زێن ده‌ست به گه‌ڕی نۆیه‌مى پێشبڕكێى كۆڕبه‌ندى MIT بۆ باشترینی كاره تازه پێگه‌یشتووه‌كانى جیهانى عه‌ره‌بی ده‌كات .
گرووپی زێن ده‌ست به گه‌ڕى نۆیه‌مى ساڵانه‌ى كێبڕكێی كۆڕبه‌ندى MITEF بۆ باشترین كار له جیهانى عه‌ره‌بی ده‌كات، ئه‌مه‌ش به هاكاری كۆڕبه‌ندى MIT هاوبه‌شی دامه‌زرێنه‌رى ده‌ستپێشخه‌رى "كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى جوان".
گرووپی زێن كه خاوه‌ن و سه‌رپه‌رشتیارى هه‌شت تۆڕى پێشكه‌وتووى په‌یوه‌ندییه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیا، رایگه‌یاند كۆڕبه‌ندى MIT كه له ناوچه‌ى عه‌ره‌بی كه ساڵى 2005 دامه‌زراوه و به یه‌كێك له 28 لقه جیهانییه‌كه‌ى كۆڕبه‌ندى جیهانى MIT داده‌نرێت، كارده‌كات بۆ هاندانى داهێنان له‌سه‌ر ئاستى جیهان ئه‌ویش له رێگه‌ى به‌شداریپێكردنى خاوه‌نكاران له‌و ده‌ستپێشخه‌ریانه‌ى كه پێشت به چاودێری و په‌یوه‌ندیی ده‌به‌ستن.
زێن له به‌یاننامه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌ه‌وه‌شكرد كه كێبڕكێیه‌كان بۆ پێشبڕكێی ئه‌مساڵ سێ رێڕه‌ویی هه‌یه و هه‌ر رێڕه‌وێكیش جۆڕێكى جیاوازى هه‌یه، ئه‌ویش جۆڕه‌كانى بیرۆكه، كارى تازه پێگه‌یشتوو و به‌ڕێوه‌بردنى كاری كۆمه‌ڵایه‌تى، به شێوه‌یه‌ك كه كۆی خه‌ڵاته داراییه‌كان ده‌گاته زیاتر له 150 هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكى.
گرووپی زێن هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد خه‌ڵاتى هه‌ر سێ براوه‌ى یه‌كه‌م پاره‌یه جگه له چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كى دیكه له‌وانه مه‌شقى ئاست به‌رز، چاودێری و پاڵپشتى راگه‌یاندن، هه‌لى په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی كاردا.
جێی ئاماژه‌یه كه وێبسایتى تایبه‌ت به ماركیتینگى پێشبڕكێیه‌كه (www.mitarabcompetition.com) رۆژى 6ی مانگى تشرینى یه‌كه‌مى 2015 ده‌رگاى وه‌رگرتنى داواكارییه‌كان ده‌كاته‌وه به شێوه‌یه‌ك كه رۆژى 4ی كانوونى دووه‌مى 2016 ده‌رگاى داواكارییه‌كان دابخرێت.
گرووپی زین راشیگه‌یاند كه چه‌ند گه‌شتێكى ناساندن بۆ ماركیتینگى پێشبڕكێه‌كه كه هه‌ر یه‌ك له وڵاتانى به‌حرێن و میسر و عێراق و ئوردن و لوبنان و كوێت و مه‌غریب و فه‌له‌ستین و قه‌ته‌ر و سوودان و ئیمارات رێكده‌خرێن له سه‌ره‌تاى شوباتى 2016ش ناوى 70 تیمى براوه بۆ قۆناغى پێش كۆتایی راده‌گه‌یه‌نرێت. دواى ئه‌وه‌ش بانگهێشتنامه بۆ ئه‌و تیمانه ده‌نێردرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌شداری له چالاكییه‌كانى ئاماده‌كارییه‌كان بكه‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه بڕیاره له شوبات و ئازارى 2016دا گه‌شته‌كانى میسر و ئوردن و مه‌غریب و ئیمارات سازبكرێت و له 5 تاوه‌كو 11ی نیسانى 2016ش پێشبڕكێ ده‌گاته گه‌رمترین قۆناغى و له شارى جه‌دده‌ى شانشینى عه‌ره‌بستانى سعودی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هه‌روه‌ها بڕیاره كۆنگره‌ى عه‌ره‌بی MIT بۆ پێداچوونه‌وه به ته‌كنه‌لوجیا له رێكه‌وتى 15ی تشرینى دووه‌مى 2015 ببه‌سترێت.
