گروپی زین ئه‌نجامه داراییه كۆكراوه‌كانی نیوه‌ی ساڵی 2021 راگه‌یاند و 5% قه‌باره‌ی قازانجه‌كانی زیادیكردووه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو، به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كان گروپی زین 285 ملیۆن دۆلار قازانجی كردووه و قازانجی هه‌ر پشكێكیش بریتیه له 0.7 دۆلاره.
ئه‌حمه‌د تاحوس: ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به گرنگییه‌وه له قۆناغی داهاتوو ده‌ڕوانێت بۆ گه‌شه‌كردنی زیاتری چالاكییه‌كانی گروپ
گروپی زین ئه‌نجامه داراییه كۆكراوه‌كانی نیوه‌ی ساڵی 2021 راگه‌یاند و 5% قه‌باره‌ی قازانجه‌كانی زیادیكردووه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو، به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كان گروپی زین 285 ملیۆن دۆلار قازانجی كردووه و قازانجی هه‌ر پشكێكیش بریتیه له 0.7 دۆلاره.
گروپی زین پێشه‌نگی داهێنانه دیجیتاڵییه‌كان له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا، رایگه‌یاند كۆی داهاته‌كان له‌و ماوه‌یه‌دا گه‌یشتوونه‌ته 2.5 ملیار، له كاتێكدا داهاته‌كانی هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو بریتی‌بوو له 2.6 ملیار دۆلار.
گروپی زین له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، داهاته‌كانی به‌ر له داشكانی سوود و باج و به‌كاربردنه‌كان گه‌یشتوونه‌ته 1.03 ملیار دۆلار به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو كه بریتی بوو له 1.1 ملیار ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی قازانجه‌كانی به رێژه‌ی 41%.
زین روونیكرده‌وه داهاته‌كانی ئینته‌رنێت 1.05 ملیار دۆلاریان تۆماركردووه، كه 42% كۆی داهاته‌كان پێكده‌هێنێت و له پڕۆژه‌كانی په‌ره‌پێدان و وه‌به‌رهێنان له تۆڕه‌كانی نه‌وه‌ی چواره‌م و پێنجه‌م و هه‌روه‌ها فراوانكردنی ژێرخانی ئینته‌رنێـتی فایبه‌ر به‌كارهێنراون، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند ژماره‌ی به‌شداربووانی 48.3 ملیۆنی تێپه‌ڕاندووه (جێی باسه كۆتایی هاتنی گرێبه‌ستی كۆمپانیای تاچی لوبنانی كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی به‌شداربووانی زین گروپ).
گروپی زین ئاماژه‌ی به‌وه‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه داراییه‌كانی گه‌شه‌كردنێكی به‌رچاوی به‌خۆوه‌ه بینیوه له ئاستی قازانجی ته‌واوه‌تی، به‌ڵام هێشتا كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگی له به‌رده‌میدایه له‌وانه ڤایرۆسی كۆرۆنا كه كاریگه‌رییه‌كی زۆری كرده سه‌ر چالاكییه‌كانی وه‌به‌رهێنان و بازرگانی، هه‌روه‌ها دابه‌زینی به‌های ئاڵوگۆڕی دراوه‌كان له‌لایه‌كی تره‌وه و به‌تایبه‌ت دابه‌زینی نرخی دراوی سودانی له 55 بۆ 444 (جونیه‌ی سودانی / دۆلاری ئه‌مریكی) له كۆتایی مانگی حوزه‌یران و هه‌روه‌ها دابه‌زینی به‌های دراوی عێڕاقی به رێژه‌ی 19% كه له 1,190 ه‌وه بۆ 1,470 (دیناری عێڕاقی / دۆلاری ئه‌مریكی)، زیانی 378 ملیۆن دۆلار گه‌یانده داهاته یه‌كگرتووه‌كان، هه‌روه‌ها 233 ملیۆن زیانی به ئاستی قازانجه‌كانی به‌ر له داشكانی باج و سوود و به‌كاربردنه‌كان EBITDA گه‌یاندووه.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه داراییه كۆكراوه‌كانی چاره‌گی دووه‌می ساڵی دارایی ئێستا، گروپی زین گه‌شه‌كردنێكی به‌هێزی له قازانجه‌كانیدا تۆماركردووه، رێژه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی قازانجی ته‌واوه‌تی بریتیه له 17% كه ده‌كاته 138 ملیۆن دۆلار، هه‌روه‌ها داهاته كۆكراوه‌كانی تا راده‌یه‌ك جێگیربوون و رێژه‌ی 1.2 ملیار دۆلاریان تۆماركرد، له‌لایه‌كی تره‌وه قازانجه‌كانی به‌ر له داشكاندنی سوود و باج و به‌كاربردنه‌كان گه‌یشتوونه‌ته 506 ملیۆن دۆلار ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی قازانجه‌كانی EBITDA به رێژه‌ی 41%.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گروپی زین ئه‌حمه‌د تاحوس رایگایه‌ند "گروپی زین به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته په‌یوه‌ندییه‌كان و سنووردانان بۆ ئه‌و كه‌موكورتییانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه هاتوونه‌ته ئاراوه، ئه‌وه‌ش له رێگای جێبه‌جێكردنی زنجیره‌یه‌ك له ده‌ستپێشخه‌ری به‌هادار له كه‌رتی دیجیتاڵیدا، له پێناو خزمه‌تگه‌یاندن به كۆمه‌ڵگاكان و كۆمپانیاكان و قه‌واره حكومییه‌كان، هاوكات ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له‌م كات و ساته سه‌خته‌دا پاڵپشتیكردنی هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جێبه‌جێكردنه بۆ ئاماده‌بوون بۆ قۆناغی داهاتوو به شێوه‌یه‌كی باشتر تا بتوانرێت سوودی ته‌واوه‌تی له قۆناغی گه‌شه‌كردنی ئاینده وه‌ربگیردرێت.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری زین گروپ به‌در ناسر خوڕافی ووتی: 'گه‌شه‌ی به‌هێزی چالاكییه‌كانمان له‌و ماوه‌یه‌دا ئاماژه‌یه‌كه بۆ سه‌ركه‌وتنی ستراتیژییه‌كه‌مان Sight4 كه رۆڵێكی به‌رچاوی له پێشكه‌وتنی بواره نوێیه‌كانی چالاكییه‌كانمان هه‌یه".
