زین كۆی گشتی قازانجه داراییه‌كانی به‌رزده‌كاته‌وه بۆ 43 ملیۆن دینار كه رێژه‌كه‌ی ده‌كاته 12% له ماوه‌ی چاره‌گی سێیه‌م .
گروپی زین رایگه‌یاند؛ قازانجە داراییه به‌ده‌ستهاتووه‌كانى له ماوه‌ی نۆ مانگی ئەمساڵی داراییدا به‌رزده‌بێته‌وه بۆ 124 ملیۆن دینار (413 ملیۆن دۆلار)، كه ڕێژه‌كه‌ی ده‌كاته 5% به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو كه بریتی بوو لە 118 ملیۆن دینار (394 ملیۆن دۆلار) و داهاتى پشكه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 32 فلس له‌و ماوه‌یه.
گروپی زین روونیكرده‌وه داهاته داراییه‌كانی ڕێژه‌یه‌كی ئه‌رێنیيان له گه‌شه‌سەندن به‌ده‌ستهێناوه له ئاستی قه‌باره‌ی قازانجە به‌ده‌ستهاتووه‌كانی به‌ر له داشكاندنی سووده‌كان و باج و دابه‌زینی نرخەکان (EBITDA)، رێژه‌ی قازانجە به‌ده‌ستهاتووه‌كان به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 5% كه ده‌كاته 390 ملیۆن دینار (1.3 ملیار دولار)، به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان ماوه‌ی ساڵی 2015 كه بریتی بوو لە 372 ملیون دینار (1.2 ملیار دۆلار)، كۆی گشتی (EBITDA) به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 4 خاڵی ڕێژەى سه‌دیی.
گرووپی زین كه خاوه‌نی هه‌شت كۆمپانیای پێشكه‌وتووی په‌یوه‌ندییه‌كانه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا، ئاماژه‌ی به‌وە كرد قه‌باره‌ی داهاته‌كانی له ماوه‌ی نۆ مانگدا گه‌يشتووه‌ته 826 ملیۆن دینار (2.7 ملیار دۆلار)، به به‌راورد به داهاته‌كه‌ی له هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو كه بریتی بوو له 855 ملیۆن دینار (2.8 ملیار دۆلار).
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه داراییانه‌ی گرووپ له ماوه‌ی مانگەکانی چاره‌گی سێیه‌می ئەمساڵی دارایی تۆماری كردووه، گه‌شه‌یه‌كی به هێزی به خۆیه‌وه بینیوه، گروپی زین ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی له به‌رزبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی قازانجه به‌ده‌ستهاتووه‌كانی به‌ر له داشكاندن و باج و سوود و دابه‌زینی نرخەکان (EBITDA) به‌ڕێژه‌ی 3% به‌ده‌ستهێناوه كه ده‌كاته 135 ملیۆن دینار(448 ملیۆن دۆلار)، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌نجامی به‌هێزی (EBITDA) كه ده‌گاته 49.2%، له‌و نێوه‌نده‌دا گرووپی زین قه‌باره‌ی داهاته به‌ده‌ستهاتووه‌كانی له‌و ماوه‌یه‌دا گه‌یانده 12% كه ده‌كاته 43 ملیۆن دینار (141 ملیۆن دۆلار)، هه‌روه‌ها كۆی گشتی داهاته چه‌سپێنراوه‌كانى گه‌یشتووه‌ته 275 ملیۆن دینار (911 ملیۆن دۆلار).
ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی (ئه‌سعه‌د ئه‌حمه‌د بنوان) له باره‌ی ئه‌م ئه‌نجامه‌وه رایگه‌یاند " شێواز و چۆنیه‌تی چالاكییه‌كانی گرووپ به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات، ئه‌م ئه‌نجامەش ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنییه له ئاستی قازانجە به‌ده‌ستهاتووه‌كان، و قه‌باره‌ی به‌ده‌ستهاتووه‌كان به داشكاندنی سووده‌كان و باج و دابه‌زینی نرخەکان (EBITDA) و هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی به‌شداربووان بۆ 45.8 ملیۆن به‌شداربوو".
