گروپی زێن قەوارەیەکی بازرگانی هاوبەش پێک دێنێت لەگەڵ iflix بۆ پەخش کردنی ناوەڕۆکی بینراو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا

February 20, 2017

ڕوپی زێن و "iflix"ی پێشەنگ لە بواری پەخشی فیلم و ئەڵقە و ناوەڕۆکی تەلەفزیۆنی لەسەر ئینتەرنێت لە بازاڕە سەرهەڵدەرەکان ئەمڕۆ پێک هێنانبی قەوارەیەکی بازرگانی هاوبەشیان ڕاگەیاند بە ناوی " iflix Arabia " بۆ دابین کردنی خزمەتگوزاری ئاست بەرز بۆ پەخش کردنی ناوەڕۆکی بینراو لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا (MENA).

هەروەها زێن ی پێشەنگ لە بواریکارپێکردنی تۆڕی پەیوەندی گوازراوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا ئاماژەی بەوە کرد کەوا بنکەی سەرەکی ئەم قەوارە بازرگانیە نوێیە " iflix Arabia" لە شاری دوبەی دەبێت ، هەروەها ووتی کەوا ئەم هەماهەنگیە ستراتیژیە قەوارەی جوگرافی ئەو ووڵاتانەی کەوا زێن کاری تیادەکەن دەخاتە سەر قەواریە جوگرافی "iflix" ، واتا بەوهۆیەوە وڵاتانی کوەیت ، بەحرەین ، عێراق ، وردون ، شانشینی عەرەبی سعودی ، لوبنان ، و سودان دەگرێتەوە لەگەڵ هەبوونی چانسی فراوان بوون لە ووڵاتانی ناوچەکە لە داهاتوو.

هەروەها زێن لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سازکراو لە لقی سەرەکی لە شوێخ لە ڕوونکردنەوەیەکدا ووتی کەوا بڕیارە خزمەتگوزاری بازرگانی "iflix" لەسەر ئینتەرنێت لە چارەکی دووەمی 2017 بوەشێندرێت ، کەوا "iflix" کۆگای ناوەڕۆکی تەلەفزیۆنی و سینەمایی خۆی بۆ بەشداربووانی زێن دەکاتەوە ، کەوا کۆمەڵێکی فراوان لە هەزارەها فیلم و بەرنامەی تەلەفزیۆنی هاشانی ژێرنووسی عەرەبی و ئینگلیزی لە خۆ دەگرێت هەروەها چەندین ڤیدیۆی یەکەم پەخش پێشکەش دەکات لەگەڵ کۆمەڵێک بەرنامە کەتەنها لەو خزمەتگوزاریە بەردەستن و چەندین خەڵاتی ئەکادیمی ناوداریان بردۆتەوە.

هەروەها زێن ووتی کەوا خزمەتگوزاری "iflix" باشترین ناوەڕۆک پێشکەش دەکاتە هەوادارانی سینەما لە فیلمەکانی هۆلیوود وەبۆلیوود بۆ هەوادارانی فلیمی هیندی گورزەیەکی فراوان ئامادە کراوە، بێجگە لە پێشکەش کردنی باشترین بەرمانەی تەلەفزیۆنی ناوخۆ و نێودەوڵەتی ، بێجگە لە زیاتر لە 2000 بەرنامەی منداڵان.

شایەنی باسە "iflix"ی نێودەوڵەتی خزمەتگوزاری خۆی لە مایسی 2015 پێشکەش کرد ، و بە خێرایی سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆ دیت بە دروست کردنی نیشانەیەکی بازرگانی ناودار بۆ پەخش کردنی ناەڕۆکی ڤیدیۆیی لە بازاڕەکانی ئاسیا ، کەوا خزمەتگوزاریەکی جیهانی پەخش کرد بۆ ئەم جۆرە ناوەڕۆکە لە نۆ ووڵات لە کەمتر لە دوو ساڵ وە توانی نزیکەی 4 ملیۆن بەکارهێنەری چاڵاکی هەبێت لەو ماوەیەدا .

