پووخته‌ی قازانجه‌كانی گروپی زین، له ماوه‌ی 9 مانگدا، به‌رِێژه‌ی 13% گه‌شه‌یكردووه و گه‌یشتووه‌ته 561 ملیۆن دۆلار أسامة الفریح: گروپی زین رۆڵێکی یه‌كلاكه‌ره‌وه و چاره‌نووسساز دەگێڕێت لە سەرکردایەتیکردنی گۆڕانکارییە دیجیتاڵییەکان لە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بدر الخرافي: چالاكییه بازرگانییه‌كانی زین بەردەوامن لە گەشەکردن... كۆی گشتی داهاته‌كانی، بەرِێژەی 11% بەرزبوونه‌ته‌وه و گه‌یشتوونه‌ته 4.6 ملیار دۆلار
پووخته‌ی قازانجه‌كانی گروپی زین، له ماوه‌ی 9 مانگدا، به‌رِێژه‌ی 13% گه‌شه‌یكردووه و گه‌یشتووه‌ته 561 ملیۆن دۆلار
أسامة الفریح: گروپی زین رۆڵێکی یه‌كلاكه‌ره‌وه و چاره‌نووسساز دەگێڕێت لە سەرکردایەتیکردنی گۆڕانکارییە دیجیتاڵییەکان لە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
بدر الخرافي: چالاكییه بازرگانییه‌كانی زین بەردەوامن لە گەشەکردن... كۆی گشتی داهاته‌كانی، بەرِێژەی 11% بەرزبوونه‌ته‌وه و گه‌یشتوونه‌ته 4.6 ملیار دۆلار
گروپی زین گه‌شه‌یه‌كی به‌هێزی له ته‌واوی پێوه‌ره داراییه‌كانیدا كردووه له ماوه‌ی نۆ مانگی ساڵی دارایی ئێستا. به گوێره‌ی ئه‌نجامه داراییه كۆكراوه‌كان، پووخته‌ی قازانجه‌كانی گروپی زین، به به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی 2022، به‌رِێژه‌ی 13% به‌رزبووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته 561 ملیۆن دۆلار، هه‌ر پشكێكیش 0.13 دۆلار قازانجی تۆماركردووه.
داهاته‌كانی گروپی زین، پێشه‌نگی داهێنانه دیجیتاڵییه‌كان له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا، به به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو (بریتی بوو له 4.2 ملیار دۆلار) به‌ڕێژه‌ی 11% به‌رزبوونه‌ته‌وه و گه‌یشتوونه‌ته 4.6 ملیار دۆلار.
قازانجه‌كانی گروپی زین، پێش لێبڕینی سوود و باج و خه‌رجییه‌كان (EBITDA)، له ماوه‌ی نۆ مانگی رابردوودا، به به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو (1.6 ملیار دولار بوو) به‌رِێژه‌ی 8% به‌رزبوونه‌ته‌وه و گه‌یشتوونه‌ته 1.7 ملیار دۆلار، هه‌روه‌ها په‌راوێزی قازانجه‌كانی پێش لێبڕینی سوود و باج و خه‌رجییه‌كان له هه‌مان ماوه‌دا، 37% تێپه‌ڕاندووه.
داهاتی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت 8% به‌رزبووه‌ته‌وه و 1.8 ملیار دیناری تۆماركردووه، كه ده‌كاته 39% كۆی گشتی قه‌باره‌ی داهاته‌كانی گروپ، هه‌روه‌ها ژماره‌ی به‌شداربووانی ته‌واوی كۆمپانیاكانی گروپی زین، 52 ملیۆن به‌شداربووی چالاكی تێپه‌ڕاندووه.
گروپی زین، گه‌شه‌سه‌ندنی پێوه‌ره داراییه‌كانی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ: به‌هێزبوونی چالاكییه‌كانى، فراوانبوونی ئۆفه‌ره بازرگانییه‌كانى، به‌ره‌وپێشچوونی كه‌رتی خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه‌كان و ته‌كنۆلۆژیا داراییه‌كانى، هه‌روه‌ها گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌رتی پڕۆژه‌كان و بازرگانی (B2B)، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و باشتركردنی تێچووه‌كان.
