"زین" راپۆرتی چوارەمی لەبارەی سەرکردایەتی فیکرەوە بڵاودەکاتەوە بەناونیشانی "باشکردنی هەلی ژیان لەڕێی بەهێزکردنی خەڵکەوە...زین کاش"

March 01, 2018

گروپی زین چوارەم راپۆرتی ساڵانەی لەبارەی سەرکردایەتی فیکرەوە لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کارەکانی کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ تەلەفۆنی مۆبایل MWC خستەڕوو، کە بەرشەلۆنە لە ماوەی نێوان 26-2 تا 1-3-2018 رێکی خستوە.

گروپی زین لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە، راپۆرتەکە کە لە ژێر ناونیشانی "باشکردنی هەلی ژیان لەڕێی بەهێزکردنی خەڵکەوە...زین کاش" ئامادەکراوە، تیشک دەخاتەسەر لێکۆڵینەوە لە بازاڕی عیراقی، ئەویش لە رێی پێوانەکردنی کاریگەری قوڵی خزمەتگوزاری (زین کاش) – کە خزمەتگوزارییەکی بانکی گوازراوەیە- لەسەر پەرەپێدانی کۆمەڵگە و ئابوری لە عیراقدا، هەروەک ئاستی رۆڵی گرنگی، کە دەکرێت خزمەتگوزاریی بانکی گوازراوە بیگێڕێت، سەرەڕای زانینی کاریگەری و رێگرییەکانی بەردەمی، کاتێک پەیوەندی بەخستنەڕوی ئەو خزمەتگوزارییەوە هەیە لە بازاڕدا، هەروەک زانینی ئاستی پێویستی ئەو لایەنانەی پەیوەندی سەرەکییان هەیە، دواجاریش چۆنێتی بەشداریکردنی خزمەتگوزارییەکە لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام، کە نەتەوە یەکگرتوەکان پەسەندی کردوە.

زین رونیکردەوە، رێژەیەکی زۆر، کە دەگاتە 89%ی دانیشتوانی عیراق تائێستا بێبەشن لە خزمەتگوزارییەکانی بانک. لەبەر رۆشنایی ئەو تەحەدا زەبەلاحەدا، کۆمپانیای زین عیراق بڕیارێکی ستراتیژی داوە بەوەی بەشداریکردن لە چارەسەرکردنی ئەو بابەتە لەئەستۆبگرێت ئەویش لەڕێی چالاکی گەوهەرییەکانییەوە، بۆیە لە رووی تێڕوانینی بەنرخی هاوبەشیکردنەوە، کۆمپانیا دەستی بە چارەسەرکردنی ئەو بابەتە کردوە.

گروپەکە، کە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی 8 تۆڕی پێشکەوتوی لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقادا هەیە، رونیدەکاتەوە سەرەڕای ئەو رێگریانەی لەبەردەم کۆمەڵگەی عیراقیدا هەیە بۆ خێراکردنی پلانی پەرەپێدان، بەڵام بڵاوبونەوەی هۆکاری جیاوازی پەیوەندی لەنێو دانیشتواندا بەرزە، ئەوەش هەلێکی گەورە دەڕەخسێنێت کاتێک پەیوەندی بە خزمەتگوزارییەکانی بانکی گوازراوەوە هەیە. بەتایبەتی بۆ عیراق، گەیشتن بە خزمەتگوزاریی دارایی پارێزراو، پێویستییەکی لەڕادەبەدەرە، چونکە جموجوڵی ئاوارەبوون، کە لە هەندێک ناوچەدا رویدا، بوە کارەساتێکی راستەقینە، سەرباری ئەوەش، کۆمەڵگەی عیراقی روبەڕوی گرفتی توانای وەبەرهێنان دەبێتەوە، لەپێناو بەدیهێنانی هەلی کاری سودبەخش، کە لە دواساتدا بەشدار دەبێت لە پتەوکردنی داهات و بنیاتنانی تواناکان.

