ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز كرد كه جه‌ژنێكی پڕ له به‌ها و ڕه‌سه‌نایه‌تیی و رۆشنبیری و كلتوریی هاوڵاتیانه له هه‌رێمی كوردستان. له رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆز زین چه‌ندین هه‌ڵمه‌تی جۆراوجۆری ئه‌نجامدا و ئه‌مه‌ش پابه‌ندبوونی زین ده‌گه‌یه‌نێت له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگای ناوخۆیی و رۆڵبینین له پاراستنی كلتوور و رۆشه‌نبیری و تێگه‌یشتنی ژیان.
له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردن له ئاهه‌نگی رۆژانی نه‌ورۆز تیمی زین هه‌ستان به ئه‌نجامدانی سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌ر سێ پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و له میانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تەشدا كارمه‌ندانی كۆمپانیا خه‌ڵات و دیاری‌یان پێشكه‌شی خێزانه‌كان و به‌شداربووانی زین كرد و به‌شدارییان له خۆشی و شادییه‌كانیان كرد.
، وه‌ك كۆمپانیایه‌كی په‌یوه‌ندییه‌كان پێمانخۆش بوو به‌شداربین له بڵاوكردنه‌وه‌ی خه‌نده و خۆشی و له هه‌موو گرنگتر ویستمان په‌یامی ئه‌وه بگه‌یه‌نین كه ئێمه لێره‌ین و ده‌ستمان له نێو ده‌ستتاندایه و هه‌روه‌ها هاوكاربین له گه‌یاندنی ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه خواستی هاوڵاتیان و هاوكات گوزارشت له رۆشه‌نبیرییان ده‌كات به ته‌واوی جیهان."
له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه كۆمپانیای زین عێراق به‌رده‌وام ده‌ستی له ناو ده‌ستی كۆمه‌ڵگای عێراقی دایه له پێناو به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانیان و هه‌روه‌ها گه‌شه‌دان به بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی ئابووری به گشتی و كه‌رتی په‌یوه‌ندییه‌كان به تایبه‌تی.