لە رۆژی جیهانی ژناندا: پڕکردنەوەی کەلێنی جێندەری لە بوارەکانی زانست و تەکنەلۆجیا و ئەندازیاریی و بیرکاری دا

لە رۆژی جیهانی ژناندا: پڕکردنەوەی کەلێنی جێندەری لە بوارەکانی زانست و تەکنەلۆجیا و ئەندازیاریی و بیرکاری دا

گرووپی زین راپۆرتی ساڵانەی خۆی تایبەت بە پیشەنگیی هزری بڵاوکردەوە بە ناونیشانی "ژن.. لە بواری تەکنەلۆجیادا: پڕکردنەوەی کەلێنی نێوان هەردوو رەگەز لە بوارەکانی زانست و تەکنەلۆجیا و ئەندازیاری و بیرکاریدا (STEM)"، کە تێیدا رۆشنایی دەخرێتە سەر قەبارەی کەلێنی جێندەری لە بوارەکانی (زانست و تەکنەلۆجیا و ئەندازیاریی و بیرکاری)، لەگەڵ دەرخستنی کاریگەرییەکانی بەسەر گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و ئابووری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

"زين" راپۆرتی ساڵانەی خۆی لە سەرکردایەتیکردنی هزردا بڵاودەکاتەوە: ژن لە بواری تەکنەلۆجیادا

- ئەو کۆمپانیایانەی لە فرەڕەنگی رەگەزییدا باشتر بوون رێژەی 19% ی داهێنان و9%ی قازانجیان زیاتر بووە.

-فێرکردنی دیجیتاڵی و لەخۆگرتن بۆ ژنان گرنگە چونکە رێگایان بۆ دەکرێتەوە بەرەوە خزمەتگوزاریی دارایی

- سەکۆکانی "زين كاش" و"تمام" وەربەهێنانی"زين" دەردەخەن لە کەرتی دیجیتاڵی، کە بەهای دارایی و کۆمەڵایەتی بەردەست دەکەن

- 433 ملیۆن ژن لەسەر ئاستی جیهاندا بە تۆڕی ئینتەرنێتەوە نەبەستراونەتەوە و کەلێنی جێندەری لە بەکارهێنانی ئینتەرنێتدا دەگاتە 17% 

- دابینکردنی پەیوەندی ئینتەرنێت بۆ 600 مليۆن ژن، تێکڕای بەرهەمی ناوخۆی جیهانی بەرزدەکاتەوە بۆ 13 مليار - 18 مليار دۆلار 

- دوای ئەوەی پیشەسازییەکان لەگەڵ پێداویستییەکانی شۆڕشی پیشەسازی چوارەمدا خۆیان گونجاند، بوارەکانی تەوزیفبوون گۆڕانکاری ریشەیی بەخۆیەوەبینیوە.

-رێژەی مێینە لە بوارەکانی زانست و تەکنەلۆجیادا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر ئاستی جیهاندا بەرزترینە بەڵام نەکراوە بە بەشدارییەکی ئابووری

- ئەگەری پەیوەندیکردنی ژنان بە بوارەکانی تەکنەلۆجیا لە وڵاتانی تازەپێگەیشتوو 9% لە رێژەی پیاوان کەمترە و لە وڵاتانی پێشکەوتووش 17%

گرووپی زین راپۆرتی ساڵانەی خۆی تایبەت بە پیشەنگیی هزری بڵاوکردەوە بە ناونیشانی "ژن.. لە بواری تەکنەلۆجیادا: پڕکردنەوەی کەلێنی نێوان هەردوو رەگەز لە بوارەکانی زانست و تەکنەلۆجیا و ئەندازیاری و بیرکاریدا (STEM)"، کە تێیدا رۆشنایی دەخرێتە سەر قەبارەی کەلێنی جێندەری لە بوارەکانی (زانست و تەکنەلۆجیا و ئەندازیاریی و بیرکاری)، لەگەڵ دەرخستنی کاریگەرییەکانی بەسەر گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و ئابووری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

زین ی کۆمپانیای پێشەنگ لە داهێنانە دیجیتاڵییەکان روونیکردووەتەوە لەم راپۆرتەدا- کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی جیهانی ژنان- لایەنی جۆراوجۆری چەندین پرسی پەیوەست بە سروشتی ئەو ئاستەنگانەی ئاشکرا دەکات لە بوارەکانی زانست و تەکنەلۆجیا و ئەندازیاری و بیرکاری و پیشەکانی دیکەی پەیوەست بەم بوارانە روبەڕووی ژنان دەبنەوە.

