گرووپی زین وێڕای رەنگدانەوە ئابوورییەکان بەشێوەیەکی رێژەیی داهاتێکی جێگیری بەدەستهێناوە کە دەگاتە ٣.٩ ملیار دۆلار "زین" لە ماوەی نۆ مانگدا بەبەهای ٤٢٩ ملیۆن دۆلار قازانجی پەتی تۆمارکرد

گرووپی زین وێڕای رەنگدانەوە ئابوورییەکان بەشێوەیەکی رێژەیی داهاتێکی جێگیری بەدەستهێناوە کە دەگاتە ٣.٩ ملیار دۆلار "زین" لە ماوەی نۆ مانگدا بەبەهای ٤٢٩ ملیۆن دۆلار قازانجی پەتی تۆمارکرد

گرووپی زین ئەنجامە داراییە کۆکراوەکانی ماوەی نۆ مانگی ساڵی دارایی 2020 ی راگەیاند، بە تۆمارکردنی رێژەییانەی داهاتی جێگیر بەنزیکەی (3.9 مليار دۆلار)، بەبەراورد لەگەڵ داهاتی کۆکراوەی هەمان ماوە لەساڵی 2019 گەیشتووەتە (4.0 مليار دۆلار).

زین: گرووپ لە دەستپێشخەرییەکانیدا یەکلاکەرەوە بووە و لەگەڵ بنکەی بەشداربووانیدا زیاتر وەڵامدەر و لە پەیوەندیدا بووە

بەدر الخرافی: ئالنگارییەکانی پەتای کۆڤید-19 تێڕوانینی ستراتیجی سەرەتای گرووپی سەلماند لەگەڵ ئەگەری وەبەرهێنانە دیجیتاڵییەکەی

- بەرزبوونەوەی قازانجی وەرزی چارەکی سێیەم بە رێژەی 33% و داهاتی 9% لە چاو چارەگی دووەمی ساڵی دارایی ئێستا

- گرووپ لەسەرەتای ئەم قەیرانەوە لە ناوچەکەدا خەرجییەکانی بەکاربردنی کارەکانی نزمکردووەتەوە بۆ نزیکەی 130 مليۆن دۆلار

قازانجی نۆ مانگ بەر لە داشکاندنی باج و سوود و بەکارهێنانەکان گەیشتۆتە 1.6 مليار دۆلار 

- زين "زين داتا پارك"رادەگەیەنێت بۆ ئەوەی ببێتە سەنتەرێکی ئیقلیمی بۆ میوانداریکردنی کلۆود و سایبەر سکیوریتی

- گروپ لەگەڵ (TASC Towers)دا چووە ناو هاوبەشبوونێکی ستراتیجی لە بوارەکانی ژێرخانی دیجیتاڵیدا

- داهاتی داتاکان بە رێژەی 9% بەرزبووەتەوە کە دەکاتە 41% ی کۆی داهاتی کۆکراوە

- زین ی کوێت بە خزمەتگوزارییە داهێنەرەکانی رابەرایەتی بازاڕ دەکات و لە خزمەتگوزارییەکانی نەوەی پێنجەمدا بە لێهاتوویی لە پێشەوەیە

زین ی سعودییە متمانەی دامەزراوە بانکییەکانی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی سەرکەوتوو بوو لە ئیمزاکردنی دووبارە پارەدارکردنەوەی فرۆشتنی هاوبەش بە قازانجی زیاتر 

گرووپی زین ئەنجامە داراییە کۆکراوەکانی ماوەی نۆ مانگی ساڵی دارایی 2020 ی راگەیاند، بە تۆمارکردنی رێژەییانەی داهاتی جێگیر بەنزیکەی (3.9 مليار دۆلار)، بەبەراورد لەگەڵ داهاتی کۆکراوەی هەمان ماوە لەساڵی 2019 گەیشتووەتە (4.0 مليار دۆلار).

"زين" کۆمپانیای پێشەنگ لە بوارەکانی داهێنانی تەکنەلۆجی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا روونیکردۆتەوە کە قازانجەکانی پێش داشکاندنی باج و سوود و بەکارهێنانەکان گەیشتە (1.6 مليار دۆلار)، بەبەراورد لەگەڵ (1.8 مليار دۆلار) لە هەمان ماوەی ساڵی 2019، کە رەنگدانەوەی پەراوێزی قازانجەکانە بەر لە داشکاندنی باج و سوود و بەکارهێنانەکان بە رێژەی 42%.

