گرووپ لە ماوەی چارەگی یەکەمدا نزیکەی 1.3 ملیار دۆلار داهاتی کۆکراوە تۆمار دەکات "زین" بڕی 147 ملیۆن دۆلار قازانجی پوختی وەرزیی بەدەستدەهێنێت

May 11, 2021

گرووپ لە ماوەی چارەگی یەکەمدا نزیکەی 1.3 ملیار دۆلار داهاتی کۆکراوە تۆمار دەکات 

"زین" بڕی 147 ملیۆن دۆلار قازانجی پوختی وەرزیی بەدەستدەهێنێت

- قازانجەکە پێش داشکاندنی باج و سوود و بەکارهێنانەکان دەگاتە 523 مليۆن دولار

گرووپی زين (کە ناوی لە بۆرسەی کوێت تۆمارکراوە بە کۆدی :ZAIN) ئەنجامی وەرزی دارایی راگەیاند بە تۆمارکردنی داهاتی نزیکەی (1.26 مليار دۆلار) بۆ ماوەی چارەگی یەکەمی ساڵی دارایی 2021، بەبەراورد لەگەڵ (1.34 مليار دۆلار) لە هەمان ماوەی ساڵی 2020.

"زين" کە کۆمپانیایەکی پێشەنگە لە داهێنانی تەکنەلۆجی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا روونیکردەوە کە قازانجەکانی بەر لە داشکاندنی باج و سوود و بەکارهێنانەکان گەیشتە (523 مليون دۆلار)، بەبەراورد لەگەڵ (559 مليۆن دۆلار) لە ساڵی 2020، ئەمەش رەنگدانەوەی پەراوێزی قازانجەکانە بەر لە داشکاندنی باج و سوود و بەکارهێنانەکان بە رێژەی 41%.

گرووپ هێماشی بۆ ئەوەکردووە کە قازانجە وەرزییە پوختەکەی گەیشتۆتە (147 مليۆن دۆلار)، بەبەراورد لەگەڵ (155 مليۆن دۆلار) لە هەمان ماوەی ساڵی 2020 دا، ئەم قازانجە بە رێژەی 4% گەشەی کردووە، لە دۆخی دەستکەوتی ناوازەدا (دەستکەوت بۆ یەك جار) بە بەهای 15 مليۆن دولار لە فرۆشتن و بەکرێدانەوەی تاوەرەکان لە کوێت کە لە ماوەی چارەگی یەکەمی ساڵی 2020 جێبەجێ بوو.

هەروەها ئەوەشی وتووە کە "داهاتی خزمەتگوزارییەکانی داتاکان بە نزیکەی 530 مليۆن دۆلار تۆمارکراوە، کە دەکاتە 42% لە داهاتی کۆکراوە، هاوکات بنکەی بەشداربووان گەیشتۆتە 48.5 مليۆن بەشداربووی کارا، کە بە کۆتاییهاتنی گرێبەستی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای تەچی لوبنانیەوە کاریگەر بوو.

گرووپ ئاشکراشیکردووە کە ئاماژە سەرەکییە داراییەکان لە ژێر کاریگەری ئاستەنگەکانی پەتای کۆڕۆنادا بوون، و زیانێکی گەورەیان بە بازاڕی هەرێمی و نێودەوڵەتی گەیاندووە، هێشتا رەنگدانەوەکانی بەردەوامن بەسەر کەرتی کار لە ماوەی چارەگی دووەمی ساڵی رابردووەوە تا ئێستاش بەردەوامن، هەروەها ئەنجامە داراییە کۆکراوەکان کەوتنە ژێر کاریگەری گۆڕینەوەی دراو، بەو پێیەی بەهای دراوی سودان دابەزی لە 55 بۆ 375 (جونیەی سودانی/ دۆلاری ئەمريكي)، بەهەمان شێوە دراوی عێراق دابەزی و لە 1,190 بوو بە 1,470 (ديناری عێراقي / دۆلاری ئەمريكی)، ئەمەش لەسەر ئاستی داهاتدا زیانی 177 مليۆن دۆلاری بە گرووپ گەیاند، هەروەها نزیکەی 66 مليۆن دۆلار لەسەر ئاستی قازانجی بەر لە داشکاندنی باج و سوود و بەکارهێنانەکان.

