الطاحوس: به‌هێزی ئه‌نجامه داراییه‌كانی گروپ، ره‌نگدانه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی ستراتیژیای بازرگانیمانه كه هاوته‌ریبن له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م دواییانه بدر الخرافي: زین هه‌نگاو به‌ره‌و گۆڕه‌پانی دیجیتاڵی ده‌نێت له پێناو بوونى به هاوبه‌شێكی دڵخوازی دیجیتاڵی بۆ حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كان - قازانجه‌كانی به‌ر له داشكاندنی سوود و باج و به‌كاربردنه‌كانی گروپی زین، 1.6 ملیار دۆلاریان تۆماركردووه - داهاتی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت 3% گه‌شه‌كردنی به‌خۆوه‌بینیوه و گه‌یشتووه‌ته 1.66 ملیار دۆلار - داهاتی خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه‌كان 47% گه‌شه‌یانكردووه، به‌هۆی ئه‌و وه‌به‌رهێنانانه‌ی گروپ پێشوه‌خته له ژێرخانی دیجیتاڵیدا كردوویه‌تی - داهاتی خزمه‌تگوزارییه‌كانی (B2B) ، به‌ڕێژه‌ی 40% گه‌شه‌یانكردووه، هه‌روه‌ها خواست له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی كڵاود و به‌ڕێوه‌بردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و سایبه‌ر سیكیوریتی زیادیانكردووه - خزمه‌تگوزارییه‌كانی ته‌كنۆلۆژیای دارایی " فینته‌ك" 231% گه‌شه‌یانكردووه و بنكه‌ی كڕیارانی پلاتفۆڕمه‌كانی خزمه‌تگوزارییه‌كانى ته‌كنۆلۆژیای ناوبراو 34% زیادیانكردووه - گروپی زین به‌رده‌وامه له جێبه‌جێكردنی ستراتیژیاكه‌ی بۆ هاوبه‌شیكردنی ژێرخان و گه‌ڕان به دوای باشترین كرداره‌كان بۆ سه‌روه‌ت و سامانه به‌كارنه‌هێنراوه‌كانی
گروپی زین تێكڕای قازانجه داراییه‌كانی له ماوه‌ی نۆ مانگی ساڵی دارایی ئێستادا، به‌ڕێژه‌ی 12% به‌رزده‌كاته‌وه و 497 ملیۆن دۆلاریان تۆماركردووه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو.
زین، گه‌وره‌ترین گروپی په‌یوه‌ندیكردن له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا، گه‌شه‌سه‌ندنێكی به‌هێزی تۆماركردووه له‌سه‌ر ته‌واوی پێوه‌ره داراییه‌كانیدا، و تێكڕای ئه‌نجامه داراییه‌كانی گروپ، به‌ڕێژه‌ی 12% به‌رزبوونه‌ته‌وه و گه‌یشتوونه‌ته (4.2 ملیار دۆلار)، به به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو، كه بریتی بوون له (3.8 ملیار دۆلار).