گرووپ ئاماژەشیداوە بەوەی قازانجی پەتی نزیکەی (429 مليۆن دۆلار)ی تۆمارکردووە، بەبەراورد لەگەڵ (504 ملیۆن دۆلار)، لە ماوەی نۆ مانگی ساڵی 2019، بە قازانجی 30 فلس بۆ هەر پشکێك، ئەم دەرەنجامەش کەوتۆتە ژێر کاریگەری بارودۆخی لە ئارای ئابووری و کۆمەڵایەتی، بەوەی کە تا ئێستایش چاڵاکییەکانی وەبەرهێنان و بازرگانی لە ناوچەکەدا لەهەوڵی ئەوەدایە لە ژێر کاریگەری و رەنگدانەوەکانی پەتای کۆڤید-19 بێتەدەرەوە، دوای ئەوەی بەشێوەی پلە بە پلە و کەرتی لە پرۆسەی داخستنی ئابووری هاتۆتە دەرەوە، لەگەڵ لێکەوتەکانی تری دەرەنجامی کەرەنتینەی تەندروستی و بواری ئەمنی و بەربەستەکانی سەر جووڵەی گەشتیاریی.

"زین" هێماشی بۆ ئەوەکردووە کە داهاتەکانی کەرتی داتاکان بە رێژەی 9% بەرزبووەتەوە، بەبەراورد لەگەڵ هەمان ماوە لە ساڵی 2019، کە بریتییە لە 41% ی کۆی داهاتی کۆکراوە، ئەم گەشەکردنەی کەرتی داتاکان دەگەڕێتەوە بۆ وەبەرهێنانی بەردەوام لە فراوانکردنی تۆڕەکانی نەوەی پێنجەم 5G لە بازاڕەکانی کوێت و سعودییە و بەمدواییانەش بەحرێن، هەروەها لەگەڵ نوێکردنەوەی تۆڕەکانی نەوەی چوارەم 4G، بەرفراوانکردنی تەکنەلۆجیای فایبەر ئۆپتیك FTTH، و لە ئێستاشدا تۆڕەکانی گرووپ خزمەتگوزارییەکانی پێشکەش بە نزیکەی 48.9 مليۆن بەشداربوو دەکات.

ئەنجامی وەرزی دارایی لە ماوەی چارەگی سێیەم بەبەراورد لەگەڵ چارەگی دووەمی ئەمساڵی داراییدا گەشەکردنێکی بەهێزی تۆمارکردووە، بەوەی کە قازانجی پەتی بە رێژەی 33% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە (157 مليۆن دۆلار)، بە نزمبوونەوەی 14% بەبەراورد لەگەڵ ماوەی چارەگی سێیەمی 2019، داهاتی کۆکراوەی چارەگی سێیەم بە رێژەی 9% بەرزبووەتەوە و گەیشتۆتە (1.3 مليار دولار)، بەبەراورد لەگەڵ چارەگی دووەمی 2020، هاوکات بەبەراورد لەگەڵ ماوەی چارەگی سێیەمدا سەقامگیر بووە.

سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی گرووپ ئەحمەد الطاحوس وتی "قەبارەی ئەو ئاستەنگ و ئالنگارییانەی لە روبەڕووی چالاکییە ئابووری و سەرمایەگوزارییەکان بووەتەوە زۆر گەورەیە، ئەمەش بووەتە هۆی سەپاندنی پاپەندبوونی جدی بەسەر کەرتی گەیاندن لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم قەیرانەدا، و لە سایەی ئەمەدا، گرووپی زین لە دەستپێشخەرییەکانیدا یەکلاکەرەوە بووە و زۆرتر وەڵامدەرەوە بووە لەگەڵ بنکەی بەشداربووانیدا، بەردەوامیشە لە جێبەجێکردنی ستراتیجەکەی بۆ ئەوەی لەگەڵ گۆڕانی پێداویستییەکانی بەشداربووان و پێداویستییەکانی کەرتی بزنسدا بێت".

لای خۆشییەوە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی و سەرۆکی جێبەجێکار لە گرووپی زین بەدر ناسر الخرافی وتی "هێما سەرەکییە داراییەکان بۆ ئەو ماوەیە لەگەڵ پێشبینییەکانماندا کۆك بوون، جەختمانکردە سەر پاڵپشتیکردنی پرۆسەکانی بەگەڕخستن و بازرگانی بۆ سووککردنی ئەو ئاستەنگانەی هۆکارەکەیان پەتای کۆڕۆنایە".

وتیشی "رێوشوێنە پێشوەختەکان هاوکارمان بوون لە پارێزگاریکردن لە بەشداربووانمان و دڵنیابوون لە گەرەنتی بەردەوامبوونی گەیاندن و پەیوەندیکردن، هەروەها هەوڵەکانمان سەرکەوتوو بوون لە (کەمکردنەوەی خەرجییەکانی بەگەڕخستن بە بڕی ١٣٠ ملیۆن دۆلار لەوەتەی قەیرانەکە دەستیپێکردووە)، وێڕای دەستپێشخەرییەکانی کەمکردنەوەی خەرجی و سووربوون لەسەر ئەوەی کواڵێتی خزمەتگوزاریی نەکەوێتە ژێر کاریگەریی ئەو دۆخە".

