گرووپی زین – کۆمپانیای پێشەنگ لە بوارەکانی داهێنانی دیجیتاڵی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا- رایگەیاند کە لە ئاهەنگی ساڵانەی دابەشکردنی خەڵاتەکانی دامەزراوەی تێلیکۆم وۆرلد دا خەڵاتی "باشترین بڕاندی جیهانی" بۆ ساڵی 2020 وەرگرت.
-زین پڕۆژەکانی خۆی لە بوارەکانی بەردەوامیداندا چڕکردۆتەوە و لە ماوەی پەتای كوڤيد- 19 لە کەمپەینەکانی کۆمیونیکەیشندا نایاب بووە
گرووپی زین – کۆمپانیای پێشەنگ لە بوارەکانی داهێنانی دیجیتاڵی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا- رایگەیاند کە لە ئاهەنگی ساڵانەی دابەشکردنی خەڵاتەکانی دامەزراوەی تێلیکۆم وۆرلد دا خەڵاتی "باشترین بڕاندی جیهانی" بۆ ساڵی 2020 وەرگرت.
گرووپ رایگەیاند بۆ ساڵی حەوتەم لەسەر یەك لە ئەم خەڵاتەی لە ئاهەنگێکی گریمانەییدا بەدەستهێنا کە دامەزراوەی" Terrapinn" رێکیخستبوو، ئەو دامەزراوەیە چاڵاکییەکانی کۆنفڕانس و ئاهەنگی ساڵانەی خەڵاتەکانی تێلیکۆم وۆرلد رێکدەخات، کە تیایدا ئەوانەی لە بوارە سەرەکییەکانی پەیوەندار بە پیشەسازیی پەیوەندیکردن و گەیاندن لەسەر ئاستی بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەشێوەیەکی نایاب خزمەتگوزارییەکان پێشکەش دەکەن، خەڵات دەکرێن. هەروەها رۆشنایی دەخاتە سەر ئەوانەی رۆڵی سەرەکییان هەیە لەوەی کەرتی پەیوەندیکردن و گەیاندن یەکێك بێت لە کەرتە هەرە زیندوو و دینامیکییەکان لەسەر ئاستی جیهاندا.
زین لەوەتەی بڕاندە بازرگانییەکەی خۆی لە ساڵی2007 راگەیاندووە چەندین خەڵاتی بردۆتەوە، دوای ئەوەی خۆی وەك یەکێك لە بەهێزترین و باشترین کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن و گەیاندن لە ناوچەکەدا ناساندووە، بە بوونی لە 8 وڵاتدا، لەو کاتەوە بڕاندە بازرگانییەکەی زین لە بازاڕەکانی رۆژهەلاتی ناوەڕاست و ئەفەریقادا دانیپێدانراوە، بەوپێیەی باشترین بڕاندی بازرگانییە لە کەرتی پەیوەندیکردن و گەیاندن لە زۆربەی چاڵاکییە هەرێمی و نێودەولەتییەکاندا.
لیژنەی ناوبژیوانی، ئەو وەبەرهێنان و سەرمایەگوزارییانەی بەرزنرخاندووە کە گرووپی زین لەماوەی ئەمساڵدا لە بواری نوێکردنەوە و بەرزکردنەوەی ئاستی تۆڕەکان و داهێنانە تەکنەلۆژییەکاندا جێبەجێیکردوون، کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر باشترکردنی ئەزموونی بەشداربوواندا هەبووە، سەرسامی خۆشی دەربڕی بەرامبەر بەو پڕۆژانەی بەردەوامیدان کە زین لەو ماوەیەدا جێبەجێیکردوون، بەهەمان شێوە بەرامبەر بە دەستپێشخەرییەکانی پەیوەست بە پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان، بەتایبەت لە کەرتی دیجیتاڵیدا، هەروەها سەرسام بوو بەو کەمپەینە داهێنەرانەییەی بازاڕکردن لە رێگەی تۆڕەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتییەوە، وا وەسفیکرد بووەتە مایەی سەرنجی تویژێکی گەورەی هەواداران و گرنگیپێدەران.