وە بە زانینی ئەوەی کەوا کۆی ژمارەی بەشداربووانی زێن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا 47 ملیۆن بەشداربوون ، واتا قەوارەی بازرگانی " iflix Arabia " سوودمەند دەبێت لە پێشەنگی بازاڕی دووپاتکراوی تۆڕی زێن ، وە ئەم قەوارە بازرگانیە سوودمەند دەبێت لە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت ، وە بەکارهێنانی زیاتری مۆبایلی هۆشمەند ، بێجگە لە خواستی بەرز لەسەرناوەڕۆکیس مێدیایی سەر ئینتەرنێت.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی زێن بدر ناێر الخرافی ووتی " ئەم هەماهەنگیە نیشانەی ئەرک و ماندووبوونی گڕووپە لە تەواو کردنی ڕێڕەوی ستراتیژی بەرەو بەکارخەری پەیوەندی ئەلیکترۆنی ".

هەروەها ووتی "قەوارەی بازرگانی هاوبەش "iflix Arabia "یاریدەدەرە بۆ بەهادارکردنی لایەنی پەیوەندیدار بۆ هەریەک لە گروپی زێن و "iflix" ، ئەمەش لەسایەی توانای پاڵپشت و بنیاتنەری پەیدابوولە ئەنجامی ئەم هەماهەنگیە ، و سەرچاوەی بەرزی داهاتی دەستکەوتوو بەهۆی خواستی چاوەڕوانکراو بۆ ئەم خزمەتگوزاریە ".

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد " کەوائەم هەماهەنگیە لە چوارچێوەی کارەکانی " سەنگەری زێن ی ئەلیکترۆنی داهێنەرانە " دێت کەوا گڕوپ بەر لە دوو ساڵ وەشاندی ، ئامانجی دیاری کردن و دۆزینەوەی بواری کاری نوێ یە ، وە هەماهەنگی ستراتیژی کەوا داهات زیاد بکات ، لەگەڵ هەڵی دەست داگرتن ، و وەبەرهێنانی نوێ ، کەوا سەرچاوەی داهاتی نوێ دەخوڵقێنێت بۆ بەکارهێنانی تۆڕی برۆدباند ی خێرایی بەرز کەوا گڕوپ خاوەنێتی.

لە لایەن خۆیەوە سەرۆکی جێ بە جێ کاری گڕوپ سکۆت گێگنهایمەر ووتی "iflix" کارێکی نایابی ئەنجام داوە لە پێشەنگی ناوەڕۆکی ئەلیکترۆنی لە ئاسیا ، کەوای کرد بیێتە ناونیشانێکی نایاب بۆ ئەو لایەنانی خزمەتگوزاری پێشکەش بە خەڵک دەکەن ".

هەروەها ووتی "ئەوەی "iflix" نایاب دەکات بریتیە لە داهێنان لە ناوەڕۆکی پێشکەش کراو بێجگە لە تاقیکردنەوەی ئەلیکترۆنی نایاب ، کە ئەمەش لە ناو جەرگەی کار و ئامانجی گروپی زێن ە لەم ئاڕاستە پێشەنگە، کە بریتیە لە لەئەستۆ گرتنی باشترین خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنی".

وە بەردەوام بوو ووتی " لەم هەماهەنگیەدا هیوادەخوازین بنەمایەکی فراوانی هاوبەشانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا بخەینە ناو قەوارەی جوگرافی خزمەتگوزاری iflix ، بۆ سوودمەند بوون لە ناوەڕۆکی دەوڵەمەند لە فیلم و بەرنامە و ئەڵقەی تەلەفزیۆنی ".

