"زین" باشترین مارکەی بازرگانی ساڵی 2018یە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا

"زین" باشترین مارکەی بازرگانی ساڵی 2018یە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا

"زین" باشترین مارکەی بازرگانی ساڵی 2018یە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا .

گروپی زین خەڵاتی "باشترین مارکەی بازرگانی" لە کەرتی پەیوەندییەکان لە بازاڕی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدەستدەهێنێت و لە مەراسیمێکی دابەشکردنی خەڵاتەکانی تلیکۆم وۆرڵد بۆ ساڵی 2018 خەڵاتەکەی وەرگرت، کە بەم دواییانە لە دوبەی رێکخرابو، ئەوەش پێنجەمین خەڵاتی یەک لەدوای یەکە، کە لەو روداوە ئیقلیمییەدا مارکە بازرگانییەکەی وەریدەگرێت.

زین، کە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی هەشت تۆڕی پەیوەندییە پێشکەوتوەکانی لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لە ئەستۆدایە، ئاماژە بەوەدەدات لیژنەی داوەران، کە دامەزراوەی "terrapin" پێکیهێناوە و بەرپرسە لە رێکخستنی چالاکییەکانی کۆنگرەی ساڵانەی خەڵاتەکانی تیلیکۆم وۆرڵد، خەڵاتەکەی پێبەخشی وەک رێزلێنانێک بۆ سەرکەوتنی بەردەوام کە مارکەی بازرگانی "زین" لە بازاڕەکانیدا بەدەستیدەهێنێت، کە پاڵپشتیکراویشە بە پێشکەوتنی بەرچاوی لە دەستپێشخەریەکانی تایبەت لە بوارەکانی تەکنۆلۆژیای ئەلیکترۆنیدا.

گروپەکە رونیدەکاتەوە، کە لە جێبەجێکردنی پرۆژەکانی بەردەوامە لە نوێکردنەوە و پەرەپێدانی تۆڕەکان، پتەوکردنی دەستپێشخەرییەکانی لە بوارەکانی داهێنانی تەکنۆلۆژیا، کە ئەوەش هەوڵەکانی بەهێزترکردوە بۆ باشترکردنی ئەزمونی بەکاربەرەکانی، هەروەک هەوڵەکانی چڕکردۆتەوە لە هەڵمەتەکانی بەبازاڕکردن لە رێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، سەرەڕای زنجیرەیەک دەستپێشخەری کە لەو ماوەیەدا بە ئەنجامیگەیاندون بۆ بەردەوامبون لەسەرئاستی بازاڕەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە کەرتەکانی فێرکردن و تەندروستی و کۆمەڵایەتی.

هەروەک ئاماژە بەوەدەدات، کە چالاکییەکانی ناو کۆنگرەی ساڵانەی خەڵاتەکانی تیلیکۆم وۆرڵد کۆبونەوەیەکی گەورەی دامەزراوەکان و کۆمپانیاکانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتییە، کە تەرکیز دەکاتەسەر ئاستی نایاب لە بوارە سەرەکییەکان لە دروستکردنی پەیوەندییەکان و بەشداری زیندو کە یاریزانە سەرەکییەکان لەو پیشەسازییەدا لەسەرئاستی بازاڕەکانی ناوچەکە پێشکەشی دەکەن.

جێی وەبیرهێنانەوەیە، کە پاش تێپەڕبونی 10 ساڵ لە دەستپێکردنی، مارکەی بازرگانی زین نوێکردنەوەی لە رووی دیزاینەوە بەخۆیەوەبینیوە، هەر بەدرێژایی ئەو ساڵانە مارکەی بازرگانی زین بەشێوەیەکی نایاب خزمەتی بە بەکارهێنەرانی کردوە، ئەو نوێکردنەوەیەش بەهۆی گۆڕانکارییە دینامیکییەکانی جیهانی چواردەورییەتی، هەروەک رەنگدانەوەی وردەکاریی گەشتە پڕخواستەکەیەتی تایبەت بە ستراتیژییەتی ریتمی ژیانی ئەلیکترۆنی.