لەبارەی بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکە، بەدر ناسڕ ئەلخەرافی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن و سەرۆکی جێبەجێکار لە گروپی زین دەڵێت "بینیمان چۆن تەکنەلۆژیا رۆڵێکی بێ پێشینەی بینی لە رووی کاریگەری پۆزەتیڤی بەسەر خۆشگوزەرانی کۆمەڵگاکانەوە. پێشکەوتنی خێرای بوەهۆی ئەوەی بەرهەم و خزمەتگوزاری نوێ بکەوێتە بازاڕەوە، ئەوەش وای لە کۆمپانیاکانی کار کرد، هەلی بەدەستهێنانی گەشەکردنیان بۆ بێتەدی. ئەوەش بە تێپەڕبونی کات بەهایەکی زەبەلاحی بۆ هەمووان رەخساند".

ئەلخورافی رونیشیکردەوە "لە ژیانی ئەمڕۆماندا، کۆمپانیاکانی کار درکیان بە بایەخی بونی پەیوەندی بەهێز لەگەڵ کۆمەڵگەدا کردوە، وا تەماشای دەکات، کە بەرپرسە لە کاریگەری کۆمەڵایەتی و ئابوری و ژینگەیی لە کاری دامەزراوەییدا".

هەروەها دەڵێت "بەشێوەیەکی گشتی، واباشترە بۆ کۆمپانیاکان، کە بەتەواوی لە کەموکوڕی کۆمەڵگەکان تێبگات و هەلەکانیش دیاری بکات، کە لەدەرئەنجامی گرفتەکانەوە دەردەکەون، هاوکێشەکەش کاتێک دێتەدی، کە کۆمپانیاکە گرفتەکان چارەسەر بکات لە رێی چالاکییە بنەڕەتییەکانی کارکردنییەوە، بە گرتنەبەری ئەو پەیڕەوە، دامەزراوەکە گەشەی دارایی بەخۆیەوە دەبینێت، سەرەڕای بەدیهێنانی بایەخێکی گەورە بۆ کۆمەڵگە".

ئەلخورافی ئاماژە بەوەش دەکات "بەهای هاوبەش و بەدیهێنانی بەها دەبێت لە کرۆکی ستراتیژییەتی کۆمپانیادا بێت، ئەوەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەردەوامبون لە رێی هێنانەدی شێوازی نوێ بۆ بەدیهێنانی سەرکەوتنی ئابوری، راپۆرتی سەرکردایەتی فیکر بۆ ئەمساڵ، دەریدەخات چۆن خزمەتگوزاری زین کاش، نمونەیەکی باڵایە بۆ بنیاتنانی پەیوەندی بەهێز لەنێوان چالاکی گروپی زین لەلایەک و کاریگەری ئەو خزمەتگوزارییە لەسەر بژێوی و ژیانی خەڵکی".

تیشکی خستەسەرئەوەی عیراق دۆخێکی تایبەت و ناوازەیە بە لەبەرچاوگرتنی ناسەقامگیری، کە دەیە و نیوێک دەبێت بەخۆیەوەبینیوە، خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندی گوازراوەش، یەکێکە لە مەزنترین ئامێرە کۆمەڵایەتییەکان و ئابوری کە کۆمەڵگەی عیراقی لەو ماوەیەدا بەدەستیانهێناوە، ئێمەش زۆر شانازی دەکەین بە کارکردن لەو وڵاتەدا، هەست بە رازیبون دەکەین لە تێڕوانینی کاریگەریی پۆزەتیڤی سەر بەرهەمە داهێنراوەکانی ناو بازاڕ، سەرەڕای کاریگەری لەسەر ژیانی ملیۆنان کەس.

لەدرێژەی وتەکانیدا، ئەلخەرافی وتی "بڕوامان بەوەهەیە، تەکنەلۆژیای پەیوەندی گوازراوە، رۆڵی سەرەکی هەیە بۆ ئاسانکاریکردن لە مامەڵەی داراییدا، پەیوەندی نێوان تەکنەلۆژیای پەیوەندی گوازراوە و خزمەتگوزارییە داراییەکانیش دەرگا دەکاتەوە لەبەردەم زۆر ئەگەردا کاتێک پرسەکە پەیوەندی بە کۆمەڵگە پشتگوێخراوەکان و بێبەش لە خزمەتگوزارییەکانەوە هەبێت".

وتیشی "هەروەک سودبینین لە تەکنەلۆژیای پەیوەندی گوازراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتانە، بەشێوەیەکی گەورە کاریگەری دەبێت لەسەر کۆمەڵگە و گۆڕانێک لە بژێوی خەڵکدا دروست دەکات. تایبەتمەندییە جۆراوجۆرەکانی خزمەتگوزاری زین کاش و ئەو چارەسەریانەی پێشکەشی دەکات لە گواستنەوەی پارە و دابەشکردنی پارەی کاش لەڕێی تەلەفۆنی مۆبایلەوە، بەشدارییەکی گەورە دەکات لەوەی ئەندامەکانی کۆمەڵگە کە ناتوانن بگەن بە ئامێرە کلاسیکییەکانی بانک، لە رێگایەکی پارێزراوەوە کارەکە بکەن".

لەلایەن خۆیەوە جینیفەر سلیمان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەردەوامیدان لە گروپی زین دەڵێت "لەچوارچێوەی گەشە و پەرەپێدانی خێرای تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکان لە بازاڕی جیهاندا، ئێستا دەتوانین دوپاتی بکەینەوە، کە ئەو پێشکەوتنانە لەئێستادا بەشداری دەکەن لە گۆڕینی ژینگەی سیستمە کلاسیکییەکان. ئەو تەکنەلۆژیایانە پێودانگێکی نوێیان سەپاندوە بەوەیچۆن کۆمەڵگەکان دەتوانن لە رێگەیەوە گەشەبکەن بە رێگایەکی گشتگیرتر، کە یەکسانی تێدا بێت".

وتیشی "بەتێڕوانین لەو دەوڵەتانەی ململانێ و بارگرژی سیاسییان بەخۆیانەوەبینیوە، خزمەتگوزارییەکانی تەکنەلۆژیای نوێ دەکرێت یارمەتیدەر بێت بەشێوەیەکی گەورە لە پرۆسەی گەشانەوە و دوبارە بنیاتنانەوە. بە لای گروپی زین-ەوە، بەوپێیەی پێشەنگی هەرێمایەتییە، ئەوا هەنگاوی کردارەکی ناوە بۆئەوەی رۆڵی چالاک و یەکلاکەرەوەی هەبێت بۆ پێشڕەویکردن هەوڵەکانی پەرەپێدان لە بازاڕە جیاوازەکاندا".

لەلایەن خۆیەوە یەزن ئەلتەمیمی سەرۆکی خزمەتگوزاری زین کاش لە عیراق دەڵێت "بایەخی بەردەوامی ئامێری تەلەفۆنی مۆبایل دەزانین و سوربوین لەسەرئەوەی رۆڵی سەرەکی ببینین لە ئەرکی رزگارکردندا، کە درێژدەبێتەوە بۆ ناوچەکانی چادری ئاوارەکان، بەوەی روماڵی پەیوەندییە گوازراوەکان لەوێوە وایکرد هەوڵەکانمان پڕ بایەختربن بۆ فریاگوزاری. هەروەک تواناکانمان وایکرد ببینە هاوپەیمان لەگەڵ رێکخراوە سەرەکییە نا حکومییەکاندا لەپێناو سەرکەوتن بەسەر گرفتە هاوبەشەکاندا، ئەم راپۆرتەش سودەکانی تەکنەلۆژیای پەیوەندی گوازراوە دەخاتەڕو بۆ بەکارهێنەران و ئاژانسەکانی فریاگوزاریی مرۆیی وەک یەک".

