به مه‌به‌ستی سه‌ره‌نجڕاکێشانی به‌هره‌كان بەلای خۆیدا، "زین" كۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆی لەگەڵ لینکد-ئین به‌ست .
لینكد-ئین كۆمپانیای زینی ده‌ستنیشانكرد بۆ به‌ستنی ئه‌م بۆنه ساڵانه‌یه كه یه‌كه‌مین جاره له ئاستی ناوچه‌كه‌دا ده‌به‌سترێت.
گروپی زین رایگه‌یاند، چالاكییه‌كانی كۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی سه‌رنجڕاکێشانی بەهرەکانی له‌گه‌ڵ لینكد-ئین بۆ ساڵی 2016 به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی پێهێنا، ئامانج له به‌ستنی ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه كۆكردنه‌وه‌ی كه‌سانی پیشه‌گه‌ر و به‌هره‌مه‌ند بوو له بواری سەرچاوە مرۆییه‌كان بۆ ئاشنابوون به سروشتی نوێترین رێگاكانی دامه‌زارندن.
گروپی زین كه خاوه‌نی هه‌شت كۆمپانیای پێشكه‌وتووی په‌یوه‌ندییه‌كانه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا، روونی كرده‌وه بۆ یەکەم جارە کۆبوونەیەوەکی لەو شێوەیە لەناوچەکەدا دەبەسترێت کە له كوه‌یت بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو و له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كۆمپانیای "لینكد-ئین" به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی دامه‌زراندن و تیمی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌هره‌كانی كۆمپانیاكانی سه‌ر به گروپی زین به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌م رووداوه هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ "پێشنیاری بەهای لایه‌نی كار"ی تایبه‌ت به گروپی زین، له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كانی "هاوبه‌شیكردن" و "په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌به‌ستین".
له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2014 گروپی زین رێكکه‌وتننامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ "لینكد-ئین" واژۆ کرد لەپێناو پێشخستنی ستراتیژیای تایبه‌ت به خستنه‌گه‌ڕی نیشانه‌ی بازرگانی خاوه‌ن كاره‌كان و سەرنجڕاکێشانی به‌هره‌كان له ناوچه‌كەدا، كه یارمه‌تیده‌ر دەبێت له دیاریكردن و دامه‌زارندنی باشترین به‌هره‌كان له نێو ئه‌ندامانی تۆڕی پێشكه‌وتووی "لینكد-ئین" له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
گروپی زین هه‌وڵی زیاتر ده‌دات بۆ پێشخستنی پرۆگرامه‌كه‌ی كه ناوی "كۆمه‌ڵگه‌ی زین، یه‌ك كۆمه‌ڵگایه" ئه‌م هه‌وڵه‌ش له رێگای ده‌ستپێشخه‌رییه یه‌كگرتووه‌كانییه‌وه له‌پێناو پاڵپشتیكردنی تیمی سەرنجڕاکێشانی به‌هره‌كانی سه‌ر به زین، هەماهەنگیشی له‌گه‌ڵ "لینكد-ئین" له میوانداریكردنی ئه‌م لووتکەیە نموونه‌یه‌كی به‌رچاوه له‌سه‌ر ئه‌م چالاكییه.
به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری به‌شه‌كانی سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی گرۆپی زین مه‌ریه‌م سه‌یف، له‌باره‌ی كۆتایهاتنی كۆبونه‌وه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی، ووتی" له درێژەی کارەکانمان بۆ بایەخدان بە پێشخستنی برانده بازرگانییه‌كه‌مان وەک لایه‌نێكی ناوازەی كاركردن، خۆشحاڵین كه (لینكد-ئین) گروپی زینی هه‌ڵبژارد بۆ میوانداریكردنی یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی سەرنجڕاکێشانی به‌هره‌كان له ناوچه‌كه".
هه‌روه‌ها سه‌یف ووتی "گروپی زین بەردەوامە لە دامەزراندی کارمەندان لەو ناوەندانەی کە خزمەت به ستراتیژیاكه‌ی دەکەن، بۆیە دامه‌زارندنی باشترین به‌هره و توانای پارێزگاریکردن لێیان کارێکی سەرەکییە بۆ پاراستنی ئامانجەکانی ستراتیژیاکە".
لای خۆیەوە سه‌رۆكی کەرتی چارسه‌ری به‌هره‌كان له "لینكد-ئین" له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و و باكووری ئه‌فریقا ئاما ئه‌ردا ئاتالای ووتی" له لینكد-ئین و له چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌رییه‌كانی به‌هره داهێنه‌رانه‌كانی تایبه‌ت به ئێمه- ئێمه پابه‌ندین به پاڵپشتیكردنی هاوبه‌شه‌كانمان له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی خاوەن کارەکان، لینكد-ئین و گروپی زین له ماوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كه‌یان له ساڵی 2014 وە سه‌ركه‌وتنێكی باشیان به‌ده‌ستهێناوە له دروستكردنی هاوبه‌شییه‌كی سه‌ركه‌وتوو كه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه گروپ نوێترین ده‌ستپیشخه‌ری جێبه‌جێ بكات له بواری دامه‌زراندن".