بنوان روونیكرده‌وه "به‌ڵام ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی كه رووی له هه‌ڵكشان و داكشانی نرخی ئاڵوگۆڕی دراوه‌كان كرد، كه 96 ملیۆن دۆلار تێچووی گشتی له‌سه‌ر گرووپ كه‌وت له ماوه‌ی نۆ مانگی ڕابردوو، و هه‌روه‌ها ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی كه رووبه‌رووی به شێك له چالاكییه‌كانی كۆمپانیاكه‌مان بووه‌وه و به تایبه‌ت چالاكییه‌كانی زین عێراق، كاریگه‌رییەکی ڕێژه‌یی خسته سه‌ر رێژه‌ی گه‌شه‌ی چاوه‌ڕوانكراوی داهاته‌كان".
هه‌روه‌ها بنوان ووتی "گروپی زین له هه‌وڵی ته‌واودایه بۆ پێشخستنی وه‌به‌رهێنانه‌كانی له كه‌رتی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت، كه گه‌شه‌یه‌كی به‌رچاو و رێكخراوی به خۆیه‌وه بینیوه، زین داهاته‌كانی له‌م كه‌رته‌دا به‌رزكردووه‌ته‌وه بۆ 7% و ئه‌مه جگه له داهاتی كورته‌نامه و خزمه‌تگوزارییه زیاده‌كراوه‌كانی، له ئێستادا خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت به رێژه‌ی 22% پشكی كۆی گشتی داهاته‌كانی گروپ پێكده‌هێنن".
بنوان له قسه‌كانی به‌رده‌وام بوو ووتی "پێگه‌ی به‌شداربووانمان له‌م ماوه‌یه‌دا گه‌شه‌یەکی به‌رچاوی به خۆیه‌وه بینیوه ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی هێنانه‌ئارای نوێترین ته‌كنۆلۆژیا له‌سه‌ر تۆڕه‌كانمان (نه‌وه‌ی سێیه‌م و چواره‌م)، گرنگیپێدانه‌كانمان هه‌وڵێكه و به ئامانجی پارێزگاریكردن له رۆڵی ڕكابه‌رایه‌تیمان، به تایبه‌ت له بازاڕه سه‌رەكییه‌كانمان، له ئه‌نجامی وه‌به‌رهێنان و پڕۆژه پێشكه‌وتووه‌كانمان كه كۆمپانیاكانی گرووپ پێی هه‌ڵده‌ستێت، له‌م سۆنگه‌یه‌شەوه پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه چالاكییه‌كانمان گه‌شه‌ی نوێتر به خۆیه‌وه ببینێت".
بنوان روونیكرده‌وه ئه‌و بڕیاره‌ی كه له‌م دواییەدا له لایه‌ن ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ته‌كنۆلۆژیای زانیاری سه‌باره‌ت به درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنی كۆمپانیای زین سعودیا بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ درا، كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی ده‌كاته سه‌ر تواناى دارایی و چالاكییه‌كانی زین له شانشین، ئه‌م بڕیاره رۆڵ ده‌بینێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی ساڵانه‌ی مۆڵه‌تپێدانەکانی به بڕی 443 ملیۆن ریاڵ (نزیکەی 115 ملیون دولار).
بنوان له باره‌ی بڕیاره‌كه‌وه ووتی "بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنی كۆمپانیا توانایه‌كی باش به كۆمپانیا ده‌به‌خشێت تا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر پێشخستن و فراوانكردنی تۆڕه‌كه‌ی، به مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی خواست و داواكارییه‌كانی به‌شداربووان له شانشین، هاوكات پێدانی مۆڵه‌تی گشتگیر به كۆمپانیا رۆڵی ركابه‌رییانه و دادپه‌روه‌ری له پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایل و ئامرازه جێگیره‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندی ده‌پارێزێت".
بنوان دووپاتی كرده‌وه "گروپ هه‌نگاوی پێشكه‌تووی هاویشتووه بۆ بنیاتنانی زنجیره‌یه‌ك ده‌ستپێشخه‌ری ستراتیژی به ئامانجی ره‌نگرێژكردنی قه‌باره‌ی چالاكییه‌كانی له نێو گۆڕانكارییه گه‌وره‌كانی ئه‌م پیشه‌سازییه، ئه‌مه‌ش بازدانێكی گه‌وره‌یه بۆ گه‌شه‌دان به كه‌رتی په‌یوه‌ندی و خزمه‌تگوزارییه ژماره‌ییه‌كان"، له میانه‌ی ووته‌كانیدا بنوان ووتی " هه‌وڵده‌ده‌ین گرووپ ڕه‌گی ئه‌م ئاراسته ئاینده‌ییا‌نە له‌م بوارانه‌دا دابكوتێت، كه له ماوه‌ی رابردوودا ئه‌م ئاراسته‌یەی له رێگای دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی ستراتیژی له ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی دروستكرد".
