زین خه‌ڵاتی "باشترین تیمی دارایی" له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا به‌ده‌ستهێنا .
دامه‌زراوه‌ی ناسیبا "Naseba" پێشه‌نگ له بواره‌كانی ئاسانكاریكردنی كاره‌كان، خه‌ڵاتی "باشترین تیمی دارایی" له ئاستی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقیا بۆ ساڵی 2016 به‌خشی به گروپی زین.
گروپی زین له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، خه‌ڵاته‌كه له میانه‌ی چالاكییه‌كانی ساڵانه‌ی كاره‌كانی كۆڕبه‌ندی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا بۆ سه‌رۆكانی دارایی جێبه‌جێكار كه گروپی ناسیبا "Naseba" له ماوه‌ی رابردوو له دوبه‌ی رێكیخستبوو به‌ده‌ستهێنرا.
گروپی زین كه خاوه‌نی هه‌شت تۆڕی پێشكه‌تووی په‌یوه‌ندییه‌كانه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا، روونیكرده‌وه ئه‌م خه‌ڵاته كه له لایه‌ن دامه‌زراوه‌یه‌كی جیهانی له بواری ئاسانكاریكردنی كاره‌كان به زین به‌خشراوه، ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی كه تیمه داراییه‌كه‌ی له كاره‌كانی به‌ده‌ستهێناوه، و تیشك ده‌خاته سه‌ر قه‌باره‌ی تواناكانی له به‌رامبه‌ر روانینه گشتگیره‌كه‌ی له قۆناغی ئێستا و پێشكه‌وتنه‌كانی.
لیژنه‌ی داوه‌ری كۆڕبه‌نده‌كه له باره‌ی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه به زین رایگه‌یاند " تیمی دارایی گروپی زین رێچكه‌یه‌كی ڕوون و بوێرانه‌یان گرتووته به‌ر له راگرتنی ته‌رازووی نێوان به‌ڕێوبردنی قه‌باره‌ی گه‌وره‌ی داواكارییه‌كانی ئینته‌رنێت و زانیارییه‌كان و شیكاریكردنی كاره‌كان، ئه‌مه‌ش به له‌به‌ر چاوگرتنی هێنانه‌ئارای زانیاری دارایی له كاتی گونجاو و پێشنیاركردنی چاره‌سه‌ری پێشكه‌وتوو له پێناو رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كان و پێشخستنی ستراتیژیایهكهی كه گرووپ به‌ره‌و جیهانی ژماره‌یی ده‌بات".
جیگای ئاماژه‌پێكردنه تیمی دارایی گروپی زین له كۆمه‌ڵێك پسپۆر له ته‌واوی ئاسته‌كان پێكهاتوون، له پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامدایه، و خاوه‌نی روانینێكی گوازراوه‌ی گونجاو و له‌سه‌ر خۆیه، هه‌روه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت په‌رۆشی و گرنگییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ هێنانه‌ئارای چاره‌سه‌رییه‌كی پێشكه‌وتوو و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كانی ئێستا، هه‌روه‌ها هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی باڵا ده‌دات.
له ماوه‌ی رابردوودا تیمی دارایی گروپی زین هه‌وڵه‌كانی پێشخست بۆ یارمه‌تیدانی ته‌واوی كایه‌كانی په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌م بابه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه ستراتیژییه‌كانی گروپ، له هه‌مان كاتدا كاری گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا بۆ به‌ڕێوبردنی مه‌ترسییه‌كان و پارێزگاریكردن له به‌ڕێوبردن و چاودێریكرنی خواست و داخوازییه‌كان.
سه‌رۆكی كارووباری دارایی گروپی زین ئوسامه مه‌تا له‌م باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند "كاركردن له كه‌رتی دارایی پێویستی به هه‌بوونی توانا و كارامه‌ییه‌كی گه‌وره هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره ئێمه په‌رۆشین كه پێكهاته‌ی تیمه داراییهكهمان خۆی له كۆمه‌ڵێك له باشترین به‌هره‌مه‌نده‌كان بگرێت، ئه‌م بابه‌ته تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ركابهرییانهی گه‌وره و گرنگی هه‌یه بۆ ئێمه، به مه‌به‌ستی گه‌ره‌نتی بووژانه‌وه و به‌رده‌وامیدان به قه‌باره‌ی كاره‌كانی گروپ".
هه‌روه‌ها مه‌تا روونیكرده‌وه "له چوارچێوه‌ی هێنانه‌ئارای چاهرسهرییهكی داهێنه‌رانه‌ی بنیاتنراو له‌سه‌ر ژماره‌ی ئه‌لیكترۆنی له چالاكییه جۆراوجۆره‌كانی ژمێریاری و سه‌رمایه‌گوزاری، تیمی دارایی گروپی زین هه‌ڵده‌ستێت به رۆڵێكی زیندوو و كاریگه‌ر، و ئه‌مه‌ش به ئامانجی پێشخستنی ستراتیژیایی گروپی زین و گواستنه‌وه‌ی كۆمپانیا به‌ره‌و شێوه ژیانێكی ژماره‌یی".
له دریژه‌ی قسه‌كانیدا مه‌تا ووتی " تیشكێكی سه‌ره‌كیمان خستووه‌ته سه‌ر پێشخستنی تواناكان و به‌رزكردنه‌وه‌ی تێچووه‌كان، ئه‌و هه‌وڵانه ئه‌نجامێكی باشیان به‌دستهێنا، به گوێره‌ی ئه‌و ئه‌نجامه داراییه‌ی له ساڵی رابردوو به‌ده‌ستمان هێنا، توانیمان به‌های بازاڕمان به‌رزبكه‌ینه‌وه له ئاستی ناوچه‌كه".
