بدر الخرافي: بونیاتنانی ئاواته‌كان و متمانه به‌خشین به كارمه‌ندان و په‌ره‌پێدانی لێهاتووییه‌كانیان، ده‌مانكات به دامه‌زراوه‌یه‌كی به‌رده‌وام. گروپی زین خولی یه‌كه‌می ده‌ستپێشخه‌ری پلاندانانی جێنشینی پیشه‌یی "WE SUCCEED"، به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌ووانه ته‌واو ده‌كات.
بدر الخرافي: بونیاتنانی ئاواته‌كان و متمانه به‌خشین به كارمه‌ندان و په‌ره‌پێدانی لێهاتووییه‌كانیان، ده‌مانكات به دامه‌زراوه‌یه‌كی به‌رده‌وام.
گروپی زین خولی یه‌كه‌می ده‌ستپێشخه‌ری پلاندانانی جێنشینی پیشه‌یی "WE SUCCEED"، به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌ووانه ته‌واو ده‌كات.
زین، پێشه‌نگی داهێنانه دیجیتاڵییه‌كان له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا، خولی یه‌كه‌می پرۆگرامی "WE SUCCEED" ته‌واو ده‌كات. له خوله‌كه‌دا، زیاتر له 90 به‌شداربوو، به درێژایی هه‌شت مانگ راهێنانیان پێكرا و به‌شدارییان له چه‌ندین خول و وۆڕكشۆپ له بواره‌كانی گه‌شه‌پێدان، هۆشیاری، دونیابینی، ئامانجی كه‌سیی، په‌یوه‌ندییه‌كان و ده‌رووندرووستیدا كرد.
زین روونیكرده‌وه، ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌شی هه‌مه‌جۆری و یه‌كسانی و له خۆگرتنی گروپی زین، به هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی پێشه‌نگیى بواری راوێژكاریى به‌ڕێوه‌بردن پێشكه‌شكده‌كرێت، پرۆگرامه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌ندین ساڵ لێكۆڵینه‌وه له بواری "توانای خۆگونجاندن" بونیاتنراوه، كه تایبه‌ته به هۆشیاری خود و به تایبه‌ت ئاشنابوون به عه‌قڵیه‌تی بنه‌ڕه‌تی مرۆڤه‌كان له رێگای رووبه‌ڕوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ فشار و ئاسته‌نگییه‌كاندا.
زین ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پرۆگرامه‌كه ئامرازی پێویستی بۆ قووڵبوونه‌وه له رێگاكانی په‌یوه‌ندیكردن بۆ به‌شداربووان دابینكردووه، به‌تایبه‌ت ئه‌و رێگایانه‌ی به‌شێك له تاكه‌كان پێیانوایه "سه‌خت و دژوارن" - و هه‌روه‌ها هانیان دەدات بۆ دروستکردنی تیمی سەلامەت و بەهێز لە ڕووی دەروونییەوە.
شایانی باسه، پرۆگرامه‌كه پڕۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامی رێكخراوه‌یی پێشكه‌شده‌كات، كه بریتین له دیاریكردن و پێگه‌یاندن و ئاماده‌كردنی كاند‌یده‌كان بۆ وه‌رگرتنی پۆسته به‌تاڵه‌كان، به ئامانجی داڕشتنی پلانێكی جێنیشینی له پێناو دڵنیابوونه‌وه له به‌رده‌وامی كۆمپانیا بۆ كاركردنی به شێوه‌یه‌كی لێهاتووانه. خولی یه‌كه‌می پرۆگرامی WE SUCCEED، به درێژایی 8 مانگ و به به‌شداری به‌ڕێوه‌به‌رانی ناوه‌ندیی به‌ڕێوه‌چوو و له میانیدا، زنجیره‌یه‌ك وۆڕكشۆپ و كاری مه‌یدانی سازكران، هه‌روه‌ها چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ناوخۆیی له نێو‌ان به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان ئه‌نجامدران و گفتوگۆی به كۆمه‌ڵ ده‌رباره‌ی چه‌ندین بواری جۆراوجۆر كرا، جگه له پێشكه‌شكردنی راهێنانی ئامۆژگاری بۆ ئه‌دای باشترین ئه‌ندامانی پرۆگرامه‌كه.
له ده‌ستپێكی ساڵی (2023)ه‌وه، 50 له سه‌دی باشترینه‌كانی پرۆگرامه‌كه هه‌ڵده‌بژێردرێن بۆ به‌شداریكردن له پرۆگرامێكی چاودێریی تایبه‌ت (كه پاش WE SUCCEED سازده‌كرێت)، ئه‌مانج له‌مه‌ش خێراكردنی كاروانی پیشه‌یی و هاوكات پاڵپشتیكردنی ئامانجه‌كانی پرۆگرامی WE (بۆ به‌هێزكردنی تواناكانی ژنان له ژینگه‌ی كار و بازرگانی) و بونیاتنانی تیمی كاری یه‌كسان له هه‌ردوو ره‌گه‌ز له ئاستی سه‌ركرده و به‌ڕێوه‌به‌ره باڵاكاندا.
له‌م باره‌یه‌وه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری گروپی زین، به‌ڕێز بدر ناصر الخرافي له لێدوانێكدا، راگه‌یاند "پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌ركرده لێهاتووه‌كانی داهاتوو ده‌كه‌ین، بۆ به‌شداریكردنیان له‌م ده‌ستپێشخه‌رییه ئیلهامبه‌خشه‌دا، بڕوایه‌كی ته‌واومان به به‌ره‌وپێشه‌وچوون و گه‌شه‌كردنیان هه‌یه له پێناو له ئه‌ستۆگرتنی ئه‌رك و به‌رپرسیارییه‌تییه‌كانیان له داهاتوودا."