جێی ئاماژەیە کاریگەری پەتای کۆڕۆنا بەسەر کەرتی کار بە کردار لە ماوەی چارەگی دووەمی ساڵی 2020 دەستیپێکرد، کاریگەرییەکەی لە چارەگی یەکەمدا سنووردار و بەشێوەیەکی رێژەیی بوو، ئەمەش یارمەتیدەرە لە بەراوردکردنی کاری گرووپ لە ماوەی چارەگی یەکەمی ساڵی 2021 دا.

لەمبارەیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی گرووپی زين ئەحمەد الطاحوس وتی"گرووپی زین سەرکەوتوو بووە لە پارێزگاریکردن لە چاڵاکی کار و بەگەڕخستنەکانی لەنێو ئەو ئاستەنگانەی کە بەهۆی پەتای کۆڕۆناوە روبەڕووی بازاڕەکانی ناوچەکە بوونەتەوە، بەردەوام بووە لە جەختکردنە سەر ستراتیجییەتەکەی لە کەرتی دیجیتاڵیدا، ئەمەش یارمەتیدەری بووە لە سووربوون لەسەر گرتنەبەری رێوشوێنە پێشوەختەکان و کەمکردنەوەی خەرجی و تێچوونەکانی بەگەڕخستن، کە دواتر هۆکار بووە لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی ئەم قۆناغە سەختە".

هاوکات سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن و سەرۆکی جێبەجێکار لە گرووپی زین بدر ناصر الخرافي وتی " هێشتا کەرتی گەیاندن دەیسەلمێنێت کە یەکێكە لە گرنگترین هێڵە سەرەکیەکانی روبەڕوبوونەوەی لێکەوتە و رەنگدانەوەکانی پەتای کۆڕۆنا، بەوەی کە بەشێوەیەکی نایاب وەڵامی هەبووە بۆ دابینکردنی ئاراستەی زیادکراوی کەرتی کار بەرەو گۆڕانی دیجیتاڵی، ئەم قەیرانە دەریخست جیاوازییە دیجیتاڵییەکان بریتین لە تایبەتمەندییەکانی کێبڕکێکاریی لە بەردەوامیدان بە چاڵاکییە ئابووریی و بازرگانییەکان".

وتیشی "چاودێری ئەو دۆخە گەشبینییە دەکەین کە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بەرامبەر بە گەشەی ئابووری جیهانی هەیانە، بەئاراستەی دیدێکی ئەرێنی بۆ ئاستەکانی ئاساییبوونەوەی پلە بە پلەی چاڵاکییە بازرگانییەکان، کە لە پێشبینییەکانیدا پشتی بە پلانەکانی هاندانی داراییەوە بەستووە، لەگەڵ زیاتر سووربوون لەسەر پاڵپشتی چاڵاکی ئابووری، دواجاریش لەهەموویان گرنگتر سیناریۆی بەرەوپێشەوەبردنی کۆمەکی ڤاکسینەکان لەسەر ئاستی جیهاندا".

الخرافی باسی لەوەشکرد گرووپی زین "بەردەوامە لە وەبەرهێنان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی تۆڕەکانی لەپێناو خزمەتکردنی تەواوی توێژەکانی کۆمەڵگا لە بازاڕەکانیدا، بەوەی کە لە راگەیاندن و دەستپێکردنی تۆڕی نەوەی چوارەم لە عێراق و باشووری سوداندا سەرکەوتوو بووە، گرووپ پێشبینی دەکات پێشوازی زیاتر لە خزمەتگوزاریی داتاکان بکرێت و سوود لەو دەرفەتانە وەربگیرێت کە ئەم تۆڕانە پێشکەش بە کەرتی کاری دەکەن".

ئاماژەشیدا بەوەی گرووپ لە ستراتیجییەتی 4Sight دا جەختدەکاتە سەر دامەزراوەکان و کەرتی حکومی وەك دوو بزوێنەری گرنگ بۆ ئاماژەکانی گەشەکردن، لە رێگەی یارمەتیدانی کۆمپانیا و حکومەتەکان لە بەدیهێنانی ئامانجە ستراتیجییەکانیاندا، هەروەها پابەندە بەدەوڵەمەندکردنی جزدانەکەی بەو بەرهەم و خزمەتگوزارییانەی کە پێوەرەکانی توانای کارکردن زیاد دەکەن و ئاستەکانی متمانە باشتر دەکەن.

هەروەها وتی "سەکۆ و پلاتفۆرمی پرۆگرامسازیی ئەپڵیکەیشنەکانی تایبەت بە گرووپ لە بازاڕەکانی ناوچەکەدا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە، توانیویەتی بەشێوەیەکی خێراتر هاوبەشێتییە دیجیتاڵییەکان بڵاوبکاتەوە، بەوەی کە مانگانە زیاتر لە 5.2 مامەڵەی جێبەجێکردووە، بە تێکڕای 80 ملیۆن مامەڵە کە لەسەرەتای دەستپێکردن و راگەیاندنی سەکۆکەوە چارەسەرکراون".

کوێت

کۆمپانیای زین ی کوێت پارێزگاری لە پێشەنگبوونی خۆی دەکات لە بازاڕەکاندا وێڕای کێبڕکێی توند و ئاستەنگەکانی ئێستای پەیوەست بە پەتای کۆڕۆنا، تا ئێستایش لە رووی بەدەستهێنانی قازانجدا لە پێشەوەی کردەکانی گرووپەوەیە بەبنکەیەکی 2.5 ملیۆن بەشداربووەوە.

کۆمپانیا بەبەهای (263 ملیۆن دۆلار) داهاتی وەرزیی بەدەستهێناوە و بەبەهای (93 ملیۆن دۆلار) قازانجی بەر لە داشکاندنی سوود و باج و بەکارهێنانەکانی تۆمارکردووە، ئەمەش بریتییە لە پەراوێزیEBITDA  35%، کۆمپانیا لە ماوەی چارەگی یەکەمی ساڵی 2021 دا بڕی (56 ملیۆن دۆلار) قازانجی پوختی بەدەستهێناوە، لەگەڵ گەشەکردنی داهاتی داتاکان بە رێژەی 2%، کە ئێستا دەکاتە 39% ی کۆی داهاتەکان.

کوێت لەماوەی ئەم چارەگەدا لە بەشداربووانی نەوەی پێنجەم و بەشداربووانی کەرتی کار گەشەی کردووە، بەوەی کە کارەکانی لە بوارەکانی داهێنانی بەردەوام و گۆڕانی دیجیتاڵیدا ئەپڵیکەیشنێکی نوێ و دینامیکی بۆ بەشداربووان راگەیاندووە چەندین تایبەتمەندی پێشکەش بە بەشداربووان دەکات، لەگەڵ باشترکردنی خزمەتگوزاریی چات لە تۆڕی ئینتەرنێت zBot، هاوکات زین ی کوێت بوو بە هاوبەش بۆ نوێکردنەوەی ئەپڵیکەیشنی تەلەفزیۆنی کوێت، هەروەها ژمارەیەك پڕۆژەی لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی کوێت و بانکی بۆبیان ئیمزاکردووە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی چوارچێوە فراوان.

