پێشبڕكێكانی Zain Esports له په‌خشی راسته‌وخۆى پلاتفۆڕمه‌كانی (Twitch وYouTube) 820 بینه‌ری هه‌بووه
"Zain Esports " گه‌شه‌یه‌كی به‌رچاوی له كۆمه‌ڵگای یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان كردووه له ئاستی هه‌رێمه‌كه
29ی دیسه‌مبه‌ری 2024:
گروپی زین رایگه‌یاند، بڕانده بازرگانییه‌كه‌ی بۆ وه‌رزشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان Zain Esports، ساڵێكی پڕ له سه‌ركه‌وتنی به‌ڕێكرد له ئه‌نجامدانی چالاكی و پێشبڕكێی ناوخۆیی و هه‌رێمیی. له ماوه‌ی ساڵی 2024 دا، پلاتفۆڕمه‌كه، 50 پاڵه‌وانێتی و پێشبڕكێی له هه‌ریه‌ك له بازاڕه‌كانی عێراق و كوێت و سعودیه و به‌حره‌ین و ئوردن ئه‌نجامداوه.
گروپی زین پێشەنگی داهێنانە تەکنەلۆژییەکان لە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا ئاشکرای کرد، ساڵی رابردوو خاڵی وەرچەرخان بوو بۆ چالاکیی و پاڵه‌وانێتییه‌كانی کۆمپانیای Zain Esports، دوای ئەوەی هه‌ماهه‌نگییه‌كی لەگەڵ Riot Games MEA راگه‌یاند، بۆ خستنەبازاڕی سێرڤەرەکانی “League of Legends ME” لە بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. شایانی باسه، Riot Games MEA یەکێکە لە گەورەترین بڵاوکەرەوەکانی ناوەڕۆکی یارییە ئەلیکترۆنییەکان لە جیهاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هه‌ماهه‌نگییه، ناوەڕۆك، پاڵەوانێتییەکان، پێشبڕکێکان و پاڵەوانێتییەکانی Riot Games MEAی کردە بەشێك لە کارنامەی چالاكییه‌كانی Zain Esports لە بازاڕەکانیدا، هه‌روه‌ها ئەم هه‌ماهه‌نگییه درێژکراوەی پەیوەندی ستراتیژیی زینه لەگەڵ "League of Legends ME" كه تۆڕێکی فراوانی خولە وەرزشییە ئەلیکترۆنییەکان لە سەرانسەری جیهان به‌ڕێوه‌ده‌بات و سێرڤه‌ری یارییه‌كانی League of Legends له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌شاند كه یه‌كێكه له یارییه ئه‌لیكترۆنییه به‌ناوبانگه‌كانی "Riot Games".
لە سەرەتای دەستپێکردنیدا بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2021، بڕاندی بازرگانی Zain Esports نزیکەی 70 هەزار بەشداربووی هه‌بووه، هەروەها زیاتر لە 160 ملیۆن بینه‌ر و كارلێكی لە تۆڕەکانی سۆشیال میدیا لەسەر ئاستی ناوچەکەدا هه‌بووه، و لە ئێستادا كۆمپانیای زین ئیسپۆرتس 210 هەزار هه‌وادار و فۆڵۆوەری لە تۆڕەکانی سۆشیال میدیادا هەیە، هەروەها لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 820 هەزار کەس ته‌ماشای پاڵەوانێتییەکانی Watch Zain Esports یان کرد کە به‌شێوه‌یه‌كی راستەوخۆ لە تویچ و یوتیوب پەخشکرا.
شایانی باسە، گروپی زین لەم ساڵانەی دواییدا، وەبەرهێنانی لە نوێکردنەوەی تۆڕەکانیدا كردووه، چونکە یاریکردن یەکێک بوو لە گرنگترین حاڵەتەکانی بەکارهێنانی بازرگانی بۆ ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی 5G و تۆڕەکانی فایبەری ماڵان (FTTH)، زین توانی ئەم ده‌رفه‌تانه دەستنیشان بکات، و کار بكات بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگەی یارییه ئەلیکترۆنییه‌كان لە بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
زین رایگه‌یاند، ئەم وەبەرهێنانە لە نوێکردنەوە و په‌ره‌پێدانی تۆڕەکانمان، بووه‌ته هۆكاری په‌ره‌پێدانی ئیکۆسیستەمێکی زیندوو بۆ یارییە ئەلیکترۆنییەکان لە سەرانسەری بازاڕەکانی ناوچەکە، چونکە چالاکییەکانی زین ئیسپۆرتس کۆمەڵگایەکی چالاکانەی یارییه ئەلیکترۆنییه‌كان بەرەوپێش دەبات، کە لە ژێر ناونیشانی گەورە و دیار لەم بوارەدا دەجووڵێن: Fortnite ،Counter Strike ،Call of Duty ،PUBG Mobile ،League of Legends ،FC FIFA ، و Valorant.
عێراق
زین ESports بەشداری لە جامی جیهانی وەرزشی ئەلیکترۆنی کرد لە پێشبڕکێی Tekken 8 لە ریاز، جگە لەوەش کۆمپانیای زین ئیسپۆرتس لە عێراق هاوبەشێکی ستراتیژی پێشانگای نێودەوڵەتی ICT (ITEX)ی عێراق بوو، و بەردەوام پاڵپشتی پاڵەوانێتییەکانی وەرزشه ئەلیکترۆنییهكانی كردووه.
