زین ده‌ست به سه‌رمایه‌گوزاریی ستراتیژی له‌گه‌ڵ سندوقی كۆڵ كاپیتاڵ پارتنه‌رز ده‌كات .
گروپی زین رایگه‌یاند ده‌ستیكرد به سه‌رمایه‌گوزاریی ستراتیژی له‌گه‌ڵ سندوقی "كۆڵ كاپیتاڵ پارتنه‌رز" تایبه‌تمه‌ند له بواری سه‌رمایگوزاریكردن له كۆمپانیا ته‌كنۆلۆژیا تازه‌پێگه‌یشتووه‌كان، "كۆڵ كاپیتاڵ پارتنه‌رز" باره‌گای سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته ویلایه‌تی نیۆڕك و هه‌روه‌ها لقی له ویلایه‌تی سان فڕانسیسكۆش هه‌یه.
گروپی زین كه خاوه‌نی هه‌شت كۆمپانیای پێشكه‌وتووی په‌یوه‌ندییه‌كانه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا روونیكرده‌وه سندوقی "كۆڵ كاپیتاڵ پارتنه‌رز" گرنگی به چوارچێوه‌ی ته‌كنۆلۆژی جۆراوجۆر ده‌دات، له ئێستادا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت له كه‌رته‌كانی ووزه و راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ گرنگیدان به كه‌رته‌كانی ته‌ندروستی و ئاسایش و پێشخستنی پرۆگرامه‌كان.
له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا زین رایگه‌یاند سه‌رمایه‌گوزارییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سندوقی "كۆڵ كاپیتاڵ پارتنه‌رز" به‌شێكه له ستراتیژیا تایبه‌ته‌كه‌ی له پێناو یه‌كخستنی كاره‌كانی، هه‌روه‌ها "به‌ره‌ی دیجیتاڵ و داهێنانی زین" كه له ساڵی 2014 دامه‌زرا، ئه‌و به‌ره‌یه راسپێردراوه بۆ هێنانه‌ئارای ده‌ستپێشخه‌ری له جیهانی دیجیتاڵ، ئه‌مه‌ش به ئامانجی پێشخستن و گه‌شه‌دان به كاره‌كانی.
هه‌روه‌ها زین به‌بیری هێنایه‌وه به‌ڕێوبه‌رانی سندوقه‌كه خاوه‌ن پسپۆڕییه‌كی گه‌وره‌ن، و توانای گه‌یشتنیان به هه‌لی سه‌رمایه‌گوزارییه‌كی نایاب و ئاست به‌رز هه‌یه، و داواكاری له‌سه‌ر نمایشكردنی ئۆفه‌ری گشتی IPO داواكارییه‌كی زیاد له پێویسته، و ئه‌ندامی به‌ڕێوبه‌ری سندوقه‌كه ڤیكتۆریا گرێس كه سه‌رمایگوزارێكی پڕۆفیشناڵه له بواری سندوقه‌كانی مه‌ترسی و خاوه‌نی زیاتر له 10 ساڵ ئه‌زموون و پسپۆڕییه له‌و بواره‌دا.
گروپی زین له ماوه‌ی رابردوودا سێ سه‌رمایه‌گوزاریی له هه‌مان كایه‌دا كردووه، له چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌رمایگوزارییانه تیشكی خستووه‌ته سه‌ر پڕۆژه ته‌كنۆلۆژییه تازه‌گه‌شه‌كردووه‌كان و كۆمپانیا بچووكه‌كان، و دوا به‌شداریكردنی هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه بۆ ده‌رخستنی روانینی ستراتیژیای گروپی زین له چوونه نێو پڕۆژه ژماره‌ییه تازه‌گه‌شه‌كردووه‌كان، و كردوویه‌تی به به‌شێك له پلانی كاره‌كانی ئاینده‌ی.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری گروپی زین سكۆت گه‌یگنهایمه‌ر رایگه‌یاند "خۆشحاڵین به زیادكردنی سندوقی كۆڵ كاپیتاڵ پارتنه‌رز بۆ نێو زنجیره‌ی سه‌رمایه‌گوزارییه‌كانمان له‌م كایه‌یه‌دا، كه هه‌ر یه‌ك له MEVP و وامدا و EarlyBird، له خۆ ده‌گرن و ئه‌م كۆمپانیایانه سه‌رمایگوزاری له بواری پڕۆژه تازه گه‌شه‌كردووه‌كان ده‌كه‌ن."
هه‌روه‌ها گه‌یگنهایمه‌ر ووتی " قه‌باره‌ی ئه‌م سندووقه رێگا خۆشكه‌ره بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی به شێوه‌یه‌كی باڵا و ئاست به‌رز، ئێمه په‌رۆشین بۆ فراوانكردنی چوارچێوه‌ی كاره‌كانمان و گه‌یشتن به ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها زانستێكی ته‌واومان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی داهێنان له‌م بازاڕه‌دا، هاوكات ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین ئه‌و بۆچوون و چاره‌سه‌ریانه‌ی كه له‌و ناوچه جوگرافییه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه به‌شدار ده‌بێت له خێراتركردنی ئه‌پڵیكه‌یشنه ژماره‌ییه‌كان له ناوچه‌كه‌مان و هه‌روه‌ها رۆڵی ده‌بێت له هێنانه‌ئارای شه‌پۆلێك له داهات و ده‌ستكه‌وتی نوێ."
