گرووپی زین دەیەمین راپۆرتی ساڵانەی خۆی دەربارەی بەردەوامی بڵاوکردەوە بەناونیشانی "گەشتی دە ساڵە" کە بەرزڕاگرتنی یادی دە ساڵەی راگەیاندنی یەکەمین راپۆرتی بەردەوامیی کارەکانیەتی لە پیشەسازی گەیاندن و پەیوەندیکردندا، وەك یەکەمین دامەزراوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقادا ئەم هەنگاوە بگرێتەبەر، زین لەم راپۆرتەیدا پابدنەبوونی خۆی تازەدەکاتەوە بە دروستکردنی ژینگەیەکی گەشاوە بۆ کۆمەڵگاکانی.
بەدر الخرافي: گەشتی زین لە بەردەوامیی، گۆڕانکاریی لە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سیستمی ژینگەی دیجیتاڵی گۆڕی
- یەکەمین راپۆرت دوو چوارچێوە بۆ پێوەرەکانی دەستپێشخەری جیهانی بۆ ئامادەکردنی راپۆرتەکانی GRIو بۆردی ستانداردی ژمێریاری بەردەوامیی SASB
- زين ستراتیجیەتی پێنج ساڵەی بەردەوامیی رادەگەیەنێت و هەوڵی گۆڕینی میتۆدییانەی دادپەروەرانە دەدات لەگەڵ دەستەبەرکردنی پەیوەندیکردنێکی ئامانجگر بۆ هەمووان
- زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی رۆژهەلاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقا سوودمەندنین لە توانای گەیشتن بە خزمەتگوزارییە بانکییە تەقلیدییەکان
- جزدانی زين كاش لە ئوردن و عێراق گەشەکردنێکی بەهێزی بەخۆیەوە بینیوە لەگەڵ ئارەزووی زیاتری رێوشوێنەکانی مامەڵە دارایی ئەلیکتڕۆنییەکان
گرووپی زین دەیەمین راپۆرتی ساڵانەی خۆی دەربارەی بەردەوامی بڵاوکردەوە بەناونیشانی "گەشتی دە ساڵە" کە بەرزڕاگرتنی یادی دە ساڵەی راگەیاندنی یەکەمین راپۆرتی بەردەوامیی کارەکانیەتی لە پیشەسازی گەیاندن و پەیوەندیکردندا، وەك یەکەمین دامەزراوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقادا ئەم هەنگاوە بگرێتەبەر، زین لەم راپۆرتەیدا پابدنەبوونی خۆی تازەدەکاتەوە بە دروستکردنی ژینگەیەکی گەشاوە بۆ کۆمەڵگاکانی.
زین کە کۆمپانیای پێشەنگە لە داهێنانە دیجیتاڵییەکان ئاسکراشیکردووە کە یادی دە ساڵەی راپۆرتی بەردەوامی تیشك دەخاتە سەر پابەندبوونی بەردەوامی خۆی لە ئاگادارکردنەوە، لە رێگای راپۆرتی شەفاف دەربارەی ئەو کاریگەرییە کۆمەڵایەتی و ئابووریی و ژینگەییانەی کە مەبەستیان هێنانەکایەی پەیوەندیکردن و گەیاندنێکی ئامانجگیرە، هەروەها دووپاتکردنەوەی بەشداریکردن لەگەڵ هاوبەش و کۆمەڵگاکانی لەپێناو بەردەوامبوونی باشکردنی خۆشگوزەرانی.
گرووپی زین لە راگەیەنراوێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت "راپۆرتەکە باس لە وێستگە دیارەکانی دەستپێشخەرییەکەمان دەکات لە بوارەکانی بەردەوامی لە ماوەی ئەم دە ساڵەی دواییدا، ئەو دەستکەوتانەی بەدەستیهێناوەن بەرز دەنرخێنێت، هەروەها باس لەو رێوشوێنانە دەکات کە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی پەتای کۆڤید-19 گرتوونیەتەبەر لەهەموو بوارەکانی کاردا، بەهەمان شێوە هەوڵە بەردەوامەکانی دەردەخات بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی پەیوەست بە کەشەکە، لەگەڵ باشترکردنی ئابوورییە لۆکاڵی و ئیقلیمییەکان، بەتایبەت لە دوای پەتای کۆڤید-19.
