بدر الخرافي: دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن، كۆمه‌ڵگاكان به‌هێز ده‌كات و گۆڕانكاری سیسته‌ماتیكی دادپه‌روه‌رانه دێنێته‌ئاراوه.
گروپی زین راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی ده‌رباره‌ی سه‌ركردایه‌تیكرنی هزر به ناونیشانی "بنیاتنانی كۆمه‌لگایه‌كی به‌رده‌وام له رێگای هێزی په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه" بڵاوده‌كاته‌وه. راپۆرته‌كه تیشكده‌خاته سه‌ر توانای خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن له چارسه‌ركردنی به‌ربه‌سته ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا هه‌یانه، هاوكات باسی له قۆناغه جیاوازه‌كانی گه‌شتی چوار ده‌یه‌ی زین كردووه له به‌هێزكردنی كۆمه‌ڵگاكان و گهرنتیكردن و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندیكردن بۆ هه‌مووان.
گروپی زین – پێشه‌نگی داهێنانه ته‌كنۆلۆژییه‌كان له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا – رایگه‌یاند، بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتی سه‌ركردایه‌تیكردنی هزر له په‌راوێزی به‌شداریكردن له پێشانگای "جیتێكس گڵۆباڵ"ه‌وه دێت له دوبه‌ی، كه یه‌كێكه له گرنگترین رووداوه ته‌كنۆلۆژییه‌كانی ناوچه‌كه، و ده‌سته‌بژێرێك له به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكانی ته‌كنۆلۆژیا كۆده‌كاته‌وه له پێناو باشتركردنی ئاستی ئابووری و بازرگانی له رێگای هێزی ته‌كنۆلۆژیاوه.
ڕاپۆرتەکە تیشك دەخاتە سەر دیارترین تایبەتمەندییەکانی گەشتەکەی زین لە ده‌ستپێكی دامەزراندنی لە ساڵی 1983 وەك یەکەم کۆمپانیای بێ وایەر (لاسلكی) لە ناوچەکەدا. زین بە په‌رۆشییه‌وه كاریده‌كرد بۆ دابینکردنی ئه‌و بەرهەم و خزمەتگوزارییانه‌ی کۆمەڵگاکان بەهێز دەکه‌ن، چونکە پێی وابوو گەشەپێدانی کۆمەڵگا پەیوەستە بە پەرەپێدانی چالاکییەکانی و هه‌روه‌ها لە ڕێگەی دابینکردنی بەرهەم و خزمەتگوزارییە مانادارەکان دەتوانرێت زۆر کێشە و بەربەستی کۆمەڵایەتی چارەسەربکرێن.
ڕاپۆرتەکە تیشک دەخاتە سەر قۆناغەکانی گەشەی چالاکییەکانی گروپی زین لە ماوەی دەیەکانی ڕابردوودا، لەو ماوەیەدا زین ستراتیژی فراوانکردنی خۆی لە بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا په‌ره‌پێدا لە ڕێگەی كڕینی پشک و وه‌رگرتنی چەندین مۆڵەتی كاركردن. ڕاپۆرتەکە تیشک دەخاتە سەر کاریگەرییە ئەرێنییەکانی ئەم فراوانبوونە جوگرافییە لەسەر چالاکییەکانی کۆمپانیا، وێڕای پێشکەشکردنی ئەزموونی پێشکەوتوو و هاوكات ئارهزایی تەکنیکی فراوانی هێنایه نێۆ کۆمپانیا، ئەمەش وایکرد زین ببێتە کۆمپانیایەکی پێشەنگ لە بواری خزمەتگوزاری پەیوەندیكردن لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
شایانی باسه، گروپی زین پێشتر ناوی بڕانده بازرگانییه‌كه‌ی (MTC) بوو، به‌ڵام له ساڵی 2007 ناوه‌كه‌ی گۆڕدرا بۆ "زین"، و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانی له كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی گشتی نیشتیمانییه‌وه ببێته كۆمپانیایه‌كی پێشه‌نگی كه‌رتی تایبه‌ت له ئاستی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تیدا. له ده‌ستپێكی ده‌یه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی 21دا، كۆمپانیا، گه‌شه‌یه‌كی ئابووری فراوان و جێگیری له ناوچه‌كه‌دا به‌خۆیه‌وه بینی، له‌و سه‌رده‌مه‌دا رێژه‌ی بێكاری له ته‌واوی بواره‌كاندا له نزمترین ئاستی خۆی دابوو، هه‌روه‌ها ژنان چوونه نێو بازاڕی كار و ژینگه‌ی بازرگان‌یش گه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كرد، زین سوودێكی زۆری له‌م گه‌شه‌كردنه پێشبینیكراوه بینی و توانی پارێزگاری له پێشه‌نگی و فراوانبوونی خۆی بكات له ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیدا.
