گروپی زین، پێشه‌نگی داهێنانه دیجیتاڵییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا، له میانی مه‌ڕاسیمی ساڵانه‌ی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی دامه‌زراوه‌ی تیلیكۆم وۆڕلد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، خه‌ڵاتی "باشترین كۆمپانیای په‌یوه‌ندیكردن"ی بۆ ساڵی 2022 به‌ده‌ستهێنا.
هه‌روه‌ها بڕاندی "ZainTech"یش، خه‌ڵاتی "باشترین خزمه‌تگوزاری دیجیتاڵی" به‌ده‌ستهێنا
گروپی زین، پێشه‌نگی داهێنانه دیجیتاڵییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا، له میانی مه‌ڕاسیمی ساڵانه‌ی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی دامه‌زراوه‌ی تیلیكۆم وۆڕلد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، خه‌ڵاتی "باشترین كۆمپانیای په‌یوه‌ندیكردن"ی بۆ ساڵی 2022 به‌ده‌ستهێنا.
گروپی زین له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی "باشترین كۆمپانیا" له میانی چالاكییه‌كانی دامه‌زراوه‌ی "Terrapinn"ه‌وه هات (دامه‌زراوه‌یه‌كه به‌رپرسه له رێكخستنی مه‌ڕاسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی تیلیكۆم وۆڕلد) و له ماوه‌ی رابردوودا له دوبه‌ی به‌ڕێوه‌چوو. له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا ئه‌و كۆمپانیا و دامه‌زراوانه‌ی ئه‌دا و توانای نایابیان هه‌یه له كه‌رته جیاوازه‌كاندا به‌شدارییان كرد، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تێك بوو بۆ تیشكخستنه‌سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه و كۆمپانیایانه‌ی رۆڵێكی چالاكییان هه‌یه له به‌رزكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی ئاستی پیشه‌سازی په‌یوه‌ندیكردن.
لیژنه‌ی داوه‌ریی به‌رپرس له دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی ئه‌م چالاكییه نێوده‌وڵه‌تییه گه‌وره‌یه، ستایشی پێشهات و گۆڕانكاری چالاكییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی گروپی زینی كرد له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له په‌ره‌پێدان و پێشخستنی تۆڕه‌كه‌ی و زیادكردنی پڕۆژه‌كانی داهێنانی ته‌كنۆلۆژیا، كه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی كردووه‌ته سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی كڕیاران و زیادكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی كه‌رته‌كانی پرۆژه‌كان و بازرگانی، و ژینگه‌ی چالاكییه‌كانی قه‌واره حكومییه‌كان.
له‌لایه‌كی تره‌وه، وه‌ك رێزلێنانێك له رۆڵی داهێنه‌رانه‌ی له بواری ته‌كنۆلۆژیا و كه‌رتی خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه‌كان، بڕاندی بازرگانی گروپ ZainTech" خه‌ڵاتی "باشترین خزمه‌تگوزاری دیجیتاڵی" به‌ده‌ستهێنا، به‌و پێیه‌ی بڕاندی "ZainTech" توانی به‌هێزێكی گه‌وره‌وه بچێته نێو بازاڕه هه‌رێمییه‌كانی ناوچه‌كه، وه‌ك دابینكه‌رێكی گشتگیری ته‌كنۆلۆژیا رۆڵێكی گه‌وره‌ی له بواره‌كانی گۆڕانكاری دیجیتاڵی، خزمه‌تگوزارییه‌كانی كڵاود، سایبه‌ر سیكیوریتی، داتای گه‌وره، شاره زیره‌كه‌كان، و ته‌كنۆلۆژییا تازه گه‌شه‌كردووه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌دات ببێته هاوبه‌شێكی ستراتیژی حكومه‌ت و دامه‌زراوه بازرگانییه‌كان.
شایانی باسه، گروپی زین خاوه‌نی یه‌كێكه له بڕانده بازرگانییه ئیلهامه‌به‌خشه‌كان له كه‌رتی په‌یوه‌ندیكردن، كه له 7 وڵاتی ناوچه‌كه‌دا خزمه‌تگوزارییه جۆراوجۆره‌كانی پێشكه‌شده‌كات، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له‌و بڕانده بازرگانییانه‌ی له‌لایه‌ن دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تی و جیهانییه‌كانه‌وه وه‌ك "باشترین بڕاندی بازرگانی" له كه‌رتی په‌یوه‌ندیكردندا متمانه‌ی پێبه‌خشراوه، له‌لایه‌كی تره‌وه، وه‌ك یه‌كێك له‌و دامه‌زراوانه پۆلێنكراوه كه "سه‌ركردایه‌تی بواره‌كانی هه‌مه‌جۆری و یه‌كسانی" ده‌كات كه ئامانجی هه‌وڵدانه بۆ تواناسازی لاوان و په‌ره‌پێدانی رۆڵی ژنان له ژینگه‌ی بازرگانی و پاڵپشتیكردنی هه‌وڵ و داهێنانه‌كانی كارسازان و خاوه‌ن پڕۆژه بازرگانییه‌كان.