ئه‌نجامه داراییه‌كانی نۆ مانگی رابردووي زين، كه له 30 سیپته‌مبه‌ری 2022 كۆتایی هات به‌و شێوازه‌ی خواره‌وه‌یه:
داهاته كۆكراوه‌كان
|
4.2 ملیار دۆلار
|
قازانجه‌كانی به‌ر له داشكاندنی سوود و باج و به‌كاربردن (EBITDA)
|
1.6 ملیۆن دۆلار
|
پەراوێزی EBITDA
|
39%
|
تێكڕاى قازانجه‌كان په‌تییه‌كان
|
497 ملیۆن دۆلار
|
قازانجی پشك
|
11 سەنت
|
گروپی زین هۆكاری گه‌شه‌ی پێوه‌ره داراییه‌كانی ئه‌م ماوه‌یه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ به‌هێزی ئه‌دا و كارامه‌یی تۆڕه‌كه‌ی و كاریگه‌ری چالاكییه بازرگانییه‌كانی له هه‌ریه‌ك له بازاڕه‌كانی كوێت و سعودیا و سودان، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌مه‌جۆری ئه‌و ئۆفه‌ر و بژاردانه‌ی له كه‌رتی په‌یوه‌ندیكردنی دیجیتاڵیدا پێشكه‌شی ده‌كات، له ئه‌نجامدا داهاته‌كانی گه‌شه‌یه‌كی به‌هێزیان به‌خۆیانه‌وه بینی به رێژه‌ی 47%، له‌لایه‌كی تره‌وه گروپی زین گه‌شه‌ی پێوه‌ره داراییه‌كانی ئه‌م ماوه‌یه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ فرانبوونی كه‌رتی پڕۆژه‌كان و بازرگانی B2B و هه‌روه‌ها ئه‌و فراوانخوازییه‌ی چالاكییه‌كانی كۆمپانیای ZainTech له خزمه‌تگوزارییه‌كانی كڵاود و به‌ڕێوه‌بردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و سایبه‌ر سیكیوریتی به‌خۆیه‌وه‌بینی.
هه‌روه‌ها گروپ روونیكرده‌وه كه بنكه‌ی به‌شداربووانی به‌رێژه‌ی 7% گه‌شه‌ی كردووه، زنجیره ئۆفه‌ره بازرگانییه‌كان و هه‌ڵمه‌ته ریكلامییه‌كانی ئه‌م ماوه‌یه بوونه هۆی زیادكردنی 3.5 ملیۆن به‌شداربوو و ئێستاش كۆی گشتی به‌شداربووان بریتین له 52 ملیۆن به‌شداربووی كارا، له‌لایه‌كی تره‌وه داهاته‌كانی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت به‌ڕێژه‌ی 3% به‌رزبوونه‌ته‌وه و گه‌یشتوونه‌ته 1.66 ملیار دۆلار، كه 40% تێكڕای داهاته‌كاننی گروپ پێكده‌هێنێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌نجامه داراییه وه‌رزییه‌كانی چالاكییه‌كانی گروپ، گه‌شه‌یه‌كی ته‌ندروستی له ماوه‌ی چاره‌گی سێیه‌م به‌خۆوه‌بینیوه، و جێی ئاماژه‌پێكردنه قازانجی په‌تی گروپ رێژه‌ی 10% ى تۆماركردووه و گه‌یشتووه‌ته (176 ملیۆن دۆلار)، هه‌روه‌ها قازانجه‌كانی به‌ر له داشكاندنی سوود و باج و به‌كاربردن (EBITDA) رێژه‌ی 2% تۆماكردووه و گه‌یشتووه‌ته (555 ملیۆن دۆلار) و له ده‌رئه‌نجامدا تێكڕای داهاته وه‌رزییه‌كانی گروپ به رێژه‌ی 15% به‌رزبووته‌وه و گه‌یشتووه‌ته (1.4 ملیار دۆلار).
له‌م باره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د الطاحوس، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گروپی زین رایگه‌یاند "به‌هێزی ئه‌نجامه داراییه‌كانی گروپ، ره‌نگدانه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی ستراتیژیای بازرگانیمانه كه هاوته‌ریبن له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م دواییانه و هه‌روه‌ها ئاماژه‌یه‌كه بۆ به‌هێزبوونی چالاكییه‌كانمان له ناوچه‌كه‌دا. گروپی زین به‌رده‌وامه له دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه ناوازه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن بۆ به‌شداربووان و هاوبه‌شانی و هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری ئه‌رێنی له ناوچه‌كه‌دا، زین بایه‌خ به به‌هێزكردنی كۆمه‌ڵگاكانی ده‌دات له رێگای ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پاكێجی كاره‌كانی به نوێترین و سه‌رده‌میانه‌ترین به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاری، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی په‌ره‌پێدانی وه‌به‌رهێنانه‌كانی له ده‌رفه‌ته قازانبه‌خشه‌كانی گه‌شه‌كردندا".
