گروپی زین به هه‌نگاوێكی باشی داده‌نێت به ئامانجی پێشخستنی ستراتیژیاكانی له به‌رامبه‌ر خزمه‌تگوزاری ژمێریاری له كه‌رتی كاره‌كان .
گروپی زین رایگه‌یاند ژێرخانی كۆمپانیاكه‌ی كه بریتیه له دامه‌زراوه‌ی "مدی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان" به مه‌به‌ستی به‌ستنه‌وه‌ی بریكارانی سیسته‌می كاری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (Microsoft Azure ExpressRoute) ده‌ستنیشانكرا، ئه‌م هه‌نگاوه رێگا بۆ كۆمپانیای مایكرۆسۆفت خۆشده‌كات تا باشترین خزمه‌تگوزاری له بواری پرۆگرام و خزمه‌تگوزارییه ژماره‌ییه پێشكه‌وتووه‌كان له رێگای تۆڕه فراوانه‌كه‌ی / MPLS پێشكه‌ش به ده‌سته و كۆمپانیاكان بكات.
زین له راگه‌یاندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا روونیكرده‌وه سیسته‌می Windows Azure ExpressRoute تایبه‌ت به خزمه‌تگوزارییه ژماره‌ییه‌كان هاوشانی پلاتفۆرمێك بۆ به‌ده‌ستخستن و به‌ڕێوه‌بردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان كارده‌كات، كه‌سانی پێشكه‌وتوو ده‌توانن ئه‌م پلاتفۆرمه به مه‌به‌ستی دروستكردن و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانیان له رێگای به‌كارهێنانی سه‌نته‌ری خزمه‌تگوزارییه‌كان یان Data center ی تایبه‌ت به مایكرۆسۆفت به‌كاربهێنن.
گروپی زین ئاشكرای كرد ئه‌و سیسته‌مه‌ی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت پێشكه‌شی ده‌كات خاوه‌نی متمانه‌یه‌كی به‌رزه له رووی به‌هێزی پاراستنه‌وه، كه ناتواندرێت له رێگای تۆڕی ئینته‌رتێنی گشتیه‌وه تێپه‌ڕببێت، هه‌روه‌ها خێراییه‌كی له راده‌به‌ده‌ری هه‌یه به هۆی به‌كارهێنانی گه‌یه‌نه‌ره‌كانی ExpressRoute بۆ گۆاستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له نێوان سیسته‌مه‌كه‌دا، به‌م هۆیه‌وه چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌م هه‌نگاوه چاره‌سه‌رییه‌كی ریشه‌یی بۆ كۆمپانیا و ده‌سته‌كان ده‌ستبه‌ربكات.
گروپی زین خاوه‌نی پێشكه‌وتووترین ته‌كنۆلۆژیای جیهانییه له تۆڕی MPLS IP كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی دووره‌وه درێژده‌بێته‌وه تا ده‌گاته نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه تۆڕه جیهانیه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌مه‌هه‌نگه‌كاره جیهانیه‌كان به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێت.
هه‌روه‌ها گروپی زین ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئه‌م رێككه‌وتنه رێگا خۆشده‌كات به گرێدانی بریكاره‌كانی سیسته‌می Windows Azure ExpressRoute به پارێزراوترین شێوه.
سه‌رۆكی گشتی كۆمپانیای مدی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری خزمه‌تگوزارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی گروپی زین هێنری كساب رایگه‌یاند " متمانه‌ی مایكرۆسۆفت به تواناكانی گروپی زین، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه زین خاوه‌نی ژێرخانێكی پێشكه‌وتووه و هه‌روه‌ها ئاماژه‌یه‌كه بۆ دروستی بڕیاره وه‌به‌رهێنه‌رانه‌كانی به ئامانجی به‌رده‌ستكردنی تۆڕی پێشكه‌وتووی IP / MPLS تا به شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر خواستی كه‌رتی كۆمپانیا و ده‌سته‌كان به‌دیبهێنیت كه گرنگی به خزمه‌تگوزارییه‌كی ئاست به‌رز ده‌ده‌ن".