الخرافی ئاشکراشیکرد کە دەرەنجامە داراییەکانی وەرزیی بۆ ماوەی چارەگی سێیەم لەسەرجەم ئاماژە داراییەکان بەبەراورد لەگەڵ ئەو ماوەیەی قەیرانەکەدا لەوپەڕی بەهێزیدا بووە و گەشەی کردووە، لەگەڵ سووکتربوونی رێوشوێنەکانی خۆپارێزیی دۆخەکە باشتر بووە، چاڵاکییە ئابووری و بازرگانییەکان بەرە بەرە گەڕانەوە، ئەگەرچی هێشتا بەتەواوی هێز و توانای کارکردنەوە نییە.

هەروەها وتی "پێشبینی زیاتر باشبوون دەکەین لەگەڵ هەڵگرتنی کۆتوبەند لەسەر کەرتەکانی دیکەی وەك فڕۆکەوانی و گەشتوگوزار و ئاساییبوونەوەی دۆخی کارکردن و گەڕانەوەی گەشەی بەکارهێنان بۆ تێکڕاکانی بەر لەم دۆخەی ئێستا".

لەبەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا الخرافی باس لەوە دەکات "کەرتی گەیاندن سەلماندوویەتی کەرتی بەرگریکاری یەکەمە لەو قەیران و گۆڕانکارییانەی کە کەرتەکانی دیکە بەخۆیانەوە دەیبینین، ئەوانەی کە چاڵاکییە ئابوورییەکانیان زۆرتر کەوتووەتە ژێر کاریگەری ئەو پەتایە.

وتیشی" گەشبینین بە توانای کەرتی گەیاندن لە یارمەتیدانی چاڵاکییە بازرگانییەکان بۆ ئەوەی بەرەو باشی هەنگاوبنێن و بگەڕێنەوە سەر جووڵەی ئاسایی خۆیان، ئەم قەیرانە بوو پاڵنەر بۆ زیادبوونی پەیوەستی زیاتر بە داهێنانە تەکنەلۆجییەکان، بەتایبەتی کەرتی پەروەردە و فێرکردن، و تەندروستی و سەکۆ دیجیتاڵییەکانی بازرگانی، دوای ئەوەی ئاراستە و رەفتارەکانی ئەمدواییە بۆ کەرتی دیجیتاڵی گۆڕا.

باسی لەوەشکرد کە "ئەم پێشکەوتنانە توانای وەبەرهێنانیان لە کەرتی دیجیتاڵی و سەکۆکانی ئەپڵیکەیشنەکان دەرخست، ئەوەی کە (زین)تێیدا بە دیدگا ستراتیجییە داهێنەرەکانی خۆی پێش زۆریان کەوتۆتەوە و ئەمەش یارمەتیدەری گرووپ بووە پارێزگاری لە ئاستی تەندروستی لێشاوە نەختینەییەکەی بکات".

الخرافی لە بەشێکی دیکەی وتەکەیدا هێما بۆ ئەو پێشکەوتنە گەورەیە دەکات گرووپ لە ستراتیجیەکەی "SIGHT4"دا بەدەستیهێناوە، کە وەبەرهێنانەکانی زین سەرکردایەتی دەکات لە پێناو گۆڕان بۆ دابینکەری تەکنەلۆجیای پێشەنگ لە کەرتی دیجیتاڵیدا، لە چوارچێوەی هەوڵی بەردەوامیدا بۆ پارێزگاریکردن لە بەردەوامی گەشەی کارەکانیدا، گرووپ لە بازاڕە سەرەکییەکانیدا "زین داتا پارک" ((ZDP ی راگەیاند. بۆ ئەوەی ببێتە سەنتەرێکی ئیقلیمی لە میوانداریکردنی کلاود و سایبەر سکیوریتیدا.

باسی لەوەشکرد کە راگەیاندنی قەوارەیەکی نوێ جەختدەکاتە سەر یارمەتیدانی کۆمپانیاکانی هەموو قەبارە و کەرتەکان و دەستە حکومییەکان بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانیان، ئاامژەشیدا بەوەی کە پشتبەستن بە خزمەتگوزارییەکانی کلاود لە بازاڕەکانی گەیاندنی جیهانیدا بەشێوەیەکی زیاتر گەشە دەکات. بەڵام هێشتا پشتبەستن بە خزمەتگوزارییەکانی کلاود لە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە شێوەیەکی رێژەیی نزمە.

