زێن و ئه‌ریكسۆن رێككه‌وتنى نوێ بۆ پێشكه‌شكردنى ئه‌زموونى نوێ له عێراق واژۆ ده‌كه‌ن .
ئه‌مڕۆ كۆمپانیاى زێن العراق و ئه‌ریكسۆن (ناسداك - ئیریك) رایانگه‌یاند كه رێككه‌وتنى به‌ڕێوه‌بردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان كه بڕیاربوو له سه‌ره‌تاى 2016 كۆتایی پێبێت، بۆ سێ ساڵى دیكه و بۆ كۆتایی 2019 درێژكردووه‌ته‌وه. ئه‌م رێككه‌وتنه كه ساڵى 2011 واژۆكرا به‌شێك له خواسته‌كانى زێن العراقى له پێناو ئه‌زموونێكى نایابی به‌كارهێنانى مۆبایل له نێو تۆڕێكى ئاست به‌رز دابین ده‌كرد. به پێى ئه‌م رێككه‌وتنه‌ش ئه‌ریكسۆن ئه‌ركى به‌هێزكردنى ئۆپه‌راسیۆنى زێن العراق له رووى ته‌كنه‌لۆجیاى زانیاری و تۆڕه‌كانى خزمه‌تگوزارییه گه‌ڕۆكه‌كان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت كه ئێستا له چوار هه‌زار شوێنى دابه‌شكردن له سه‌رتاسه‌رى وڵات پێكدیت.
ئه‌م دوو هاوبه‌شه هه‌روه‌ها رێككه‌وتنى ئاڵوگۆری نێو تۆڕه‌كانیشیان واژۆ كرد كه بریتییه له په‌ره‌پێدانى تۆڕه‌كانى زێن العراق له هه‌ردوو نه‌وه‌ى دووه‌م و سێیه‌م، هه‌روه‌ها دابینكردنى رووماڵێكى باشتر و خێراتر و په‌یوه‌ندییه‌كى خێرا و زیادكردنى خێرایی ده‌نگ. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه تۆڕى نه‌وه‌ى سێیه‌مى زێنى العراق له كانوونى دووه‌مى 2015ـه‌وه كه‌وتووه‌ته كار.
گومانى تێدا نییه كه به‌شداربووانى زێن به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو هه‌ست به سوودى ئه‌م رێككه‌وتنه ده‌كه‌ن به تایبه‌تیش له رووى خێرایی به‌رز و به‌هێزى گواستنه‌وه‌ى داتاكان ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌زموونێكى نموونه‌یی بۆ هاوبه‌شه‌كان بێ ئه‌وه‌ى كاریگه‌ری له‌سه‌ر كوالیتى خزمه‌تگوزارییه‌كان هه‌بێت.
د. حه‌یده‌ر رازى سه‌رۆكى كارگێڕی ته‌كنیكى و جێگرى سه‌رۆكى جێبه‌جێكار له زێن والعراق گوتى: "زێن العراق ماوه‌یه‌كى زۆره بابه‌تى رازیكردنى به‌شداربووانى له سه‌رووى كاره‌كانى خۆیه‌وه داناوه، نوێكردنه‌وه‌ى هاوكاری نێوان ئێمه و ئه‌ریكسۆنیش ده‌بێته هۆی پته‌وبوونى ئه‌ركه‌كه‌مان كه بریتییه له دابینكردنى خزمه‌تگوزاری نایاب و بێ كێشه بۆ به‌شداربووان".
گوتیشى "تۆڕه‌كه‌مان به پاڵپشتى ئه‌یكسۆن به‌ڵێن ده‌دات كه پێداویستییه خێراكانى به‌شداربووان له رووى داتا و پاراستنى كوالیتى دابین بكات".
لاى خۆیه‌وه رافیه ئیبراهیم سه‌رۆكى ئه‌ریكسۆن له ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافریقا گوتى: "نوێكردنه‌وه‌ى هاوكاریی نێوانمان به‌ڵگه‌ى متمانه و ئه‌داى به‌رزى كاره‌كانى ئه‌ریكسۆنى كه له ساڵانى رابردوودا پێشكه‌شی زێن العراقی كردوون به تایبه‌تیش له‌و رووه‌وه كه په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌بردنى خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه هه‌یه له ناوچه‌ى باكوورى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست. مایه‌ى خۆشحاڵییه كه دووباره ده‌ست به هاوكاریكردنى كۆمپانیاى زێن العراق بكه‌ین له بابه‌تى ئاڵوگۆڕى نێو تۆڕ كه ده‌بێته هۆی باشتركردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان و باشتر تێگه‌یشتن له به‌كاربه‌ر هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی به‌دیهاتنى خواسته‌كانى ئه‌ریكسۆن بۆ تۆڕه‌كانى نێو كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقی".