زین له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ته‌كنۆلۆژییه‌كه‌ی هواوی یه‌كه‌مین سیسته‌می پاره‌دان له بازاڕی عێراقی دێنێته‌ئاراوه
گروپی زین پێشه‌نگ له بواری په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایل له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا و كۆمپانیای "هواوی" پێشه‌نگ له بواری ده‌سته‌به‌ركردنی چاره‌سه‌ریی ته‌كنۆلۆژیای زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌كان له ئاستی جیهان، رایانگه‌یاند یه‌كه‌مین سیسته‌می پاره‌دانی یه‌كگرتوویان هێنایه‌ئاراوه كه چاره‌سه‌رییه‌كی پێشكه‌وتوو بۆ به‌ڕێوەبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌شداربووان له عێراق ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و بوارێكی فراوان له به‌رامبه‌ر به‌شداربووان واڵا ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئێستا و نوێی زین له بازاڕی عێراقی به شێوه‌یه‌كی ئاسان و له كه‌مترین كاتدا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و كێبڕكێ به‌هێز و ئاڵنگارییه گه‌ورانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی كه‌رتی په‌یوه‌ندییه‌كان له عێراق ده‌بێته‌وه، زین به‌رده‌وامه له گرنگیدان به به‌شداربووانی به ئامانجی به دیهێنانی خواسته‌كانیان و پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به به‌شداربووانی. له‌م سۆنگه‌یه‌وه "زین"ی عێراق چه‌ند بژارده‌یه‌كی جۆراوجۆری له نرخی پاكێج و خزمه‌تگوزارییه‌كانی پریپه‌ید و خزمه‌تگوزارییه‌كانی پۆستپه‌یدی مانگانه خستووه‌ته‌ڕوو و كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می گونجاوی له‌گه‌ڵ ئاست و شێوازی ژیانییان له بواره جیاوازه‌كان خستووه‌ته به‌ر ده‌ستی به‌شداربووان، به تایبه‌ت ئه‌و خزمه‌تگوزارییانەی كه خواستێكی زۆریان له‌سه‌ره وه‌ك ئینته‌رنێت و ئۆفه‌ری په‌یوه‌ندییه ده‌نگییه‌كان تا له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدابن له‌گه‌ڵ خێزان و هاوڕێ و هه‌روه‌ها بتوانن به شێوازێكی باشتر كاره‌كانیان به‌ڕێوه‌به‌رن.
زین عێراق سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا له دامه‌زراندن و كاركردن به سیسته‌مێكی یه‌كگرتوو و پێشكه‌وتوو بۆ ده‌رخستنی تێچوو و بلیتی پاره‌دان و گۆڕینیان له ژێرخانێكی باوه‌وه بۆ چاره‌سه‌رییه‌كی سه‌رده‌مییانه و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یه‌كگرتوو بۆ ده‌رخستنی بلیتی پاره‌دان و به‌ڕێوەبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌شداربووان. ئه‌م سیسته‌مه نوێیه توانایه‌كی باش ده‌به‌خشێته كۆمپانیا بۆ چاره‌سەر‌كردنی ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كان به شێوه‌یه‌كی لێهاتوو و به توانایه‌كی گه‌وره‌وه، هه‌روه‌ها بۆ جێبه‌جێكردنی داخوازییه جیاوازه‌كانی به‌شداربووان.
خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیه ده‌نگییه‌كان و ئینته‌رنێت و بژارده‌ی پاره‌دان و له‌گه‌ڵ چه‌ند ئۆفه‌رێكی تایبه‌ت به به‌شداربووان. له‌م سۆنگه‌یه‌وه زین ده‌توانێت پلانه‌كه‌ی بخاته بواری جێبه‌جێكردنی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع به شێوه‌یه‌كی خێرا به گوێره‌ی خشته‌یه‌كی كاتی ستینۆگرافی.
سه‌باره‌ت به هێنانه‌ئارای یه‌كه‌مین سیسته‌می یەكگرتووی پاره‌دان له عێراق، دكتۆر حه‌یده‌ر رازی سه‌رۆكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چالاكییه‌كانی زین عێراق رایگه‌یاند: " زین گرنگییه‌كی ته‌واوی به داواكارییه‌كانی به‌شداربووان دا له میانه‌ی هێنانه‌ئارای چاره‌سه‌رییه‌كی یه‌كگرتوو و پێشكه‌وتوو بۆ پاره‌دان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای هواوی. ئه‌مرۆ ئێمه ده‌ستكه‌وتێكی نوێمان بۆ كه‌رتی په‌یوه‌ندییه‌كان له عێراق تۆماركرد، و ئازادییه‌كی ته‌واو به‌خشرایه به‌شداربووان له هه‌ڵبژاردن و به‌ده‌ستهێنانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی مۆبایل به چه‌ندین رێگا و شێوازی جۆراوجۆره‌وه".