پێوه‌ره وه‌رزییه داراییه‌كانی گروپی زین، گه‌شه‌یه‌كی ته‌ندروستییان له ماوه‌ی چاره‌گی سێیه‌مدا تۆماركردووه، پووخته‌ی قازانجه‌كانی گروپ، به‌ڕێژه‌ی 11% به‌رزبوونه‌ته‌وه و گه‌یشتوونه‌ته (196 ملیون دولار)، قازانجی هه‌ر پشكێكیش (0.05 دۆلار ئه‌مریكی) تۆماركردووه، هه‌روه‌ها قازانجه‌كانی به‌ر له لێبڕینی سوود و باج و خه‌رجییه‌كان (EBITDA)، به‌ڕێژه‌ی 7% به‌رزبوونه‌ته‌وه و گه‌یشتوونه‌ته ( 594 ملیۆن دۆلار)، هاوكات داهاته وه‌رزییه كۆكراوه‌كان، به‌ڕێژه‌ی 10% گه‌شه‌یانكردووه و گه‌یشتوونه‌ته (1.6 ملیار دۆلار).
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گروپی زین، أسامة الفریح، ووتی "چالاكییه‌كانمان نه‌رمییه‌كی زۆریان نیشانداوه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگییه بازرگانی و ئاسایشی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه ئاڵۆز و ناساقامگیره‌ی به‌شێك له بازاڕه‌كانی گروپ رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوانه، به گوێره‌ی پێشبینی و خه‌ملاندنه‌كانمان، ئه‌نجامێكی دارایی ئه‌رێنیمان تۆماركردووه".
الفریح ووتیشی "به‌رده‌وامده‌بین له فراوانكردنی ده‌رفه‌ته‌كانی گه‌شه‌پێدان له بواره‌كانی ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان، به‌و پێیه‌ی ئه‌م بواره كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی كه‌رته بازرگانییه‌كاندا هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ زیادبوونی خواست له‌سه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌رییانه‌ی داهێنانه ته‌كنۆلۆژییه‌كان و پلاتفۆڕمه دیجیتالییه‌كان بونیادیده‌نێن، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، زین رۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه و چاره‌نووسساز ده‌گێڕێت له سه‌ركردایه‌تیكردنی بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له چالاكییه‌كانی گۆڕانی دیجیتاڵیدا".
لای خۆیه‌وه، بدر ناصر الخرافي، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری گروپی زین، رایگه‌یاند "ئه‌نجامه داراییه كۆكراوه‌كانی گروپی زین، رێژه‌یه‌كی به‌هێزیان له‌م ماوه‌یه‌دا تۆماركردووه، ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنی له قه‌باره‌ی كۆی گشتی داهاته‌كانی گروپدا دروستكردووه و بووه‌ته هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی به‌ڕێژه‌ی 11% و گه‌یشتووه‌ته 4.6 ملیار دۆلار، ئه‌مه له كاتێكدا بازاڕه‌كانمان له ناوچه‌كه، رووبه‌ڕووی چه‌ندین به‌ربه‌ستی ئاسایشى و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌ته‌وه، جگه له كێبڕكێ توند و ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م پیشه‌سازی په‌یوه‌ندیكردن كه له گۆڕانی به‌رده‌وامدایه".
الخرافی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "ئه‌و ئه‌دا به‌هێزه‌ی له كار و چالاكییه‌كانماندا هه‌یه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه به‌هێزه‌ی له نێوان كۆمپانیاكانی گروپی زین هه‌یه، كه زنجیره‌یه‌ك ده‌ستپێشخه‌ری و پلانی داهێنه‌رانه جێبه‌جێده‌كه‌ن. ئه‌م ئاراسته ستراتیژییه، له‌و گه‌شه‌سه‌ندنه به‌هێزه‌ی چالاكییه‌كانی كۆمپانیاكانی گروپی زین و قازانجه‌كانیان ره‌نگیداوه‌ته‌وه، له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی: زین كوێت 38% و زین سعودیه 224% و زین ئوردن 14%، هاوكات پووخته‌ی قازانجه‌كانی زین عێراقیش شه‌ش به‌رابه‌ر زیادیكردووه به به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به به‌رده‌وامبوونی گروپی زین كرد له جێبه‌جێكردنی پلانه ستراتیژی و چالاكییه‌كانی به خێراترین شێوه، و ئاشكراشیكرد تێچووی وه‌به‌رهێنانه‌كانی گروپی زین له‌م ماوه‌یه‌دا 275 دۆلاریان تێپه‌ڕاندووه، و له وه‌به‌رهێنان له پڕۆژه‌كانی فراوانكردنی تۆڕه‌كانی FTTH، و دانه‌وه‌ی تێچووی شه‌پۆله‌كان، و به‌رزكردنه‌وه و پێشخستنی تۆڕه‌كانی نه‌وه‌ی چواره‌م و خستنه‌گه‌ڕی تۆڕه‌كانی نه‌وه‌ی پێنجه‌م خه‌رجكراوه، هاوكات رایگاند ئه‌م پڕۆژانه ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنییان هه‌یه له گه‌شه‌سه‌ندنی داهاته‌كانی كه‌رتی ئینته‌رنێت، كه له گه‌شه‌یه‌كی خێرادایه. شایانی باسه داهاته‌كانی زین له كه‌رتی ئینته‌رنێت، گه‌یشتوونه‌ته 8% و 1.8 ملیار دۆلاریان تۆماركردووه.