هەروەها وتی "وەك قۆستنەوەیەک بۆ توانای تەواوی وەبەرهێنانمان لە ژێرخان لە رێگەی بازاڕەکانمان لە ناوچەکەدا، چووینەتە ناو هاوبەشێتی لەگەڵ کۆمپانیای TASC Towers Holding لە بوارەکانی ژێرخانی دیجیتاڵیدا".

دەربارەی رۆڵ و ئەدای کار و دارایی ئۆپەراسیۆنە سەرەکییەکانی گرووپ لە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم ماوەیەدا، الخرافی دەڵێت "کۆمپانیای زین ی کوێت پارێزگاری کردووە لە پێگەکەی خۆی وەك پڕ قازانجترین کاری گرووپ، بەوەی کە بە خزمەتگوزارییە داهێنەرەکانییەوە سەرکردایەتی بازاڕی کوێت دەکات، کارەکانی زین لە عێراق پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە، لەوێ کۆمپانیا چاوەڕێی هەلێکی گەورەی گەشەکردنە لەگەڵ بەرفراوانکردنی کەرتی داتاکان بە راگەیاندنی خزمەتگوزارییەکانی نەوەی چوارەم بەمنزیکانە.

هەروەها وتی "کاری زین لە سودان وێڕای ئەو ئاستەنگ و ئالنگارییە ئابووری و کۆمەڵایەتییانەی بازاڕەکانی سودان بەخۆیەوە بینیوە، گەشەکردنێکی هەستپێکراوی بەدەستهێناوە، داهاتەکانی بە رێژەی ٢٨٪ ( بە دۆلاری ئەمریکی) بەرزبووەتەوە، ئەمەش پێشکەوتنێکی جۆرییە لە کارەکانی کۆمپانیادا، پێشبینییەکانی ئێستایش ئاماژەدەدەن بەوەی کەرتی ئابووری و سەرمایەگوزاریی لەماوەی داهاتوودا گەورەتر دەبێت، لە دوای بڕیارەکانی ئەمدواییەی هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکان، کە چاوەڕێدەکرێت کار لەسەر سەقامگیریی ئابووری و باشترکردنی نرخی دراو بکات".

بە وتەی الخرافی "کارەکانی زین ی سعودییە متمانەی دامەزراوە بانکی و داراییەکانی بەدەستهێناوە، بە سەرکەوتنی لە ئیمزاکردنی رێککەوتننامەی دووبارە پارەدارکردنی قازانجکردنی هاوبەش بە بڕی ٣.٨٥ ملیار ریال، بەوەی کە ئەم رێککەوتننامەیە کاردەکات بۆ پارەدارکردنی قازانجکردن بۆ ماوەی پێنج ساڵ، بە ئاسانکاریی کۆی ٦ ملیار ریالی سعودی".

هەروەها روونیکردەوە کە ئەم رێککەوتننامەیە لە لوتکەبوون و سەرکەوتوویی دارایی کۆمپانیا و ئەدای کارەکانی دووپات دەکاتەوە، کە جیاواز لە رابردوو ئاستی قازانجی بێ وێنەی بەدەستهێناوە لە وەتەی کۆمپانیا دامەزراوە. لەگەڵ تواناکەی لە وەفاداربوون بە پابەندبوونە داراییەکانی، پێشبینیشدەکرێت ئەم رێککەوتننامەیە هاوکات رەنگدانەوەی هەبێت بەسەر چەندین لادا، دیارترینیان دابەزاندنی تێچووی قەرز، باشترکردنی ئەدای دارایی و قازانجگەر، و باشترکردنی تێکڕاکانی قەرزکردن و یارمەتیدانی لە جێبەجێکردنی ستراتیجییەتە دیجیتاڵییەکەی".

الخرافی دەربارەی هیوا و ئاواتەکانی گرووپ لە قۆناغی داهاتوودا و لە نێو ئەم پێشکەوتنانەی بازاڕە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکاندا دەڵێت "کەرتەکانی کار ئەمڕۆکە لە سەردەمێکی نوێدایە، بەوەی کە بەشێوەیەکی زیاتر پشتدەبەستن بە خۆکاری ئۆتۆمتەیشن (Automation)، هەژماری کلاود (Cloud Computing)، ئینتەرنێتی شتەکان (Internet of things)، شارە سمارتەکان (Smart cities)، و تەکنەلۆجیای دارایی (FinTech)، لەبەر رۆشنایی ئەمەشدا، پلان و وەبەرهێنانە دیجیتاڵییەکانمان بەردەوامن، بۆ ئەوەی ببین بە هاوکار و بەشداریکاری سەرەکی لە سەرکردایەتیکردنی بزاڤی گۆڕانکاریی لە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