گرووپ روونیشیکردۆتەوە کە لە ئامادەکردنی راپۆرتەکەدا پێوەر و ستاندارد و پرەنسیپەکانی لێپرسینەوەی بەکارهێناوە، لە تەك پێوەر و ستانداردە ئاراستەکراوەکانی تایبەت بە دەستپێشخەریی جیهانی بۆ ئامادەکردنی راپۆرتەکانی (GRI)، بێجگە لەوەی ناوەرۆکی راپۆرتەکە لەگەڵ "پرەنسیپە ئاراستەکراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان"(UNGP) دەگونجێت، دەربارەی "چوارچێوەی کاری ئامادەکردنی راپۆرتەکانی کاری بازرگانی و مافەکانی مرۆڤ"
زین باسی لەوەشکردووە لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدا بۆ باشترکرنی ئەو رێگایەی بەهۆیەوە بابەتەکانی پەیوەست بە بەردەوامی ئاشکرا دەکرێن، چەندین پێوەر و ستانداردی جیاجیای هەڵسەنگاندووە بۆ ئامادەکردنی راپۆرتەکان و بڕیاردراوە پێوەر و ستانداردەکانی (SASB) مسۆگەر بکرێن، بەو پێیەی باوەڕی بەوە هەیە لەرێگەی تێکەڵکردنی ئەم پێوەرە زیادەیە، وەبەرهێنەران و جەماوەر بەشێوەیەکی زیاتر سوودمەند دەبن، بەهۆی خستنەڕووی پرسەکانی بەردەوامی ئەوانەی کە تا راددەیەك جێی بایەخن، وەک سووربوونێکیش لەسەر گەرەنتی رێکوپێکی و وردی و روونی راپۆرتەکە، کۆمپانیای ئیرنست و یۆنگ (العیبان و العصیمي و هاوبەشەکانیان) دڵنیاییەکی سنووردار و سەربەخۆیان بەم راپۆرتەداوە.
لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا زین باس لەوە دەکات باوەڕی وایە کاریگەرییە کۆمەڵایەتی و ئابووری و ژینگەییەکان تا ئاستێکی زۆر تێکئاڵاون، لەبەرئەمە، ئەم راپۆرتە رووماڵی چەندێتی ئەو پێشکەوتنە دەکات کە لەسەر ئاستی ئەم کاریگەرییانەدا بەدەستهاتوون. لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید-19دا، بابەتەکانی پەیوەست بە بەردەوامی لەسەرتاسەری جیهاندا بوون بە بابەتی سەرەکی کار، هێماشی بۆ ئەوەکردووە کە ئەم پەتایە هەرچەندە ئاستەنگی وای دروستکردووە پێشتر وێنەی نەبووە، بەڵام هاوکات وەك سەرەڕمێك بووە بە ئاراستەی گۆڕانکاریی لە ژیاندا.
گرووپ تیشکیشی خستۆتە سەر ئەوەی کە لەگەڵ ژمارەیەك لە هاوبەشەکانیدا هاریکاریی هاوبەشیان هەیە بە ئامانجی سووککردنی مەترسییەکانی پەتای کۆڤید-19، لەماوەی ساڵی رابردوودا درێژەیداوە بە باشترکردنی دەستپێشخەرییەکانی تایبەت بە بەردەوامیی، لەم سۆنگەیەشەوە ستراتیجییە پێنجییەکەی راگەیاندووە بۆ دەستنیشانکردنی ئاماژەکانی کاری سەرەکی، لەمەشدا پشتی بەو پێوەرو ستانداردانە بەستووە کە کاریگەریی وەبەرهێنانەکان لە کۆمەڵگاکانی پێوانە دەکات، بەو رێگایەی کە دەبێتە هۆی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و ئابووری.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن و سەرۆکی جێبەجێکاری گرووپی زین بەدر الخرافي وتی"راپۆرتی ساڵانەی ئەمساڵ لە بوارەکانی بەردەوامیی، هاوکاتە لەگەڵ یادی دە ساڵەی دەرکردنی یەکەمین راپۆرتی یەکگرتوو دەربارەی کاریگەرییە کۆمەڵایەتی و ئابووری و ژینگەییەکانی کارەکانمان، لەم ماوە درێژەشدا سووربووین لەسەر پێشکەشکردنی راپۆرتی شەفاف و ورد بۆ کۆمەڵگاکانمان"
وتیشی "یادکردنەوەی تێپەڕبوونی ١٠ ساڵ بەسەر دەرکردنی یەکەمین راپۆرتی بەردەوامیی نیشانەیەکی زەق و دیارە لە بازاڕەکانی ناوچەکەدا، بەو پێیەی پابەندبوونی پتەوی گرووپ رەنگدانەوەی هەیە بەسەر هاتنەکای کاریگەریی درێژخایەنی کۆمەڵایەتی و ئابووری و ژینگەیی لەسەر ئاستی سەرجەم بازاڕەکاندا، ئەم دەستکەوتە جۆرییەش ئاستی کۆششی گرووپ دەردەخات بەرامبەر بە کۆمەڵگا و هاوبەشەکانی لە رێگەی بونیادنانی پەیوەندییەك لەسەر بنەمای شەفافیەت و متمانەدا.