گروپی زین ستراتیژێكی گشتگیری بازرگانی جێبه‌جێده‌كات، له‌سه‌ر بنه‌مای په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام و هاوكاروانبوون له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه ته‌كنۆلۆژییه‌كان و مۆدێله هاوچه‌رخه‌كانی نوێی بازرگانی. له‌م دواییانه‌دا، به‌های بازرگانی "زین" له پۆلێنبه‌ندی دامه‌زراوه‌ی Brand Finance به‌رزكرایه‌وه بۆ ئاستی AA+ و به‌های 2.4 ملیار دۆلار بۆ دانرا.
گروپی زین له ساڵی رابردوودا، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی له زۆرێك له بواره‌كان و داهێنانه دیجیتاڵییه‌كان فراوانكردووه، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، گروپ قه‌واره‌ی ته‌كنۆلۆژی ZainTechی راگه‌یاند له پێناو یه‌كخستنی چالاكییه‌كانی له بواره‌كانی ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان و خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه‌كان، له‌لایه‌كی تره‌وه زین كۆمپانیای Zain Global Connect ی دامه‌زراند، كه به‌رپرسه له به‌ڕێوه‌بردنی وه‌به‌رهێنانه‌كانی گروپ، له بواره‌كانی ته‌كنۆلۆژیای تازه‌گه‌شه‌كردوو و پلاتفۆڕمه پێشكه‌وتووه‌كانی دیجیتاڵی، و هاوكات كۆمپانیا سه‌ركه‌وتوبوو لە پەرەپێدان و نوێکردنەوەی پلاتفۆرمه تایبه‌ته‌كه‌ی Dizlee API، هاوكات گروپ، هه‌وڵه‌كانی دووهێنده به‌رزكرده‌وه له پێناو په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌رزشی ئه‌لیكترۆنی له رێگای راگه‌یاندنی بڕاندی Zain Esports.
هه‌روه‌ها كۆمپانیا نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی پێشكه‌شكردووه له خزمه‌تگوزاییه دیجیتاڵییه‌كان، له‌م سۆنگه‌یه‌وه بڕاندی بازرگانی Oodi له عێڕاق راگه‌یاند و ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووی له بواری دیجیتاڵی پێشكه‌شكرد، له‌لایه‌كی تره‌وه بڕاندی بازرگانی "Yaqoot" له سعودییه گه‌شه‌یه‌كی به‌رفراوانی له چالاكییه‌كانیدا كردووه و سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێناوه.
له‌م باره‌یه‌وه، بدر ناصر الخرافي، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و سه‌رۆكی جێبه‌جێكار له گروپی زین رایگه‌یاند "جێبه‌جێكردنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی ستراتیژیای بازرگانیمان و فراوانكردنی چالاكییه‌كانمان له بواره نوێیه‌كانی گه‌شه‌پێدان، پابه‌ندبوونی بڕانده بازرگانییه‌كه‌مان ده‌سه‌لمێنێت به پێشكردنیكردنی باشترین ئه‌زموون بۆ به‌شداربووان و كڕیارانمان".
الخرافي له به‌رده‌وامی لێدوانه‌كه‌یدا ووتی "گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییانه، واقیعێكی نوێی له بازاڕه‌كانی ناوچه‌كه‌دا سه‌پاندبووه، ئه‌مه‌ش وامان لێده‌كات مۆدێڵی بازرگانی داهێنه‌رانه‌تر بگرینه‌به‌ر بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانكارییانه‌دا، هه‌روه‌ها زیادبوونی خواسته‌كان به‌ره‌و بواره‌كانی داهێنانه دیجیتاڵییه‌كان، ده‌رفه‌تی زیاترمان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ فراوانكردنی چالاكییه‌كانمان له بواری بازرگانیدا، جێگای ئاماژه‌پێكردنه، قه‌واره نوێیه‌كانی گروپی زین له‌م بوارانه‌دا سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاویان تۆماركردووه، به تایبه‌تی له بواره‌كانی ته‌كنۆلۆژیای دارایی، پڕۆژه تازه گه‌شه‌كردووه‌كان و خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه‌كان".
بڕاندی بازرگانی ZainTech، یه‌كێكه له بڕانده نوێیه‌كانی گروپی زین، زین ته‌ك "دابینكه‌رێكی گشتگیره بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كان" و ته‌واوی پێداویستییه‌كانی دامه‌زراوه و كۆمپانیا و قه‌واره حكومییه‌كان له بواره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان و په‌یوه‌ندیكردن، هاوكات كۆگایه‌كی تاك و گشتیگر دابینده‌كات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی كڵاود، ئینته‌رنێتی شته‌كان، خزمه‌تگوزارییه‌كانی سایبه‌ر سیكیوریتی، و خزمه‌تگوزارییه به‌ڕێوه‌بردراوه‌كان، داتای گه‌وره، و شاره زیره‌كه‌كان.