لە لایەن خۆیەوە هاو دامەزرێنەری کۆمپانیای iflix " مارک بیرت " ووتی : گروپی زێن پێشەنگی ڕاستەقینەیە لە داهێنان ، و پێشخستنی کاری ئەلیکترۆنی ، وە ئەم هەماهنگیە هەنگاوێکی گرنگە لە چیرۆکی گەشەسەندنی" iflix" ، واتا ئێمە خزمەتگوزاری خۆمان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەرشاست و باکووری ئەفریقیا دەوەشێنین لەگەڵ هاوبەشێک کەوا هەمان بینایی و پابەند بوون دەنوێنێت بەرامبەر پێشکەش کردنی باشترین و نایابترین تاقیکردنەوە بۆ هاوبەشان ".

لێرەدا بەڕێز جۆن پۆڵ – ماکیرلی بەڕێوەبەری جێ بە جێ کاری iflix ووتی " هەماهنگی نێوان زێن و iflix هەردوولایەن دەکاتە خاوەن تایبەتمەندی فراوانتر و نایابتر بۆ دابین کردنی ناوەڕۆکی زیاتر ماقوڵ و باوەڕ پێکراو ، تێکەڵەیەک لە بەرنامە و ناوەڕۆکی دڵخۆشکەری ناوخۆ و نێودەوڵەتی ئامادەکراوە بۆ ئەوەی بگات بە بەشداربووان بەهۆی بەکارهێنانی تۆڕی زێن ی پێشەنگ "

هەروەها ماکیرلی ووتی " ئەمە دەبێتە هۆی دڵنیابوون لە دابین کردنی خێرایی گونجاو بۆ بەکارخستنی ئەم خزمەتگوزاریە بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە بگات بە بەشداربووان ، بەڵکو بابەتی زیاتر پێشکەش بە بەشداربووان بکات و دەوڵەمەند تر کردنی تاقیکردنەوەی بینینیان بۆ ئەم بابەتانە ، ئێمە زۆر دڵخۆشین بەم هەماهەنگیە وە مانای بۆ بەشداربووانمان وە لایەنی پەیوەندیدار لە داهاتوو "

شایەنی باسە iflix تەکنەلۆژیایەکی تایبەت بەخۆی هەیە بۆ پەستان و ئامادەکردنی ناوەڕۆکی ئەلیکترۆنی ، کەوا زیاتر یارمەتیدەرە بۆ خۆشبەخت بوون بە بینینی ئەم ناوەڕۆکانە ، ئەمەش بەهۆی بەتواناکردنی خزمەتگوزاریەکە بە شێوەیەکی زیاتر ، کەوا بە شێوەیەکی نایاب کار بکات هەتا گەر خێرایی پەیوەندی ئیمنتەرنێت زۆر خێرا نەبێت.

لەگەڵ هەر بەشداری کردنێک ، بەشداربوو ئەتوانێت سوودمەند بێت بە بەکارهێنانی پێنج ئامێر لەوانەش مۆبایلی هۆشمەند و لابتۆب و کۆمپیوتەر و تابلێت و تەلەفزیۆنی هۆشمەند ، وە تایبەتمەندیەکی تەنها لە iflix بەدەست دەکەوێت ئەویش توانای داونلۆد کردنی فلیمەکانە بۆ ئەوەی دواتر سەیری بکەن بە بێ بەکارهێنانی تۆڕی ئینتەرنێت.

وە بەهۆی پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ زیاتر لە 170 ستۆدیۆ و بڵاو کەرەوە لە جیهان ، iflix لیستێکی کۆگر پێشکەش بە بەشداربووانی دەکات لە باشترین بژێردراوی ناوەڕۆکی ئەلیکترۆنی ، وە لە ئێستادا خزمەتگوزاریەکەی بەردەستە لە فلیپین ، ئیندۆنیسیا ، سیریلانکا ، برۆنای ، دورگەکانی مالدیف ،وە پاکستا ، وە بەم نزیکانەش خزمەتگوزاریەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا بەردەست دەبێت ، وە بەردەوام iflix خزمەتگوزاری خۆی لە بازاڕی نوۆ بڵاو دەکاتەوە لە چەند مانگی داهاتوو .