الخرافي ووتیشی: ئه‌م جۆره ده‌ستپێخه‌رییانه ده‌رفه‌تمان بۆ ده‌ڕه‌خسێنن تا بتوانین پلانه‌كانی به‌رنامه‌ی جێنشینی پیشه‌یی به شێوازێكی نوێ په‌ره‌پێبده‌ین و هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌رن بۆ دابینكردنی ئامرازی نوێ له پێناو پارێزگاریكردن له سه‌رمایه‌ی هزری و مه‌عریفیمان، ئه‌م بابه‌ته‌ش وامان لێده‌كات ببینه دامه‌زراوه‌یه‌كی به‌رده‌وام".
هه‌روه‌ها الخرافي ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "ئه‌م ئه‌زموونه فێركارییه ناوازه‌یه‌ی تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌به‌رانی ناوه‌ند، له‌سه‌ر بنه‌مای ساڵانێك لێكۆڵینه‌وه له بواره‌كانی خۆگونجاندن هاتووه‌ته‌ئاراوه، ئه‌مه‌ش جه‌خت له هه‌وڵه‌كانمان ده‌كاته‌وه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی سه‌ره‌كی گروپ بۆ بونیاتنانی خواست و ئاواته‌كان و په‌ره‌پێدانی لێهاتووییه‌كان و دروستكردنی متمانه‌ی كارمه‌ندان بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا، ببنه سه‌ركرده‌ی سه‌ركه‌وتوو".
شایانی باسه، دواى كۆتایهاتنی پرۆگرامه‌كه، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ به‌شداربووان ده‌كرێت و ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ش ئاستی گه‌شه‌پێدان و دۆخی په‌ره‌سه‌ندنیان له بواره جۆراوجۆره‌كانی وه‌ك: داڕشتنه‌وه‌ی چوارچێوه‌دانان، خود - هۆشیاریی، ده‌ربڕینی روونی ئامانجه‌كانیان ده‌رده‌خات له‌م بوارانه‌دا كه هاوته‌ریبن له‌گه‌ڵ ئامانجی چالاكییه‌كانی هه‌مه‌جۆری و یه‌كسانی و له خۆگرتن، كه له ماوه‌ی رابردوودا گروپی زین په‌ره‌یپێداوه، و هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و راستییه ده‌كاته‌وه كه ده‌ستپێخه‌رییه‌كانی گروپی زین WE SUCCEED به نموونه، ئامانجی به‌هێزكردنی توانا و لێهاتووییه‌كانی كارمه‌ندانه به‌بێ هیچ جیاوازی و لایه‌نگرییه‌ك.
له خولی یه‌كه‌می پرۆگرامی "WE SUCCEED"دا 97 كارمه‌ندی سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی گروپی زین به‌شدارییان كرد، و تێیدا چه‌ندین ده‌ستپێشخه‌ری له پێناو باشتركردنی ته‌واوی ره‌فتاره‌كان و په‌ره‌پێدانی تێڕامانی خودیی و هه‌ڵسه‌نگاندنی تێبینییه‌كان به‌خۆوه‌بینی، و هه‌روه‌ها له ناوه‌ڕاستی ساڵدا، به‌شداربووان راپۆرتيان پێشكه‌شكرد و تیێدا به رێژه‌ی 7% گۆڕانكاری له ره‌فتاره‌كاندا هاتبوونه‌ئاراوه و هاوكات گه‌وره‌ترین گه‌شه‌پێدان له تواناكانیاندا به‌دیكرا كه بۆ داڕشتنه‌وه‌ی چوارچێوه‌كانیان ئه‌نجامدرابوون، له كاتێدا پێشتر به‌شداربووان نمره‌ی كه‌متریان له‌و بواره‌دا به‌ده‌ستهێنابوو.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت ده‌ستپێخه‌رییه‌كانی ئاراسته‌كردنی به‌رده‌وام له پرۆگرامی WE SUCCEED، ببێته هانده‌ر و یارمه‌تیده‌ر بۆ ئه‌و به‌شداربووانه‌ی ئه‌دایه‌كی به‌رزییان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌نددا هه‌یه له پێناو گه‌یشتن به ده‌رفه‌تی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌پێدان، كه له دۆخی تردا ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان بۆ ناڕه‌خسێت و له هه‌مان كاتدا ده‌سپێشخه‌رییه‌كه كار بۆ فراوانكردنی تێڕوانینی به‌شداربووان ده‌كات له رێگای ئه‌و خول و وانانه‌ی راهێنه‌ران پێشكه‌شیده‌كه‌ن.
له رێگای ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌وه به‌شداربووان، هه‌لی په‌یوه‌ندیكردنیان به ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی باڵای جێبه‌جێكردنه‌وه بۆ ده‌ڕه‌خسێنرێت، به ئامانجی په‌ره‌پێدانی توانا زانستی و هزرییه‌كانیان، هاوكات له‌گه‌ڵ سوودوه‌رگرتن له پێشنیار و تێبینییه بونیاتنه‌ره‌كان له پێناو به‌ره‌وپێشووه‌چوونی رێڕه‌وی ژیانی پیشه‌ییان، له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌ستپێشخه‌ری WE SUCCEED به پێكهاته‌یه‌كی گرنگ داده‌نرێت له پاڵپشتیكردن و زامنكردنی سه‌ركه‌وتنی ستراتیژیای كاره‌كان گروپی زین "4SIGHT" بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام.