گرووپی زین لە دەستپێشخەرییەکی نێودەوڵەتیدا بەشداری دەکات، تایبەت بە لە خۆگرتن و رەخساندنی هەل بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە کۆمەڵگا ئابوورییەکاندا

گرووپی زین لە دەستپێشخەرییەکی نێودەوڵەتیدا بەشداری دەکات، تایبەت بە لە خۆگرتن و رەخساندنی هەل بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە کۆمەڵگا ئابوورییەکاندا

گرووپی زین رایگەیاند چووەتە ناو لیستی "The Valuable 500"، کە دەستپێشخەرییەکی نێودەوڵەتییە، هەوڵی دەرخستنی بەهای کەسانی پەککەوتە دەدات، هەروەها بەمەبەستی لەخۆگرتن و تێکەڵکردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بە کاری لەپێشینەی بەڕێوەبەرایەتی دامەزراوەکان و کۆمپانیاکان لە سەرتاسەری جیهاندا.

گرووپی زین رایگەیاند چووەتە ناو لیستی "The Valuable 500"، کە دەستپێشخەرییەکی نێودەوڵەتییە، هەوڵی دەرخستنی بەهای کەسانی پەککەوتە دەدات، هەروەها بەمەبەستی لەخۆگرتن و تێکەڵکردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بە کاری لەپێشینەی بەڕێوەبەرایەتی دامەزراوەکان و کۆمپانیاکان لە سەرتاسەری جیهاندا.  

زین کە خاوەن و بەڕێوەبەری 8  تۆڕی پەیوەندیکردن و گەیاندنی پێشکەوتووە لە بازاڕەکانی رۆژهەلاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا، روونیدەکاتەوە ئامانج لەم دەستپێشخەرییە یەکخستنی هەوڵەکانی 500 سەرکردەی ئابوورییە، لەوانەی کە نوێنەرایەتی کۆمپانیا جیهانییەکان دەکەن، بۆ ئەوەی ببن بە پێشەنگ لە سەرکردایەتیکردنی گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی لە رێگەی تیشك خستنە سەر خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و دەرخستنی ئەوەی لە ناو کۆمەڵگادا چۆن نوێنەرایەتی کەرتێکی گرنگ دەکەن.

گرووپ لە راگەیەنراوێکی رۆژنامەوانیدا هێما بۆ ئەوە دەکات، زین یەکەمین کۆمپانیایە لە ناو وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکارییدا دەچێتە ناو ئەم دەستپێشخەرییەوە، لە تەك 285 کۆمپانیا و دامەزراوەی دیکەی جیهانیدا، لەوانە نموونەی وەك: Coca Cola European Partners ،  Citi Group ،  Microsoft ، Omnicom Group  ، Virgin ، Shell  ، وSKY ، ئەم دەستپێشخەرییە، کە لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس لەلایەن خانمە پێشەنگی کاری کۆمەڵایەتی "کاڕۆلین کاسی"ەوە راگەیەنرا بزاڤێکی جیهانی دادەمەزرێنێت هەوڵدەدات کۆمپانیاکان لە تەواوی بازاڕەکانی جیهاندا خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لەخۆبگرن و دەرفەتی کاریان بۆ بڕەخسێنن.


لەمبارەیەوە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی و سەرۆکی جێبەجێکاری گرووپی زین بەدر ناصر الخرافي وتی"کاری لەپێشینەمان لە بواری گەشەپێدانی بەردەوامدا جەختکردنەسەر ئەوەی، ژینگەیەکی کاری وامان هەبێت جۆراوجۆر بێت و هەموو چین و توێژەکان بگرێتەوە، لەبەرئەوە سووربووین لەسەر دانانی ئەم ئاراستەیە لەناو خشتەی کاری ئەنجومەنی بەڕێوەبردن، لە رێگەی دەستپێشخەرییەکەمان بەناوی WE ABLE ئامانجمان بەستنەوە و بەگەڕخستنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانە لە بواری کارەکانماندا، هەروەها بەهێزکردنی هەوڵەکانمانە لە بەدیهێنانی یەکسانی سەراپاگیر، بۆ ئەوەی تا ساڵی 2022 ببن بە بەشێك لە هێزی کار".

