زین عیراق سەنتەرێكی متمانەپێكراوی دیكە لە كوت دەكاتەوە تا بەدەنگ پێداویستییەكانی بەشداربوانەوە بچێت و باشترین خزمەتگوزارییان پێشكەش بكات

زین عیراق سەنتەرێكی متمانەپێكراوی دیكە لە كوت دەكاتەوە تا بەدەنگ پێداویستییەكانی بەشداربوانەوە بچێت و باشترین خزمەتگوزارییان پێشكەش بكات

زین عیراق سەنتەرێكی متمانەپێكراوی دیكە لە كوت دەكاتەوە تا بەدەنگ پێداویستییەكانی بەشداربوانەوە بچێت و باشترین خزمەتگوزارییان پێشكەش

كۆمپانیای زین عیراق یەكێك لە كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشەنگ لە خزمەتگوزاری پەیوەندییەكان و ئینتەرنێت لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا، كردنەوەی سەنتەرێكی نوێی متمانەپێكراو لە واست- قەزای حەی بەرامبەر ئامادەیی حەی بۆ كوڕان بە هاوكاری لەگەڵ بریكاری متمانەپێكراوی "كۆمپانیای الخمائل العالمیە" رادەگەیەنێت، بۆئەوەی پێداویستی بەشداربوانی دابین بكات و پارێزگای واست-یش بایەخی گەورەی لای كۆمپانیا هەیە.

لەوبارەیەوە بەڕێز لەیس ئەلعوبێدی رایگەیاند "هاوتەریب لەگەڵ ستراتیژییەتی كۆمپانیاكەمان بۆ فراوانكردنی روبەری جوگرافی سەنتەرەكانی خزمەتگوزاری، هەستاین بەكردنەوەی سەنتەرێكی متمانەپێكراو بە لەبەرچاوگرتنی سوربونمان لەسەر ئاسانكاریكردن بۆ بەشداربوانمان تا كارتی پڕكردنەوەی باڵانس و هێڵیان دەستبكەوێت و بتوانن لەگەڵ جیهانیشدا لە پەیوەندیدابن". وتیشی "ئەو هەنگاوە لەچوارچێوەی هەوڵی بەردەوامماندایە بۆئەوەی لە پەیوەندی بەردەوامدا بین لەگەڵ بەشاربوانمان لە رێی تۆڕێكی فراوانی سەنتەرەكانی خزمەتگوزاری و بنكەكانی فرۆشتن لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق تا باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بكەین و پێداویستی بەشداربوان پڕبكەینەوە".

جێی باسە كۆمپانیای زین عیراق یەكێكە لەپێشكەوتوترین كۆمپانیاكان لەلایەنی تەكنەلۆژی لەعیراقدا. بەردەوام دەگەڕێت بۆ چۆنێتی هێنانی تەكنەلۆژیا و پێشكەشكردنی بەبەشداربوانی. هەروەك كۆمپانیا هەوڵدەدات بگات بە هەموو پێكهاتەكانی كۆمەڵگە و روماڵكردنی سەرجەم پارێزگاكانی عیراق، ئەویش لەرێی سەنتەرە جیاوازەكان و خاڵەكانی فرۆشتن بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەكان بەباشترین و خێراترین شێوە بگاتە هاووڵاتیان.