- "زین" پێنج خەڵات له کۆربەندی "گڵۆباڵ تیلیکۆمز" بۆ داهێنان بەدەستدەهێنێت.
- گیگینهایمهر: سه‌ركه‌وتنی زین له‌م بۆنه نێوده‌وڵه‌تیه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و رێچکە داهێنه‌رانه‌یه‌ی كه له ماوه‌ی رابردوودا گرتیه‌به‌ر.
- گۆركان: زین ستراتیژیاكه‌ی به شێوه‌یه‌كی خولی نوێ ده‌كاته‌وه به مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتن بۆ جیهانی ئایندهی ژماره‌یی.
گروپی كۆمپانیاكانی زین كه پێشه‌نگه له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایل له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا، پێنج خه‌ڵاتی دیاری به‌ده‌ستهێنا له چالاكییه‌كانی ئاهه‌نگی ساڵانه‌ی گۆڤاری گلۆباڵ تلیكۆمز بیزنسی جیهانی بۆ ساڵ 2016، كه له ماوه‌ی رابردوو له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو.
گروپی كۆمپانیاكه له راگه‌یاندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، یه‌كه‌م خه‌ڵات كه زین له‌و ئێواره بۆنه‌یه‌دا به‌ده‌ستیهێنا بریتی بوو له خه‌ڵاتێكی تایبه‌ت له بواره‌كانی "داهێنان له خزمەتگوزاری راژه‌ی به‌شداربووان و پێشكه‌شكردنی ئه‌و ئۆفه‌ر و خزمه‌تگوزارییانەی كه له‌سه‌ر بنه‌مای پێشكه‌وتووترین ته‌كنه‌لۆژیا هێنراونه‌ته ئاراوه"، ئه‌م خه‌ڵاته وه‌كو رێزگرتنێك له‌و رێككه‌وتنه پێشكه‌شكرا كه زین له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (Uber) به‌ستوویه‌تی كه پێشه‌نگه له خزمه‌تگوزارییه‌كانی (به‌ڕێوبردنی شێوازی ژیان و به كرێدانی ئۆتۆمبێل) هه‌روه‌ها ئه‌م رێككه‌وتنه له چوارچێوه‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه نایاب و داشكاندنه تایبه‌تانه دێت كه گروپی كۆمپانیاكه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێشكه‌شی به‌شداربووانی كردووه.
هه‌روه‌ها زین رایگه‌یاند كه ئه‌م هاریكارییه رێزێکی گەورەی له‌لایه‌ن خانه‌ی توێژینه‌وه‌كان (ئۆفۆم) لێ‌نرا به‌و پێیه‌ی كه خزمه‌تگوزارییه‌كی ته‌واو پێشكهوتووبوونه له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2015، هه‌روه‌ها نیشانده‌ری ئه‌و گه‌شه‌كردنه به‌رده‌وامه‌یه كه كۆمپانیای (Uber) له ناوچه‌كه به‌خۆیه‌وه بینیوه كه كاری كردووه‌ته سه‌ر دروستكردنی توانای به‌رهه‌م و راكێشانی سه‌ره‌نج و دڵسۆزی و زیادبوونی ژماره‌ی به‌شداربووان، ته‌واوی ئه‌م هۆكارانه كاریگه‌رییان كردە سه‌ر لیژنه‌ی دادوه‌ری خه‌ڵاته‌كانی گلۆباڵ تیلیكۆمز بیزنس بۆ داهێنان.
هه‌روه‌ها گروپه‌كه رایگه‌یاند كه هه‌ردوو كۆمپانیا زینی ئوردن و زینی عێراق دوو خه‌ڵاتی رێزلێنانیان به‌ده‌ستهێنا له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانیان به ئامانجی فراوانکردنی خزمەتگوارییە داراییەکانیان بۆ ملیۆنان له به‌شداربووانیان كه مامەڵه‌یان له‌گه‌ڵ بانكه‌كانی وڵاته‌كانیان نییه.
