- زین سعودیه خه‌ڵاتی باشترین كۆمپانیا له خزمه‌تگوزاری ئه‌زموونیی كارمه‌ندان له ناوچه‌كه به‌ده‌ستده‌هێنێت.
- زین ئوردن و زین عێراق به‌یه‌كه‌وه خه‌ڵاتی باشترین كۆمپانیا له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به به‌شداربووانیان به‌ده‌ستده‌هێنن.
گروپی زین رایگه‌یاند بڕانده‌كه‌ی خه‌ڵاتی "باشترین بڕاندی بازرگانی" له كه‌رتی په‌یوه‌ندییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ساڵی 2016 به‌ده‌ستهێنا. بۆ ساڵی سێیه‌م له‌سه‌ر یه‌ك زین خه‌ڵاتی باشترین بڕاندی بازرگانی به‌ده‌ستده‌هێنیت و خه‌ڵاتی ئه‌مساڵیش له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی دامه‌زراوه‌ی تیلیكۆم وڕڵد له دوبه‌ی پێیبه‌خشرا.
زین ئاماژه‌ی به‌وه كرد، لیژنه‌ی داوه‌ری كه له دامه‌زراوه‌ی "terrapin" پێكهاتبوو بۆ رێكخستنی چالاكییه‌كانی كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی تیلیكۆم وڕڵد، له به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی كه بڕِانده بازرگانییه‌كه‌ی له‌م ساڵدا به‌ده‌ستیهێناوه خه‌ڵاتی رێزلێنانی به‌خشی به زین، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رچاو و به‌رده‌وامه‌ی كه ته‌واوی كۆمپانیاكانی زین له ئاستی ناوچه‌كه به‌ده‌ستیان هێناوه.
گروپی زین روونیكرده‌وه لیژنه‌ی داوه‌ری، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ته‌واوی ئه‌و چالاكییانه كردووه كه زین جێبه‌جێیكردووه له بواره‌كانی نوێكردنه‌وه و به‌رزكردنه‌وه‌ی تۆڕه‌كان و داهێنانه ته‌كنۆلۆژییه‌كان، كه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌یان له پێشخستنی ئه‌زموونی كارمه‌ندان هه‌بووه، هه‌روه‌ها لێژنه‌ی داوه‌ری هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ پرۆگرامی به‌رده‌وامیی كردووه كه له لایه‌ن گروپی زین جێبه‌جێكراوه، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌ته بازاڕگێرییه پێشكه‌وتووه‌كه‌ی له رێگای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، كه توانیوییه‌تی توێژێكی گه‌وره له هه‌واداران له خۆی كۆبكاته‌وه.
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له چالاكییه‌كانی كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی تیلیكۆم وڕڵد، چه‌ندین خه‌ڵات له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵه نایابانه‌ی كه له بواره سه‌ره‌كییه‌كانی پیشه‌سازی په‌یوه‌ندییه‌كان له ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دراوه دابه‌شكرا، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چاو خرابووه سه‌ر ئه‌و كاره‌كته‌ره سه‌ركییه‌كانه‌ی كه توانیویانه كه‌رتی په‌یوه‌ندییه‌كان بكه‌نه كه‌رتێكی زیندوو له ئاستی جیهان.
هه‌روه‌ها گروپی زین رایگه‌یاند هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانكردنی بڕاندی زین به "باشترین" بڕاند بۆ ساڵی 2016 له‌و بۆنه‌یه، دامه‌زراوه‌ی تیلیكۆم وڕڵد خه‌ڵاتی باشترین كۆمپانیای له خزمه‌تگوزاری ئه‌زموونیی كارمه‌ندان له ناوچه‌كه به‌خشی به زین سعودیه، هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌ك له كۆمپانیای زین ئوردن و زین عێراق خه‌ڵاتی "باشترین خزمه‌تگوزارییان له پێشكه‌شكردنی به به‌شداربووان" به‌ده‌ستهێنا، وه‌ك رێزلێنان له به‌رامبه‌ر هێنانه‌ئارای خزمه‌تگوزاری "زین كاش"ی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی دراوه داراییه‌كان، ئه‌م خزمه‌تگوزارییه سوودێكی زۆر باشی له بواری ئاڵگۆڕكردنی دراو به ملیۆنان كه‌س له‌و دوو وڵاته گه‌یاندووه.
سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری گروپی زین سكۆت گه‌یگنهایمه‌ر له‌م باره‌یه‌وه رایگه‌یاند " بڕانده بازرگانییه‌كه‌مان به‌لای ئێمه‌وه په‌یمانێكه بۆ ته‌واوی كارمه‌ند و هاوكارانمان، تا بتوانین له ئاستی خواست و داخوازییه‌كانی ئه‌م بنكه فراوانه‌دا بین ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندییه‌كان به به‌شداربووانمان و له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌وڵی پێشخستنی رێچكه‌ی مامه‌ڵكردنمان له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌م بابه‌ته‌وه ده‌ده‌ین".
گه‌یگنهایمه‌ر به‌رده‌واميی به قسه‌كانی دا‌و ووتی" به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م خه‌ڵاته جۆرا و جۆرانه له‌م بۆنه نێوده‌وڵه‌تییه، ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئێمه ته‌نها داهێنان له پێناو داهێنان ناكه‌ین، به‌ڵكو ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستپێخه‌ری و خزمه‌تگوارییه‌كانمان ژیانی هاوڵاتیان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی باشتر ده‌بات".
سه‌باره‌ت به به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی " باشترین خزمه‌تگوزاری ئه‌زموونیی كارمه‌ندان" له لایه‌ن زین سعودیه، لیژنه‌ی داوه‌ری رایگه‌یاند كۆمپانیای زین سعودیه كۆمه‌ڵێك ده‌ستپێشخه‌ری پێشكه‌وتووی له ستراتیژییاكه‌ی له چوارچێوه‌ی خزمه‌تگوزاری ئه‌زموونیی كارمه‌ندان راگه‌یاندووه، ئه‌م ستراتژیاییه له ئێستادا جێبه‌جێده‌كرێت و چاوه‌ڕانی ئه‌نجامی باشی لێده‌كرێت.
ئه‌و ستراتیژیایه به شێوه‌یه‌كی چالاك رۆڵی له به‌شداریپێكردنی كارمه‌ندانی كۆمپانیای زین سعودیه بۆ تێگه‌یشتن له چه‌مكی "باشترین ئه‌زموونی كارمه‌ندان" بۆ به‌رزترین ئاست هه‌بووه، له‌و رێگایه‌وه توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن له میانه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی نوێترین ئاراسته و بۆچوون له باره‌ی پارێزگاریكردن له پیشه‌كانیان وه‌ك كارمه‌ند و دڵسۆزبوونیان به‌رامبه‌ر كاره‌كانیان به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی.
هه‌ر یه‌ك له كۆمپانیای زین ئوردن و زین عێراق به یه‌كه‌وه خه‌ڵاتی باشترین كۆمپانیایان له پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاریی به به‌شداربووانیان به‌ده‌ستهێنا له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه فراوانه‌كانیان بۆ ئاسانكاریكردن بۆ گه‌یشتنی به‌شداربووانيان به خزمه‌تگوزارییه بانكییه‌كان له رێگای هێنانه ئارای جزدانێكی هه‌ڵگڕی ئه‌لیكترۆنی بۆ ملیۆنان له‌و كه‌سانه‌ی كه توانای گه‌یشتنیان به خزمه‌تگوزارییه بانكییه‌كان نیه له سه‌رانسه‌ری ئه‌و دوو وڵاته.
له ماوه‌ی ساڵی رابروودا هه‌ردوو كۆمپانیا، خزمه‌تگوزارییه‌كی بانكییان به ناوی "زین كاش" هێنایه ئاراوه، ئه‌م خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌نی سیسته‌مێكی پێشكه‌وتوو و گشتگیره له رێگایه‌وه ده‌تواندرێت ته‌واوی مامه‌ڵه داراییه‌كان به شێوه‌یه‌كی پارێزراو له نێوخۆی تۆڕێكی گشتگیر به‌جێبگه‌یه‌ندرێت، ئه‌و خزمه‌تگوزارییه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "eServGlobal" هاته ئاراوه.
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ئامانجه ستراتیژیاكه‌ی گروپی زین ره‌خساندنی كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاری جۆراو جۆرى بۆ به‌شدرابووانی له خۆگرتووه، هاوكات له‌گه‌ڵ پاڵپشتیكردن و بوژاندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكان و كه‌رتی ئابوورییه‌كان.