ZainTech له هه‌ریه‌ك له بازاڕه‌كانی كوێت، سعودیه، به‌حڕه‌ین، عێراق، ئوردن، سودان، باشووری سودان و ئیمارات خزمه‌تگوزارییه‌كانی پێشكه‌شده‌كات و به جیهان و هه‌رێمه‌كانی ده‌به‌ستێته‌وه، و ZainTech بنكه‌ی زانیاری له ئاستی لۆكاڵی و هه‌رێمی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقادا هه‌یه.
ZainTech، خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاسایشی به‌ڕێوه‌بردن پێشكه‌شیده‌كات و یارمه‌تی پاراستنی كاروباره‌كانی دامه‌زراوه‌كان ده‌دات، چوونكه ده‌توانێ ئاسته‌نگییه‌كانی ته‌كنۆلۆژیا به‌ڕێوه‌به‌رێت و تێچووه‌كانی وه‌به‌رهێنان كه‌مبكاته‌وه، له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئاسایشیی و پاشه‌كه‌وتكردنی كاتی پێویست بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڕه‌شه ئه‌لیكترۆنییه‌كان. هه‌روه‌ها له رێگای خزمه‌تگوزارییه‌كانی (Zain Business)، ئۆفه‌ری یه‌كگرتوو دابینكردن بۆ به‌رهه‌مه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن، كه كارده‌كات بۆ به‌هێزكردنی ئه‌دای په‌یوه‌ندیكردن، هاوكات له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌رییه‌كانی ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی كڵاودی پێشه‌نگ له بواری پیشه‌سازی په‌یوه‌ندیكردن.
شایانی باسه، بڕاندی بازرگانی "زین" یه‌كێكه له چالاكترین بڕانده‌كانی كه‌رتی په‌یوه‌ندیكردن له بازاڕه‌كانی ناوچه‌كه، چوونكه به شێوه‌یه‌كی وورد وه‌به‌رهێنان له بواره نوێیه‌كانی گه‌شه‌پێدان ده‌كات، بۆیه گروپی زین هه‌وڵده‌دات ببێته دابینكه‌رێكی پێشه‌نگ له بواری ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان و په‌یوه‌ندیكردن.
له ماوه‌ی رابردوودا، گروپی زین و قه‌واره‌كانی، بژارده‌یه‌كی فراوانیان له خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه‌كان پێشكه‌شكرد، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی بووه هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌زموونی كڕیاران، له هه‌مان كاتدا گروپ زنجیره‌یه‌ك ده‌ستپێشخه‌ری له كه‌رتی دیجیتاڵی راگه‌یاند، له میانی فه‌راهه‌مكردنی ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی دیجیتاڵی، تا له رێگایانه‌وه كڕیاران بتوانن به شێوه‌یه‌كی ئاسان و له هه‌ر كات و شوێنێكدا، ئاشنای خزمه‌تگوزارییه‌كان ببن و بتوانن له رێگای هه‌ژماره‌كانیانه‌وه پڕۆسه‌كانی كڕینی خزمه‌تگوزارییه نوێیه‌كان ئه‌نجامبده‌ن و پاره‌ی فاتووره‌كانیان بده‌ن، ئه‌مه و له‌گه‌ڵ چه‌ندین بژارده‌ی داهێنه‌رانه تر.
جێگای ئاماژه‌پێكردنه، بڕاندی بازرگانی زین، پابه‌نده به به‌ڵێنه به‌رده‌وامه‌كانی به‌رامبه‌ر به خاوه‌ن پشكه‌كه‌كان و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كاری تێدا ده‌كات و هاوكات به په‌رۆشییه‌وه پێشوازی له داهێنانی نوێترین ته‌كنۆلۆژیا و خزمه‌تگوزاری ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها بڕاندی بازرگانی "زین" پابه‌نده به زیادكردنی چالاكییه‌كانی له بواره‌كانی هه‌مه‌جۆری و یه‌كسانی و به‌رده‌وامی، كه بایه‌خێكی گه‌وره‌ی له كاره‌كانی قه‌یرانی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وادا هه‌یه، هاوكات یه‌كێكه له‌و دامه‌زراوانه‌ی كه به‌ردوام چاودێری پڕۆسه‌ی ده‌ردانی كاربۆنی دامه‌زراوه‌ی CDP ده‌كات، له‌م سۆنگه‌یه‌وه گروپی زین چووه ریزی ئاستی سه‌ركردایه‌تیكردن له‌م بواره‌دا، ئه‌مه‌ش به‌رزترین پله‌یه له نێوان كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیكرن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقادا.