زین عیراق سەنتەرێكی خزمەتگوزاری لە پارێزگای نەجەف دەكاتەوە تا بەدەنگ پێداویستی بەشداربوانەوە بچێت و باشترین خزمەتگوزارییان پێشكەش بكات

زین عیراق سەنتەرێكی خزمەتگوزاری لە پارێزگای نەجەف دەكاتەوە تا بەدەنگ پێداویستی بەشداربوانەوە بچێت و باشترین خزمەتگوزارییان پێشكەش بكات

زین عیراق سەنتەرێكی خزمەتگوزاری لە پارێزگای نەجەف دەكاتەوە تا بەدەنگ پێداویستی بەشداربوانەوە بچێت و باشترین خزمەتگوزارییان پێشكەش

زین عیراق، یەكێك لە كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشەنگ لە خزمەتگوزاریی پەیوەندی و ئینتەرنێت لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا، كردنەوەی سەنتەرێكی نوێی دیكەی خزمەتگوزاری بەهاوكاری لەگەڵ كۆمپانیای ئەقالیم بریكاری متمانەپێكراوی لە پارێزگای نەجەف رادەگەیەنێت، كە دەكەوێتە -حەی عەسكەری- دەروازەی شەقامی مەكتەب رەشید، ئامانج لە سەنتەرەكەش بەدەنگەوەچونی پێداویستییەكانی بەشداربوانە بەوپێیەی پارێزگای نەجەف بایەخێكی گەورەی هەیە لای كۆمپانیا.

لەوبارەیەوە بەڕێز لەیس عوبێدی بەڕێوەبەری فرۆشتن لە زین عیراق دەڵێت "هاوپەیوەند بە ستراتیژییەتی كۆمپانیاكەمان بە ئاراستەی فراوانكردنی روبەری جوگرافی كاركردنی سەنتەرەكانی خزمەتگوزاریمان، سەنتەرە متمانەپێكراوەكانمان كردۆتەوە، كە ئەوەش سوربونمان نیشان دەدات بۆ ئاسانكاریكردن بۆ بەشداربوانمان لەپێناو بەدەستهێنانی كارتی پڕكردنەوەی باڵانس و هێڵ تا بتوانن بەردەوامبن لە پەیوەندیكردن بە جیهانەوە". وتیشی "هەمیشە هەوڵدەدەین لە پەیوەندیدابین لەگەڵ بەشداربوانمان لە رێی تۆڕێكی فراوانی سەنتەری خزمەتگوزاری و بنكەكانی فرۆشتن لە سەرجەم ناوچە جیاوازەكانی پارێزگاكانی عیراقدا تا باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بكەن و پێداویستی بەشداربوان پڕبكەنەوە".

ئەو هەنگاوە دەچێتە چوارچێوەی پلانی فراوانكردنی سەنتەرەكانی خزمەتگوزاری بەشداربوان و وەڵامدانەوەی پێداویستییەكانیان بە باشترین و خێراترین رێگا. سەنتەرەكەش درێژكراوەی ئەو زنجیرە سەنتەرانەیە، كە زین عیراق لە ناوچە جیاوازەكانی وڵاتدا دەیكاتەوە بۆئەوەی لە بەشداربوانییەوە نزیك بێت. سەنتەرەكەش كۆمەڵێك خزمەتگوزاری پێشكەش بە خوێندكارانی خۆشەویست دەكات، كە فرۆشتن و گۆڕینی هێڵ، كارتی پڕكردنەوەی باڵانس و پارە تەسلیم كردن دەگرێتەوە سەرەڕای خزمەتگوزاریی راوێژ بە بەشداربوان لەچوارچێوەی كاری گشتگیرمان بە نرخی گونجاوی كێبڕكێكار و بە ئاسانكارییەكی تەواوەتی.

جێی باسە كۆمپانیای زین عیراق یەكێكە لە پێشكەوتوترین كۆمپانیاكان لە لایەنی تەكنەلۆژی لە عیراقدا.

بەردەوام هەوڵدەدات بۆ دەستەبەركردنی تەكنەلۆژیای نوێ و پێشكەشكردنی بە بەشداربوانی. هەروەك كۆمپانیاكە هەوڵدەدات بگات بە هەموو پێكهاتەكانی كۆمەڵگە و روماڵكردنی سەرجەم پارێزگاكانی عیراق، ئەویش لەرێی سەنتەرە جیاوازەكان و خاڵەكانی فرۆشتن بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەكان بە باشترین و خێراترین شێوە بگاتە هاووڵاتیان.