ساڵانی یه‌كه‌می هه‌زاره‌ی نوێ، قۆناغێكی ناوازه بوو بۆ چالاكییه‌كانی گروپی زین، له‌و ماوه‌یه‌دا زین گه‌شه‌سه‌ندنێكی به‌رچاوی به‌خۆوه‌بینی و هه‌روه‌ها ئاماده‌ییه‌كی به‌هێزی له بازاڕدا هه‌بوو، و ستراتیژیاكه‌ی بۆ گه‌شه‌پێدان پێشكه‌وتی فراوانی كرد، و توانی كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره له ناوچه‌كه‌دا دروستبكات. ئامانجی گروپی زین دابینكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری و پێشكه‌وتووترین سیسته‌می ته‌كنۆلۆژی بوو له ناوچه‌كه، هاوكات سوودێكی گه‌وره‌ی له ئه‌زموون و شاره‌زایی هاوبه‌شه‌كانی بینی و توانی پێشكه‌وتووترین و هاوچه‌رخترین ته‌كنینی تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی لاسلكی بهێنێته ناوچه‌كه‌وه.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌و پێشكه‌وتن و فراوانبوونه خێرایه‌ی پیشه‌سازی ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان كرد، هاوكات تیشكی خسته سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م جۆره خزمه‌تگوزارییانه له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری كۆمه‌ڵگاكان، به‌و پێیه‌ی زیادكردنی ئینته‌رنێت و خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن، ده‌بنه هۆی گه‌شه‌پێدانی بواره‌كانی ئابووری و به‌رهه‌مهێنان جگه له ره‌خساندنی هه‌لی نوێی كاركردن.
له راپۆرته‌كه‌دا زین، ئاماژه‌ی به به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی كردووه بۆ پابه‌ندبوون به مافه‌كانی مرۆڤ، له نێویاندا دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و وئینته‌رنێت، چوونكه بوارێكی گه‌وره له به‌رده‌م زانیاری و خزمه‌تگوزارییه‌كانی دارایی و فێربوون و چاودێری ته‌ندروستیدا ده‌كاته‌وه. له‌م باره‌یه‌وه باسی له دهستپێخهرییهكهی یه‌كێتی GSMA كردووه ده‌رباره‌ی "په‌یوه‌ندیكردن" و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه دابینكردنی ئینته‌رنێت و ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌و خزمه‌تگوزارییه، هاوشانی ته‌واوی مافه‌كانی مرۆڤ، مافێكی بنه‌ڕه‌تی مرۆڤه.
راپۆرته‌كه بهبیریهێناوهتهوه، له‌لایه‌ك قه‌یرانه مرۆییه‌كان و كاره‌ساته سروشتییه‌كان له‌لایه‌كی تره‌وه، ململانێ چه‌كدارییه‌كان و قه‌یرانه‌كانی تری وه‌ك برسێتی و ڤایرۆسه‌كان، كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنیان هه‌یه بۆ سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ، بۆیه به پێویستی زانیوه، هاوكاری به‌په‌له پێشكه‌شی به‌و كه‌سانه بكرێت كه به‌ده‌ست ئه‌م قه‌یرانانه‌وه ده‌ناڵێنن، شایانی باسه، په‌یماننامه‌ی مرۆیی په‌یوه‌ندیكردن، كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی GSMA راگه‌یه‌ندراوه، تیشكده‌خاته‌سه‌ر رۆڵی گرنگی پیشه‌سازی په‌یوه‌ندیكردنی مۆبایل له یارمه‌تیدانی زیانمه‌ندبووانی كاره‌ساته سروشتییه‌كان و دۆخه له ناكاوه مرۆییه‌كانی تر، زین له سۆنگه‌ی پابه‌ندبوونیه‌وه به به‌ها مرۆییه‌كانه‌وه، له ساڵی 2015 په‌یماننامه‌كه‌ی ئیمزا كردووه.
له‌م باره‌یه‌وه، بدر ناصر الخرافي، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری گروپی زین رایگه‌یاند "خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوندیكردن، كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌یان هه‌یه له پێشخستنی پلانه‌كانی گه‌شه‌پێدان و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری كۆمه‌ڵگاكان، به‌و پێیه‌ی گرنگترین ئامرازه بۆ تێپه‌ڕاندنی سنووره‌كان، كاریگه‌ری ئه‌م خزمه‌تگوزارییه ئاشكرایه، له پێكه‌وه شادكردنهوهی ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی سنوورداربوونی جوگرافییان هه‌یه"
هه‌روه‌ها ووتیشی "له راپۆرتی سه‌ركردایه‌تیكردنی هزردا، شانازیمان به گه‌شته چوار دهییهكهی زین كردووه، و پابه‌ندبوونی خۆمان به‌رامبه‌ر په‌یمانه كۆمهڵایهتییهكهمان دووپاتكردووه‌ته‌وه. زین پارێزگاری له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمهڵگاكانیدا كردووه، و به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی باشترین و پێشكه‌وتووترین خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندیكردن پێیان، له ده‌رئه‌نجامی ئه‌مه‌دا زین بووته كۆمپانیایه‌كی پێشه‌نگ و ناوازه له پیشه‌سازی په‌یوه‌ندیكردندا".
هه‌روه‌ها الخرافي روونیكرده‌وه و ووتی" 40 ساڵ پێشه‌نگبوون له خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان، به‌رهه‌می ئه‌و باوه‌ڕه بههێزهمانه به بڕانده بازرگانییه‌كان (دڵ، دڵسۆزی و درهوهشانهوه)، ستراتیژیاكهمان ئه‌م به‌هایانه له باوهشدهگرێت و هه‌نگاو به‌ره‌و دره‌وشانه‌وه ده‌نێت له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا، زین هه‌میشه ئاماده و كاریگه‌ربووه له‌نێوه‌ندی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له پیشه‌سازی پهیوهندیكرندا هاتوونه‌ته ئاراوه".
الخرافي ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "زین له ماوه‌ی گه‌شته‌كه دوور و درێژه‌كه‌یدا، پێشوازی له ته‌واوی شۆڕشه ته‌كنۆلۆژییه‌كان كردووه و توانیویه‌تی زاڵ‌بێت به‌سه‌ر كاته سه‌خته‌كان و به‌ربه‌سته جێوسیاسی و ئابوورییه‌كان تێپه‌ڕێنێت. كۆمپانیا له هه‌موو كات و ساتێك‌دا باشترین توانای خۆی خستووه‌ته‌گه‌ڕ له پێناو دابینكردن و ده‌سته‌به‌ركردن خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندیكردنى واتادار بۆ كۆمه‌ڵگاكانی".
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا، الخرافي ووتیشى "زین هه‌نگاوی چالاكانه‌ی هاویشتووه بۆ به‌هێزكردنی هه‌وڵه‌كانی په‌ره‌پێدان له رێگای دابینكردنی توانای ده‌ستڕاگه‌یشتن به خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن، و هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كی چالاك به‌شداریكردووه له ئافراندنی خۆشگوزه‌رانی بۆ كۆمه‌ڵگاكانی و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن، چوونكه باوه‌ڕمان وایه هێزی په‌یوه‌ندیكردن كۆمه‌ڵگای هه‌مه‌ڕه‌نگ و به‌رده‌وام بنیاتده‌نێت".