هه‌روه‌ها كساب ووتی " تۆڕی زین به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین تۆڕه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێتی مۆبایل له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه خێراییه‌كه‌ی به 760 گێگبایات هه‌ژمار ده‌كرێت له چركه‌یه‌كدا (ساتی بڕینی رێگا) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه په‌رۆشین بۆ به‌ستنی ئه‌م گرێبه‌سته كه رێگا خۆشكه‌ره بۆ پێشخستنی هه‌گبه‌ی خزمه‌تگوزارییه ژماره‌ییه‌كانمان".
لای خۆیه‌وه چارڵی نوحاس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له كوه‌یت رایگه‌یاند " گروپی زین یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندی پێشه‌نگ له بواری په‌یوه‌ندییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌وڵی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵیان له بواری خزمه‌تگوزارییه به‌ڵگه‌ییه‌كان كه پێشكه‌شی بریكاره‌كانمانی ده‌كه‌ین، چونكه متمانه و نه‌رمی نواندن یه‌كێكه له گرنگترین كایه سه‌ره‌كییه‌كان كه پاڵپشتی گه‌شه‌ی ئابوری و كۆمه‌ڵگاكان ده‌كات، جێگای ئاماژه پێكردنه كه دیزاینی "ئێكسرێس رۆت" به ئامانجی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به شێوه‌یه‌كی فراوان گه‌ره‌نتی پاراستن و پشت به خۆبه‌ستن و متمانه ده‌سته‌به‌رده‌كات بۆ بریكارانی پلاتفۆرمی مایكرۆسۆفت ئه‌زۆری ژماره‌یی، هه‌روه‌ها ئه‌م سیسته‌مه به‌شدار ده‌بێت له دانانی سنوورێك بۆ لاوازی نه‌رمی نواندن و په‌یوه‌ندیكردن له یارمه‌تیدانی به‌كارهێنه‌ران له زیاتركردنی تواناكانی پاراستن و چالاكییه ژماره‌ییه‌كان، هه‌وڵ ده‌درێت نوێترین په‌یوه‌ندی له نێوان زین و مایكرۆسۆفت ببه‌سترێت بۆ گه‌شه‌دان به تواناكانی بریكاران تا ببنه به‌رهه‌مهێن له رێگای ئۆفه‌ره پێشكه‌شكراوه‌كانمانه‌وه".
وه‌بیریهێنایه‌وه له ئێستادا خزمه‌تگوزاری ژماره‌یی گه‌شه‌یه‌كی به‌رچاوی به خۆیه‌وه بینیوه، به تایبه‌ت له خزمه‌تگوزارییه‌كانی كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌كان، دواجار ئه‌م پڕۆگرامه‌ی كه كۆمپانیای مایكرۆسۆفت پێشكه‌شی ده‌كات خزمه‌ت به‌م ئاراسته‌یه ده‌كات و چاره‌سه‌رییه‌كی كراداریانه ده‌دۆزێته‌وه له پێناو پێشحستنی توانا به‌رهه‌مهێنه‌رانه‌كانی كۆمپانیاكان.
له ماوه‌ی رابردوودا گروپی زین میكانیزمی ستراتیژیاكه‌ی له كه‌رتی كۆمپانیا و كاره‌كان دیاریكرد، له چوارچێوه‌ی ئه‌م ستراتیژیایه‌وه ژێرخانی كۆمپانیای "مدی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان"، هه‌ڵده‌ستێت به رۆڵی سه‌ره‌كی خۆی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و میكانیزمانه له‌م كه‌رته زیندووه‌دا، به‌و پێیه‌ی كه تۆڕه‌كه‌ی خاوه‌نی توانایه‌كی به‌ر فراوانه له‌م بواره به‌راورد له‌گه‌ڵ ركابه‌ره‌كانی دیكه‌ی، دواین رێككه‌وتنی گروپی زین له‌گه‌ڵ گه‌وره كۆمپانیای پڕۆگرامینك مایكرۆسۆفت ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه گروپی زین پابه‌نده به پێشخستنی ژینگه‌ی كار له ناوچه‌كه.