زین ئاژانسی "میماك ئوجیلفی" جیهانی بۆ ریكڵام هەڵدەبژێرێت بۆ پیًشكەش كردنی خزمەت گوزاری رێكلام و پەیوەندی گشتی و میدیای كۆمەڵایەتی

زین ئاژانسی "میماك ئوجیلفی" جیهانی بۆ ریكڵام هەڵدەبژێرێت بۆ پیًشكەش كردنی خزمەت گوزاری رێكلام و پەیوەندی گشتی و میدیای كۆمەڵایەتی

زین ئاژانسی "میماك ئوجیلفی" جیهانی بۆ ریكڵام هەڵدەبژێرێت بۆ پیًشكەش كردنی خزمەت گوزاری رێكلام و پەیوەندی گشتی و میدیای كۆمەڵایەتی

كۆمپانیای زێن كە یەكێكە لە كۆمپانیا پێشەنگەكان لە بواری خزمەت گوزاری پەیوەندی و داتای گەڕۆك لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا رایگەیاند، كۆمپانیای میماك ئوجیلفی هەڵبژارد بۆ رێكلام و ماركێتینگ و پەیوەندی گشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا، ئەم كۆمپنیایە كە وەكو ئاژانسێكی جیهانی هەژمار دەكرێت خزمەت گوزاری و پاڵپشتی لە بواری رێكلام و ماركێتینگ و پەیوەندی گشتی و میدیای كۆمەڵایەتی پێشكەش دەكات .

هەڵبژاردنی كۆمپانیای میماك ئوجیلفی بە پێی چەند پێوەرێكی نێودەوڵەتی بوو بۆ هەڵبژاردنی باشترین كۆمپانیای تایبەت مەند بۆ ئەنجام دانی ئەم كارە و جێبەجێكردنی ستراتیژی زێن بۆ قۆناغی ئایندە بە پشت بەستن بەو تیمە پسپۆڕەی لەو بوارەدا كار دەكات لە ڕووی خودی تیمی كار و رادەی ئامادەسازی بۆ ئەو ئەركانەی پێی رادەسپێردرێت لە بارەی پلانی ماركێتینگی ستراتیژی و ئامادەكردنی دیراسەیەكی ورد لە بارەی بازاڕی عیراقی ، ئەم ئەركەش كۆمپانیای میماك ئوجیلفی بە شێوەیەكی سەركەوتوو ئامادەی كرد كە لەگەڵ ئامانجی كۆمپانیای زێن زۆر نزیك بوون لە ڕووی بازرگانی و ماركێتینگ لە قۆناغی ئێستا و ئایندە.

لەم بارەیەوە سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای زێن عەلی زاهد رایگەیاند : كۆمپانیای میماك ئوجیلفی سەلماندی كە لە هەموو ركابەرەكانی خۆی باشتر و بەهێزترە و تێگەیشتنێكی باشی نیشان دا بۆ سروشتی كارەكانمان و ئەو كۆمپانیایە بە باشی ئاگاداری پێداویستیەكانی بازاڕی عیراقی و تەحەدداكانی ئەم بازاڕەیە و تیمی كاری ئەم كۆمپانیایە سەلماندی كە توانای تێگەیشتنێكی تەواوی هەیە بۆ ئەو ئامانجانەی قۆناغ بە قۆناغ پلانمان بۆ جێبەجێكردنی داناوە، ودەشتوانی لەسەر ئەرزی واقیع جێبەجێی بكات.

ئاماژەی بەوەش كرد كە كۆمپانیای زین كار بۆ سوود وەرگرتن لەو هاوبەشیە و لە بیرۆكەكانی میماك ئوجیلفی دەكات بە شێوەیەك كە بتوانرێ لەگەڵ پێشكەوتنەكان هاوتەریب ببن و ویست و خواستی هاوبەشەكانی زێن بە تایبەتی لە عیراق بهێننە دی.

بە پێی رێككەوتنی نێوان میماك ئۆجیلفی و كۆمپانیای زێن ، پلانێكی تۆكمەی كار و تایبەت بە كۆمپانیای زێن دادەندرێت كە پاڵپشتی ستراتیژی زێن بكات لە ڕووی خزمەتگوزاری رێكڵام و داهێنان و چالاكی و پەیوەندی گشتی و میدیای كۆمەڵایەتی.

هاوكات سەرۆكی ئەنجوومەنی كارگێڕی زێن محەمەد سەمیر رایگەیاند ، كۆمپانیاكەیان هەمیشە كار بۆ ئەوە دەكات باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاوبەشەكانی بگەیەنێت و بزانێت پێداویستیەكانیان چیە بە تایبەتی بۆ هاوبەشانی عیراقی، هەر ئەوەشە میماك ئۆجێلفی دەیەوێ كاری بۆ بكات لە رێگەی بەكارهێنانی ستراتیژ و چارەسەری رێكلامی و ماركێتینگی گونجاو بۆ گەیشتن بە توانایەكی بەرز بۆ هاوبەشان تا ئاگاداری هەموو ئۆفەر و خزمەتگوزاریەكانی زێن ببن.

لەلای خۆشیەوە سەرۆكی جێبەجێكار و سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی كۆمپانیای میمان ئۆجیلفی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا ئەدمۆن مەتران گوتی : ئێمە شانازی بە هاوبەشی تازەمان لەگەڵ كۆمپانیای زێن دەكەین و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی داواكاری زۆر بۆ خزمەتگوزاریەكانمان هەبێت، بە بەڵگەی فراوان بوونی چوارچێوەی تایبەت مەندی لە میانەی خزمەت گوزاری ماركێتینگ و زیاتر بوونی تیمی كار لە كارمەندی كارامە و بەهۆی ئەو ستراتیژە یەكگرتووەی توانیمان بیچەسپێنین كۆمپانیای زێن میماك ئۆجیلفی هەڵبژارد بە پشت بەستن بەو دیراسانەی ئامادەمان كرد لەبارەی بازاڕ و ئەو ئەركەی تیمی كار كێشای.

هاوكات ناجی پۆڵص بەڕێوەبەری جێبەجێكاری میماك ئۆجیلفی لە بەیرووت رایگەیاند : رێككەوتن لەگەڵ زێن وەرزێكی نوێی مێژووی سەركەوتنەكانی كۆمپانیا دەست پێدەكات، كە تیایدا تیمی كار ئەو تەحەددایەی ئەنجام دا بە پێشكەش كردنی دیراسەتێكی فراوان لە كاتێكی زۆر كورت دا لەبارەی رۆڵی زێن لە بازاڕی پەیوەندی، ئێمەش متمانەمان بەوە هەیە كە هاوبەشیمان لەگەڵ زێن و تیمەكەی وامان لێ دەكات پاڵپشتی پێویست پێشكەش بكەین بۆ جێبەجێكردنی ئامانجەكانی زێن لە ڕووی ماركێتینگەوە بە شێوەیەك كە ویستەكانی هاوبەشی عیراقی بهێنێتەدی.

شیاوی باسە رێككەوتنی نێوان زێن و میماك ئۆجیلفی كە پەیوەستە بە پێشكەش كردنی خزمەت گوزاری لە بوارەكانی رێكلام و ماركێتینگ و پەیوەندی گشتی، رۆڵ و پێگەی زێن وەكو پێشەنگ لە بواری پەیوەندی لە عیراق بەهێز دەكات و پێوەری بەرز بۆ كواڵیتی و پێشكەوتنی تەكنەلۆژی دەچەسپێنێت.