لەم ماوەیەدا، هێزی پەیوەندییەکان، پێشکەوتنی ڕیشەیی بەخۆیه‌وه بینیوه، و کاریگەری لەسەر كه‌رته‌كانی پەروەردە، تەندروستی، دارایی، دامەزراندن و خزمەتگوزارییەکانی پەرەپێدانی کارامەیی دروستكردووه، له هه‌مووی گرنگتر ئه‌م پێشكه‌وتنانه كه‌رته لاوازه‌كان و كۆمه‌ڵگا پهراوێزخراوهكانیشی گرتووه‌ته‌وه.
له راپۆرتی سه‌ركردایه‌تیكردنی هزردا، قۆناغی چوار ده‌یه‌ی چالاكییه‌كانی زین خراونه‌ته‌ڕوو، هه‌ر له ره‌خساندنی هه‌لی ده‌وڵه‌مه‌ند و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسییه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بگره تا ده‌گاته به‌ربه‌سته ئاسایشی و جیۆسیاسی و هه‌ژاری و لاوازی چاودێری ته‌ندروستی و فێركردن. ستراتیژیا و دونیابینی كۆمپانیا له‌سه‌ر بنه‌مای دابینكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی واتادار بۆ كۆمه‌ڵگاكانی داڕێژراوه، چوونكه ئامرازێكی گه‌وهه‌رییه بۆ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگاكان و ژینگه بازرگانییه‌كان. راپۆرته‌كه پابه‌ندبوونی گروپی دووپاتكردووه‌ته‌وه به په‌یمانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی و ده‌ستپێشخه‌رییه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی ژینگه و گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا.
گه‌شته‌كه‌ی زین به‌رده‌وامه و پابه‌ندبوونی خۆی به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگاكانی دووپاتده‌كاته‌وه، زین وه‌ك رێنومایهك كارده‌كات بۆ دیاریكردنی ئه‌وله‌ویاته‌كانی و ده‌ستپێشخه‌رییه بازرگانییه‌كان، چالاكییه‌كانی كۆمپانیا سنووره‌كانی تێپه‌ڕاندووه و په‌ره‌ی به هه‌ماهه‌نگییه ستراتیژییه‌كانی داوه، كۆمپانیا هه‌میشه هانده‌ر و پشتیوانی داهینان و پێشكهوتنهكانه، ئامانجی دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی گشتگیری په‌یوه‌ندیكردن و به‌هێزكردنی كه‌رته لاوازه‌كانه له رێگای زامنكردن و ده‌سته‌به‌ركردنی په‌یوه‌ندی واتادار بۆ هه‌مووان.
كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاكان
ڕاپۆرتی سەرکردایەتی هزر، تیشکدەخاتە سەر پابەندبوونی گروپی زین بە گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و ئابووری و ژینگەیی لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، بەو پێیەی ئەم بوارانە كرۆكی په‌یمانه کۆمەڵایەتییەکەین، چونکە دركی به کاریگەری بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی كردووه لەسەر هەوڵ و دەستپێشخەرییەکانی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی. دەستپێشخەرییەکانی زین نەك ته‌نها لە چوارچێوەی بەرنامەیه‌كی کلاسیکی هۆشیاری کۆمەڵایەتیدا ماونەتەوە، بەڵکو بوونەتە بنەمای پەیوەندییەکی قووڵ و ڕەگداکوتاو لەگەڵ کۆمەڵگاکانیدا.
راپۆرته‌كه، باسی مێژووی پێشكه‌وتنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی گروپ ده‌كات، زین وه‌ك تاكه كۆمپانیایه‌ك له جوگرافیاییه‌كی دیاریكراودا دروستبوو، پاشان گه‌شه‌ی سه‌ند و چالاكییه‌كانی چوونه نێو 22 بازاڕی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا، ئه‌م فراوانبوونه بووه هێزێك بۆ كۆمپانیا تا پارێزگاری له به‌ها و ناسنامه و بڕانده بازرگانییه‌كه‌ی بكات، له نێوه‌ندی پێشكه‌وتنه‌كانی كه‌رتی په‌یوه‌ندیكردندا. كۆمپانیا هۆشیاره به كاریگه‌ری خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندیكردن، له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆیه به پشتبه‌ستن به ئه‌زموون و شاره‌زاییه‌كانی په‌ره‌ی به ده‌ستپێشخه‌رییه كۆمهڵایهتییهكانیدا.