له به‌رده‌وامی لێدوانه‌كه‌یدا، روونیكرده‌وه "كۆمپانیای (زین – عمانتێلی نێوده‌وڵه‌تی) به‌رده‌وامه له پلانه‌كانی بۆ وه‌به‌رهێنانكردن له چاره‌سه‌ریی ته‌كنۆلۆژیای داهێنه‌رانه و تۆڕه جیهانییه‌كان، له پێناو دابینكردنی پێداویستییه‌كانی كه‌رتی په‌یوه‌ندیكردن له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تایبه‌ت به كه‌رتی بازرگانی به كۆ، هه‌روه‌ها كارده‌كات بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی بۆ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بنكه‌كانی ئینته‌رنێت و كۆمپانیا زلهێزه‌كان و دابینكه‌رانی ناوه‌ڕۆك و خزمه‌تگوزارییه‌كانی كڵاود".
جێگای ئاماژه‌پێكردنه، كۆمپانیای ZOI كارده‌كات بۆ باشتركردنی ئه‌دای كاری بازرگانی به كۆ، له رێگای كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی چالاكییه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كێبڕكێكردن له میانى دابینكردنی باشترین و خێراترین خزمه‌تگوزاری، هاوكات دابینكردنی قه‌باره‌ی گه‌وره له‌و بوارانه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پێشكه‌شده‌كات، به له‌به‌رچاوگرتنی گۆڕانكارییه‌كانی داهاتوو، گروپی زین و عمانتێل، پابه‌ندن به پاڵپشتیكردنی كۆمپانیای ZOI و وه‌به‌رهێنان له چاره‌سه‌رییه ته‌كنۆلۆژییه داهێنه‌رانه‌كان و تۆڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كه به دووباره داڕشتنه‌وه‌ی دیمه‌نی په‌یوه‌ندیكردن له بازاڕه‌كانی ناوچه‌كه داده‌نرێت، به ئامانجی ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ZOI ببێته ده‌روازه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ په‌ڕێنه‌وه بۆ نێو بازاڕه جیهانییه‌كان.
الخرافی دووپاتیكرده‌وه، كه‌رتی ته‌كنۆلۆژیای دارایی، یه‌كێكه له‌و بزوێنه‌ره گه‌شه‌سه‌ندووانه‌ی گروپی زین له به‌ره‌وپێشبردنی پلانه‌كانی گه‌شه‌پێدانی چالاكییه‌كانی پشتیپێده‌به‌ستێت، وه‌ك ئاشكرایه كۆمپانیای Zain Fintech - باڵی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ته‌كنۆلۆژیای دارایی گروپی زین - له ماوه‌ی رابردوودا چووه نێو هاوپه‌یمانییه‌كی ستراتیژی له‌گه‌ڵ " الأنصاري بۆ خزمه‌تگوزارییه داراییه‌كان" به ئامانجی بونیاتنانی هاوبه‌شییه‌ك بۆ به‌ره‌وپێشبردنی خزمه‌تگه‌وارییه داراییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه یه‌كێكه له گروپه گشتگیره‌كانی خزمه‌نگوزارییه داراییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا.
ووتیشی "كۆمپانیای Zain Fintech، په‌ره‌ی به چالاكییه‌كانی داوه له بواره‌كانی پاره‌دان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و قه‌رزدان له بازاڕه‌كانی ئوردن و عێراق، هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاری به‌كاربه‌ری دارایی بچووك پێشكه‌شده‌كات، و چالاكییه‌كانی فراوانبوونێكی گه‌وره‌ی له بازاڕه‌كانی كوێت كردووه هاوشان له‌گه‌ڵ فراوانبوونی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاره‌دانی گشتگیری ئه‌لیكترۆنی. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كۆمپانیای زین ته‌ك سه‌ركه‌وتووبووه له دامه‌زراندنی هه‌ماهه‌نگییه‌كی ستراتیژی له باشووری سوودان بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی جزدانی ئه‌لیكترۆنی و پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی، له‌لایه‌كی تره‌وه ئێستا له ئاماده‌كاریدایه بۆ ده‌ستپێكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی له به‌حڕه‌ین".
