زین عیراق سەنتەرێكی خزمەتگوزاری متمانەپێكراو لە بەغدا دەكاتەوە تا بەدەنگ پێداویستی بەشداربوانییەوە بچێت و باشترین خزمەتگوزارییان پێشكەش بكات

November 29, 2018

زین عیراق یەكێك لە كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشەنگ لە خزمەتگوزاریی پەیوەندییەكان و ئینتەرنێت لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیا، كردنەوەی سەنتەرێكی نوێی خزمەتگوزاریی متمانەپێكراو لە گەڕەكی ئەمین لە بەغدا بە هاریكاری لەگەڵ كۆمپانیای "الخمائل"ی بریكاری متمانەپێكراوی رادەگەیەنێت تا پێداویستی بەشداربوانی دابین بكات.

لەوبارەیەوە بەڕێز لەیس عوبەیدی بەڕێوەبەری فرۆشتن لە زین عیراق دەڵێت "هاوشان لەگەڵ ستراتیژییەتی كۆمپانیاكەمان بۆ فراوانكردنی روبەری جوگرافی كاركردنمان لە رێی سەنتەرەكانی خزمەتگوزارییەوە، دەستپێشخەریمان كرد بۆ كردنەوەی سەنتەرە متمانەپێكراوەكانمان بەمەبەستی ئاسانكاریكردن بۆ بەشداربوانمان تا كارتی پڕكردنەوەی باڵانس و بەشداری مانگانەیان دەستبكەوێت و لەگەڵ جیهاندا لە پەیوەندیدابن". وتیشی "ئەو كارەمان لەچوارچێوەی هەوڵی بەردەوامماندایە بۆئەوەی لە پەیوەندیدابین لەگەڵ بەشداربوانمان لە رێی تۆڕێكی فراوانی سەنتەرەكانی خزمەتگوزاریی و خاڵەكانی فرۆشتن لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق بۆئەوەی باشترین خزمەتگوزاریی پێشكەش بكەین و پێداویستی بەشداربوان دابین بكەین".

هەروەها ئەو هەنگاوە لە درێژەی پلانی ئامانجدارماندایە بۆ فراوانكردنی سەنتەرەكانی خزمەتگوزاری بەشداربوان و بەدەنگەوەچونی داواكانیان بە باشترین و خێراترین رێگای بەردەست. ئەم سەنتەرەش هاوشێوەی زنجیرەیەك سەنتەری دیكەی زین عیراقە، كە لە ناوچە جیاجیاكانی وڵاتدا هەیە بۆئەوەی نزیك بن لە بەشداربوانەوە. سەنتەرەكەش كۆمەڵێك خزمەتگوزاری پێشكەش دەكات لەوانەش فرۆشتن و گۆڕینی هێڵ، كارتی پڕكردنەوەی باڵانس سەرەڕای پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری راوێژكردن بە بەشداربوان، هەموو خزمەتگوزارییەكانیش بە ئاسانی و بە نرخێكی ركابەری دابین دەكرێن.

جێى باسە كۆمپانیای زین عیراق یەكێكە لە هەرە كۆمپانیا پێشكەوتوەكانی بواری تەكنەلۆژیا لە عیراقدا. بەردەوام هەوڵدەدات تەكنەلۆژیای نوێ بهێنێت و پێشكەش بە بەشداربوانی بكات. هەروەك كۆمپانیا هەوڵدەدات بگات بە سەرجەم چین و توێژەكان لە تەواوی پارێزگاكانی عیراقدا ئەویش لە رێی سەنتەرەكانی و خاڵەكانی فرۆشتنی تا باشترین و خێراترین خزمەتگوزاری دابین بكات.