وتیشی" لەچوارچێوەی بەدیهێنانی ئەم دیدگایەدا، گرووپ وەبەرهێنانەکانی بەرفراوانکرد لە بەرەوپێشەوەبردن و نوێکردنەوەی ژێرخان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە خەرجییە سەرمایەکان گەیشتنە زیاتر لە 923 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، بوارەکانی رسوماتی شەبەنگی لەخۆگرتبووە، لەگەڵ فراوانکردنی تۆڕەکانی نەوەی پێنجەم لە بازاڕەکانی کوێت و سعودییە و بەمدواییانەش بەحرێن، وێڕای تازەکردنەوە و فراوانکردنی تۆڕەکانی نەوەی چوارەم و تەکنەلۆجیای فایبەر ئۆپتیك FTTH، تیشکیشی خستە سەر ئەوەی کە  گرووپ بە هۆی ئەم وەبەرهێنانە بەهێزانەوە، لە داهاتی داتاکاندا گەشەیکردووە بە رێژەی ٩٪ (کە دەکاتە ٤١٪ی کۆی داهاتی کۆکراوە)".

لەبەشێکی دیکەشدا دەڵێت "بە سیفەتی ئەوەی دامەزراوەیەکی گەیاندنین لە کەرتی دیجیتاڵیدا بەرفراوان دەبین، بەپەرۆشەوە لە هەوڵی ئەوەدا بەردەوامین کاری مەبەست بەردەست بکەین و پێشکەوتنی ئەرێنی بۆ بەشداربووان و هاوبەش و کۆمەڵگاکانمان بهێنینە ئاراوە، حاڵیحازر سەرنجمان لەسەر توانادارکردنی بنکەی بەشداربووانمان و دەوڵەمەندکردنی جزدانەکەمانە بەو بەرهەمانەی کە رەگەزی کواڵێتی و توانا زیاد دەکەن، هەروەك لە گرنگیدانەکانماندا بە شێوەیەکی چڕوپڕ سەرنجمان لەسەر کەرتی کار و بزنس بووە (کۆمپانیا و حکومەتەکان B2B)، بۆ پاڵپشتیکردن و هاوکاریکردنی هەموو جۆرەکانی کۆمپانیاکان لە بەدیهێنانی ئامانجە ستراتیجی و بەگەڕخستنەکانی".

ئاشکراشیکرد کە گرووپ لە ئێستادا زنجیرەیەك دەستپێشخەریی سەرەکی جێبەجی دەکات، وەك باشترکردنی تەواوکاریی لە نێو کارەکان و بونیادنانی رووی پرۆگرامسازییەکان API، کە ئەمەی دوایی رێژەیەی زۆر باشی گەشەکردنی بەدەستهێناوە، بەوەی کە لە کار و ئۆپەراسیۆنەکانی تواناسازی دیجیتاڵیدا یارمەتیدەری هەموو ئەو پێشکەوتنانەی ئێستا بووە، وێڕای بەردەستکردنی بەیەکەوەبەستنەوەی تەواوەتی نێوان میحوەرەکانی سەکۆی کار و ئۆپەراسیۆنەکانی دیکە، ئەمەش ئاسانکارییەکی زۆر بوو لە بەیهێنانی هاوکارییەکی یەکگرتووی تەکنەلۆجی و بازرگانی و دارایی، بۆ زانین ئەم رووانە خزمەتگوزارییە داراییە دیجیتاڵییەکانی وەك جزدانە ئەلیتکتڕۆنییەکان ( E-wallet )، قەرزی بچووك (Microlending)، و ریکلامی دیجیتاڵی بەردەستدەکات.

الخرافی دەڵێت "کارەکانی گرووپ لە بوارەکانی تەکنەلۆجیای دارایی و تەندروستی ئەلیکتڕۆنیدا پێشکەوتنێکی ئەرێنی بەدەستهێناوە، ئەم دەستپێشخەرییانە لە روبەڕوبوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی قەیرانەکەی ئێستادا چاڵاکبوون و گرنگییەکەی خۆی سەلماندووە، ئەوەش دەڵێت کە کەرتی گەیاندن حاڵیحازر فاکتەرێکی یەکلاکەرەوە و سەرەکییە بۆ ژینگە ئابووری و سەرمایەگوزارییەکان، بەوەی زۆر پشت بەو توانا زۆرە دەبەستن کە خزمەتگوزارییەکانی 5G پێشکەشیان دەکات، هەروەها ئەو دەرفەتە زۆرانەی کەرتەکانی زیرەکی دەستکرد (AI) پێشکەشیان دەکات، داتا زەبەلاحەکان (Big Data)،و خزمەتگوزارییەکانی ژیانی سمارت (Smart life).