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری گروپی زین سكۆت گه‌یگنهایمه‌ر رایگاند "له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بوونی هه‌ڵكشان و داكشانی نرخی ئاڵوگۆڕی داراییه‌كان، و ئه‌و ئاڵنگارییه سه‌ختانه كه له هه‌ندێك ناوچه رووبه‌رووی به‌شێك له چالاكییه‌كانمان ده‌بێته‌وه، كار و چالاكییه‌كانی گرووپ له‌م ساڵدا له ئاستی پێشبینیكراوی خۆیدا بوو".
گه‌یگنهایمه‌ر له درێژه‌ی ووته‌كانیدا ووتی "گرووپ سه‌ركه‌وتنێكی باشی به‌ده‌ستهێنا له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵنگارییه، ئه‌مه‌ش له رێگای تیشك خستنه سه‌ر چالاككردنی چالاكییه‌كانی كۆمپانیاكانمان، له‌م دۆخه سه‌خت و دژواره‌دا زنجیره‌یه‌ك ده‌ستپێشخه‌ریمان كرد كه گونجاو بوون له‌گه‌ڵ سروشتی كاره‌كانمان و به تایبه‌ت له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه سه‌خته‌دا، هه‌روه‌ها كۆمپانیا پلانه‌كانی خۆی پێشخست سه‌باره‌ت به تێچوونه سه‌رمایدارییه‌كانی، و به‌ڕێوبردنی خه‌رجییه‌كان، ئه‌م ده‌ستپێخه‌رییانه ره‌نگدانه‌وه‌یان هه‌بوو له ئاستی نوێكردنه‌وه‌ی تۆڕه‌كان و چالاكییه‌كانی به‌ستنه‌وه‌ی تۆڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".
گه‌یگنهایمه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر قسه‌كانی ووتی "له‌م ماوه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك پێشكه‌وتن هاتنه ئاراوه سه‌باره‌ت به بنیاتنانی كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیكردن وه‌ك ژماره‌یه‌كی بە‌رده‌وامیی، له چوارچێوه‌ی زیادبوونی ڕكابه‌رییه‌كان، و داكشانی گه‌وره‌ی داهاته باوه‌كان، به هۆی پڵاتفۆرمی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پۆسته و پلاتفۆڕمه ده‌نگییه‌كانی له رێگای ئینته‌رنێته‌وه VoIP، گروپی زین هه‌لی نوێی هێنایه ئاراوه له بواره‌كانی ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان، كه خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی ئامانجه ستراتیژییه‌كانی ده‌كات له‌م قۆناغه‌دا".
هه‌روه‌ها گه‌نگینهایمه‌ر ووتی "له ئێستادا گروپ تیشك ده‌خاته سه‌ر جێبه‌جێكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه ستراتیژییه‌كانی به مه‌به‌ستی گه‌شه‌دان به كه‌رتی پڕۆژه‌كانی كار، له‌م كه‌رته‌دا گه‌شه‌یه‌كی پێشبینیكراو به‌ده‌ستهێنرا، كه كارییگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر پاراستنی EBITDA. هاوكات پاڵپشت ده‌بێت له پێشخستنی رۆڵی ركابه‌رانه‌ی گروپ له ئاینده‌دا".
له كۆتایی قسه‌كانیدا گه‌یگنهایمه‌ر ووتی "ئه‌و ده‌ستكه‌وته ئه‌رێنییه‌ی گرووپ له نۆ مانگی و له ماوه‌ی چاره‌گی سێیه‌م له ئاستی قازانجە به‌ده‌ستهاتووه‌كان به‌ده‌ستیهێناوه، و هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی سووده‌كانی به‌ر له داشكاندن و باج و دابه‌زاندنی به‌هاكان EBITDA، ره‌نگدانه‌وه‌ی روانینی ستراتیژی گروپی زین و ئاماژه‌یه‌كه بۆ تواناكانی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه گوازراوه‌كانی به شێوه‌یه‌كی ئاسان".
