گروپی زین رایگه‌یاند: بڕانده بازرگانییه‌كه‌ی له میانی ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی Telecom Review Summit Excellence، كه له ماوه‌ی رابردوودا له دوبه‌ی به‌ڕێوه‌چوو، پله‌ی یه‌كه‌مینی به‌ده‌ستهێنا له نێو لیستی بڕانده بازرگانییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و خه‌ڵاتی باشترینی پێبه‌خشرا له بواری پیشه‌سازی په‌یوه‌ندیكردن و ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان.
گروپی زین رایگه‌یاند: بڕانده بازرگانییه‌كه‌ی له میانی ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی Telecom Review Summit Excellence، كه له ماوه‌ی رابردوودا له دوبه‌ی به‌ڕێوه‌چوو، پله‌ی یه‌كه‌مینی به‌ده‌ستهێنا له نێو لیستی بڕانده بازرگانییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و خه‌ڵاتی باشترینی پێبه‌خشرا له بواری پیشه‌سازی په‌یوه‌ندیكردن و ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان.
زین روونیكرده‌وه، به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاته‌كه له پای هه‌وڵ و كۆششه به‌رده‌وامه‌كانی گروپه‌وه دێت له خزمه‌تكردنی به‌شداربووان و ده‌ستپێخه‌رییه به‌هێزه‌كانی له بواره‌كانی به‌رده‌وامیی و یه‌كسانی و هه‌مه‌جۆری هاوكات سه‌ركه‌وتنه‌كانی له دابینكردنی داهێنه‌رانه‌ترین و ئاست به‌رزترین خزمه‌تگوزاری بۆ تۆڕه‌كانی به پشتبه‌ستن به نوێترین ته‌كنۆلۆژیاكانی سه‌رده‌م.
زین، پێشه‌نگی داهێنانه دیجیتاڵییه‌كان له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ووتی، له‌م دواییانه‌دا چالاكییه‌كانی كۆمپانیا گه‌شه‌كردنێكی جۆرایه‌تی له كه‌رتی دیجیتاڵیدا به خۆوه‌بینی، و توانی خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه‌كانی فراوانتربكات و زنجیره‌یه‌ك هاوبه‌شی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی به‌هێز دروستبكات، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێنا له راگه‌یاندنی بڕاندی بازرگانی Zain Esports له بازاڕه‌كانی ناوچه‌كه‌دا، له ئه‌نجامی ئه‌م هه‌نگاوه‌دا زنجیره‌یه‌ك كێبڕكێ و پێشبڕكێی وه‌رزشی ئه‌لیكترۆنیی له‌سه‌ر ئینته‌رنێت سازكران، به ئامانجی په‌ره‌پێدانی وزه و توانا دیجیتاڵییه‌كانی گه‌نجان و گه‌شه‌پێدانی داهێنانه ته‌كنۆلۆژییه‌كان.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا گرووپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد له ماوه‌ی رابردوودا قه‌واره‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانی راگه‌یاند به‌ناوی كۆمپانیای "زین ڤینچه‌رز" كه ئه‌رك و به‌رپرسیارییه‌تی بریتیه له به‌ڕێوه‌بردنی جزدانی وه‌به‌رهێنانه‌كانی گروپ و گه‌ڕان به دوای باشترین هه‌لی وه‌به‌رهێنان له بازرگانی كۆمپانیا تازه گه‌شه‌كردووه‌كان و سه‌رمایه‌ی سه‌ركێشی و ته‌كنۆلۆژیای دارایی "فیتینك" و هه‌لی ته‌كنۆلۆژی، هاوكات له‌گه‌ڵ بایه‌خدان و تیشكخستنه‌سه‌ر داهێنانه دیجیتاڵییه خێرا گه‌شه‌سه‌ندووه‌كان.