لەسەر ئاستی چاڵاکی گرووپ لە بوارەکانی بەردەوامی و فرەڕەنگی و لەخۆگرتندا، الخرافی دەڵێت "لە سەرکەوتنەکەماندا بە بڕێکی زۆر قەرزاری لێکدان و تێکەڵکردنی بەردەوامیان بۆ ناو بڕیارەکانی کار و ستراتیجیەتی کار و بەگەڕخستنمان، لەگەڵ رەچاوکردنی ئیعتیبارە کۆمەڵایەتی و ئابووری و ژینگەییەکان، بەوەی کە گرووپ هاوکاردەبێت لە توانادارکردن و پاڵپشتیکردنی کۆمەڵگاکانی، و یارمەتیدانیان لە چارەسەرکردنی ئەو پرسە کاریگەرانەی روبەڕووی ناوچەی کارکردنمان دەبنەوە، بەتایبەت لە بەر رۆشنایی ئالنگارییە ئیقلیمییەکاندا".

ئۆپەراسیۆنەکانی کار و بەگەڕخستن:

کوێت

کۆمپانیای زین ی کوێت لە چوارچێوەی گرووپدا لەهەموویان زیاتر پڕ قازانجترە و بەردەوامە لە پێشەنگی خۆی لە بازاڕ لە رووی بەها و بنکەی بەشداربوواندا، بەوەی کە ئێستا خزمەتی ٢.٦ ملیۆن بەشداربوو دەکات.

داهاتی بەدەستهاتووی ماوەی نۆ مانگ گەیشتە 236 مليۆن دينار (770 مليۆن دولار)، قازانجی بەر لە داشکاندنی سوود و باج و بەکارهێنانەکان گەیشتۆتە 85 مليۆن دينار (277 مليۆن دولار)، کە رەنگدانەوەی پەراویزی قازانجی 36%، هاوکات قازانجی پەتی و پوخت گەیشتە 58 مليۆن دينار (189 مليۆن دولار).

حالیحازر کۆمپانیا جەختدەکاتە سەر دەستپێشخەرییەکانی لە باشترکردنی ئەزموونی دیجیتاڵی بەشداربوو، باشترکردنی داهاتی داتاکان و بەربڵاویی دیجیتاڵی و قۆستنەوەی سەرکەوتوویی لە کواڵێتی هەردوو تۆڕی نەوەی چوارەم 4G نەوەی پێنجەم 5G، وەبەرهێنانەکانیشی لە پاڵپشتیکردنی گەشەی کەرتی داتاکان و ئەپڵیکەیشنە سمارتەکان و سەکۆ دیجیتاڵییەکان بەردەوامە، توانا و بەرهەمی ئەم وەبەرهێنانانە بەسەر داهاتی داتاکان رەنگدانەوەی هەبووە و بووە بە ٣٩٪ی کۆی داهاتەکان.

کۆمپانیا بەو هیوایەیە بگاتە قۆناغی دووەمی گەشەکردنی تۆڕی نەوەی پێنجەم و جەختکردنە سەر خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان بۆ تاکەکەس و کەرتەکانی پڕۆژە و بزنس (B2B)، کۆمپانیا چاوی لەوەیە کارەکانی باشتر بکات لە بەردەستکردنی خزمەتگوزارییەکانی کلاود و ئەو خزمەتگوزارییانەی کە بۆ دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت و دامەزراوە حکومییەکان بەڕێوەدەبردرێن، هەروەها بەردەستکردنی نوێترین چارەسەر و ئەپڵیکەیشنە سمارتەکان ئەوانەی کە لەگەڵ تەکنەلۆجیای نەوەی پێنجەم و زیرەکی دەستکرددا دەگونجێن، کە بەمدواییانە پێشکەوتنی گەورەیان بەخۆیانەوە بینیوە وەك پێشەنگی گۆڕانکاری دیجیتاڵی لە کوێتدا.

سعودییە

کارەکانی زین ی سعودییە لەم چەند ساڵەی دوواییدا ئاراستەیەکی بەرەوپێشەوەچوونی بەخۆیەوە بینیەوە، بەوەی کە کۆمپانیا گۆڕاوە بۆ کۆمپانیایەکی قازانجکار، دوای ئەوەی گەورەترین تۆڕی 5G لە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوڕوپادا خستەڕوو، بەمەش سعودییە دەخاتە سەر نەخشەی 5G و ئێستایش کۆمپانیا سەرگەرمی گەورەکردنی تۆڕەکەیەتی بۆ ئەوەی ٥٠ شار بگرێتەوە.