كوه‌یت: كۆمپانیای زین كوه‌یت زۆرترین قازانجی دارایی به‌ده‌ستهێناوه له نێوان كۆمپانیاكانی گروپی زین، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ركابه‌رییه‌ی له‌سه‌ر نرخه‌كان هه‌یه و هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی فراوانبوونی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایل ( بۆ زیاتر له (200% به‌ڵام كۆمپانیای زین كوه‌یت توانیویه‌تی پارێزگاری له پێشه‌نگایه‌تی پشكی بازاڕی له ئاستی ژماره‌ی به‌شداربووان و داهاته‌كانی خۆی بكات.
به له‌به‌رچاوگرتنی توانای دارایی و چالاكییه‌كانی كۆمپانیا له ماوه‌ی چاره‌گی سێیه‌م، ئه‌م وه‌رزه تا راده‌یه‌ك ته‌واوی بواره‌كان جێگیربوونیان به خۆیانه‌وه بینی، داهاته‌كانی گه‌یشتنه 803 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی، و قه‌باره‌ی قازانجه به‌ده‌ستهاتووه‌كان له داشكاندنی سوود و باج و دابه‌زاندنی به‌هاكان EBITDA بریتیه له 393 ملیۆن دۆلار، ئه‌مه‌ش ره‌نگانه‌وه‌ی به‌هێزی EBITDA كه گه‌یشته 49% هاوكات كۆی گشتی قازانجه‌كانی گه‌یشتنه 215 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی و پێگه‌ی به‌شداربووانی زین كوه‌یت گه‌یشتووه‌ته 2.9 ملیۆن به‌شدرابوو.
عێراق : هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی كه رووبه‌رووی چالاكییه‌كانی زین عێراق بووه‌وه رووینه‌داوه، تا ئێستاش چالاكییه‌كانی زین عێراق به‌ده‌ست ناجێگیری دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌ناڵێنن، له ئه‌نجامی ئه‌و دۆخه نا سه‌قامگیره به ملیۆنان هاوڵاتی له‌و به‌شانه‌ی كه دۆخی ئاسایشی سه‌قامگیر نه‌بووه ئاواره بوون، هاوكات له‌و دۆخه نا هه‌مواره‌دا چه‌ندین تاوه‌ری تۆڕه‌كان راگیران، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی خسته سه‌ر داهاتی چالاكییه‌كان
له سایه‌ی هه‌ڵكشان و داكشانه‌كانی نرخی ئاڵوگۆڕی دراوه‌كان، كارییگه‌رییه‌كی گه‌وره كه‌وته سه‌ر ئاستی دارایی، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاڵوگارییانه، داهاته‌كان گه‌یشتنه 804 ملیۆن دۆلار، هه‌روه‌ها قازانجه به‌ده‌ستهاتووه‌كان به‌ر له كه‌مكردنه‌وه‌ی سووده‌كان و باج و داهاته‌كان EBITDA گه‌یشتنه 284 ملیۆن دۆری ئه‌مریكی، هاوكات كۆی گشتی قازانجه به‌ده‌ستهاتووه‌كان گه‌یشتنه 29 ملیۆن دۆلار، هه‌روه‌ها له ئێستادا كۆمپانیا خزمه‌تگوزارییه‌كانی پێشكه‌شی 11.8 ملۆین به‌شداربوو ده‌كات، چاوه‌ڕوانده‌كرێت خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت هه‌نگاوێكی گه‌وره بهاوێژن، به تایبه‌ت پاش هێنانه‌ئارای ته‌كنۆلۆژیای نه‌وه‌ی سێیه‌م له‌سه‌ر تۆڕه‌كه‌ی.