هه‌روه‌ها بدر ناصر الخرافي، سه‌رۆكی جێبه‌كاری و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زین گروپ ووتی "گه‌شه‌سه‌ندی به‌هێزی پێوه‌ره داراییه‌كانمان ئاماژه‌ی پابه‌ندبوونی به‌رده‌واممانه بۆ پاراستنی بواره سه‌ره‌كییه‌كانی كاركردنمان له رێگای په‌ره‌پێدان و نوێكردنه‌وه‌ی ژێرخانی تۆڕه‌كانمان له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا، هه‌روه‌ها ئه‌و فراوانخوازییه‌ی بۆ بنیاتنانی پڵاتفۆڕمه دیجیتاڵییه‌كان ناومانه. زین هه‌وڵی به‌دیهێنانی بواری گه‌شه‌كردنی نوێده‌دات كه گه‌ره‌نتی هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات بكات.
الخرافي روونیكرده‌وه "له كاتێكدا ناوچه‌كانی كاركردنمان، رووبه‌ڕووی ئاڵنگاری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌ته‌وه، له هه‌مانكاتدا كه‌رتی پیشه‌سازیش ئاڵنگاری به‌خۆوه‌بینیوه له رێگای ئه‌و كێبڕكێ و هه‌نگاوه خێرایانه‌ی له پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیادا هاتوونه‌ته‌ئاراوه، له‌م سۆنگه‌یه‌وه تۆماری زین، پڕه له نه‌رمی نواندن له كاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م پێشه‌وتنانه و هاوكاروانبوون له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان و سوود وه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌كانی گه‌شه‌كردنی داهاتوو".
الخرافي له به‌رده‌وامی لێدوانه‌كه‌یدا ووتی "وێڕای هه‌وڵه‌كانمان له گۆڕه‌پانی دیجیتاڵی و ده‌رفه‌ته قازانجه به‌خشه‌كاندا كه له‌لایه‌ن كه‌رتی پڕۆژه‌كان و بازرگانی (B2B) و هه‌روه‌ها فراوانكردنی هاوبه‌شكردنی ژێرخان و بنیاتنانی بنكه هه‌رێمییه‌كان بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی هۆست كڵاود و سایبه‌ر سیكیوریتی له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی له بواره‌كانی ته‌كنۆلۆژیای دارایی به‌دیمانهێناوه، هاوكات ئێمه له رێگایه‌كی دروستداین بۆ ئه‌وه‌ی ببینه هاوشێكی دڵخوازی دیجیتاڵی بۆ حكومه‌ته‌كان و دامه‌زراوه‌كان و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانمان بۆ دابینكردنی ئه‌زموونێكی ناوازه به پێگه‌ی كڕایارنمان".
ناوبراو ووتیشی "ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانمان له كه‌رتی پڕۆژه بازرگانییه‌كان (B2B) ئاسۆیه‌كی نوێی به‌رووی چالاكییه‌كانی گروپدا له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كرده‌وه (كه بازاڕێكی گه‌رم و گوڕه به‌هۆی پێشوازییكردن له خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه‌كان) له‌م چوارچێوه‌یه‌دا داهاتی خزمه‌تگوزارییه‌كانی (B2B) به‌ڕێژه‌ی 40% گه‌شه‌ی كرد، به‌به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو، هۆكاری ئه‌م گه‌شه‌كردنه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پاڵپشتییه‌كانی چالاكییه‌كانی ZainTech به‌رپرسی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی خزمه‌تگوزاری كڵاود، و به‌ڕێوه‌بردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان، و سایبه‌ر سیكیوریتی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له ماوه‌ی رابردوودا ZainTech رێككه‌وتنێكی كرد بۆ كڕینی ته‌واوی كۆمپانیای BIOS ی پێشه‌نگ له بواری خزمه‌تگوزارییه‌كانی كڵاود له ناوچه‌كه‌دا".