الخرافی باسی لەوەشکرد کە گرووپ بەدرێژایی ئەم چەند ساڵەی دواییدا سووربووە لەسەر: درێژەدان بە بەرەوپێشەوەبردنی کارەکانی، گۆڕانکاریی دیجیتاڵی، دامەزراندنی چاڵاکی ئامانجگیری بەهادار، خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی بازاڕ، لەگەڵ چارەسەرکردنی لایەنەکانی کەموکوریی کۆمەڵگایی، بۆ ئەمەش زین کاریکردووە جموجۆڵی بەردەوامیی تێکەڵ بە کارە بازرگانییەکانی بکات، هەروەها لەگەڵ هەموو ئەو شتانەدا تێکەڵی بکات کە ئەنجامیان دەدات.
تیشیکیشی خستە سەر ئەوەی زین بەچڕوپڕی لە پرۆگرامەکانی بەردەامیدا وەبەرهێنانی کردووە، توانیویەتی داهێنان بکات و لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە ناوچەکەدا خۆی بگونجێنێت، لە رێگەی گرتنەبەری میتۆدی نوێ بۆ روبەڕوبوونەوەی ئاستەنگە ئاڵۆزەکانی وەك بێکاریی لاوان و جیاکاری نێوان هەردوو رەگەز و گرژییە ئابوورییەکان و قەیرانی پەنابەران و چەندین ئاستەنگ و ئالنگاریی دیکەی کۆمەڵایەتی و ژینگەیی.
هەروەها دەڵێت "لەم ماوەیەدا بازاڕە هەرێمی و جیهانییەکان روبەڕووی بارودۆخێکی دەگمەن و زۆر سەخت بوونەتەوە، بەوەی کە ساڵی رابردوو بەهۆی پەتای کۆڤید-19 ئاستەنگ و ئالنگاریی بێ وێنە هاتنەپێشەوە، کاریگەرییان کردە سەر هەوڵەکانی گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی.
ئاماژەشیدا بەوەی ئەم پەتایە وایکرد لە ئاستی پێویستی بۆ خێراترکردنی گۆڕانکارییە دیجیتاڵییەکانمان تێبگەین، کە زۆر گرنگەن بۆ سەرکەوتنی کارەکانمان و بۆ خۆشگوزەرانی کۆمەڵگاکانمان، بەوەی کە هەر لەسەرەتای قەیرانەکەوە چارەسەرە گریمانەیی و دیجیتاڵییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو رۆڵیان هەبووە لە بەردەوامی کارەکاندا. زین لەم ئاراستەیەدا رۆڵێکی سەرەکی بینیوە، لە رێگەی پاڵپشتیکردنی حکومەتەکان بە نوێترین سەکۆ و پلاتفۆرمی تەکنەلۆجی، هەروەها بە لیستێکی بژاردەی بەرفراوان بۆ روبەڕوبوونەوەی ئاستەنگەکانی پەتاکە، بەهۆی توانادارکردنی کەناڵەکانی کارکردن لە دوورەوە و باشترکردنی لێهاتووی کەناڵەکانی فێرکردنی گریمانەیی.
باسی لەوەشکردووە کە "زین هەنگاوی پێشکەوتووی گرتووەتە بەر بۆ باشترکردنی کردەوە و پرۆسەکانی بەگەڕخستنی لەپێناو ئاسانی و کێشمان لەسەر ئاستی کارەکانیدا، بۆیە، جێبەجێکردنی ستراتیجیەتی بەگەڕخستن سەبارەت بە گەشەی کارەکانی گرووپ لە کاتە ناوازەکاندا گرنگی و بایەخێکی لەرادەبەدەری هەیە، بەوەی کە بەهۆیەوە درێژە بە هەوڵەکانی دەدات، ببێت بە قەوارەیەکی دیجیتاڵی بەردەوامیی".
وتیشی" کەرتە نوێیەکانی کاری گرووپ بەدرێژایی ساڵ بەرەوپێشەوەچوونیان بەخۆیەوە بینیوە، بەوەی کە زین سەرکەوتوو بوو لە فەراهەمکردنی جزدانی خزمەتگوزارییە داهێنراوەکان لە چارەسەری سەراپاگیر بۆ بنکەی کڕیار و کڵاینتەکان لە تاکەکەس و کەرتەکانی کاردا، بەوپێیەی گرووپ دەزانێت کە تاکە رێگایەی بۆ ئاسۆ تازەکانی گەشەی کار بریتییە لە بەردەوامبوون لە فراوانکردنی کەرتی دیجیتاڵی.
هەروەها وتی "لەکاتێکدا گرووپ کۆمەڵێك رێوشوێنی لەپێشینەی گرتووەتە بەر بۆ پاراستنی سەلامەتی و خۆشگوزەرانی کارمەندانی، پەتاکە ئاستی پێویستی زیاتری فرەڕەنگی و لەخۆگرتنی لە ژینگەی کاردا دەرخستووە، زین هەنگاوی یەکلاکەرەوەی لەم ئاراستەیەدا گرتووەتەبەر بە چوونە ناو لیستی Valuable 500، لە پێناو کردنەوەی ئاسۆکانی دەرفەتی کار بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، هەروەها بووە بە یەکێك لەو قەوارانەی پرەنسیپەکانی یەکێتیی GSMA ئیمزاکرد، کە ئامانجی باشترکردنی پرۆسەی بەگەڕخستنی خاوەن پیداویستییە تایبەتەکان و بەرەوپێشەوەبردنی بەرهەمەکان و خزمەتگوزارییە پەیوەندارەکانە.
جەختیشکردە سەر ئەوەی گرووپ بەهێزەوە پابەندبوونی خۆی دەرخستووە بۆ چارەسەرکردنی مەترسییەکان و هەلی پەیوەست بە گۆڕانی کەشوهەوا, لەسەر ئاستی هەوڵەکانیدا بۆ گۆڕینی کەشوهەوا، بەو پێیەی بۆ ساڵی دووەمە لەسەریەك لە پڕۆژەی دۆزینەوە و ئاشکراکردنی کاربۆن (CDP)دا بەشداری دەکات، ناوی لە ریزی لیستی جیهانیدا دانرا بۆ پڕۆژەی دەرخستنی ژیانەوە و زیندوبوونەوەی کاربۆن (CDP)، لەگەڵ ریزبەندی پێشەوە لە چوارچێوەی بەڕێوەبردنی (B)، بەمەش زین بوو بە یەکەمین کۆمپانیای گەیاندن لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا ئەم ریزبەندییە بەدەستبێنێت کە تێکڕای مامناوەندی جیهانی "C" تێپەڕاند، هەروەها تێکڕای هەرێمیی بازاڕەکانی ئاسیا ((C تێپەڕاند، هاوکات زین بەم ریزبەندییەی لە چوارچێوەی "بەڕێوەبردن" لە لیستێکدا ناوی هاتووە تێیدا 35% ی کۆمپانیاکانی گەیاندن لەخۆدەگرێت لەسەر ئاستی جیهاندا.
الخرافي دووپاتیشیکردەوە کە گرووپی زین درك بە رۆڵی سەرەکی خۆی دەکات لە گۆڕانی کۆمەڵگاکان بە شێوەیەکی گشتی، شانازی دەکات بە خستنەڕووی ئەو چۆنایەتییەی کە لە گەشتەکەی خۆیدا درێژەی هەبووە لە بوارەکانی بەردەوامیی، چۆنایەتی دەربارەی بەرەوپێشەوەبردنی سیستمێکی ژینگەی دیجیتاڵی وا هەمووان بتوانن دەستیان پێیبگات.
جێی باسە گرووپی زین وێڕای ئاستەنگەکانی پەتای کۆڤید-19 لە ساڵی 2020 دا بەردەوام بوو لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی، بەوەی کە توانی لەم ماوە ناوازەیەدا هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی کێشمان و ئامادەیی توانای کارەکانی بکات، بەرەوپێشەوەچوونەکانی ئەمدواییە چەند پرسێکی ئاشکراکرد کە زۆر کەس وەکو پێویست حەماسەتی بۆی نەبوو، بەمەش ئێستا لە پێشەوەی دیمەنەکەدایە، ئەم پەتایە ناکۆکی و دژیەکی شاراوەی لە بەڕێوەبردنی زنجیرەی دابینکردن، هەندێك لە لاوازترین توێژەکانی کۆمەڵگا بەشێوەیەکی کتوپڕ کارەکانیان لەدەستدا، هەروەها رۆشنایی خستۆتە سەر شێوەکانی نا یەکسانی و جیاکاریی کۆمەڵایەتی، هاوکات پێویستی زۆری کارکردن لەپێناو پاراستنی کەشوهەوای دەرخستووە.