هه‌روه‌ها زین باسی له‌وه كرد، قه‌واره‌یه‌كی نوێی ته‌كنۆلۆژی راگه‌یاندووه به ناوی (ZainTech) كه گه‌وره‌ترین و گشتگيرترین كۆگایه له ئاستی هه‌رێمه‌كه و ئه‌ركی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریى و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری دیجیتاڵییه بۆ دامه‌زراوه حكومییه‌كان و كۆمپانیاكان له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، قه‌واره نوێیه‌كه چاره‌سه‌ری دیجیتاڵی بۆ كۆمپانیا بیانی و دامه‌زراوه حكومییه‌كان دابینده‌كات له رێگای خاڵێكی فراوان و گشتگیری فرۆشتن و راژه‌ی به‌شداربووان، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك بژارده‌ی فراوان پێشكه‌شده‌كات كه پێكهاتوون له سایبه‌ر سیكیوریتی، داتای گه‌وره (Big Data)، ئینته‌رنێتی شته‌كان (IoT)، هۆشمه‌ندی ده‌ستكرد(EI)، شاری زیره‌ك، و داهێنان له بازرگانییه تازه گه‌شه‌سه‌ندووه‌كان.
جێی ئاماژه‌پێكردنه، ریكلامه ماركێتنگییه‌كانی گروپی زین سه‌ره‌نجی ملیۆنان كه‌سی به‌لای خۆیدا راكێشاوه له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا، هه‌روه‌ها رێكلامه تەلەڤزیۆنییه‌كانی گروپ له مانگی ره‌مه‌زان و جه‌ژن 20 ملیۆن بینه‌ری هه‌بوو له یوتیۆب، له‌لایه‌كی تره‌وه زین له سۆشیاڵ میدیا پێگه‌یه‌كی به‌رفراوانی هه‌یه و زیاتر له 22 ملیۆن فان و فۆلۆورى هه‌یه و ژماره‌ی بینه‌ری ڤیدیۆكانیشی له یوتیوب ساڵانه زیاتر 100 ملیۆن كه‌سن.
گروپی زین بواره‌كانی به‌رده‌وامیی و شه‌فافیه‌ت و سه‌ركردایه‌تی بیر له دڵی كاره‌كانیدا داده‌نێت، ئه‌مه‌ش له ته‌واوی چالاكییه‌كانیدا ره‌نگیداته‌وه، و له راپۆرتی به‌رده‌وامیی ساڵانه‌یدا، كۆمپانیای زین گرنگییه‌كی له راده‌به‌ده‌ر به به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمه‌كه ده‌دات و به دواداچوونی به‌رده‌وام ده‌كات بۆ ئه‌جێنداكانی به‌رده‌وامیی، هه‌روه‌ها له هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ پشتیوانیكردنی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كاری ده‌كات له رێگای چالاكییه‌كانی هۆشیاریی وه‌ك گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا، مافه‌كانی منداڵان، بنیاتنانی تواناكان، فێركردن، گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری، و چاودێری ژینگه‌یی، هه‌روه‌ها گروپ پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له هه‌رێمه‌كه‌دا بینیوه له بواره‌كانی یه‌كسانی و هه‌مه‌جۆری، به‌مه‌ش زین پێشه‌نگی ناوچه‌كه‌یه له‌م رێچكه نوێیه‌دا.
زین وه‌ك بڕاندێكی بازرگانی، خۆی به هاوبه‌شی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگاكان داده‌نێت، له ماوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، رێوشوێنی پێویستی گرته‌به‌ر بۆ گه‌ره‌نتی دابینكردنی پێداویستییه‌كان، لای هه‌مووان ئاشكرایه سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و په‌تایه بووه هۆی درووستكردنی ئاسته‌نگییه‌كی گه‌وره بۆ كۆمه‌ڵگاكان، زین به په‌رۆشییه‌وه هه‌وڵێدا خزمه‌تگوزاری دیجیتاڵی له خزمه‌تی پێداویستییه سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تییه‌كانی وه‌ك خزمه‌تگوزارییه پزیشكییه‌كان و بازرگانییه‌كان و هه‌روه‌ها چالاكییه‌كانی رۆژانه به‌كاربهێنێت.
له مانگی ئازاری ساڵی 2020 تا مانگی ئه‌یلولی ساڵی 2021، بازاڕه جیهانی و هه‌رێمییه‌كان رووبه‌رووی قورستترین ئاسته‌نگی بوونه‌وه و كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی كرده سه‌ر لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و بازرگانی، له‌م پێناوه‌دا زین هه‌وڵێكی زۆری دا بۆ دانانی سنوورێك بۆ رێگاگرتن له كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی په‌تاكه، هاوكات له‌گه‌ڵ لایه‌نه حكومییه خوجییه‌كان له هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامدابوو له ته‌واوی بازاڕه‌كاندا بۆ تێپه‌ڕاندنی ده‌ركه‌وته‌كانی ئه‌و قه‌یرانه.