شایانی باسه، كۆمپانیای Zain Fintech، خاوه‌نی چه‌ندین وه‌به‌رهێنانی ستراتیژییه له‌و كۆمپانیا تازه گه‌شه‌كردووانه‌ی بایه‌خ به خزمه‌تگوزارییه‌كانی ته‌كنۆلۆژیای دارایی ده‌ده‌ن و له‌گه‌ڵ پلانه ستراتیژییه فراوانخوازییه‌كانیدا یه‌كده‌گرنه‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه كۆمپانیا زنجیره‌یه‌ك چاره‌سه‌ری گشتگیری له بازاڕه‌كانی ناوچه‌كه‌دا پێشكه‌شكردووه له رێگای یه‌كه‌یه‌كی كارپێكه‌ری FOO، تایبه‌تمه‌ند له داهێنانه ته‌كنۆلۆژییه داراییه‌كان، هاوكات باڵه بازرگانییه‌كانی دارایی گروپ (تمام و زین كاش) به‌رده‌وامن له گه‌شه‌سندن به‌شێوه‌یه‌ك پێشبینییه‌كانیان تێپه‌ڕاندووه.
الخرافي له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی گروپی زین له خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیجیتاڵی و كه‌رتی پڕۆژه و بازرگانی به‌خۆیانه‌وه بینیوه، ووتی" چالاكییه‌كانی گروپی زین گه‌شه‌یه‌كی به‌هێزیان كردووه له كه‌رتی خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیجیتاڵیدا، له نێویاندا رووكاری ئه‌پڵیشكه‌ینه‌كان (Dizlee) 10% گه‌شه‌كردنی به‌خۆوه‌بینیوه، هاوكات چالاكییه‌كانی كه‌رتی پڕۆژه‌كان له چوارچێوه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی زین بزنس 27% گه‌شه‌یانكردووه.
سه‌باره‌ت به چالاكییه‌كانی كۆمپانیای (ZainTECH)، رایگه‌یاند، كۆمپانیاكه پێشكه‌وتنێكی جۆری كردووه له جێبه‌جێكردنی ستراتیژیای فراوانبوونیدا، له ماوه‌ی رابردوودا كۆمپانیاكه سه‌ركه‌وتووبوو له هه‌مه‌ڕه‌نگركردنی جزدانه بازرگانییه‌كه‌ی له میانی پڕۆژه‌كانی ژێرخاندا، پاش ئه‌وه‌ی تواناكانی خۆی پێشخست له دابینكردنی كۆمه‌ڵێك پلاتفۆڕمی پێشكه‌وتوو بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی كڵاود، سایبه‌ر سیكیوریتی، خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت، چاره‌سه‌رییه‌كانی دیجیتاڵی و درۆنی خزمه‌تگوزاریی و رۆبۆته‌كان.
جێی باسه كۆمپانیای (ZainTECH) له‌م دواییانه‌دا، چه‌ند گرێبه‌ستێكی كردووه بۆ كڕینی هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی " ADFOLKS" تایبه‌تمه‌ند له خزمه‌تگوزارییه‌كانی كڵاود و گه‌شه‌پێدانی پڕۆژه‌كانی ژێرخانی دیجیتاڵی، هه‌روه‌ها كۆمپانیای " BIOS Middle East" پێشه‌نگی دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی كڵاود له ناوچه‌كه. چاوه‌ڕوانده‌كرێت له سه‌روبه‌ندی ئه‌م گرێبه‌سته ته‌كنۆلۆژییانه‌دا، كۆمپانیای زین ته‌ك ببێته كۆمپانیایه‌كی پێشه‌نگ و كیبَركێكاری دیجیتاڵی له ئاستی هه‌رێمه‌كه له پێناو دابینكردنی پلاتفۆڕمه‌كانی چاره‌سه‌ری و خزمه‌تگوزاریی گشتگیر بۆ دامه‌زراوه حكومییه‌كان.
سه‌باره‌ت به ده‌ستپێشخه‌ری و هه‌وڵه‌كانی زین له بواره‌كانی به‌رده‌وامیی، الخرافي دووپاتیكرده‌وه له‌وه‌ی گروپی زین هه‌نگاوی كاریگه‌ر و چالاكانه‌ی هاویشتووه بۆ په‌ره‌پێدانی هه‌وڵه‌كانی گه‌شه‌پێدان له رێگای دابینكردنی توانای ده‌ستڕاگه‌یشتن به خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌دیكردن، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی كارا به‌شداریكردووه له هێنانه‌دی خۆشگوزه‌رانی بۆ كۆمه‌ڵگاكان. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، گروپی زین، راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی به ناونیشانی "بنیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌رده‌وام له رێگای هێزی په‌یوه‌ندیكردنه‌وه" بڵاوكرده‌وه، له راپۆرته‌كه‌دا تیشكخراوه‌ته سه‌ر ئه‌و توانایانه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن ده‌توانن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه و به‌ربه‌سته ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بیگێڕن.