کۆمپانیا کاری بەرفراوانکردنی پڕۆژەکانی فایبەر ئۆپتیك FTTH لە سەرتاسەری وڵاتدا جێبەجی دەکات، بە چڕوپڕی لە وەبەرهێنانەکانی کەرتی دیجیتاڵیدا بەردەوامە، هیوای وایە ببێت بە یەکێك لە یاریکارە سەرەکییەکانی سەکۆ دیجیتاڵییەکان لە سعودییە، هاوکات ئامادەبێت بۆ قۆناغی داهاتووی گەشەی قازانبەخش.

پەتای کۆڤید-١٩ کاریگەری هەبووە بەسەر کارەکانی کۆمپانیا، بەتایبەت لە دوای وەستانی وەرزی حەج و عەمڕە، لە ماوەی نۆ مانگدا داهاتی ١.٦ ملیار دۆلاری بەدەستهێناوە، قازانجی بەر لە داشکاندنی سوود و باج و بەکارهێنانەکانی گەیشتووەتە ٦٩٥ ملیۆن دۆلار و قازانجی پەتی و پوختی گەیشتە ٦٠ ملیۆن دۆلار.

زین ی سعودییە سەرکەوتوو بوو لە ئیمزاکردنی رێککەوتننامەی دووبارە پارەدارکردنی قازانجکردنی هاوبەش بە بڕی ٣.٨٥ ملیار ریال، ئەمەش لە ئەسڵدا رێککەوتننامەی پارەدارکردنی قازانکردنی پێشوو بووە بە کۆی ٥.٩ ملیار ریال سایستە لە ٢٠٢٣، بەوەی کە ئەم رێککەوتننامەیە کاردەکات بۆ پارەدارکردنی قازانجکردن بۆ ماوەی پێنج ساڵ، بە ئاسانکاریی کۆی ٦ ملیار ریالی سعودی.

ئەم رێککەوتننامەیە متمانەی دامەزراوە بانکییەکانی دووپاتکردۆتەوە لە پتەویی سەنتەری دارایی و بەگەڕخستن لە ئۆپەراسیۆنەکانی کۆمپانیادا، هەروەها توانای وەفادارییەکەی لە پابەندبوونە داراییەکاندا، زین ی سعودییە پارەدارکردنی قازانجکردنی گەڕاندەوە بە پەراوێزی قازانجی کەمتر و بە مەرجی بازرگانی باشتر، پیشبینیشدەکرێت ئەو رێککەوتننامەیە رەنگدانەوەی هەبێت بەسەر چەندین لادا، دیارترینیان دابەزاندنی تێچووی قەرز، باشترکردنی ئەدای دارایی و قازانجگەر، و باشترکردنی تێکڕاکانی قەرزکردن و یارمەتیدانی لە جێبەجێکردنی ستراتیجییەتە دیجیتاڵییەکەی".

عێراق

کاری بەگەڕخستنی کۆمپانیای زین ی عێراق بەهۆکاری پەتای کۆڕۆنا و کێبڕکێکاری توندی بازاڕدا لە نێو دۆخێکی سەختی ئابووری و کۆمەڵایەتیدا بەردەوام بوو، کۆمپانیا لە ماوەی نۆ مانگدا قازانجی پەتی و پوختی خۆی بەرزکردەوە بە رێژەی ٦٨٪ و گەیشتە نزیکەی ٦١ ملیۆن دۆلار، داهاتەکەی گەیشتە ٧٠٨ ملیۆن دۆلار،

قازانجی بەر لە داشکاندنی سوود و باج و بەکارهێنان گەیشتە ٢٨٥ ملیۆن دۆلار، کە رەنگدانەوەی پەراوێزی قازانجەکانی بەر لە داشکاندنی سوود و باج بەکارهێنانە بە رێژەی ٤٠٪.

 کۆمپانیا وەبەرهێنانەکانی کەرتی داتاکانی بەرفراوانتر کرد، هەروەها لە کەرتی پڕۆژەکان و بزنس B2Bدا پێشکەوتنی بەدەستهێناوە، لەگەڵ راگەیاندنی پێشبینیکراوە بەمزووانەی خزمەتگوزارییەکانی نەوەی چوارەمدا، لە تەك باشتربوونی بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری لە عێراقدا، کۆمپانیا چاوەڕێدەکات لە بازاڕی گەیاندنی عێراقیدا دەرفەتی گەشەکردنێکی گەورە بەدەستبهێنێت، حاڵیحازر ژمارەی بەشداربووانی زین ی عێراق دەگاتە ١٥.٧ ملیۆن بەشداربوو.