سه‌باره‌ت به‌و پاڵپشتییه‌ى كه گرووپی زێن پێشكه‌شی پێشبڕكێى كۆڕبه‌ندى MITEF بۆ باشترین كاره تازه‌پێگه‌یشتووه‌كانى جیهانى عه‌ربی كردووه، سكۆت جیجنهایمه‌ر سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى گرووپی زین گوتى :" زین له پێشكه‌شكردنى پاڵپشتى بۆ ئه‌م پێشبڕكێیه به‌رده‌وام ده‌بیت به‌و پێیه‌ى بڕواى وایه كه ده‌بێ هانى بیرۆكه نوێیه‌كان بدرێت ئه‌مه‌ش باشترین كاره بۆ په‌ره‌پێدانى ته‌كنه‌لۆجیا و ئه‌و به‌رنامانه‌ى كه روخسارى پێشه‌سازییه‌كه‌مان و ته‌نانه‌ت روخسارى جیهانیش ده‌گۆڕن".
جیجنهایمه‌ر گوتیشی "ده‌خوازین كارلێك و په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ پێشبڕكێكاره سه‌ركه‌وتووه‌كان له چالاكییه‌كانى ئه‌مساڵ هه‌بێت، ئه‌م هه‌له‌ش ده‌قۆزێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى فێربین چۆن تێروانینى ئاینده‌ییمان پێشبخه‌ین له‌كاتێكدا كه گه‌شتى پێشكه‌وتنمان به‌رده‌وامه، به‌و ئامانجه‌ى ببینه ئیشپێكه‌رى ره‌وتى ژیانى دیجیتاڵى".
سه‌باره‌ت به‌و پاڵپشتییه‌ش كه ده‌ستپێشخه‌رى "كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى جوان" پێشكه‌شی ده‌كات، فادى جه‌میل كه له پۆستى سه‌رۆكدایه گوتى "ده‌ستپێشخه‌ر و داهێنه‌ران رۆڵێكى گرنگ ده‌گێڕن له پێكهینانى ئابوورى، له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه هه‌موو ساڵێك ئه‌م جۆره به‌شداربووانه راده‌كێشێت". گوتیشی "ئێمه له (ده‌سپێشخه‌رى جیهانیكى جوان) پابه‌ندین به‌وه‌ى كه نه‌وه‌یه‌كى نوێ له خاوه‌نكارانى گه‌نج دروست بكه‌ین، له‌وه‌شدا جه‌خت له فه‌راهه‌مكردنى ژینگه‌یه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه كه تێدا داهێنان بكه‌ن و خۆزگه‌كانیان بێننه‌دى، بۆیه‌ش ده‌مانه‌وێ ده‌رگاى وه‌رگرتنى داواكارییه‌كان بۆ ئه‌مساڵ بكه‌ینه‌وه، بڕواشمان وایه كه ئه‌م گه‌ڕه ئه‌نجامێكى هاوشێوه‌ى ئه‌و ئامانجه‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه".
سه‌باره‌ت به گه‌ڕى نۆیه‌مى پێشبڕكێی كۆڕبه‌ندى MIT، د. حه‌یده‌ر رازى جێگرى سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى زێن العراق گوتى "ئێمه گرنگییه‌كى زور به تواناى گه‌نجانى عێراق ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى گۆڕانكارییه‌كى ئه‌رێنى له كۆمه‌ڵگه‌كه‌دا دروست بكه‌ین، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ى چاودێریكردن و پاڵپشتیكردنى ده‌ستپێشخه‌رى و بیرۆكه‌ى داهێنه‌رانه بۆ ئه‌وه‌ى بیگه‌یه‌نینه سه‌كۆ جیهانییه‌كان. به‌شداریشمان له گه‌ڕى نۆیه‌مى كۆڕبه‌نده‌كه ئاماژه‌یه‌كى ئه‌رێنییه و ره‌نگدانه‌وه‌ى ئاراسته‌ى گشتى زێن العراقه بۆ پاڵپشتیكردن له به‌هره‌ى گه‌نجان كه به‌شێكى زۆرى پلانه ستراتیژییه‌كانى ئێستا و داهاتووى بۆ ئه‌وان ته‌رخان كردووه".