جێی ئاماژەیە له ماوه‌ی رابردووی ئه‌م ساڵدا كۆمپانیای زین خزمه‌تگوزارییه بانکییە گوازراوەکانی بەشێوەیەکی فراوانتر و دەوڵەمەند دەستپێکرد لەژێر ناوی بازرگانی (Zain Cash)، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌بوونی سیسته‌مێكی ته‌واو گشتگیر و پارێزراو، ئه‌و خزمه‌تگوزارییه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای eServGlobal فه‌رنسی هاته ئاراوه.
هه‌روه‌ها گروپی زین روونی كرده‌وه كه كۆمپانیای زینی ئوردن له ئاهه‌نگه‌كه رێزی لێ‌نرا له به‌رامبه‌ر هێڵی پریپه‌یدی "به‌سمه" کە تایبه‌ته به نابیستان، ئه‌م هێڵه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی هاته ئاراوه.
هێڵی "به‌سمه" واتا "خەندە" كه ناوه‌كه‌ی به خۆیه‌وه‌یه‌تی، چه‌ندین تایبمه‌تمه‌ندی له‌خۆگرتووه كه یارمه‌تییه‌كی زۆری نابیستان دەدات، كه ده‌توانن له رێگایه‌وه په‌یوه‌ندی ڤیدیۆیی و ده‌نگی و ناردنی كورته‌نامه و به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت به كواڵیتی نه‌وه‌ی چواره‌می تایبه‌ت به كۆمپانیاكه ئەنجام بدەن.
هه‌روه‌ها زین ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كۆمپانیا "تاتش" كه گروپی كۆمپانیاكانی زین له لوبنان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، دوو خه‌ڵاتی له دوو بواری جیا به‌ده‌ستهێنا، خه‌ڵاتی یه‌كه‌م بریتی بوو له خه‌ڵاتێكی رێزلێنان له ستراتیژییاكهی كه ریكۆردی جیهانی پێوانەیی شكاند، ئه‌مه‌ش پاش وه‌شاندن و پێشخستنی ئه‌پڵیكه‌یشنی "touch" له چوارچێوه‌ی Apple watch.
ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه كۆمپانیای "فوو" پێشیخست كه كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ته به چاره‌سه‌رییه‌كانی مۆبایل و له ماوه‌ی رابردوودا زین به‌شێك له پشكه ستراتیژییه‌كه‌ى كڕی، ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه تایبه‌ته، رێگا به به‌شداربووان ده‌دات چاو به باڵانسهكانیان و ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی بخشێنن، ئه‌مه جگه له پاكێجه‌كانی وه‌ك (ده‌نگ و ناردنی كورته‌نامه و به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت) به گوێره‌ی خواستی به‌شداربوو.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه توانی رێزبهندییهكی به‌رز له سیسته‌می "ئه‌ندرۆید" به‌ده‌ستبهێنێت ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و پێگه به‌هێزه‌ی كه كۆمپانیای "تاتش" هه‌یه‌تی له بواری ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كان (كه زیاتر 850,000 كه‌س ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌یان داونڵۆدیان كردووه).
سه‌باره‌ت به خه‌ڵاتی دووه‌م كه كۆمپانیای "تاتش" له لوبنان توانی به‌ده‌ستی بهێنێت له ئه‌نجامی ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه نایاب و پێشكهتووهوه هات كه پێشوازییه‌كی زۆری له لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه لێكرا و ئه‌ویش بریتیه له‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ی كه كۆمپانیای "فوو" هێنایه ئاراوه و 800,000 كه‌س داونڵۆدیان كردووه له ماوه‌ی پشووه‌كانی جه‌ژن.
ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه تایبه‌ت به بۆنه‌كان دروستكراوه و پێكهاتووه له چه‌ندین وێنه‌ی جوڵاوه هه‌روه‌ها له پێشه‌وه‌ی كامێراكه لۆگۆی "تاتش" دانراوه، له‌م رێگایه‌وه به‌شداربووان له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سێڵفییه‌كانیان ئه‌و وێنه جوڵاوانه بڵاو ئه‌كه‌نه‌وه تا شێوه‌یه‌كی هونه‌ری به وێنه‌كه ببه‌خشێت به شێوه‌یه‌كی جوان و داهێنه‌رانه، هه‌روه‌ها به‌شداربووان له رێگای بلاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانیان لەگەڵ هاشتاگی #touchgreetings، له‌م رێگایه‌وه چه‌ندین خه‌ڵاتی به نرخیان به‌ده‌ستهێنا.
سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری گروپی زین سكۆت گیگنهایمەر به‌م بۆنه‌یه‌وه رایگه‌یاند" به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م خه‌ڵاتانه له لایه‌ن زینه‌وه و له‌م بۆنه نێوده‌وڵه‌تیه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و رێچكه‌یه‌ی كه زین له‌م دوایانه گرتیه به‌ر".
هه‌روه‌ها گیگنهایمەر ووتی" ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ی كه ئه‌مساڵ له لایه‌ن كۆمپانیاكانمانهوه به‌ده‌ستمان هێناوه ئامهژهیهكه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێمه داهێنان ته‌نها له پێناو داهێنان ناكه‌ین، به‌ڵكو ئه‌و واتایه ده‌گه‌یه‌نێت كه خزمه‌تگوزاری و دهستپێشخهرییهكانمان كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی كه‌سانی دیكه هه‌یه".
گیگنهایمەر به‌رده‌وامی به قسه‌كانی دا و رایگه‌یاند" ده‌مه‌وێت سوپاسێكی زۆری لیژنه‌ی دادوه‌ری خه‌ڵاته‌كانی گڵۆباڵ تیلیكومز بیزنس بۆ داهێنان بكه‌م كه ئه‌م هه‌له‌یان ره‌خساند و هه‌روه‌ها سوپاسی ته‌واوی كارمه‌ندانی زین ئه‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵ و ماندووبونانه‌ی كه رۆژانه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته به نرخانه‌یه".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كارووباره ستراتیژییاكان له گروپی زین ئیمری گۆرگان كه یه‌كێك بوو له به‌ڕێوبه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان چالاكی "لوتكه‌ی داهێنان" كه له رۆشنایی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی گلۆباڵ تیلیكۆمز بیزنس به‌ڕێوه‌چوو، رووی سه‌ره‌كی ستراتیژیا داهێنه‌رانه‌كه‌ی گروپی زینی ئاشنای ئاماده‌بووان كرد كه پێكهاتبوون له كۆمه‌ڵێك به‌رپرس و به‌ڕێوبه‌رانی كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایل و ته‌كنه‌لۆژیای زانییارییه‌كان له ته‌واوی جیهان.
گۆركان رایگه‌یاند" پێشكه‌وتنه‌كانی كه‌رتی په‌یوه‌ندییه‌كان به شێوه‌یه‌كی خێرا له زیادبووندایه، بۆ ئه‌وه‌ی دوا نه‌كه‌وین و شانبه‌شانی ئه‌و پێشكه‌وتنانه هه‌نگاو بهاوێژین پێویستمان به شۆڕشێكی هزری هه‌یه، هه‌روه‌ها پێویسته به‌رده‌وام ستراتیژیاكانمان نوێبكه‌ینه‌وه له ته‌واوی بواره سه‌ره‌كییه‌كان، به ئامانجی گه‌یاندنی زین به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن له ئایندهی ژماره‌ییدا".
هه‌روه‌ها گۆركان روونی كرده‌وه" روانینی گروپی زین له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی به‌ره‌ی ژماره‌یی و داهێنانی ژماره‌یی به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی تیشك ئه‌خاته سه‌ر به‌رهه‌م و هێنانه ئارای بژارده‌ی به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزارییه ژماره‌ییه‌كان به به‌شداربووان، تا بتوانین له كێبڕكی به‌رده‌وام بین له‌گه‌ڵ كێبڕكێكهرهكانمان".