سودان

کاری کۆمپانیای زین ی سودان گەشەکردنێکی بەهێزی تۆمارکرد لە قەبارەی داهاتی بەدەستهاتوو بە رێژەی ٢٨٪ بە دۆلاری ئەمریکی، کە گەیشتە ١٤.٩ ملیار جونەیهی سودانی (٢٧٨ ملیۆن دۆلار)، قازانجەکانی بەر لە داشکاندنی سوود و باج و بەکارهێنان ٦.٥ ملیار جونەی بوو (١٢١ ملیۆن دۆلار)، ئەمەش رەنگدانەوەی پەراوێزی قازانج بوو بەر لە داشکاندنی سوود و باج و بەکارهێنان بە بڕی ٤٤٪، قازناجی پەتی و پوختی گەیشتە ١.٩ ملیار جونەیهی سودانی (٣٦ ملیۆن دۆلار).

کۆمپانیا لە وەبەرهێنانەکانی چڕوپڕی کەرتی داتاکاندا بەردەوام بوو داهاتی داتاکانی گەیشتە ٢٥٪ی کۆی داهاتی بەدەستهاتوو، بنکەی بەشداربووانی زین ی سودانیش گەیشتە نزیکەی ١٦ ملیۆن بەشداربوو (کە رێژەی هەرە گەورەی بنکەی بەشداربووانی گرووپ پێکدەهێنێت)، پێشبینییەکانی ئەمدواییە هێما بۆ ئەوە دەکەن کەرتی ئابووری و سەرمایەگوزاریی لە بازاڕەکانی سودان لە ماوەی داهاتوودا بەهۆی پێشهاتەکانی ئەمدواییەدا گەشەکردن بەخۆیەوە دەبینێت و گەورەتر دەبێت، دوای بڕیارەکانی هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکان، بەمەش چاوەڕێدەکرێت سەقامگیریی ئابووری بەدیبێت و نرخی دراو باشتر بێت.

ئوردن

کاری کۆمپانیای زین ی ئوردن کەوتە ژێر کاریگەری پەتای کۆڤید- ١٩، کۆمپانیا لەماوەی نۆ مانگدا داهاتی بەبڕی ٣٥٩ ملیۆن دۆلار تۆمارکرد، قازانجەکانی بەر لە داشکاندنی سوود و باج و بەکارهێنانەکان گەیشتە ١٦٠ ملیۆن دۆلار، ئەمەش رەنگدانەوەی پەراوێزی قازانجەکان بووە بەر لە داشکاندنی سوود و باج و بەکارهێنانەکان بە رێژەی ٤٤٪، هاوکات قازنجی پوخت و پەتی ٥٦ ملیۆن دۆلار بوو، بنکەی بەشداربووانی گەیشتە ٣.٥ ملیۆن بەشداربوو، تا ئێستایش لە پێشەوەی بازاڕی شانشینی ئوردندایە.

کۆمپانیا لە وەبەرهێنانەکانی کەرتی خزمەتگوزاریی دیجیتاڵیدا بەردەوام بوو بە جێبەجێکردنی زنجیرەیەك پڕۆژە لە بەرەوپێشەوەبردن و نوێکردنەوەی تۆڕی نەوەی چوارەم و فایبەر ئۆپتیك FTTH، ئەمەش وایکرد داهاتەکانی لە خزمەتگوزارییەکانی کەرتی داتاکاندا باشتر بێت و بگاتە ٤٦٪ی کۆی داهاتی بەدەستهاتوو.

بەحرێن

کۆمپانیای زین بەحرێن سەرکەوتوو بوو لە راگەیاندنی تۆڕی نەوەی پێنجەم بۆ پتەوکردن و باشترکردنی پێگە کێبڕکێکارییەکەی لە و شانشینەدا، کارەکانی لە خێراکردنی هەلی کەرتی بزنسدا پێشکەوتنیان بەخۆیەوە بینیوە، هەروەها کاردەکات بۆ زیادکردنی قەبارەی گەیاندنی بڕۆدباند و باشترکردنی تۆڕ و بەرەوپێشەوەبردنی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانی بۆ دابینکردنی خواستی بێ وێنە و جیاواز لە رابردوو لەسەر داتاکان.

کۆمپانیا لە ماوەی نۆ مانگدا قازانجی پەتی و پوختی بە بەهای ١٠ ملیۆن دۆلار تۆمارکردووە، داهاتی ئەو ماوەیە ١٢٣ ملیۆن دۆلار بووە، قازانجەکانی بەر لە داشکاندنی سوود و باج و بەکارهێنانەکان ٤٢ ملیۆن دۆلار بووە، ئەمەش رەنگدانەوەی پەراوێزی قازانجەکان بووە بەر لە داشکاندنی سوود و باج و بەکارهێنانەکان بە رێژەی ٣٤٪.