لای خۆیه‌وه دامه‌زرێنه‌ر و ئه‌ندامی به‌ڕێوبردنی سندوقی كۆڵ كاپیتاڵ پارتنه‌رز، ڤیكتۆریا گرێس رایگه‌یاند "زۆر خۆشحاڵین به دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ گروپی زین له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانمان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی لیسته‌كه‌مان به‌و كۆمپانیایانه‌ی كه خاوه‌نی بۆچوونی پێشكه‌وتوو و ستراتیژین، ده‌توانن رۆڵی گه‌وره ببینن له به‌شدرایكردن له دروستكردنی توانای هاریكاری دوولایه‌نه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان."
هه‌روه‌ها گرێس ووتی " ئێمه به كردار به‌شدارده‌بین له‌گه‌ڵ گروپی زین له كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی گرنگدا، چاوه‌ڕه‌ێ ده‌كه‌ین ئه‌و هه‌نگاوانه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنن".
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كاروباری ستراتیژی و پێشخستنی كاره‌كان له گروپی زین ئیمری گوركان ووتی "پێویسته له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندی مۆبایل داهێنان له‌و بواره‌دا ئه‌نجام بده‌ن، و هه‌لی نوێ بێننه ئاراوه له پێناو مانه‌وه‌یان له پێشه‌نگیی، و ئه‌م بابه‌ته گرنگیه‌كی له راده‌به‌ده‌ر و زیندووی هه‌یه بۆ گه‌ره‌نتیكردنی سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌ی ئاینده‌یی."
گوركان به‌رده‌وامی به قسه‌كانیدا و رایگه‌یاند " له گروپی زین، هه‌نگاوی گه‌وره‌مان هاویشتووه به‌ره‌و ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان كه پێمان وایه رۆڵی گه‌وره‌یان ده‌بێت له پاڵپشتیكردنمان بۆ گواستنه‌وه به‌ره‌و دیجیتاڵ، چوونمان بۆ نێو سندوقی كۆڵ كاپیتاڵ پارتنه‌رز ده‌رگایه‌كی فراوان له به‌رده‌ممان واڵا ده‌كات بۆ پێشكه‌وتن له‌م بواره له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی به‌شداربووان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌م بابه‌ته‌وه."
گوركان له درێژه‌ی ئاخافتنه‌كانیدا ووتی "له سۆنگه‌ی پێشخستنی سه‌كۆی كاره‌كانمان به‌م سه‌رمایه‌گوزارییه نوێیه، (به‌ره‌ی دیجیتاڵ و داهێنانی زین) تیشكی زیاتر ده‌خه‌ینه سه‌ر بواره‌كانی داهێنان و خزمه‌تگوزارییه ژماره‌ییه‌كان و شاری هۆشمه‌ند و ئه‌مه جگه له‌و ئامانجه ستراتیژییانه‌ی كه گروپی زین له پێناو داهێنان دایرشتووه."
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه سه‌رمایه‌گوزاریكردن له سندوقی "كۆڵ كاپیتاڵ پارتنه‌رز" رۆڵێكی گه‌وره‌ی ده‌بێت له فراوانكردنی چوارچێوه‌ی جوگرافی هاوبه‌شه‌كانی گروپی زین بۆ گه‌یشتنیان به ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌مه جگه له فراوانخوازی به‌ره‌و ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات، هه‌روه‌ها له ئێستادا كۆمپانیا چه‌ندین پلانی هه‌یه بۆ سه‌رمایه‌گوزاریكردن له‌و ناوچانه".
بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی پشت گرنگیدانی گروپی زین بۆ سه‌رمایه‌گوزاریكردن له سندوقی "كۆڵ كاپیتاڵ پارتنه‌رز" بریتیه له‌و ستراتیژیایانه‌ی كه گروپ هه‌یه‌تی بۆ گه‌یشتن به قۆناغه‌كانی داهێنان و به‌دیهێنانی ئامانجه بازرگانییه‌كانی.
سندوقی "كۆڵ كاپیتاڵ پارتنه‌رز" خواستی هه‌یه سه‌رمایه‌گوزاری له تاكه‌كانه‌وه بكات شانبه‌شانی ئامانجه‌كانی بۆ هه‌وڵدان به‌ره‌و دیاریكردن و پاڵپشتیكردنی تیمه‌كانی كار و گرنگیدان به ئاستی هۆشمه‌ندی تاكه‌كان تا له‌و رێگایه‌وه بتوانێت پلانه‌كانی جێبه‌جێ بكات.
جێی باسه گروپی زین ستراتیژیا نوێیه‌كه‌ی بۆ سه‌رمایه‌گوزاری ئاشكراكرد و تیایدا ئاماژه بۆ سوود بینین له بۆچوونی داهێنه‌رانه و خزمه‌تگوزارییه ژماره‌ییه‌كان كراوه كه ده‌ستكه‌وتی گه‌وره بۆ كۆمپانیاكانی به‌دیده‌هێنن، و هه‌روه‌ها رۆڵیان ده‌بێت له پێشخستنی قه‌باره‌ی داهاته‌كانیان، هاوكات ئاماژه به پێشكه‌شكردنی چه‌ندین خزمه‌تگوزاری و به‌رهه‌می ژماره‌یی ناوازه بۆ به‌شداربووانی گروپ كراوه چ بۆ تاك چ بۆ كۆمپانیاكان، ئه‌و سه‌رمایه‌گوزارییانه‌ی كه گروپ له بازاره تازه‌گه‌شه‌كردووه‌كان ئه‌نجامی ده‌دات له گه‌شه‌كردنی به‌رده‌وامدایه له ته‌واوی بوار و كایه‌كانی كاركردندا.