هەروەک کاتێک زین بە متمانە و بڕوابەخۆبونەوە بەرەو بنیاتنانی جیهانی ئەلیکترۆنی تایبەت بە خۆی هەنگاو دەنێت، ئەوا بە چڕی وەبەرهێنان دەکات لە بەبازاڕکردنی مارکە بازرگانییەکەی، هەروەها لە خزمەتگوزارییەکانی لە رێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، ئەوەش دەبێتەهۆی زیادبونی ئاستی پابەندبون لەنێوان بەکارهێنەرەکانی لە پاڵ راکێشانی بەکارهێنەری نوێ، لەوکاتەشی لە ساڵی 2017دا نوێکرایەوە و خرایەڕو، مارکە بازرگانییەکەی لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقادا وەک باشترین مارکەی بازرگانی لە بواری پیشەسازیی پەیوەندییەکاندا لە چەندین بۆنەدا لەلایەن دامەزراوە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییە جۆراوجۆرەکانەوە دانی پێدانرا، ئەوەش لە ساڵی 2018دا بەردەوام بوو، بۆ پێنجەم ساڵیش لەسەر یەک، مارکەی بازرگانی زین نازناوی "باشترین مارکەی بازرگانی بۆ پەیوەندییەکان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا" دەباتەوە، کە لە کاتی ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی دامەزراوەی تیلیکۆم وۆرڵد پێیبەخشرا.

لەوبارەیەوە دنکن هوارد سەرۆکی جێبەجێکار بۆ کاروباری بازرگانی لە گروپی زین دەڵێت "زین دەخوازێت مارکە بازرگانییەکەی دەروازەی نوێی هەلی ژیان بۆ بەشدارانی بکاتەوە، یارمەتیدەریش بێت لە گۆڕینی کۆمەڵگەکان کە شێوازی ژیانی ئەلیکترۆنی پیادە دەکەن و بەو هەلانەیەوە دەبەستێتەوە کە دەشێت لە رێی خزمەتگوزارییەکانی ئەلیکترۆنییەوە بەدیبێن".

هوارد وتیشی "ئەو تێڕوانینە ستراتیژییە یارمەتیدەرمان دەبێت لە پتەوکردنی خواستی بەشداران لەسەر زین، بەهۆی ئەو تەرکیز و تێڕوانینەشەوە، ئێمە گەشبینییەکی گەورەمان هەیە سەبارەت بەو هەلەی چاوەڕێمان دەکات، بە توانای خۆیشمان بۆ پتەوکردنی پێگەمان لە بازاڕەکانی ناوچەکەدا و پێشکەشکردنی باشترین ئەزمونی بێوێنە بە بەشدارانمان".

جێی ئاماژەیە گروپی زین تەرکیزی خۆی خستۆتەسەر پتەوکردن و پەرەپێدانی تۆڕەکانی بۆ پێشکەشکردنی باشترین تەکنۆلۆژیا و ئەلیکترۆنیات، لەو روانگەیەشەوە "زین" وەبەرهێنانی کردوە بۆ فراوانکردن و نوێکردنەوەی تۆڕەکانی 3G و تۆڕەکانی 4G LTE، لەماوەی رابردوی ئەمساڵیشدا، زین پشتیوانی خۆی بۆ بوارەکانی داهێنانی ئەلیکترۆنی لەناوچەکەدا دەربڕی بەوپێیەی سپۆنسەری سەرەکی پێشبڕکێکانی سەکۆی MITیە بۆ پێشەنگەکانی بواری کار لە جیهانی عەرەبیدا، ئەو هەنگاوەش پشتیوانی هاتنەئارای بیرۆکەی تازەپێگەیشتو دەکات لە وڵاتانی عەرەبیدا.

هەروەک زین سپۆنسەری زنجیرەیەکی فراوانی دەستپێشخەری ئەلیکترۆنی و پرۆژەی تازەپێگەیشتو دەکات، بەمدواییانەش سەنتەری زین بۆ داهێنان (ZINC)ی لە بارەگای سەرەکی کردەوە، کە سەکۆیەکە بۆ کۆکردنەوەی دەستپێشخەرییەکانی پێشەنگەکانی کار، پتەوکردنی گیانی کارکردنی هاوبەش لەلای کۆمپانیا تازەپێگەیشتوەکان لە دەوڵەتی کوێت بە ئامانجی بەهێزکردن و بنیاتنانی توانای پێشەنگانی کار و لەباوەشگرتن و خێراکردنی کاری خاوەن پرۆژەی تازەپێگەیشتوە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە، کە کۆی گشتی فۆڵۆوەرەکانی گروپی زین و هاوبەشەکانی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لە ساڵی رابردودا بە رێژەی 20% بەرزبۆتەوە، بنکەی جەماوەری لە فەیسبوک 10 ملیۆن کەسی تێپەڕاندوە، زیاتر لە 7 ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە لە تویتەردا، زیاتر لە 1.3 ملیۆن لە رێی ئینستاگرامەوە هەیە،لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوشدا، کەناڵەکانی گروپەکە لە YouTube زیاتر لە 250 ملیۆن بینەریان هەبوە، هەروەک زین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەش چالاکە وەک سناپ چات و LinkedIn.