ئاتالای لەدرێژەی قسەکانیدا هەروەها ووتی "خۆشحاڵین کە ئه‌مڕۆ لێره‌ین و پشتگیری گروپی زین ده‌كه‌ین له به‌ده‌یهێنانی روانین و ستراتیژیای تایبه‌تی به به‌هره‌كان له‌ڕێگەی ئەم كۆبوونه‌وه‌یە كه یه‌كه‌م جارە لە ناوچه‌كه دەبەسترێت، ئه‌م كۆبوونه‌وەیە تیشكی خسته سه‌ر گرنگیی بەشداریپێکردنی كارمه‌ندان، هه‌روه‌ها گه‌ڕان به دوای تواناكانیان تا بتوانن ببنه باڵیۆزی سه‌ركه‌وتووی براندە بازرگانییەکە و رۆشنبیری تایبەتی كۆمپانیاكانیان".
جێی ئاماژەیە لە ساڵی 2015 دا گروپی زین له ژێر ناونیشانی "به‌یه‌كه‌وه" نزیكه‌ی 800 كارمه‌ندی نوێی دامه‌زراند و چوارچێوه‌یه‌كی كاركردنی پێشكه‌شکرد کە تێیدا كارمه‌نده‌كان توانییان په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ دامه‌زاروه‌كانیان هه‌بێت، په‌یوه‌ندییه‌ك كه له‌سه‌ر بنه‌مای ووزه و چالاكی دروستبووبێت.
لەو کاتەوە گروپی زین هەوڵەکانی خستووەتە گەڕ بۆ بەدیهێنانی ئامانجێکی یەکگرتوو، کە ئەویش زیادکردنی تێکڕای بەشداری و هەماهەنگییە لەنێوان کارمەندەکاندا، ئەم روحی هەماهەنگییە دەرکەوت لە "رووپێوی بەشداریی کارمەندان بۆ ساڵی 2015" کە وەڵامدانەوە و هەماهەنگیکردن تێیدا لە سەروو 90% وە بوو و رێژەی بەشداریکردن گەیشتە 76% بە بەراورد لەگەڵ تێکڕای بەشداریکردنی کەرتەکانی پەیوەدنی کە 69%.
هەروەها پلانێکی پەیوەندیكردنی هاوبەش دانرا لەپێناو زامنکردنی بڵاوکردنەوەی پەیامەکان لە رێگەی ئامرازەکانی پەیوەندنی و کەناڵە جۆراوجۆرەکانی وەک ئینتەرنێتی زین، ماڵپه‌ڕه‌كانی، نامەی راستەوخۆ، کۆبونەوەی کراوە، گرتەی ڤیدیۆیی، ئەم هەڵمەتە دەستپێشخەری "پاڵەوانەکان"ی پێشخست، کە دەستپێشخەرییەکە تێیدا پشت بە کارمەندەکانی زین بەسترا.
له نێوان ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، چه‌ند ئامرازێك خرانه‌ڕوو له‌وانه ئامرازی "The Ultimate Hiring Toolkit" له‌پێناو تاقیکردنەوەی دامەزراندی یەکگرتوو، له‌گه‌ڵ چه‌ند ئامرازێكی دیکەی وه‌ك " Onboarding in a Box " به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستخستنی ئه‌زموونی ‘One Zain.
هەر له ساڵی 2015 گروپی زین چوارچێوه‌یه‌كی كاركردنی بۆ تواناکان ئاشکراکرد کە لێهاتووییە بنچینەییەکان دیاریدەکات کە پاڵپشتی دەستپێشخەرییە ستراتیژییەکانی دەکات، ئەم چوارچێوەیە پێوەرێک بەدەستدەخات کە دەتوانرێت کە رێگەیەوە ئاستەکان بپێوێت و جۆری چالاکی داواکراو لە ئایندەدا دەستنیشان بکات، ئەم ستراتیژایەش کە لووتکەی "لینکد-ئین" خرایەڕوو.
مەریەم سه‌یف له كۆتایی قسه‌كانیدا ووتی"چالاكییه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایل به‌رده‌وام له گەشەسەندن و ركابه‌ریدایه، ئه‌مه‌ش بەهۆی بوونی كه‌سانی داهێنه‌ر له‌م بواره‌دا. لەکاتێکدا گروپی زین به‌رده‌وامە له گه‌شه‌كردن، ئێمه‌ش به‌رده‌وامین له تیشک خستنە سه‌ر راکێشانی باشترین به‌هره‌كان و پێشخستنی پێگەكه‌ی به‌و پێیه‌ی باشترین شوێنگه‌ی كاركردنه، به‌هه‌مان شێوه (لینکد-ئین) پاڵپشتی گه‌وره‌ی ستراتیژییه‌كه‌مانه و هه‌لی مامه‌ڵه‌كردنمان له‌گه‌ڵ باشترین به‌هه‌رەکان له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ دەڕەخسێنێت".
گروپی زین خاوه‌نی به‌هره‌یه‌كی گه‌وره‌یه له توانای كاركردن و ژماره‌ی كارمه‌ندانی ده‌گاته 7000 كارمه‌ند، هه‌روه‌ها گروپی زین چه‌ندین سه‌كۆ له رێگای ئینته‌رنێته‌وه به‌كارده‌هێنێت بۆ بەستنی پەیوەندنی لەگەڵ کاندیدەکانی بۆ دامەزراندن، لەوانەش په‌یجی هه‌لی كار له ماڵپەڕە ئەلیکترۆنییەکەی و پەیجی هەلی کار لە تویتەر و ماڵپەڕی لینکید-ئین.