هەروەها ئاشکرایکردووە کە پێویستی چارەسەری پرسی یەکسانی نێوان هەردوو رەگەز لە سەرجەم لایەنەکانی کۆمەڵگا بووە بە زەروورەتێکی حەتمی بۆ ژمارەیەکی زۆر لە کەرت و بوارەکان، هەر لە کۆمپانیا و دامەزراوەکانی فێربوون و دەستەکان و کۆمەڵە و رێکخراوە قازانجنەویستەکانەوە بگرە، تا دەگاتە دەستەکانی کۆمەڵگای مەدەنی.

دووپاتیشیکردۆتەوە کە پرۆسەی تێکەڵکردنی جێندەریی بە تێپەڕبوونی کات سەلماندوویەتی گەشەی ئابووری بەرەوەپێشەوە دەبات و دەستهاتە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان بۆ ملیۆنان کەس باشتر دەکات، بەو پێیەی کەلێنی جێندەریی چەندین نەوەیە هەیە، ئەگەر بەم شێوەیەی بەبێ چارەسەرکردن بمێنێتەوە، ئەوا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی گەشە و پێشکەوتنی نزیکەی نیوەی دانیشتووان، دواجاریش کاریگەری بەسەر تەواوی کۆمەڵگاکان دەبێت، بۆیە، پێویستە هاریکاریی و گۆڕانکاریی لە سیاسەتەکان، ببن بە کاری لەپێشینە بۆ چارەسەرکردنی ئەو جیاوازییانەی لە ئێستادا هەن، ئەم کارەش لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی بەدیهاتنی گۆڕانکاریی مێتۆدی.

لەمبارەیەوە بەدر ناسر الخرافی سەرۆکی ئەنجومەنی کارگیڕی و سەرۆکی جێبەجێکار لە گرووپی زین، وتی "ئێستا بە سەردەمی پیشەسازی چوارەمدا تێدەپەڕین، لەگەڵ ئەو داهێنانە تەکنەلۆجیانەی کە لێی دەبنەوە، بۆیە لێکدان و لەخۆگرتنی خێرای ژنان لە بوارەکانی تەکنەلۆجیادا پێویستە، بۆ زیادکردنی چاڵاکی و کارایی بەشداریکردنەکانی لەم پێشکەوتنە دیجیتاڵییەدا، لە رێگەی پەیڕەوێکی دادپەروەرانەی سەراپاگیردا، دەتوانین چارەسەری بەردەوام بەدەستبهێنین، مرۆڤایەتی سوودی لێوەرگرێت".

وتیشی "میراتی کۆنی میتۆدی کە لەم پرسەدا سوودی بەرچاو و واقیعی بەردەست نەکردووە، ئێستا لەژێر مایکرۆسکۆبدایە بۆ وردکاریی و پێداچوونەوە، بەوەی ئەو پێشکەوتنە هزرییانەی کە لە بزاڤە جیاجیایە کۆمەڵایەتییەکاندا بەدیدەکرێن، خەریکە بەشێوەیەکی زیاتر و گەورەتر بە ئاراستەی بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتیدا دەچێت، وەك بەشێك لە واقیعە نوێیەکە".

هەروەها وتی "قسەکردن لەسەر تواناسازیی ژنان و ئافرەتان و پێویستی بەدیهێنانی یەکسانی لەنێوان هەردوو رەگەز، بەردەوام بۆتە بە بەشیك لە وتوێژەکانی ئێستا، لەبەرئەمە، لەگەڵ پێشکەوتنە تەکنەلۆجییەکاندا پێویستبوون بە ئەجێندایەکی نوێی سەراپاگیر و یەکسان بۆ هەمووان روون دەبێتەوە، لەهەمانکاتدا بۆ کۆمەڵگاکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفەریقا بۆ ماوەیەکی دوورودرێژە گرنگییەکی زۆری دەبێت. بەو پێیەی ئەم کۆمەڵگایانە مەینەتییەکی زۆریان بەدەست چەمکە کەلتووریی و ئایدۆلۆجییە کۆنەکانەوە بینیوە، کە لەبەردەم داهێنانە کۆمەڵایەتییەکاندا بوون بە بەربەست، ئەمەش لە پرسی جیاکاری نێوان هەردوو رەگەزدا دەرەنجامێکی خەمناکی لێکەوتۆتەوە".