جێی باسە بەهای بڕاندی بازرگانی زین بە 2.55 مليار دۆلاری ئەمریکی خەملێنراوە (بە زیادەی 9.9% لەچاو ساڵی رابردوو) بە گوێرەی کۆپی ساڵی 2020ی راپۆرتی ساڵانەی Middle East Top 50 Brands کە دامەزراوەی"براند فاينانس"دەریدەکات، ئەو راپۆرتەی کە تیاید هێماش بۆ ئەوەکراوە ریزبەندی بڕاندی بازرگانی زین بریتییە لە AA، گرووپی زین وایدەبینێت ئەم هەڵسەنگاندنە کە دوای نزیکەی 13 ساڵ لە راگەیاندنی بڕاندە بازرگانییەکەیەوە دێت، بڕوانامەیە بۆ کواڵێتی بڕاندەکەی.
لە مانگی ئاداری 2020 گرووپی "زین" بەشداریی و هەوڵی روونی هەبووە لە روبەڕوبوونەوەی ئەو دۆخە ناوازەیەی لە ئەنجامی پەتای کۆڤید -19 ەوە سەریهەلداوە و کاریگەری کردۆتە سەر تەواوی لایەنەکانی ژیان تا ئەم ساتەوەختەش درێژەی هەیە، ئەمەش لە رێگەی ئەو دەستپێشخەریی و کەمپەینانەوەیە کە لە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێبەجێیکردوون، هەروەها سوور بووە لەسەر هەبوونی پەیوەندییکردنی بێ پچڕان لە ماوەی داخرانی ئابووری و قەدەغەکردنی هاتوچۆ بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی پەتای کۆڕۆنا بەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووریدا، لەهەمانکاتدا، گرووپی زین کاریدەکرد بۆ چڕترکردنەوەی جەختکردنەکانی لە پرۆسەکانی گۆڕانی دیجیتاڵیدا، ئەمەش بووە مایەی گەیشتن بە باشترین خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی (پزیشکی و بازرگانی و دارایی).
لە سەرووی ئەمەشەوە، زین جەختیکردۆتە سەر باشترکردنی تۆڕەکەی بەتەواوەتی بە ئامانجی پێشکەشکردنی باشترین تەکنیك و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان لەسەر ئاستی ئەو وڵاتانەی کە تیایدا کاردەکات، ئەم پێشکەوتنانەش کاریگەری ئەرێنیان بەسەر ئەزموونی بەشداربووان دەبێت، هەروەها بەسەر تێڕوانینیان بۆ بڕاندە بازرگانییەکەی، بەتایبەت لە ماوەی ئەم پەتایەی کە تا ئێستا بەردەوامە.
زین بەدرێژایی 12 مانگی رابردوودا لە پڕۆژەکانی بەرفراوانکردندا بەردەوامبووە لە بڵاوکردنەوەی تۆڕەکانی نەوەی چوارەم و پێنجەم لەو چوارچێوە جوگرافیایەی تێیدا چاڵاکە، کە حاڵیحازر زۆرترین ژمارەی تۆڕەکانی نەوەی پێنجەمی هەیە لە ناوچەکەدا: کوێت، سعودییە و بەحرێن.
زین درك بەوە دەکات کە سیستمی ژینگەی پێشەنگی کارەکان، ئێستا لەهەموو کاتێك زیاتر بۆ گەشەکردن پێویستی بە جووڵێنەری تازە هەیە، بەوەی ناوچەکە پێویستی بەو فرەڕەنگییە ئابوورییە هەیە کە ئاستی داهێنانە دیجیتاڵییەکان بەرزدەکاتەوە، لەم سۆنگەیەوە، "زین" جەختدەکاتە سەر چەندین دەستپێشخەریی داهێنانی دیجیتاڵی و دەستپێشخەرییە تازەپیگەیشتووەکان لە رێگای کۆمپانیاکانی سەربەخۆیەوە.