چاره‌سه‌رییه پێشكه‌وتووه‌كانی هواوی له پاڵپشتیكردنی كۆمپانیاكان بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ خه‌ڵاتی (جیاوازی له بواری چاره‌سه‌رییه‌كان) و (خه‌ڵاتی باشترین سیسته‌می پاره‌دان له كاتی راسته‌قینه)یان به‌ده‌ستهێنا، ئه‌م هه‌نگاوه هه‌لێكی گه‌وره ده‌به‌خشێته زین عێراق بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به به‌شداربووانی له كه‌مترین ماوه‌دا. چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌شداربووانی زین به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ئه‌زموونی خزمه‌تگوزارییه‌كان بكه‌ن كه پێشتر ئه‌م ئه‌زموونه نوێیه‌یان نه‌كردبوو.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی گروپی زین له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لای هواوی ووتی:" خۆشحاڵین به نوێكردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی ستراتیژی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "زین" له رێگای هێنانه‌ئارای به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزارییه نوێیه‌كان له ناوچه‌كه كه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره ده‌كاته سه‌ر كه‌رتی په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌شداربووان ده‌توانن به ئاسانترین شێوه ده‌ستیان به‌و به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزارییانه بگات. ئه‌مڕۆ هه‌ست به شانازییه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ین له به‌رامبه‌ر هێنانه ئارای ئه‌م خزمه‌تگوزارییه له ژینگه‌یه‌كدا كه بازاڕی عێراقی رووبه‌رووی چه‌ندین ئاڵنگاری سه‌خت بووه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ تیمی زین عێراق شان به شانی یه‌كتر كارمان كرد به ئامانجی جێبه‌جێكردنی پلان و چاره‌سه‌رییه‌كانی هواوی كه روحێكی نوێی گه‌وره‌ی ڕكابه‌رایه‌تی به‌م كۆمپانیایه ده‌به‌خشێت له بواری خزمه‌تگوزارییه پێشكه‌وتووه‌كانی دیجیتاڵ".
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره كۆمپانیاكه‌مان پاڵپشتییه‌كی ته‌واو له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیای زین عێراق و ته‌واوی كۆمپانیاكانی دیكه‌ی گروپی زین ده‌كات. ئه‌م چاره‌سه‌رییه بریتیه له هێنانه‌ئارای نرخێكی یە‌كگرتوو و دیاریكردنی تێچوو و بلیتی پاره‌دان و هه‌روه‌ها كاركردن به سیسته‌می ESB كه كارامه‌ییه‌كی گه‌وره ده‌به‌خشێته چالاکییە جیاوازەکانی پرۆگرامەکان و هه‌روه‌ها ئه‌م چاره‌سه‌رییه نوێیه په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌شداربووان به باشترین شێوه به‌ڕێوه‌ده‌بات هاوكات له‌گه‌ڵ سیسته‌می ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان ئه‌مه‌ش پاڵپشتیه‌كی گه‌وره‌ی "زین" ده‌كات له تێگه‌یشتن له داواكارییه‌كانی به‌شداربووان و پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به هه‌ر رێگایه‌ك كه گونجاوبێت بۆیان.
پڕۆژه‌ی سیسته‌می یه‌كگرتووی پاره‌دان به چه‌ندین قۆناغی جیاوازدا تێپه‌ڕی، له قۆناغی یه‌كه‌م بوار بۆ به‌شداربووان ڕه‌خسا تا بتوانن به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له رێگای ئینته‌رنێته‌وه هێڵه‌كانی پریپه‌ید پڕبكه‌نه‌وه و له چه‌ندین كه‌ناڵی جیاوازه‌وه خزمه‌تگوزارییه‌كانی زین بكڕن. له قۆناغی دووه‌م، پڕۆسه‌ی نرخ دانان له‌سه‌ر هێڵه‌كانی پۆستپه‌یدی به‌شداربووان گواسترایه‌وه بۆ سه‌ر هه‌مان سیسته‌م، و به‌شداربووانی هه‌ردوو هێڵه‌كانی پریپه‌ید و پۆستپه‌ید هه‌لی ده‌ستكه‌وتنی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان به خێراییه‌كی گه‌وره‌وه و له هه‌مان ئۆفه‌ر ده‌ستبكه‌وێت. قۆناغی كۆتایی پڕۆژه‌كه كه له‌م ساڵدا به ئه‌نجام گه‌یه‌ندرا خزمه‌تگوزارییه‌كی گشتگیر پێشكه‌ش به به‌شداربووان