الخرافی لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت "گەشەی دانیشتوان لە ناوچەکەی ئێمەدا بەوە دەناسرێتەوە، رێژەیەکی گەورەی توێژی لاوانی هەیە، فشار دەخاتە سەر هەر هەولێکی راستەقینەی گەشەی کۆمەڵایەتی و ئابووری، ئەمەش مەینەتییەکان زیاتر دەکات، کاریگەری نەرێنی دەبێت، بەهۆی نەبوونی یەکسانی و بەدینەهاتنی هەلی یەکسان بۆ ژنان".

وتیشی"لەبەر ئەوە پێویستە هەموومان هەنگاوی راستەقینە بنێین لەپێناو گەرەنتی تێکەڵکردنی ژنان لە تەواوی بوارەکانی کارکردندا، لە رێگەی فەراهەمکردنی ژینگەی کارکردن، کە هەر بەتەنها بۆ ئەوە نەبێت ژن کار بکات، بەڵکو تێیدا سەرکەوتوو و باڵادەستیش بێت، بەوەی کە لەبەردەمیدا بواری زۆر هەن، پێویستیان بە داهێنان و بەشداریکردنی ژنان دەبێت، وەك بوارەکانی زانست، تەکنەلۆجیا، ئەندازیاریی و بیرکاری".

ئاشکراشیکرد کە "گرووپی زین گرنگییەکی زۆر بەم پرسە دەدات، لە دوای راگەیاندنی دەستپێشخەرییەکانی فرەڕەنگی نێوان هەردوو رەگەز و تواناسازیی ژنانەوە، زیاتر لە 100 ژنمان لە بوارەکانی زانست و داتاکاندا هەیە، ئێستا بوون بە بەشێك لەو گرووپە بەهرەدارەی لە پڕۆژەکانی پەیوەست بە تەکنەلۆجیا سوودیان لێوەردەگرین، بەشداریکردنەکانیان لەم بوارەدا، بەتایبەت لەو کاتەی پەتای کۆڕۆنا لە ترۆپکدا بوو، ئاستی کێشمان و ئەو فرەڕەنگییەی سەلماند کە لە بوارەکانی زانست و تەکنەلۆجیا و ئەندازیاریی و بیرکاریدا هەمانە".

هەر لەمبارەیەوە جنێڤەر سلێمان سەرۆکی جێبەجێکاری بەردەوامیدان وتی "جیاوازی نێوان هەردوو رەگەز لە هەر ناوچە یان کۆمەڵگا و یاخود دامەزراوەیەکدا ئالنگاری و ئاستەنگی گەورەی کۆمەڵایەتی و ئابووری پێکدەهێنێت، گرنگترینیان هەلی پێشکەوتن لەسەرجەم ئاستەکاندا کەمدەکات، بەوەی کۆمەڵگاکان لە رێگەی رێڕەوێکی تەواوکاریی گۆڕانی میتۆدییەوە توانیویانە بەرهەمی ئەو قازانجە بچننەوە کە مەیل و ئارەزووەکانی گۆڕانکاریی بەئاراستەی بەرەوەپێشەوەچوون لەگەڵ خۆیدا هێناونی، بەو پێیەی سەلمێنراوە کە بەشداریپێکردنی ژنان لە سەرجەم لایەنەکانی ژیان گەورەترین فاکتەرە بۆ پێشکەوتن و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی".

هێماشی بۆئەوەکرد "زین لیستێکی درێژی چاڵاکی هەیە ئامانجی کەمکردنەوەی کەلێنی جێندەرییە، پەتای کۆڕۆناش رۆشنایی خستە سەر جیاوازی خراپ لە چەندین لایەنێکی ژیانی مۆدێرندا، پرسی رەگەزی مێینەش لە بوارەکانی پەیوەست بە زانست و تەکنەلۆجیا و ئەندازیاری و بیرکاری یەکێكە لەمانە، بەو هیوایەی راپۆرتەکە کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی جیهانی ژنان یارمەتیدەربێت لە ئاشنابوون بە شوێنەوارەکانی ئەم پرسەی کە هەندێکجار دەبێتە رێگر لەبەردەم ژناندا".

جێی باسە راپۆرتی پێشەنگیی هزر کە گرووپی زین رایگەیاندووە سەرنجی لەسەر قەبارەی کەلێنی جێندەرییە لە بوارەکانی زانست و تەکنەلۆجیا و ئەندازیاری و بیرکاریدا، لایەنەکانی یەکسانی و بەرابەری جێندەری دەردەخات، لەگەڵ تواناسازی ئافرەتان، بەو پێیەی کۆمەڵگاکان راهاتوون لەسەر بەباشتر بینین پیاوان بەبەراورد لەگەڵ ژنان، لەوەی کە پەیوەستە بە لایەنە ئابووری و کۆمەڵایەتی و رۆشنبیرییەکاندا.