گرووپ دووپاتیدەکاتەوە کە ئەو ئاستەنگانەی رووبەڕووی ناوچەکە بوونەوە وەك بێکاریی لاوان و ئاوارەبوونی بەکۆمەڵ و هەژاریی گۆڕانکاریی میتۆدییانە، وادەکەن گۆڕانکاریکردن کارێکی زەحمەت بێت، لەگەڵ ئەمەشدا، پابەندبوونی گرووپ بە چارەسەرکردنی بابەت و پرسی پڕ لەمەترسی- وەك گۆڕانی کەشوهەوا و نەبوونی یەکسانی- پاڵنەرن بۆ ئەوەی لە ئەجێندای گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و ئابووریدا بەردەوام بێت.
لەم سۆنگەیەشەوە زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕات و باکوری ئەفەریقا سوودمەندنین لە گەیشتن بە خزمەتگوزارییە بانکییە تەقلیدییەکان و بژاردە سەلامەتەکان بۆ گەرەنتیکردن و پاراستنی پارە و حەواڵەکردن و هەڵگرتن و کۆکردنەوەی، بۆ ئەمەش زین بەردەوامبوو لە بەرەوپێشەوەبردنی خزمەتگوزارییە داراییە دیجیتاڵییەکانی لە عێراق و ئوردن و سعودییە، لەم ساڵەشدا کۆی بنکەی کڕیار و کڵاینتەکانی لە هەر سێ بازاڕەکەدا گەیشتە 312,665.
لەکاتێکدا ئارەزووی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییە بانکییە دیجتاڵییەکان لە بازاڕەکانی ناوچەکەدا زیاد دەبێت، بەتایبەت لەگەڵ ئەو ئاستەنگانەی بەهۆی پەتای کۆڤید-19ەوە هاتنەپێشەوە، گرووپی زین لەسەر ئاستی خزمەتگوزارییەکانی جزدانی زین کاش لە ئوردن و عێراقدا گەشەیکردووە،م بەهەمان شێوە لە سەکۆی "تمام" لە شانشینی عەرەبی سعودییەدا:
لەمبارەیەوە سەکۆی زین کاش لە عێراق کارەکانی گەشەیکردووە و سەرکەوتوو بووە لە راکیشانی بنکەیەکی گەورەی کڕیار و کلاینتەکان، بە شێوەیەك لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٠دا زیاتر لە ٥٠ هەزار کڵاینتی ئاکتیڤی هەبووە، لەگەڵ زیادبوونی ساڵانە بە رێژەی 132% لە بەهای ئەو مامەلانەی کە جێبەجییکردوون.
بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید-19 وکاریگەرییە جیهانیەکانی بووە هۆی دەرکەوتنی رۆڵی تەکنەلۆجیای گەیاندنی گوازراوەی دەرخست لە خۆشگوزەرانی کۆمەڵگاکان و بەرەوپێشەوەچوونیان، بەوەی کە هەمووان لە کاتی هەڕەشە و بارودۆخی سەخت و دژواردا یەکدەنگ و یەکڕیز دەبن، گرووپی زین لەمبارەیەوە دەستپێشخەر بووە بۆ یارمەتیدانی کۆمەڵگاکانی لەپێناو نەهێشتنی شوێنەوارەکانی ئەم قەیرانەدا. بەوەی کە لە سەر ئاستی ئامادەبوونی ئیقلیمی خۆیدا رێوشوێنی لەپێشینەی گرتووەتەبەر، ئەمەش بۆ لەبەرچاوگرتنی ئەو پێداویستیی و ئاستەنگ و ئالنگارییانەیە کە کۆمەڵگاکانی لەماوەی دەرکەوتنی ئەم پەتا جیهانییەدا روبەڕووی دەبنەوە.
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی دەستپێشخەرییەکانی بەردەوامیی تایبەت بە گرووپی زین بۆ ساڵی 2020 ، و گەشتی دە ساڵە، ئەم لینکە بکەرەوە: https://zain.com/ar/sustainability/sustainability-report/