سعودیا: ئاستی دارایی كۆمپانیای زین سعودیا گه‌شه‌یه‌یه‌كی به‌رچاوی به خۆیه‌وه بینیوه به‌ر له كه‌مكردنه‌وه‌ی سوود و باج و دابه‌زاندنی به‌هاكان. كۆمپانیای زین سعودیا قه‌باره‌ی قازانجه به‌ده‌ستهاتووه‌كانی به‌ر له كه‌مكردنه‌وه‌ی سوود و باج و دابه‌زاندنی به‌هاكان به رێژه‌ی 7% به‌رزكردووه‌ته‌وه كه ده‌كاته 348 ملیۆن دۆلار، به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو كه بریتی بوو له 326 ملیۆن دۆلار، ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌هێزی EBITDA كه گه‌یشته 24.7% هاوكات كۆمپانیا توانی پارێزگاری له قه‌باره‌ی داهاته‌كانی بكات له‌و ماوه‌یه‌دا بۆ 1.4 ملیار دۆلار، هه‌روه‌ها زیانه‌كانی كۆمپانیا گه‌یشته 225 ملیۆن دۆلار.
هه‌تا ئێستاش خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت له‌سه‌ر نه‌وه‌ی چواره‌م گه‌شه‌یه‌كی ئه‌رێنی به‌رز به خۆیه‌وه ده‌بینێت به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی داواكارییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م جۆره له خزمه‌تگوزاریی له شانشین، داهاتی ئینته‌رنێت به‌رزبووته‌وه بۆ 37% (جگه له خزمه‌تگوزارییه‌كانی كورته‌نامه و خزمه‌تگوزارییه زیادكراوه‌كانی)، كه ده‌كاته 31% ی كۆی گشتی داهاته‌كانی كۆمپانیا، له ئێستادا كۆمپانیای زین سعودیا خزمه‌تگوزارییه‌كانی پێشكه‌شی 10.5 ملیۆن به‌شداربوو ده‌كات، ئه‌م رێژه‌یه له رێگای بڕیاڕی هێنانه‌ئارای په‌نجه‌مۆره‌وه پشتراستكرایه‌وه كه له لایه‌ن ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كانی شانشینی سعودیا ده‌ركرا.
له كاتێكدا كۆمپانیا ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ پاڵپشتیكردنی تۆڕه‌كه‌ی، بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردن درا به كۆمپانیای زین سعودیه بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ هه‌وكات له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تی گشتگیر، كۆمپانیای زین ده‌توانێت ته‌واوی ئامانجه ستراتیژییەكانی به‌ده‌ستبهێنێت، چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌م بڕیاره كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی بكاته سه‌ر توانای دارایی و چالاكییه‌كانی كۆمپانیا له‌مانگەکانی چاره‌گی چواره‌می ساڵی ئێستای دارایی، كه رۆڵی ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی ساڵانه‌ی مۆڵه‌ته‌كه به بڕی 443 ملیۆن ریال (نزیكه‌ی 115 ملیۆن دۆلار).
سودان: چالاكییه‌كانی زین سودان ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی له ئاستی دارایی له ماوه‌ی نۆ مانگدا به‌ده‌ستهێناوه، گرنگترین ئاسته داراییه‌كان چ به دۆلاری ئه‌مریكی و چ به دراوی ناوخۆیی (جنیه‌ی سودانی) به‌رزبوونه‌وه‌یان به خۆیانه‌وه بینیوه.
داهاته‌كانی زین سودان گه‌یشتوونه‌ته 577 ملیۆن دۆلار (3.7 ملیار جنیه‌ی سودانی) واتا رێژه‌كه‌ی به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 8% و 10% له‌سه‌ر ئاستی دراوی ناوخۆیی، هه‌روه‌ها قازانجه به‌ده‌ستهاتووه‌كان به‌ر له كه‌مكردنه‌وه‌ی سوود و باج و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كان EBITDA گه‌یشتووته‌نه 12% كه ده‌كاته 244 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی، هاوكات له‌سه‌ر ئاستی دراوی ناوخۆیی به‌رێژه‌ی 14% به‌رزبوونه‌وه‌ی به خۆیه‌وه بینیوه كه ده‌كاته 1.6 ملیار جنیه‌ی سودانی.