راپۆرتەکە یەکێك لە زۆرترین پرسەکان دەخاتەڕوو کە ئێستا لەناو کۆمەڵگاکاندا روودەدات، ئەویش بریتییە لە کەلێنی دیجیتاڵی جێندەریی (نێوان دوو رەگەز). هێماش بۆ ئەوە دەکات بوارەکانی تەوزیفکردن لەماوەی چەند دەیەی رابردوودا گۆڕانکارییەکی ریشەیی بەخۆیەوە دەبینێت، بەوەی سەرجەم پیشەسازییەکان بە شێوەیەکی خێرا کاریگەربوون بۆ تەبەنیکردنی تەکنەلۆجیا بەگوێرەی خواست و داواکارییەکانی شۆڕشی چوارەمی پیشەسازی.

هەروەها ئاماژەیداوە بەوەی کە پێویستە توانا و لێهاتوویەکان لە بازاڕی کاردا پێکبهێنرێت و سیاسەت و رێوشوێنی سەراپاگیرتر دابنرێن، بەشێوەیەك بێت، ریزبەندی هەوڵەکان لەسەر بنەمای لێهاتوویی بێت، هەروەها بۆ ئەوە دیزاینکرابێت بە شێوەیەکی کارا کۆتاییبهێنێت بە لادان و داب و نەریتە نەرێنییەکان، بەوانەیشی کە پەیوەستن بە رەگەز و نەژاد و تەمەن.

راپۆرتەکە دەڵێت توێژینەوەکان روونیانکردووەتەوە هۆکاری کەلێنی دیجیتاڵی جێندەریی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کەمتەرخەمییەی بەرامبەر بە ژنان هەیە لە گەیشتن بەو لێهاتووییە دیجیتاڵییەی یارمەتیدەریان دەبێت بۆ بەدیهێنانی پێشکەوتن لەم بوارەدا. هەروەها وا هاتووە ژنان داهاتیان لە پیاوان کەمتر بێت، ئەمەش وایکردووە نەتوانن تێچوونی کڕینی پرۆگرامسازی و ئامێرە دیجیتاڵییەکان لەئەستۆبگرن.

راپۆرتەکە دەریخستووە کە 433 مليۆن ژن نەهاتوونەتە ناو تۆڕێ ئینتەرنێتەوە، ئەو ژنانەیشی کە مۆبایل بەکاردەهێنن بە 165 ملیۆن ئامێر ژمارەیان لە پیاوان کەمترە، لەکاتێکدا ئەگەری هەبوونی مۆبایل بۆ کوڕان 1.5 جار لە کچان زیاترە، کەلێنی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لەنێوان هەردوو رەگەزدا لەسەر ئاستی جیهان دەگاتە 17%، هەر وەك راپۆرتەکە ئاماژەی پێداوە لە دۆخێکدا ئەگەر لەماوەی سێ ساڵێ داهاتوو 600 ملیۆن ژنی دیکە بێنە ناو تۆڕی ئینتەرنێتەوە ئەوا تێکڕای داهاتی ناوخۆی جیهانی لە 13 بۆ 18 ملیار دۆلاری ئەمریکی بەرزدەبێتەوە.

راپۆرتەکە پرسی نەهێشتنی نەخوێندەواری و فێربوونی (زانست و تەکنەلۆجیا و ئەندازیاری و بیرکاری) دەخاتەڕوو، تێیدا بەگوێرەی دوا وێنەی راپۆرتی ساڵانەی کەلێنی جێندەری کە لەلایەن کۆڕبەندی ئابوری جیهانییەوە (WEF)دەرچووە، دووپاتیکردۆتەوە، کەلێنی جێندەریی بەشێوەیەکی رێژەیی کەمە، بەڵام ژمارەیەکی کەمی وڵاتان هەن هێشتا لە کاروانەکەدا دواکەوتوون، لەو وڵاتانەیشی کە تێیاندا کواڵێتی فێرکردنیان بەرزە، لە بابەتی پەیوەست بە تەوزیفکردنی ژنانی خاوەن بڕوانامەی باڵای خوێندندا ناکۆکی و دژیەکی هەر دەمێنێت.