خورافی له درێژه‌ی ئاخاوتنه‌كانیدا ووتی "گروپی زین به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی ده‌ڕوانێته په‌ره‌سه‌ندنی پڕۆسه‌كانی كارپێكردن و بازرگانی ئه‌وه‌ش له‌ژێر رۆشنایی ئەو گۆڕانکارییانەی لەم دواییانەدا لە کەرتی تەکنەلۆژیای پەیوەندیکردن هاتوونه‌ته‌ئاراوه، هەروەها کۆمپانیا پشت بە چاوەڕوانییە ئه‌رێنییه‌كانی خۆی دەبەستێت لە پڕۆسه‌ی گەشەی بەردەوامی چالاكییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست، لەم ماوەیەی دواییدا كۆمپانیا سوودی له ده‌رفه‌تیگه‌لێكی وه‌به‌رهێنانی گرنگ بینی كه له‌لایه‌ن كه‌رتی كار و پڕۆژه‌كانه‌وه پێشكه‌شكرا و ئه‌و خواسته فراوانه‌ی بۆ ئینته‌رنێتی فایبه‌ر هه‌یه له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له كه‌رتی پیشه‌سازی و بازرگانی و خزمه‌تگوزاری پشتبه‌ستوو به دیجیتاڵ - كه كه‌رتێكی گه‌شه‌سه‌ندووی نوێیه له كه‌رتی په‌یوه‌ندییه‌كان.
خورافی ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه ئه‌دای چالاكییه‌كانی زین له‌و ماوه‌یه‌دا به‌هێزبووه، به‌ڵام ئه‌مه به‌ته‌واوی ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌نجامه داراییه‌كانمان به‌هۆی دابه‌زینی به‌های ئاڵوگۆڕی دراو له بازاڕه سه‌ره‌كییه‌كانمان له (عێڕاق و سودان) به‌رامبه‌ر به دۆلار
له درێژه‌ی ئاخاوتنه‌كانیدا به‌ڕێزیان ووتی "له ئێستادا له گروپی زین زنجیره‌یه‌ك ده‌ستپێخه‌ری ده‌كه‌ین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كارییه‌گه‌رییه‌كان دابه‌زینی به‌های دراو، هه‌ر له‌و پێناوه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جێبه‌جێكار كۆمه‌ڵێك ده‌ستپێخه‌ری گرنگی كردووه بۆ باشتركردنی تێچوونه‌كان له ته‌واوی بازاڕه‌كاندا، هه‌روه‌ك هه‌ریه‌ك له زین عێڕاق و زین سودان نرخه‌كانیان نوێكرده‌وه و پاكێجی نوێی سه‌ره‌نجڕاكێشی ئینته‌رنێتیان راگه‌یاند."