داهاتى خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت له‌و ماوه‌یه‌ده به‌ڕێژه‌ی 44% ی كۆی گشتی داهاته‌كانی كۆمپانیا به‌رزبوونه‌ته‌وه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌م رێژه‌یه گه‌شه‌ی زیاتر به خۆیه‌وه ببینێت له داهاتوودا، به تایبه‌ت پاش كاراكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی نه‌وه‌ی چواره‌م، هه‌روه‌ها له‌و ماوه‌یه پێگه‌ی به‌شداربووانی رووی له زیاد بوون كرد و گه‌یشته 12.5 ملیۆن به‌شداربوو، به‌ڕێژه‌ی 8% به‌رزبووه‌ته‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان ماوه‌ی ساڵی 2015.
ئوردن: توانای چالاكییه‌كانی كۆمپانیای زین ئوردن گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی زۆر به‌هێز له‌و ماوه‌یه‌دا، ئاستی دارایی كۆمپانیا گه‌شه‌یه‌كی ئه‌رێنی به‌رچاوی به خۆیه‌وه بینیوه، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ركابه‌رایه‌تیه‌كی زۆر به هێز له شانشینی ئوردن، به‌ڵام زین ئوردن توانیویه‌تی پارێزگاری له پێشه‌نگایه‌تی خۆی بكات له بازاڕدا.
كۆمپانیای زین ئوردن داهاته‌كانی به ڕێژه‌ی 6% به‌رزكردووه‌ته‌وه كه گه‌یشتووته 363 ملیۆن دۆلار، به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو، هه‌روه‌ها كۆمپانیا توانی ویه‌تی قه‌باره‌ی قازانجه‌كانی به‌ر له داشكانی سوود و باج و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كان EBITDA به‌رز بكاته‌وه بۆ 18% كه گه‌یشتووه‌ته 179 ملیۆن دۆلار، به به‌راورد له‌گه‌ڵ 152 ملیۆن دۆلار، هاوكات كۆمپانیای زین ئوردن كۆی گشتی قازانجه‌كانی به‌رزكردووته‌وه بۆ 11% كه ده‌كاته 79 ملیۆن دۆلار، به به‌راورد له‌گه‌ڵ 71 ملیۆن دۆلار له هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو، له‌سه‌ر ئاستی كه‌رتی خزمه‌تگوزارییه‌كان، كۆمپانیای زین داهاتی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێتی به‌ڕێژه‌ی 24% به‌رزكردووه‌ته‌وه (جگه له خزمه‌تگوزارییه‌كانی كورته‌نامه و خزمه‌تگوزارییه زیادكراوه‌كانی)، كه رێژه‌كه‌ی ده‌گاته 33% كۆی گشتی داهاته‌كان.
به‌حره‌ین : كۆمپانیای زین به‌حره‌ین سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه له ئاستی گه‌شه‌كردنی پێگه‌ی به‌شدرابووانی له‌و ماوه‌یه‌دا، رێژه‌ی به‌شداربووانی گه‌یشتووه‌ته 969 هه‌زار به‌شداربوو، رێژه‌ی 19% به‌رزبوونه‌وه‌ی به خۆوه بینیوه، ئه‌مه له ئه‌نجانی گرنگیدانیه‌وه دێت له به‌رزكردنه‌وه‌ی تۆڕی 4G LTEی كۆمپانیاكه‌ی، ته‌كنۆلۆژیای 4G LTE به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ژێرخانه پێشكه‌وتووه‌كان داده‌نرێت له شانشینی به‌حره‌ین، ئه‌مه جگه له هه‌بوونی كۆمه‌ڵێك له نوێترین به‌رهه‌م و خزمه‌تگواری نایاب.
ئۆفه‌ره بازارگێری و بازرگانییه‌كانی كۆمپانیای زین به‌حره‌ین سه‌رنجی به‌شدرابووه نوێیه‌كانی كۆمپانیای به‌لای خۆیدا راكێشاوه، به‌ڵام به هۆی هه‌بوونی هۆكار گه‌لی وه‌ك سروشتی ركابه‌رایه‌تی و ئاڵنگاریی له‌م پێشه‌سازییه، كۆمپانیای زین به‌حڕه‌ین توانیویه‌تی ته‌نها 8 ملیۆن دۆلار قازانج بكات، هه‌روه‌ها داهاته‌كانی گه‌یشتوونه‌ته 132 ملیۆن دۆلار، هاوكات داهاتی به‌ر له داشكاندنی سوود و سه‌پاندنی باج و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كان EBITDA گه‌یشتوونه‌ته 49 ملیۆن دۆلار.