مه‌تا ووتی "كادیرانمان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دارایی، به به‌رده‌وامی له هه‌وڵی داهێناندان، و به‌هایه‌كی راسته‌قینه‌یان بۆ دامه‌زراوه به‌ده‌ستخستووه، ئه‌مه‌ش له رێگای گواستنه‌وه‌ی ئینته‌رنێت و زانیارییه‌كان بۆ بابه‌تێكی شیكاریی قووڵ و فراوان، ئه‌م بابه‌ته پاڵپشتی كۆمپانیاكان ده‌كات له دانانی پلانه‌كانیان، هه‌روه‌ها یارمه‌تی خستنه‌رووی ستراتیژیا و دروستكردنی بڕیاره‌كان ده‌دات".
له كۆتایی قسه‌كانیدا مه‌تا ووتی "گروپی زین پێگه‌یه‌كی گرنگی له بواره‌كانی گواستنه‌وه‌ی ستراتیژیای كه‌رتی دارایی له پیشه‌سازی په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌یه، ئه‌ندامانی ئه‌م تیمه هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی سنووری داهێنان ده‌ده‌ن و به‌رده‌وام له پێشه‌نگیدان".
به درێژایی ساڵی رابردوو تیمی دارایی گروپی زین به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و به بێ ووچان له هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی زنجیره‌یه‌ك له به‌رپرسیاریه‌تی گه‌وره بوو كه لیژنه‌ی داوه‌ری "ناسیبا" به توانامهندییهكی باڵا ناوی برد، ئه‌و برپرسیاریهتییانه بریتیبوون له جێبه‌جێكردن و پێشكه‌شكردنی نوێترین چاره‌سه‌ری ژماره‌یی له ته‌واوی چالاكییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژمێریاری و دارایی له پێناو پاڵپشتیكردنی كارنامه‌ی كارامه‌یی ته‌واوی هه‌شت كۆمپانیاكه‌ی گروپی زین، ئه‌و هه‌نگاوانه رۆڵێكی گه‌وریان هه‌بوو له كه‌مكردنه‌وه‌ی كات و تێچووه‌كان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئامرازه نوێیه‌كانی دارایی.
تیمی دارایی گروپی زین رۆڵێكی گه‌وره‌ی بینیوه له باشتركردنی ئاستی روونكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان و بهڕێوەبردنیان، هاوكات تیشكیان خستووه‌ته سه‌ر هه‌وڵه‌كان بۆ پێشخستنی هه‌واڵگێری كاره‌كان و گه‌شه‌دان به پێشبینیه‌كان به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف، و به‌نده‌كانی ئامرازه‌كانی چاودێری ناوخۆیی له پێناو گه‌ره‌نتی ووردبینیكردنی راپۆرته داراییه‌كان و هاوشێوه‌كانیان.
وێرای ئه‌وه، تیمی دارایی زین رۆڵی له شیكاریكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی باج هه‌بووه له كاتی گۆڕانكارییه‌كانی بازاڕ له ناوچه‌كه‌دا، جێی باسه تیمی دارایی زین چالاكی گه‌وره‌ی له پێناو راگرتنی ته‌رازووی گۆڕانكارییه‌كانی سیسته‌می باج ئه‌نجامداوه.
سه‌باره‌ت به رۆڵی تیمی دارایی له باره‌ی ستراتیژیای گروپی زین، تیمه‌كه چه‌ندین رێككه‌وتنی دارایی له ماوه‌ی 12 مانگی رابردوودا به‌ستووه، تیمه‌كه توانی به گوێره‌ی خواست و داخوازییه‌كان سه‌ركه‌وتن بۆ گروپ به‌ده‌ستبهێنێت له مسۆگه‌ركردنی دڵنیایی، ئه‌مه‌ش له پێناو ئه‌نجامدانی سهرمایەگوزاری له پڕۆژه‌كانی نوێكردنه‌وه و به‌رزكردنه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی نه‌وه‌ی چواره‌م له بازاڕه‌كانیدا، ئه‌م بابه‌ته‌ش سروشتی كارامه‌یی تیمی دارایی ده‌رده‌خات له هه‌وڵدان بۆ مانه‌وه له ریزبه‌ندی ركابه‌ریی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه تیمی دارایی گروپی زین سه‌ركه‌وتنی له روبه‌رووبوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی هه‌ڵكشان و داكشانی نرخی دراوه‌كان و ئه‌و ئاڵنگارییانه به‌ده‌ستهێناوه كه رووبه‌رووی بازار بوونه‌ته‌وه، جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رمایه‌گوزاری سه‌ر به تیمی دارایی گروپی زین، له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا له لایه‌ن چه‌ندین دامه‌زاروه‌ی هه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تیی رێزی لێنراوه، ئه‌و رێزلێنانانهش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌توانیویه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی ژیرانه پێشبینیه‌كانی سه‌رمایه‌گوزاران و بواره‌كانی دیكه به‌ڕێوه‌به‌رێت، له رێگای ئاماده‌كردنی راپۆرتی ڕوون و ههنووكەیی به شێوه‌یه‌كی زۆر وورد له باره‌ی ته‌واوی بواره په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌م بابه‌ته‌وه، كه هاوشانی رێنوێنیه‌كانی كۆمپانیاكان بوو.