لاى خۆیه‌وه هاله فازل سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى كارگێڕى كۆڕبه‌ندى MIT گوتى "ئێمه زۆر گه‌شبینین به‌و پاڵپشتییه به‌تایبه‌تیش كه شه‌پۆلێكى داهینه‌رانى داهاتوو له سه‌رانسه‌رى ناوچه‌كه به‌دیده‌كرێت، له سایه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنى خێراى ژینگه‌ى به‌ڕێوه‌ردنى كار له سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و ئه‌و پاڵشتییه‌ش له هاوبه‌شه‌كانمانه‌وه پێمانده‌گات، پێشبینى ده‌كه‌ین ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌كى بێوێنه‌ى داواكاریی به‌شداریكرنمان به‌ده‌ست بگات".
خشته‌ى كاتى چالاكییه‌كانى پێشبڕكێیه‌كه:
گه‌ڕى نۆیه‌مى پێشبڕكێی كۆڕبه‌ندى MITEF بۆ باشترینى كاره نازه پێگه‌یشتووه‌كانى جیهانى عه‌ره‌بی | |
---|---|
كات | چالاكی |
6 تشرینى یه‌كه‌مى 2015 | وێبسایت ده‌رگاى وه‌رگرتنى داواكاری ده‌كاته‌وه |
تشرینى یه‌كه‌م و تشرینى دووه‌مى 2015 | گه‌شتى ماركیتینگ له ته‌واوى ناوچه‌كه (دواتر كاته‌كان داده‌نرێت) |
4 كانوونى دووه‌مى 2016 | ته‌واوبوونى كاتى پێشكه‌شكردنى داواكاری |
1 شوبات 2016 | راگه‌یاندنى ناوى ئه‌و 70 تیمه‌ى كه بۆ قۆناغى پێش كۆتایی سه‌ركه‌وتوون |
شوبات 2016 | به‌رنامه‌ى راهێنان بۆ ئاماده‌كارییه‌كان له میسر و ئوردن و مه‌غریب و ئیمارات |
له 11 تاوه‌كو 15 نیشانى 2016 | ئاهه‌نگی كۆتایی پێشبڕكێی كۆڕبه‌ندى MITEF باشتریى كاره تازه پێگه‌یشتووه‌كان كه بۆ ماوه‌ى پێنج رۆژ له جه‌دده‌ى عه‌ره‌بستانى سعودیه به‌ڕێوه‌ده‌چێت |
جێی ئاماژه‌پێدانه گه‌ڕى هه‌شته‌مى پێشبڕكێیه‌كه كه ئاهه‌نگى كۆتاییه‌كه‌ى له كوێت به‌ڕێوه‌چوو، به‌شدارییه‌كى نایابی به‌خۆوه بینى به‌و پێیه‌ى 4275 كه‌س و تیم كه كۆی گشتییان ده‌گه‌یشته 2 هه‌زار كه‌س و له 21 وڵاتى عه‌ره‌بییه‌وه به‌شدارییان تێدا كرد.
بۆ زانیارى زیاتر له گه‌شته چاوه‌ڕوانكراوه‌كانى ماركێتینگ و چونێتى به‌شداریكردن تێیدا، هه‌روه‌ها زانینى پێوه‌ره‌كانى ناوبژیوانى له پێشبڕكێی كۆڕبه‌ندى MITEF بۆ باشترینى كاره تازه پێگه‌یشتووه‌كان له جیهانى عه‌ره‌بی، سه‌ردانى ئه‌م وێبسایته بكه‌ن: www.mitarabcompetition.com