الخرافي روونیشیکردەوە کە "راگەیاندنی ( The Valuable 500 ) لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس ساتەوەختێکی مێژوویی بوو، بەوەی کە ئەم دەستپێشخەرییە بۆ یەکەمجارە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بێنێتە سەر شانۆی چاڵاکییە جیهانییەکان، بەو پێیەی زیاتر لە یەك ملیار کەس بەدەست جۆرێك لە جۆرەکانی پەککەوتەییەوە دەناڵێنن، ئەمەو لە کاتێکدا راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان ئاماژە دەدەن بە قەبارەی خەرجییەکان بۆ ئەوانەی بەدەست شێوەکانی پەککەوتەییەوە دەناڵێنن لەگەڵ کۆمەڵگای هاوڕێ و کەسوکارەکانیانەوە، کە ساڵانە دەگاتە نزیکەی 8 تریلیۆن دۆلار، ئەمەش هێزێکە ناکرێت لەبەرچاونەگیرێت".

جێی باسە جیهان لە ئێستادا بەرامبەر بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە ئاستێکی هۆشیارانەتردایە، بەوپێیەی رێککەوتننامەیەکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە مافەکانی کەسانی پەککەوتە، هاندەرە بۆ لەخۆگرتن و بەتەواوەتی هێنانەوەیانە بۆ ناو کۆمەڵگا، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی گرنگیدان بە گەشەپێدانی نێودەوڵەتییەوە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم مافانە، لە کاتێکدا راپۆرتە نێودەوڵەتییانەی باس لە ئابووریی پەککەوتەی جیهانی دەکەن ئاشکرایان کردووە کە 4%ی کۆمپانیا جیهانییەکان جەختدەکەنە سەر پێشکەشکردنی ئۆفەری تەواو بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.

لای خۆیەوە کاڕۆلین کاسی دامەزرێنەری (  The Valuable 500  ) دەڵێت " وەڵامی باشمان لە کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن و گەیاندنی جیهانییەوە بەرامبەر بەم دەستپێشخەرییە مرۆییە پێگەیشتووە، بەوەی خەریکە زۆربەیان پرسی لکاندن و بەستنەوەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانیان خستووەتە ناو خشتەی کاری ئەنجومەنی بەڕێوەبردنەکانیانەوە".

وتیشی "پیشەسازی پەیوەندیکردن و گەیاندن سەلماندوویەتی لە لەو کەرتە زیندووانەن توانای کۆمەڵگا بەهێز دەکەن لەوەی بەردەوام لە پەیوەندیدا بن، بەتایبەت لەماوەی ئەو داخرانەی، جیهان بەهۆی ڤایرۆسی کۆڤید-19 بەخۆیەوە بینیوە، بۆیە پێویستە ئەم خزمەتگوزارییانە لە سایەی ئەو بارودۆخە سەختەدا بەردەست بن".

شایانی باسە گرووپی زین لەو دامەزراوانەیە کە پێشتر دەستپێشخەریی تایبەت بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی تەبەنی کردووە، لە رێگەی دەستپێشخەریی WE ABLE ، کە ئامانجی تێکەڵکردنی خاوەن پیداویستییە تایبەتەکان بووە بۆ ئەوەی ببن بە بەشێك لە هێزی کاری خۆی تا ساڵی 2020، گرووپی زین پابەندبوونی خۆی دەرخستووە لە بوارەکانی جۆراوجۆریی و لەخۆگرتنی هەموو چین و توێژەکان، لە رێگەی فەراهەمکردن و بەردەستکردنی چوارچێوەیەکی کاری رێنیشاندەرانە بۆ لکاندنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و کردنیان بە بەشێك لە سەرجەم لایەنەکانی سیاسەت و کەلتووری سیستمی کار".

 گرووپ کار لەسەر ئەم خاڵانە دەکات:

  • زیادکردنی ژمارەی کارمەندانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
  • گەرەنتی بدرێت سەرجەم پڕۆگرامەکانی مەشق و راهێنان خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بگرێتەوە.
  • تەکنەلۆژیای یارمەتیدەر کاربکات بۆ زیاترکردنی گەرەنتی توانای گەیشتن بە شوێن و پێگەکان.

بوار رەخساندن بۆ ژمارەی زیاتری خاوەن پێداویستی تایبەت تا ببن بە بەشێك لە هێزی کار.