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه كار و چالاكییه‌كان له زۆرینه‌ی بازاڕه‌كانی گروپ گه‌شه‌یه‌كی به‌هێزی تۆماركردووه له ماوه‌ی چاره‌گی دووه‌م به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو، هه‌روه‌ك گه‌شه‌كردنی ته‌ندروستی چالاكییه‌كانی زین كوه‌یت كه تۆڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر نه‌وه‌ی پێنجه‌م كارده‌كات (جێی ئاماژه‌پێكردنه زین كوه‌یت پشكی شێری به‌ركه‌وتووه له بازاڕی ئه‌و وڵاته‌دا)، هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنی لیستێك له به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاری له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له زین سعودیه، عێڕاق، ئوردن، سودان، باشوری سودان و به‌حره‌ین، هۆكاربوون بۆ ئه‌و گه‌شه‌كردنه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا روویدا.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا خورافی ووتی، گروپی زین به‌رده‌وام له هه‌وڵی قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ل و ده‌رفه‌ته به‌هادار و سوودبه‌خشانه‌دایه كه له فه‌زای دیجیتاڵیدا پێشكه‌شده‌كرێن، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه گه‌شبینییه‌ك هه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌و توانایه‌ی ته‌كنۆلۆژیای دارایی ده‌توانێت پێشكه‌شی بكات، هه‌روه‌ك پێشكه‌وتنی به‌رچاو له كار و چالاكییه‌كانی هه‌ر یه‌ك له كۆمپانیای "تمام"ی سه‌ر به كۆمپانیای زین سعودیه تایبه‌تمه‌ند له به‌خشینی هاوكاری دارایی بۆ پڕۆژه‌ی به‌كاربه‌ری بچووك، و كۆمپانیای "M-Gurush" له سودان و پڵاتفۆره‌كانی "زین كاش" له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی عێڕاق و ئوردن روویانداوه.
هه‌روه‌ها خورافی ئاماژه‌ی به ئه‌پڵیكه‌یشنی" oodi "، ئۆدی كرد كه له ماوه‌ی رابردوودا له لایه‌ن كۆمپانیای زین عێڕاقه‌وه راگه‌یه‌ندرا و خزمه‌تگوزارییه‌كه بریتیه له ئه‌پڵیكه‌یشنێكی دیجیتاڵی پێشكه‌وتووی مۆبایل و له رێگایه‌وه به‌شداربووان ده‌توانن به ته‌واوی كۆنتڕۆڵی مۆبایله‌كانیان بكه‌ن، ئۆدی به دووه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنی گروپ داده‌نرێت له پاش راگه‌یاندنی "یاقوت" له سعودیه كه توانی سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاو له بازاڕی سعودیه به‌ده‌ستبهێنێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌زموونێكی دیجیتاڵی ناوازه‌یه و تایبه‌تمه‌نده به ئینته‌رنێت و ئه‌پڵیكه‌یشنه بێ سنووره‌كان.
ده‌رباره‌ی كه‌رتی بازرگانی (B2B)خورافی ووتی گروپ به‌رده‌وامه له هه‌وڵ و گه‌ڕان به دوای هه‌لی گه‌شه‌ی نوێ له‌و كه‌رته‌دا، كه له‌م ماوه‌یه‌دا له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا رۆڵێكی به‌رچاو و گه‌وره ده‌گێڕێت، زین له‌م كه‌رته‌دا گه‌شه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه به رێژه‌ی 16%، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه‌كانی زین و فرۆشتن به كۆمه‌ڵ به‌ڕاده‌یه‌كی باش پێشكه‌وتوون.
له كۆتایی ووته‌كانیدا به‌ڕێز خوڕافی ووتی " له ئێستادا خزمه‌تگوزارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زین جه‌خت له‌سه‌ر كه‌رته‌كانی كۆمپانیاكان ده‌كه‌نه‌وه به ئامانجی هه‌ماهه‌نگی و گه‌شه‌كردنی زیاتر، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی پیشه‌سازی فرۆشتنی به كۆمه‌ڵ له گه‌وهه‌ردا گرنگی به گۆڕینی ژێرخان ده‌دات، بۆیه زین پێشكه‌وتنی بازرگانی به كۆمه‌ڵ به بوارێكی گرنگ و گشتگیر داده‌نێت بۆ كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیكردن".
عێڕاق
داهاتی چالاكییه‌كانی نیو ساڵی زین عێڕاق بریتیه له 376 ملیۆن دۆلار و قازانجه‌كانی به‌ر له بڕینی سوود و باج و به‌كاربردنه‌كانیش بریتیه له 145 ملیۆن دۆلار، ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی قازانجه‌كانی به‌ر له بڕینی سوود و باج و به‌كاربردنه‌كان كه رێژه‌كه‌ی ده‌كاته 39%.
هه‌روه‌ها چالاكییه‌كانی كۆمپانیا بڕی 24 ملیۆن دۆلار قازانجی ته‌واوه‌تی تۆماركرد له‌و ماوه‌یه‌دا، هاوكات ئه‌و ئۆفه‌ر و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌نجڕاكێشانه‌ی كۆمپانیا پێشكه‌شیده‌كات پێگه‌ی به‌شداربووانی كۆمپانیای به رێژه‌ی 7% به‌رزكردووه‌ته‌وه كه كۆی به‌شداربووانی زین عێڕاق له ئێستادا 16.1 ملیۆنه (ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه كه كۆمپانیا پارێزگاری له پێشه‌نگایه‌تی خۆی ده‌كات له بازاڕدا)، پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بكرێت دابه‌زینی به‌های دیناری عێڕاقی كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر داهاته‌كانی كۆمپانیای زین عێڕاق به بڕی نزیكه‌ی 88 ملیۆن دۆلار له ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش مانگه‌دا.