جێی باسە پارە گوازراوەکان و کەناڵەکانی گواستنەوەی ئەلیکترۆنی بنەمای بەدیهێنانی هەندێک لە ئامانجەکانە کە دەچنە ژێر ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام (SDGs)، کە ئەجێندایەکی جیهانییە و ئامانج لێی کۆتاییهێنانە بە هەژاری و چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و زامنکردنی ئاشتی و گەشەکردن بۆ هەموان. بۆیە راپۆرتەکەی زین تیشک دەخاتەسەر سەرکردایەتی فیکر لە ئاماژەدان بە هەوڵەکانی گروپەکە لەپێناو دەستەبەرکردنی توانای گەیشتن بە خزمەتگوزاریی دارایی گوازراوە بە هاووڵاتیانی عیراق، کە زۆریان چەشتوە لە توانای گەیشتن بە خزمەتگوزاریی بانکی لەنێو ململانێ سیاسییەکاندا کە وڵاتەکە بەخۆیەوەبینیوە.

کۆمپانیای زین عیراق کاریکردوە بۆ دیاریکردنی لایەنەکان بۆ بڵاوکردنەوەی خزمەتگوزاری زین کاش بۆ دابەشکردنی پارەی کاش، کە بریتین لە: بانکی ناوەندی عیراق، خاڵەکانی فرۆشتن و بازرگانانی ناوخۆیی، رێکخراوە ناحکومییەکان و ئاژانسەکانی فریاگوزاری، پەنابەران و ئاوارەکان، وەزارەتەکانی حکومەت. لە رێی فۆرمێکی راپرسیشەوە، کە لەنێو پەنابەران و ئاوارەکاندا ئەنجامدراوە، تێڕوانینێکی قوڵی بۆ پەیدابوە لەسەر چۆنێتی باشترکردنی خزمەتگوزاری زین کاش لەکاتی پێشکەشکردنیدا. ئامانجی راپرسییەکە بەدەستهێنانی زانیارییە لەسەر پێکهاتەی بەکارهێنەرانی لەنێو دانیشتواندا. هەروەک بزانرێت پەنابەران و ئاوارەکان ئەو پارە کاشەی وەریانگرتوە، لە چیدا خەرجی دەکەن. دواجاریش بزانین چۆن خزمەتگوزاری زین کاش کاریگەری لەسەر ژیانیان دروستکردوە.

ئەوەی پەیوەندی بە چۆنێتی خەرجکردنی پارەوە هەیە لەلایەن پەنابەرانەوە، ئەوا زۆرینەی پەنابەران و ئاوارەکان بۆ کرێی شوێنی نیشتەجێبون، چاودێری تەندروستی، خواردن خەرجی دەکەن. ئەو شێوازی هاوکارییەش ئازادی هەڵبژاردنی چۆنێتی خەرجکردنی پارەکەی بە پەنابەران و ئاوارەکان بەخشیوە. لایەنی ئاڵوگۆڕی خزمەتگوزارییەکەش لەگەڵ پەنابەران و ئاوارەکان دەرکەوتوە پێشتر و ئێستاش توشی زەحمەتی دەبون لە وەرگرتن و دابەشکردنی پارە کاشەکە، بەڵام ئێستا پارەی کاش لە ماوەی چەند چرکەیەکدا وەردەگرن.

هەر لە رێی راپرسییەکەوە، دەرکەوتوە پەنابەران و ئاوارەکان هەر کاتێک بیانەوێت پارەیان پێدەگات، کە ئەوەش سودبەخشترین لایەنی خزمەتگوزارییەکەیە، سەرەڕای ئازادی لە بەکارهێنانیدا. بە بەراورد لەگەڵ رێگا کلاسیکییەکە، ئەوا پەنابەران و ئاوارەکان دەڵێن: پێش بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزارییە، پێویست بوو بۆ ماوەیەکی دورودرێژ بکەوتنایەتە رێ، لەکاتی دیاریکراویشدا پارەیان وەرنەدەگرت، سەرەڕای مەترسی دزینی ئەو پارەیەی وەریان دەگرت، بەڵام بە راپرسییەکە دەرکەوتوە پەنابەران و ئاوارەکان چەند پێویستیان بەوە هەیە ژمارەی خاڵەکانی فرۆشتن لە سەرتاسەری عیراقدا زیاد بکرێت.