هێزی بڕاندی بازرگانی "زین" زیاتر لەوەدا دەردەکەوێت ژمارەی جەماوەر و فان و هەوادارانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە زیادبووندایە، ژمارەی فانەکانی دەگاتە زیاتر لە 22 ملیۆن کەس، 11.9 مليۆن لە رێی فەیسبووك، 7.2 مليۆن لە رێی تویتەر؛ 2.2 مليۆن لە رێی ئینستاگرام و600 هەزار لە رێی لینکیدین، شانبەشانی کەناڵەکانی لە رێگەی یوتیوب، زین ئامانجیەتی کۆی ژمارەی بینیەکانی ساڵانە لە 100 ملیۆن بینین نزیکبکاتەوە.
گرووپی زین بەوە جیادەکرێتەوە کە لە ماوەی مانگی رەمەزاندا لەگەڵ جەماوەرەکەیدا لەپەیوەندیدا دەبێت، پەیامی نوێی پێشکەش دەکات لە رێگەی ریکلامە تەلەفزیۆنییانەی لەگەڵ زۆربەی پرسەکانی پەیوەست بە واقیعی ناوچەکە دەگونجان، ریکلامی تەلەفزیۆنی زین بۆ رەمەزان لە ساڵی 2020 لە سەکۆکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گرنگی و بایەخێکی زۆری پێدرا، ماوەی ریکلامەکە 2.35 خوولەك بوو، ژمارەی بینەرەکانی گەیشتە زیاتر لە 34 ملیۆن بینەر.
لەسەرووی ئەمەشەوە، ریکلامی زین "دەرگاکان بکەرەوە" بۆ ساڵی 2020- کە ماوەکەی 1.42 خوولەك بوو- 36 ملیۆن بینەری لە سایتی یوتیوبدا هەبوو، ئەویش بە خێرایی بڵاوبووەوە، لەگەڵ تێبینی ئەوەی ئەم دوو ریکلامە هاوکات لە رێگەی کەناڵە تەلەفزیۆنییە ئیقلیمی ولۆکاڵییەکانی سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقادا بۆ ملیۆنەها بینەر پەخشکراون.
گرووپی زین پێگە و بالانسێکی داهێنەرانەی هەیە لە بوارەکانی بەردەوامی، بەوەی کە چەندین دەستپیشخەریی راگەیاندووە چاودێریی بەدیهێنانی ستراتیژییەکەی دەکەن لە فرەڕەنگی ولەخۆگرتندا، بۆ هاوکاریکردنی کۆمەڵگاکان لەوەی بتوانن بەسەر ئاستەنگ و ئالنگارییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکاندا زاڵ بن، وەك "نەوەی Z" کە جەختدەکاتە سەر بەهرەی لاوان لە رێگای تەوزیفکردنی بەهرەی دەرچووان، هەروەها دەستپێشخەریی "تواناسازیی ئافرەتان" لە رێگەی دەستپێشخەریی WE، و دەستپێشخەریی WE ABLE بۆ هێنان ناوەوەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بۆ ناو ژینگەی کار، ئەمەش دەستپێشخەرییەکە بڕیاروایە زین بخاتە ریزی ئەو قەوارانەی کاردەکەن بۆ لەخۆگرتنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە ماوەی ساڵی 2022دا.
شایانی باسە هەموو ئەو چاڵاکی و دەستپێشخەرییانە هاوکاربوون لە باشبوون و جێبەجێبوونی ئەو بەلێنەی کە بڕاندی بازرگانی "زین" دەیانخاتەڕوو، کە هیواخوازە دەرفەت و هەلی زیاتر رابگەیەنێت، بەمەش پابەند دەبێت بەبەشداریکردن لە گەشانەوەی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە ناوچەکەدا.