راپۆرته‌كه ئاشكرایكردووه، له‌گه‌ڵ فراوانبوونی زین و به‌ربڵاوبوونی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێتی مۆبایل، كۆمپانیا به‌های ئه‌و گرنگی رۆڵی لایه‌نی بازرگانی بۆ ده‌ركه‌وت له گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگا، وێرای ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی له‌باره‌ی هۆشیارییه‌وه، هاوكات ده‌ستیكرد به دروستكردنی پرۆگرامێك بۆ دابینكردن و گه‌یشتن به خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن، له پێناو هێنانه‌ئارای گۆڕانكاری سیسته‌ماتیك، له ئه‌نجامدا ئه‌م گۆڕانكارییانه بوونه هۆی په‌ره‌پێدانی دهستپێخهرییهكان و پاراستنی مافی تاكه‌كان له رێگای به‌رفراوانبوونی جوگرافییای چالاكییه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، سەرەڕای فراوانبوونی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیكردن و ئینتەرنێت لەمڕۆدا، هێشتا بەربەست لەبەردەم دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێت لەلایەن زۆر کەسەوە هەیە، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی یەکێتی نێودەوڵەتی پەیوەندیكردن (ITU)، نزیکەی 2.7 ملیار کەس لەم خزمەتگوزارییە بێبەشن، توێژینەوەکە زیادکردن و فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکە بە پێویستییەکی هه‌نووكه‌یی دەزانێت بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت و پەیوەندیكردن بۆ هەمووان، توێژینەوەکە ئەو هۆکارانەی دەستنیشانیکردووە كه بریتین لە: نه‌بوونی توانای تێچووی خزمەتگوزارییەکە، كه‌لێنی دیجیتاڵی، لاوازی ڕووماڵکردنی خزمەتگوزاری تۆڕه‌كان، لاوازی ژێرخان، جیاوازی ره‌گه‌زی و جیاوازی رۆشنبیری.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، گروپی زین ساڵانێکی زۆرە هەوڵیداوە ئەم بەربەستانه لاببات، لە چوارچێوه‌ی بەرنامەیەك، کاردەکات بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان خزمه‌تگوزاری پەیوەندیكردن و خزمەتگوزاری دیجیتاڵی، ئه‌مه‌ش له رێگای دابینكردنی بە خزمەتگوزاری ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندیكردن بۆ هەمووان.
هەروەها ڕاپۆرتەکە تیشکدەخاتە سەر گرنگی تەکنەلۆژیای دارایی بۆ توێژه كهمدرامهتهمان و ئه‌وانه‌ی لە ناوچە دوورەدەستەکاندا دەژین. پێشتر زۆر کەس لە هەژماری بانکی و خزمەتگوزاری قەرز بێبەشبوون، بەڵام ئێستا دەرفەتیان بۆ ڕەخساوە سوود لە ئەپڵیکەیشنی تەکنەلۆژیای دارایی وەربگرن.
گەشەی تەکنۆلۆژیای دارایی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەرفەتی فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکانی گروپی زینی لە بازاڕەکاندا ڕەخساندووە، لە ڕێگەی زین کاش لە عێراق و ئوردن و تەمام لە سعودیە و بەحرەین.
ڕاپۆرتەکە پابەندبوونی زین دووپاتدەکاتەوە لە سەرجەم چالاکییەکانیدا بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار، هەروەها پلانەکانی بۆ بەڕێوەبردنی ژینگەیی و کۆمەڵایەتی پشتڕاستدەکاتەوە لە هەمان کاتدا کارکردن بۆ جێبەجێکردن و دابینکردنی ژینگەیەکی کارکردنی هەمەچەشن و سەلامەت. گروپی زین داوا لە دابینکەرەکانی دەکات هەمان ستانداردەکان جێبەجێبکەن و هەمان ئامرازەکان پەیڕەوبکەن بۆ پشتگیری‌کردن لە ستانداردە چاوەڕوانکراوەکانی هاوبەشە بازرگانییەکانی.
له سۆنگه‌ی پابه‌ندبوونییه‌وه به پاراستنی ژینگه، زین بڕیاریدا راپۆرته‌كه چاپ نه‌كات.