ئاشکراشیکردووە کە گەیشتن بە خوێندنی سەرەتای و دواناوەندی و زانکۆیی لەگەڵ تێکڕاکانی نەهێشتنی نەخوێندەوارییدا، ئاماژەی سەرەکین بۆ پێشکەوتنی رەگەزی مێینە لە بواری فێرکردندا، بەوەی کە مێینەکان لە کاتی هەوڵدان بۆ خوێندندا روبەڕووی بەربەست و ئاستەنگ دەبنەوە، بە بەربەستەکانی هەژاریی و زوو هاوسەرگیریکردن و توندوتیژیشەوە، لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقادا زیاتر لە سێیەکی کچانی نەوجەوان ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 17 ساڵدایە و یەکێك لە هەر 3 کچی نەوجەوان پاشخانێکی هەژاری هەیە و بەهیچ شێوەیەك نەچووەتە قوتابخانە، هەرچی ئەو خێزانانەیشە کە داهاتەکەیان نزمە مەیلی ئەوەیان هەیە لە بواری فێرکردندا زیاتر گرنگی بە کوڕەکانیان بدەن.

راپۆرتەکە باس لەوەش دەکات پرۆسەی نەهێشتنی نەخوێندەواری و چوونە ناو بواری دیجیتاڵیی بۆ ژنان زۆر گرنگە، چونکە رێگای خزمەتگوزاریی داراییان بۆ دەکاتەوە، لەبەرئەوە بەشداریپێکردنی ژنان لە فەزای دیجیتاڵیدا زانین و مەعریفەی پێویستییان بۆ دەستەبەر دەکات بۆ گەیشتن بە خزمەتگوزارییەکانی وەك خزمەتگوزاری بانکی لە رێگەی مۆبایل، ئەمەش لە کۆتاییدا وا دەکات بەشداریکردنەکەیان لە پرۆسەی ئابووریدا گەورەتر و زیاتر بێت.

هێماشی بۆ ئەوەکردووە کە وڵاتانی تازەپێگەیشتوو ئەگەری پەیوەندیکردن بە پرۆگرامی بوارەکانی پەیوەست بە ئەندازیاریی و بیرکاری بە رێژەی 9% کەمترە لە پیاوان، لەبەرامبەردا، ئەم ئەگەرە لە وڵاتانی خاوەن داهات یەرز بە رێژەی 15 – 17% کەمترە، هاوکات رێژەی مێینە لە بوارەکانی (زانست و تەکنەلۆجیا و ئەندازیاری و بیرکاری) لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقادا لەسەر ئاستی جیهاندا بەرزترینە و رێژەی مامناوەندی جیهانی تێدەپەڕێنێت.

باسی لەوەشکردووە کە تێکڕاکانی بەشداری خوێندن لەلایەن ژنانەوە زۆر بەرزە، بەڵام بە گوێرەی بانکی نێودەوڵەتی، تا ئێستا ئەم بەشداریکردنە نەبووە بە بەشدارییەکی ئابووریی، بەوەی پەیکەرە ئابوورییەکان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقا کاریگەرییان هەیە بەسەر چوونی ژنان بۆ ناو بوارە گشتییەکان، هۆکارێکی دیکە کە دەشێ لەم جیاوازییەدا هەبێت، کەمی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی دارایی و بازرگانییە بە ژنان، لە تەك سنووردارێتی تواناکانیان لە گەیشتن بە لێهاتوویی و زانین و شارەزاییدا.

راپۆرتەکە جەختیشیکردووەتە سەر گرنگی وەبەرهێنان لە بوارەکانی خوێندنی (زانست و تەکنەلۆجیا و ئەندازیاری و بیرکاری بۆ مێینەکان، ئەمەش لەبەرئەوەیە ئەگەری هەیە گۆشەگیربوونیان دەرەنجامی نەرێنی گەورەیان ببێت، بەپێی رێکخراوی ئەنجومەنی پەیوەندییە دەرەکییەکان، بەوەی کە دەشێ باشترکردنی هەلی مێینە لەم بوارانەدا بەدیبهێنرێت.

روونیشیکردەوە کە کۆمپانیا لەسەر ئاستی فرەڕەنگی جێندەریدا ئاستێکی سەرووی مامناوەندی هەبووە و بە رێژەی ١٩٪ داهاتەکانی داهێنانی زیادکردووە، هەروەها رێژەی ٩٪ی قازانجی زیادکردووە پێش داشکاندنی پەراوێزەکانی سوود و باج، وەها سەیری خزمەتگوزارییە تەکنەلۆجی و دیجیتاڵییەکان دەکرێت، وەك ئەوەی ئامرازێك بن دەکرێ بەکاربهێنرێن بۆ تواناسازیی گەشەپێدان، بەوەی کە دەشێ دەستهاتە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان باشتر بکرێن.