کوێت
كۆمپانیای Zain Esports ژماره‌یه‌ك پاڵه‌وانێتی ئۆفلاینی (تۆپی پێ)ی له ساڵی 2024 ئەنجامداوه، و سەدان یاریزان لە كۆی گشتی 62 یاریدا به‌شدارییانكردووه.
سعودیه
كۆمپانیای PLAYHERA باڵی ناوخۆیی کۆمپانیای Zain Esports، بەردەوام بوو لە پاڵپشتیكردنی ژینگەی یارییه ئەلیکترۆنییه‌كان لە شانشینی یه‌كگرتوودا.
به‌حڕه‌ین
كۆمپانیای Zain Esports به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆكانی وڵاته‌كه، پاڵه‌وانێتی زینی بۆ زانكۆكان راگه‌یاند، له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا، زیاتر له 300 یاریزانی تازه‌پێگه‌یشتوو به‌شداریانكرد و هه‌روه‌ها چه‌ندین وۆڕكشۆپ سازكرا له سه‌كۆی Zain Esports كه له‌م دواییانه له ناو باره‌گای كۆمپانیا كرایه‌وه.
ئوردن
زینی ئوردن لە ڕێگای سەنتەره وەرزشییه ئەلیکترۆنییهكهیهوه Zain eSports Jo، ڕێککەوتنێکی هاوکاری ستراتیژی لەگەڵ یه‌كێتی وەرزشی ئەلیکترۆنی ئوردن (JEF) واژۆ کرد، بە ئامانجی بەهێزکردنی کەرتی وەرزش و یارییه ئەلیکترۆنییهكانی ئوردن، کە شایەتحاڵی گەشەسەندنی خێرایە لە شانشینی ئوردندا.
بە گوێرەی رێککەوتنه‌كه، کۆمپانیای زین ئوردن سپۆنسەری ئەو چالاکی و بۆنانە دەکات کە لەلایەن یه‌كێـتی وەرزشی ئەلیکترۆنی ئوردنه‌وه رێكده‌خرێن، ئەمە جگە لە سپۆنسەركردن و پاڵپشتیكردنی ئەو تیپانەی نوێنەرایەتی ئوردن دەکەن لە سەرجەم چالاكی و پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتی و جیهانییه‌كان، زین لە رێگای سەنتەره وەرزشییه ئەلیکترۆنییهكهیهوه، ئارەزووی پەرەپێدانی بەهرەمەندە ئوردنییەکان دەکات و راهێنانی گشتگیر و تایبەتمەندیان پێشکەش ده‌كات بە تایبەت ئەو بەهرەمەندانەی سەرکردایەتی دیمەنی وەرزشی ئەلیکترۆنی دەکەن.
له‌م باره‌یه‌وه، مالك حمود، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری وەبەرهێنان و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان لە گروپی زین رایگه‌یاند "کۆمەڵگای یاریزانانی وەرزشه ئەلیکترۆنییان لە سەرتاسه‌ری جیهاندا کۆمەڵگایەکی بە جۆش و خرۆشه و لە کۆمەڵگاکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا جۆش و خرۆشیهكان زیاترده‌بێت کاتێک باس لە ناوه‌ڕۆكی یارییه‌كان دەکرێت، بۆیە زین پابەندە بە پشتگیری‌کردن و پەرەپێدانی ئەم چالاکییە سەرنجڕاکێشانه کە زۆرجار ئاراستەی گەنجان دەکرێت.
ناوبراو لە به‌رده‌وامی قسەکانیدا وتی "زۆر سوپاسی هاوبەش و هاوکارەکانمان دەکەین کە لەگەڵیاندا ئەم بۆنە و پێشبڕکێیانە ڕێکدەخەین، کە چێژ و جۆش و خرۆشی بۆ خۆیان رادەکێشن. ئەمساڵ Zain Esports توانی سەرکەوتووانە ئەو ئامانجانە وەربگێڕێت، و بۆنە و پاڵەوانێتیە هه‌رێمییه‌كانی، توانیویانە ببنه بەشێکی سەرەکی لە نەخشەی یارییە ئەلیکترۆنییەکان."
شایەنی باسە چالاکییەکانی زین لە وەرزشی ئەلیکترۆنیدا، پاڵپشتییەکی زۆری ئەو کۆمپانیایانەی کردووە کە کاردەکەن بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ کۆمەڵگای یارییه‌كان و پێشکەشکردن و دابینكردنی داتا و خزمەتگوزارییە بە نرخەکان، هاوكات زین کاردەکات بۆ ئەوەی فۆڵۆوەرەکانی بتوانن راستەوخۆ لە ڕێگای کەناڵەکانی Zain Esports سەیری یاری و ناوەڕۆکەکان بکەن لە تۆڕەکانی سۆشیال میدیا، بەتایبەتی Twitch وYouTube، جگە لە تۆڕ و پلاتفۆرمەکانی تری وه‌ك: Instagram وFacebook وTwitter وLinkedIn.
بەهۆی بەردەوامی وەبەرهێنانەکانی لە نوێكردنه‌وه‌ی تۆڕەکانی 5G و فایبەر ئۆپتیك لە سەرانسەری بازاڕەکانیدا، بڕاندی Zain Esports ده‌توانێت باشترین و سه‌ره‌نجڕاكێشترین چالاکی و کێبڕکێ لە بواری وەرزشی ئەلیکترۆنی لە ماوەی ساڵی 2025 و دواتردا پێشکەش بکات.
فۆڵۆومان بكه‌ن له:
https://zainesports.com/en/؛ https://www.twitch.tv/zainesports؛ https://www.youtube.com/zainesports؛ https://www.instagram.com/Zain.esports/؛ https://www.facebook.com/EsportsZain