زین خه‌ڵاتی "به‌شدارییه‌كی كارا له پیشه‌سازی په‌یوه‌ندییه‌كان" له كۆنگره‌ی جیهانیی بۆ مۆبایل MWC له به‌رشەلۆنه به‌ده‌ستده‌هێنێت .
گروپی زین رایگه‌یاند خه‌ڵاتی "به‌شدارییه‌كی كارا له پیشه‌سازی په‌یوه‌ندییه‌كان" له كۆنگره‌ی جیهانی بۆ مۆبایل MWC بۆ ساڵی 2017 كه له به‌رشەلۆنه‌ی ئیسپانیا سازكرابوو به‌ده‌ستهێنا، خه‌ڵاته‌كه له لایه‌ن یه‌كێتی جیهانی په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایل (GSMA) وه‌ك رێزلێنانێك له به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی له بواری كارامه‌یی و به‌رده‌واميی له ئاستی بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا پێبه‌خشرا.
زین له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ڕێوڕەسمی به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاته‌كه له میانه‌ی ئێواره ئاهه‌نگی پێشوازیكردنی چالاكییه‌كانی كۆنگره‌ی به‌رشەلۆنه به ئاماده‌بوونی پاشای ئیسپانیا فیلیپی شه‌شه‌م و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ر و پسپۆڕانی پیشه‌سازی ته‌كنۆلۆژیای په‌یوه‌ندییه‌كان بەڕێوەچوو.
گروپی زین كه 8 كۆمپانیای پێشكه‌وتووی په‌یوه‌ندییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا به‌ڕێوه‌ده‌بات روونیكرده‌وه: " ئه‌و رێزلێنانه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌یه كه له بواره‌كانی به‌رده‌واميی و به‌رپرسیارییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی دراوه، ئه‌و راستییه ده‌خاته‌ڕوو كه زین پابه‌نده به پاڵپشتیكردن و باشتركردنی دۆخ و گوزه‌رانی ژیان و به‌شداربوونی له پێشخستنی ته‌واوی چینەکانی كۆمه‌ڵگا، به‌و ناوچانه‌شه‌وه كه به‌ده‌ست شه‌ڕ و ناكۆكییه‌وه ده‌ناڵێنن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه یه‌كێتی جیهانی په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایل "GSMA" ستایشی هه‌وڵه‌كانی گروپی زینی كرد بۆ هێنانه‌ئارای كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزاری له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه رووبه‌ڕووی ئاڵنگاری و سه‌ختی ده‌بنه‌وه له په‌یوه‌ندیكردن و به‌كارهێنانی تۆڕی ئینته‌رنێت و ئه‌و بابه‌ته‌ش پێویستییه‌كی گرنگی په‌نابه‌ر و ئاواره‌كانه له ئه‌نجامی ئه‌و دۆخه‌ی كه رووبه‌ڕوویان بووته‌وه.
له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی به ئامانجی تواناسازی په‌نابه‌ران، له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو زین ده‌ستی به ئه‌نجامدانی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆڕبه‌ندی MIT بۆ پێشه‌نگایه‌تیكردنی كاره‌كان له جیهانی عه‌ره‌بی كرد، له پێناو هێنانه‌ئارای ده‌ستپێخه‌ری "داهێنان بكه له پێناو په‌نابه‌ران" ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه بریتی بوو له پێشبڕكێیه‌ك به ئامانجی هاندانی پڕۆژه‌ی پێشه‌نگایه‌تیكردنی كاری داهێنه‌رانه، و له رێی دۆزینه‌وه‌ی چارسه‌رییه ته‌كنۆلۆژییەکان كه پێداویستییه‌كانی په‌نابه‌ران پڕده‌كاته‌وه و هه‌ر یه‌ك له رێكخراوی یونیسێف و "جسور"ی نا حكومی كه له‌لایه‌ن ئاواره سورییه‌كانه‌وه دامه‌زراوه و ئامانجی گه‌شه‌دانه به وڵاته‌كه‌یان، و هه‌روه‌ها كۆمپانیای "ئۆپه‌ڕ" هاوكاری پێشبڕكێكه‌یان كرد، و 1,600 كه‌س به‌شدارییان تیایدا كرد و 21 ركابه‌ر گه‌یشتنه قۆناغی كۆتایی.