ئامارە رووپێوییەکانی راپۆرتەکە هێمای بۆ کردوون دەریانخستووە کە لەماوەی نێوان ساڵانی 2000- 2018دا زیاتر لە 9 ملیۆن لە ناوچەکەدا چوونەتە ناو توێژی هێزی کار، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا، لە هەر 5 ئافرەتێکدا تەنها 2 یان لە بازاڕی کاردان، هەروەها رێژەی 52% ی پیاوان و35% ی ئافرەتان ئەکاونتی بانکیان هەیە، یان ئەکاونتی داراییان لە رێگەی مۆبایلەوە هەیە.

راپۆرتەکە تیشکیشی خستۆتە سەر ئەوەی گرووپی زین بەردەوامبووە لە وەبەرهێنان لە کەرتە دیجیتاڵییە جیاجیاکاندا، کە بەهای دارایی و کۆمەڵایەتی بەردەست دەکەن و یەکێکە لەو بوارە میحوەرییانەی، زین بەردەوامە لە بەرفراوانکردنی، ئەویش بریتییە لە خزمەتگوزارییە بانکییەکان لە رێگای مۆبایلەوە، گرووپ لە ساڵی 2016ەوە تا ئێستا سێ کۆمپانیای خۆی لە بازاڕەکانی :عێراق و ئوردن و سعودییەدا دامەزراندووە.

لەم چوارچێوەیەشدا خزمەتگوزاری زین کاش لە عێراق و ئوردن، خزمەتگوزاری "تمام" لە سعودییە راگەیەنران، بۆ پێشکەشکردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی بوار بە بەشداربووان دەدەن جزدانی پارەی گوازراوەیان هەبێت و پارە حەواڵە بکەن و پارەی فاتورە ئەلیکتڕۆنییەکان بدەن، لەگەڵ پێشکەشکردنی ئاسانکاریی فەندی بچووکی بەکارهێنان، لە ساڵی ٢٠٢٠دا کۆمپانیا ئامانجەکانی پەیوەست بە هەردوو رەگەزی (جێندەری) دەستنیشانکرد، بەمەبەستی گەرەنتیبوونی بەدیهاتنی، لە نوێنەرایەتیکردنی بەکارهێنەراندا.

راپۆرتەکە ئاماژەیداوە بە پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا و ژنان لە بواری تەکنەلۆجیادا، روونیکردۆتەوە کە ژنان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقا بە پلەیەکی بەرز مەترسییەکانی ئەم ڤایرۆسەیان لەسەرە، بەوەی ژنان لەناوچەکەدا رێژەی زۆرینەی بوارەکانی چاودێری تەندروستی و کۆمەڵایەتی پێکدەهێنن، بەهەمان شێوە زیاتر دەکەونە ژێر کاریگەری نەبوونی ئاسایشی وەزیفی و ئەو لێکەوتە ئابوورییانەی کە لەئەنجامی قەیرانەکەوە هاتوونەتە پێشەوە".

راپۆرتەکە راسپاردەی کردووە پێویستە دەستێوەردان بکرێت و لە تەمەنی زوودا هەوڵی هاریکاری هەبێت، بۆ ئەوەی رەگەزی مێینە بەشداربن لە بوارەکانی (زانست و تەکنەلۆجیا و ئەندازیاری و بیرکاری "STEM")، و گرنگی لابردنی ئەو دەمارگیری و کڵێشەسازییەی کە لە سەرەتای ژیانیاندا روبەڕووی رەگەزی مێینە دەبنەوە، لەمەشدا دەبێ جەختبکرێتە سەر فێرکردنی زانست و تەکنەلۆجیا، بەتایبەت لە سایەی کۆچی جیهان بەرەوە ئابوورییەکی بەسەنتەرکراو لە ژیانی دیجیتاڵیدا.

راپۆرتی ژنان لە بواری تەکنەلۆجیا: پڕکردنەوەی کەلێنی نێوان هەردوو رەگەز لە بوارەکانی زانست و تەکنەلۆجیا و ئەندازیاریی و بیرکاری (STEM) لەم لینکەدا بەردەستە:

 https://www.zain.com/en/sustainability/thought-leadership-reports/