ده‌رباره‌ی ته‌كنۆلۆژیای دیجیتاڵی، الخرافي ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "پێشكه‌وتنێكی جۆریمان له بواره‌كانی ته‌كنۆلۆژیای دیجیتاڵیدا "Fintech" له ژماره‌یه‌ك له بازاڕه سه‌ره‌كییه‌كان به‌ده‌ستهێناوه، چالاكییه‌كانمان له‌م كه‌رته زیندووه‌دا گه‌شه‌یه‌كی به‌رفراوانی كردووه، له‌م سه‌روبه‌نده‌دا، داهاته‌كانی ئه‌م كه‌رته نزیكه‌ی 231% زیادیانكردووه به به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو و هه‌روه‌ها پێگه‌ی به‌شداربووانی پلاتفۆڕمه دیجیتاڵییه‌كان 34% زیادیانكردووه".
سه‌باره‌ت به كۆمپانیای تمام و زین كاش الخرافي روونیكرده‌وه و وتی" كۆمپانیای تمام پلاتفۆڕمی پێشكه‌شكردنی هاوكاری پڕۆژه‌ی بچووك، گه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌خۆوه‌بینیوه له شانشینی سعودیا، له‌لایه‌كی تره‌وه جزدانی زین كاش له هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی عێراق و ئوردن ژماره‌ی به‌شدرابووانیان له زیادبووندایه، ئه‌مه‌ش ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێت كه به‌رهه‌مه دیجیتاڵیی و خزمه‌تگوزاری پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی بایه‌خی گه‌وره‌ی پێده‌درێت له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه.
الخرافي دووپاتی كرده‌وه، چالاكییه‌كانی گروپ سوودێكی زۆریان له وه‌به‌رهێنانه پێشوه‌خته‌كانی ژینگه‌ی بازرگانی دیجیتاڵی بینیوه، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی نا بۆ یه‌كسختنی خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه‌كانی چالاكییه‌كانی له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ژێر ناوی بڕاندی بازرگانی نوێی Dizlee (كه ناوی نوێی پلاتفۆڕمی رووكاری پرۆگرامسازی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانه) كه هه‌ریه‌ك له خزمه‌تگوزارییه‌كانی كڕین له رێگای باڵانس و نامه‌ناردن و دیكیومێنتی دیجیتاڵی ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌م قه‌واره نوێیه داهاتی چالاكییه‌كانی گروپی به‌ڕێژه‌ی 27%، جێی باسه ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندنه گه‌وره‌یه، هاوكاتبوو له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنه‌كانی دابینكه‌ری دیجیتاڵی "یاقوت" له شانشینی سعودیا.
ده‌رباره‌ی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، كه گه‌شه‌سه‌ندنێكی گه‌وره‌یان كردووه له زۆربه‌ی بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست الخرافي راگه‌یاند" گروپی زین سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا له راگه‌یاندنی PLAYHERA MENA بۆ یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، كه له میانیدا ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ داهێنه‌ران و دیزاینه‌رانی ناوه‌ڕك و پێشخستن و سپۆسنه‌كردنی به‌هره‌كان دابینده‌كات، هه‌روه‌ها توانا و لێهاتووییه‌كانی به‌هره‌مه‌نده‌كانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌رزده‌كاته‌وه، ئه‌م پلاتفۆڕمه ده‌بێته سه‌نته‌رێك بۆ سازكردنی پێشبڕكێ و پاڵه‌وانێتییه هه‌رێمییه گه‌وره‌كان، و هه‌روه‌ها له هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ یه‌كخستنی نوێترین ته‌كنیك به‌هۆی ئه‌و ژێرخانه دیجیتاڵییه پێشكه‌وتووه‌ی هه‌یه‌تی".