 

سعودییە

کۆمپانیای زین ی سعودییە بەردەوامە لەسەر کارکردن بۆ بەرەوپێشەوەبردنی خزمەتگوزارییەکانی بۆ ئەوەی ببێت بە بژاردەی یەکەم لەوەی کە پەیوەستە بە خزمەتگوزارییەکانی گەیاندن لەم شانشینەدا، بۆ ئەمەش توانیویەتی هەنگاوێکی جۆریی بنێت و بگات بە خێرایی پێوانەیی لە خزمەتگوزارییەکانی نەوەی پێنجەمدا، لە ئێستایشدا کۆمپانیا بەرهەمی ستراتیجیەتییە بەگەڕخستنەکەی دەدوورێتەوە، بەهەمان شێوە بەرهەمی سەرکەوتنی پرۆسەی دووبارە رێکخستنەوەی سەرمایە.

کۆمپانیا بەبەهای 1.9 مليار ريالی سعودی (517 مليۆن دۆلار) داهاتی وەرزیی بەدەستهێناوە، و قازانجی بەر لە داشکاندنی سوود و باج و بەکارهێنانەکانی گەیشتە 735 مليۆن ريالی سعودی (196 مليۆن دۆلار)، ئەمەش بریتییە لە رەنگدانەوەی پەراوێزی  EBITDA بەرێژەی 38%، هەروەها کۆمپانیا بە بەهای 41 ملیۆن ریالی سعودی (11 ملیۆن دۆلار) قازانجی وەرزیی بەدەستهێناوە.

لەگەڵ بەرفراوانبوونی کۆمپانیای زین ی سعودییە بۆ (7.2 ملیۆن بەشداربوو) لە رووماڵی تۆڕی نەوەی پێنجەم کە زیاتر لە 50 شاری گرتەوە، داهاتی کەرتی داتاکان بوو بە 51% ی تێکڕای داهاتی هەمووەکی، لەو ماوەیەدا دیارترین ئەو کارانەی زین سعودییە بەخۆیەوەبینی بەدەستهێنانی رەزامەندی فەرمی بوول ە دەستەی گەیاندن و تەکنیکی زانیارییەکانی سعودییە لەسەر پلانەکەی خۆی کە هاوبەشێتی بووە لەگەڵ کۆمپانیای مۆبایلی لە پێناو دامەزراندنی هاوپەیمانیەتێك بۆ دەستگرتن بەسەر تاوەرەکانی ئێستای هەردوو قەوارەکە و لێکدانیان لە چوارچێوەی قەوارەیەکی بازرگانی نوێدا.

 کۆمپانیا یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ دەستەی سعودییە بۆ شارە پیشەسازییەکان و ناوچە تەکنیکییەکان (شارەکان) ئیمزاکرد، بۆ فەراهەمکردنی خزمەتگوزارییەکانی نەوەی پێنجەم (5G) و پەیوەندیکردن و ئینتەرنێتی کواڵێتی بەرز و خزمەتگوزارییەکانی کلاود و ئینتەرنێتی شتەکان لە شارە پیشەسازییەکاندا، هەروەها بانکی ناوەندی سعودییە (ساما) یەکەمین مۆڵەتی پارەدارکردنی بچووکی بۆ بەکارهێنان لە ناوچەکەدا، بە کۆمپانیای "تمام" بەخشی کە سەر بە کۆمپانیای زینە بۆ تەکنەلۆجیای دارایی.

عێراق

کۆمپانیای زین ی عێراق داهاتی وەرزیی بە بەهای 184 ملیۆن دۆمار تۆمارکرد، قازانجی بەر لە داشکاندنی سوود و باج و بەکارهێنانەکانی بەبەهای 75 ملیۆن دۆلار بەدەستهێنا، کە رەنگدانەوەیە بۆ پەراوێزی EBITDA بە رێژەی 41%، هەروەها قازانجی پوختی وەرزیی گەیشتە 12 ملیۆن دۆلار.

بنکەی بەشداربووانی کۆمپانیا گەیشتە 16.2 مليۆن بەشداربوو، و بەمەش پارێزگاریی لە پێگەی پێشەنگ و پشکی بازاڕەکەی کرد، جێی ئاماژەیە حکومەتی عێراقی لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوودا بەفەرمی بەهای دیناری بە رێژەی 19% دابەزاند، لە 1,190 ەوە بۆ 1,470 (ديناری عێراقی / دۆلار ئەمریکی)، ئەمەش بە کردار کاریگەری کردە سەر داهاتەکان بە بڕی 43 مليۆن دۆلار.

سودان

زین ی سودان داهاتی وەرزیی بە بەهای 92 ملیۆن دۆمار تۆمارکرد، قازانجی بەر لە داشکاندنی سوود و باج و بەکارهێنانەکانی بەبەهای 42 ملیۆن دۆلار بەدەستهێنا، کە رەنگدانەوەیە بۆ پەراوێزی EBITDA بە رێژەی 46%، هەروەها قازانجی پوختی وەرزیی گەیشتە 18 ملیۆن دۆلار.


داهاتی داتاکان لەم ماوەیەدا گەیشتە رێژەی 32%، کە بریتییە لە 29% ی کۆی داهاتەکان، هاوکات بنکەی بەشداربووانی گەیشتە ژمارەیەکی پێوانەیی 16.2 مليۆن بەشداربوو (پشکی هەرە گەورە لە بنکەی بەشداربووانی گرووپ).

بانکی ناوەندی سودان لە مانگی شوباتی رابردوودا بەڕێژەیەکی زۆر بەهای جونەیهی سودانی دابەزاند لە 55 بۆ 375 (جونەیهی سودانی / دۆلاری ئەمریکی)، ئەمەش کاریگەرییەکی زۆری هەبوو بۆ سەر داهاتەکان بە بڕی 134 مليۆن دۆلار.

ئوردن

کۆمپانیای زین ی ئوردن داهاتی وەرزیی بە بەهای 124 ملیۆن دۆمار تۆمارکرد، قازانجی بەر لە داشکاندنی سوود و باج و بەکارهێنانەکانی بەبەهای 56 ملیۆن دۆلار بەدەستهێنا، کە رەنگدانەوەیە بۆ پەراوێزی EBITDA بە رێژەی 45%، هەروەها قازانجی پوختی وەرزیی گەیشتە 20 ملیۆن دۆلار.

کۆمپانیا بەردەوامە لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە بەرفراوانکردنی خزمەتگوزارییەکانی نەوەی چوارەم لەسەرتاسەری ئەو وڵاتەدا، ئەمەش یارمەتیدەربووە لە گەشەکردنی داهاتی کەرتی داتاکان بە رێژەی 12%، کە دەکاتە 48% ی کۆی داهاتەکانی کۆمپانیا، لە ئێستایشدا زین ی ئوردن خزمەت بە 3.6 مليۆن بەشداربوو دەکات، بە پشکی پێشەنگ لە بازاڕەکانی ئەو وڵاتەدا.

بەحرێن

کۆمپانیای زین ی بەحرێن داهاتی وەرزیی بە بەهای 44 ملیۆن دۆمار تۆمارکرد، قازانجی بەر لە داشکاندنی سوود و باج و بەکارهێنانەکانی EBITDA) بەبەهای 14 ملیۆن دۆلار بەدەستهێنا، کە رەنگدانەوەیە بۆ پەراوێزی EBITDA بە رێژەی 33%، هەروەها قازانجی پوختی وەرزیی گەیشتە 4 ملیۆن دۆلار.

هاوکات کۆمپانیا بەردەوامە لە بەرفراوانکردنی کارەکانی تۆڕی نەوەی پێنجەم، و داهاتی خزمەتگوزاریی داتاکان بە رێژەی 4% گەشەیکردووە، کە بریتییە لە 45% ی کۆی داهاتەکان.