له كۆتایی ووته‌كانیدا الخرافي ئاشكرایكرد، گروپی زین به‌رده‌وامه له به‌ره‌وپێشبردنی چالاكییه‌كانی به‌ره‌و سنوورێكی نوێ له بواره‌كانی هه‌مه‌ڕه‌نگی و دادپه‌روه‌ری و له خۆگرتن، چوونكه گروپ به په‌رۆشییه‌وه هه‌وڵی خۆشگوزه‌رانی كارمه‌ندان ده‌دات و بایه‌خ به ته‌ندروستی ده‌روونیان ده‌دات، هه‌روه‌ها كار ده‌كات بۆ به‌هێزكردنی گه‌نجه به‌هره‌مه‌ند و لێهاتووه‌كان له ژینگه‌ی كاردا، له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌لی كاری نوێ ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ بیرۆكه تازه گه‌شه‌كردووه‌كانیان و بره‌وپێدانی ده‌ستپێشخه‌رییه نێوخۆییه‌كان بۆ ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری له نێوانیاندا.
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، ده‌ستپێشه‌رییه‌كانی گروپی زین له بواره‌كانی هه‌مه‌ڕه‌نگی و دادپه‌روه‌ری و له خۆگرتن (DEI)، دوو خه‌ڵاتی له بواره‌كانی "ده‌ستكه‌وته بازرگانییه‌كان" له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سامینا بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ده‌ستهێنا، خه‌ڵاتی یه‌كه‌میان له بواری "پێشه‌نگایه‌تییه‌كی ناوازه و گه‌شه‌كردوو" و خه‌ڵاتی دووه‌مینشیان له بواری "داهێنان و هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شیكردن"بوو، وه‌ك رێزلێنانێك له پابه‌ندبوونی گروپ بۆ به‌ره‌وپێشبردنی به‌هاكانی هه‌مه‌ڕه‌نگی و دادپه‌روه‌ری و له خۆگرتن له ژینگه‌ی كار و كه‌رتی به‌رفراوانی پیشه‌سازی په‌یوه‌ندیكردن له ناوچه‌كه و هه‌وڵه‌كانی بۆ داهێنان له پرۆگرامی گه‌شه‌پێدانی ئه‌زموون و لێهاتوویه‌كانی كارمه‌ندان و پاڵپشتیكردنیان. له ماوه‌ی رابردوودا گروپی زین هه‌ماهه‌نگییه‌كی له‌گه‌ڵ زانكۆی (IE) له مه‌درید، به ئامانجی بنیاتنانی داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ كاری بازرگانی و فێربوون و سه‌ركردایه‌تیكردنی گۆڕانكاری واتادار و ره‌خساندنی هه‌لی كاری گه‌شه‌سه‌ندوو و فێربوون.
عێراق
چالاكییه‌كانی زین عێراق گه‌شه‌سه‌ندنێكی به‌هێزی له‌م ماوه‌یه‌دا تۆماركردووه. داهاته‌كانی كۆمپانیا به‌ڕێژه‌ی 19% به‌رزبووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته 713 ملیۆن دۆلار، هه‌روه‌ها قازانجه‌كانی به‌ر له لێبڕینی سوود و باج و خه‌رجییه‌كان به‌ڕێژه‌ی 11% گه‌شه‌یانكردووه و گه‌یشتوونه‌ته 268 ملیۆن دۆلار، هاوكات ره‌نگدانه‌وه‌ی قازانجه‌كانی به‌ر له لێبڕینی سوود و باج و خه‌رجییه‌كان بریتی‌بوو له 38%، له‌لایه‌كی تره‌وه، پووخته‌ی قازانجه‌كان شه‌ش هێنده زیادیكردووه و گه‌یشتووه‌ته 64 ملیۆن دۆلار له ماوه‌ی نۆ مانگی رابردوودا. كۆمپانیای زین به‌رده‌وامه له پاراستنی پێشه‌نگایه‌تی خۆی له بازاڕ و ژماره‌ی به‌شداربووانی زیاتر له 18 ملیۆنی تێپه‌ڕاندووه.