بەو پێیەی پیشەسازی په‌یوه‌ندیكردن و ته‌كنۆلۆژیای زانیاریی ڕۆڵێکی چارەنووسساز دەگێڕن لە گۆڕانکاری سیستماتیك لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م گۆڕانی کەشوهەوا، زین هەمیشە جەخت لەسەر ئیرادەی خۆی دەکاتەوە بۆ بەشداریکردن لە داهاتوویەکی باشتر، بەشێوەیەك یارمەتی خەڵک بدات بە خۆشگوزەرانییه‌وه بژین، هاوكات گروپ لە ناوچەیەکه‌دا كارده‌كات بە دەست کۆمەڵێك ئاڵنگاری سەختەوە دەناڵێنێت، له‌م پێناوه‌دا هەبوونی ستراتیژیایه‌کی گشتگیر لە بوارەکانی هەمەجۆریی، له خۆگرتن و بەردەوامیی لە كلتوری کاركردندا، بابه‌تێكی گرنگە بۆ ئەوەی کاریگەری ئەرێنی لەسەر کۆمەڵگاکان دروست بكات، لە ژێر ڕۆشنایی ئەو گۆڕانکارییانەی ڕوودەدەن.
له كاتێكدا گروپی زین پابه‌ندبوونی خۆی دووپاتده‌كاته‌وه بۆ به‌شداریكردن له ده‌ستپێشخه‌ری په‌یمانی جیهانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (پلاتفۆڕمێك بۆ سه‌ركردایه‌تی خۆبه‌خشانه بۆ په‌ره‌پێدان و جێبه‌جێكردنی كرداره بازرگانییه به‌رپرسیاره‌كان) له هه‌مانكاتدا زین هه‌وڵی به‌شداریكردن ده‌دات له هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تیی و دامه‌زراوه‌ییه‌كان له پێناو بنیاتنانی هاوبه‌شییه‌كی راسته‌قینه، و دۆزینه‌وه‌ی چارسه‌ری پێشوه‌خته بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاڵنگارییه هاوبه‌شه‌كان و كاره بازرگانییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رپرسانه.
به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته گشتگیره‌ی له بواره‌كانی هه‌مه‌ڕه‌نگی و له خۆگرتن، له كلتوری كاركردندا په‌یڕه‌وی ده‌كات، كه به‌شێكه له پابه‌ندی ئه‌خلاقیی گروپ، زین بۆ دووه‌مین جار وه‌ك "باشترین خاوه‌نكار" له لیستی جیهانی گۆڤاری فۆربیس هه‌ژماركرا و توانی پارێزگاری له پێشه‌نگایه‌تی خۆی بكات و ناوی له نێو لیستی 10 له باشترین كۆمپانیاكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هاتووه بۆ ره‌خساندنی هه‌لی كار و دامه‌زراندن به‌هۆی پێداگیریی له‌سه‌ر به‌شداریكردنی له داهاتوویه‌كی باشتر و یارمه‌تیدانی هاوڵاتیان بۆ خۆشگوزه‌رانی.
زین عێراق
داهاتی چالاكییه‌كانی زین عێراق به‌ڕێژه‌ی 5% گه‌شه‌یانكردووه و نزیكه‌ی 601 ملیۆن دۆلاریان له ماوه‌ی 9 مانگی رابردوودا تۆماركردووه، هه‌روه‌ها قازانجه‌كانی به‌ر له بڕینی سوود و باج و به‌كاربردنه‌كان 6% زیادیانكردووه و گه‌یشتوونه‌ته 241 ملیۆن دۆلار، هاوكات په‌راوێزی قازانجه‌كانی به‌ر له سوود و داشكاندن و به‌كاربردنه‌كان EBITDA 40% زیادیانكردووه، له‌لایه‌كی تره‌وه تێكڕای قازانجه‌كانی كۆمپانیا 10 ملیۆن دۆلاریان تۆماركردووه له‌و ماوه‌یه‌دا، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و زنجیره ده‌ستپێخه‌ری و بژارده جۆراوجۆرانه‌ی پێشكه‌شی به‌شداربووانی كردووه و به‌م هۆیه‌وه پێگه‌ی كڕیارانی 11% زیادیان كردووه و له ئێستاشدا كۆی گشتی به‌شداربووانی كۆمپانیای زین عێراق بریتین له 18.4 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری چالاك.