له باره‌ی ئه‌و خه‌ڵاته رێزلێنانه‌ی "GSMA" سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری گروپی زین سكۆت گه‌یگنهایمه‌ر رایگه‌یاند " پێمانخۆشه سوپاسی یه‌كێتی جیهانی په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایل بكه‌ین له به‌رامبه‌ر به‌خشینی ئه‌و خه‌ڵاته به زین، ئه‌و خه‌ڵاته ده‌رئه‌نجامی هه‌وڵ و هه‌ماهه‌نگییه‌كانمانه له باشكردنی ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی رووبه‌رووی ئێش و ئازار و سه‌ختی بوونه‌ته‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست."
هه‌روه‌ها گه‌یگنهایمە‌ر له درێژه‌ی ووته‌كانیدا ووتی" ئێمه پابه‌ندین به یارمه‌تیدانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ده‌ست شه‌ڕ و ناكۆكیه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌رده‌وام هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیانیان، به‌و پێیه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كان یه‌كێكه له هیواكانیان، گروپی زین كه‌مته‌رخه‌می نه‌كردووه له هه‌وڵدان بۆ گرتنه ئه‌ستۆی هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك به ئامانجی دابینكردنی چاره‌سه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان به شێوه‌یه‌كی پارێزراو. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارامه‌یی و به‌رده‌وامیی له گروپی زین جه‌نێڤه‌ر سلێمان رایگه‌یاند " هه‌مووان د‌رك به كاریگه‌رییه ئه‌رێنییه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایل ده‌كه‌ین له ژیانی هاوڵاتیان، و ئێمه به روونی گەواهیدەری ئه‌م بابه‌ته‌ین له ناوچه‌كه."
سلێمانی ووتی؛ " ئێمه هه‌ست به به‌رپرسیارییه‌تی ده‌كه‌ین له به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێویستییان به هاوكاری هه‌یه، و ئه‌م بابه‌ته بووه‌ته به شێكی گرنگ له ناسنامه‌كه‌مان، رێزلێنان له گروپی زین به به‌خشینی ئه‌و خه‌ڵاته هانمان ده‌دات بۆ زیاتر بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری له باره‌ی پێویستی پێشكه‌شكردنی یارمه‌تییه‌كان".
ئه‌مه و جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له ماوه‌ی رابردوودا زین عێراق ده‌ستی به ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی "ئه‌هلنا" بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره عێراقییه‌كان كردووه له رێگای دروستكردنی زیاتر له 100 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی كه له ژێر چادرگاكان ده‌ژیان له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانیان، ئه‌م چالاكییانه به‌شێكه له به‌رپرسیارییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگای عێراقی كه خۆی له ئه‌نجامدانی پڕۆژه و هه‌ڵمه‌تی جۆراوجۆر ده‌گرێته‌وه بۆ بنیاتنانی تواناسازی و پاڵپشتیكردنی تاك و دامه‌زاروه‌كان.
گروپی زین رایگه‌یاند، ده‌ستییان به ئه‌نجامدانی چه‌ندین ده‌ستپێشخه‌ری كردووه به مه‌به‌ستی باشكردن و دابینكردنی كه‌شێكی شایسته بۆ ئاواره‌كان له ناوچه‌كه، له گرنگترین ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه "پڕۆژه‌ی یارمه‌تیدانی ئاواره‌كانی ناوخۆ" بوو، و ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ش خۆی له چه‌ندین بوار ده‌گرته‌وه كه له ساڵی 2015 له لایه‌ن زین عێراق به ئه‌نجام گه‌یه‌ندرا، و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا خۆراك و كه‌ل و په‌ل و پێداویستییه گرنگه‌كانی ژیان به‌سه‌ر 20,000 كه‌س دابه‌شكرا، كه پێكهاتبوون له سندوقی خۆراك و پێداویستییه‌كانی منداڵان و كه‌ل و په‌ل و پێداویستییه‌كانی زستانه، هاوكات چاره‌سه‌ركردنی كێشه ته‌ندروستییه‌كانی ئاواره‌كان له رێگای هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وه‌ك "داری" و "بنیاتنانی عێراق" و چه‌ندین چادری پزیشكی بۆ پێشكه‌شكردن و رێنوێنیكردنى پزیشكيی و چاودێری ده‌روونی بۆ هاوڵاتیان ته‌رخانكران.