له په‌راوێزی چالاكییه‌كانی پێشانگای جیتیكسی 2021 كه له ماوه‌ی رابردوودا له دوبه‌ی به‌ڕێوه‌چوو، زین گروپ سێ خه‌ڵاتی له بواری "ده‌ستكه‌وتی بازرگانی" له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له گۆڤاری MEA Business و ئەنجومەنی سامینا بۆ پەیوەندیكردن به‌ده‌ستهێنا.
به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و خه‌ڵاتانه ئاماژه‌یه‌كن بۆ گرنگی رۆڵی زین له كه‌رته‌كانی گه‌شه‌پێدانی نوێی ته‌كنۆلۆژیای بازرگانی له داهێنانه دیجیتاڵییه‌كاندا.
له په‌راوێزی چالاكییه‌كانی پێشانگای جیتیكسی 2021 كه له ماوه‌ی رابردوودا له دوبه‌ی به‌ڕێوه‌چوو، زین گروپ سێ خه‌ڵاتی له بواری "ده‌ستكه‌وتی بازرگانی" له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له گۆڤاری MEA Business و ئەنجومەنی سامینا بۆ پەیوەندیكردن به‌ده‌ستهێنا.
گروپی زین له سێ بواری جۆراوجۆر له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سابینا بۆ په‌یوه‌ندیكردن خه‌ڵاتكرا (ئه‌نجومه‌نی سابینا بریتیه له هاوپه‌یمانییه‌تی نێوان ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه له سێ ناوچه‌ی جوگرافی فراوانی وه‌ك (باشوری ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا) خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندیكردن پێشكه‌شده‌كه‌ن) و بواره‌كانیش بریتین له پێشه‌نگایه‌تی له بواری ته‌كنۆلۆژیای نوێ، هاوپه‌یمانی و هه‌ماهه‌نگی له بواره‌كانی داهێنان و به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزارییه پێشه‌نگه‌كان، ئه‌م سێ خه‌ڵاته به‌شێكن له پرۆگرامی ساڵانه‌ی گۆڤاری (MEA)ی نێوده‌وڵه‌تی له چه‌ندین كه‌رتی ته‌كنۆلۆژی هاوچه‌رخدا به ئامانجی تیشكخستنهسهر ده‌ستكه‌وته ته‌كنۆلۆژییه گرنگه‌كان له ئاستی بازاڕه‌كانی ناوچه‌كه‌دا.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كارووباری ته‌كنۆلۆژی له زین گروپ به‌ڕێز نواف الغربللي رایگه‌یاند "زین په‌رۆشه بۆ داهێنان له كار و چالاكییه‌كانیدا، داهێنانه ته‌كنۆلۆژییه‌كان وه‌ك ده‌رفه‌تێك ده‌بینیت بۆ خزمه‌تكردنی دیده ستراتیژییه‌كانی چالاكییه‌كانی 4Sight له پێناو بوون به دابینكه‌رێكی خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه‌كاندا".
له به‌رده‌وامیی قسه‌كانیدا الغربللي ووتی " ئێمه پشتیوانێكی به‌هێزی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی و هاوپه‌یمانیه‌تییه ستراتیژییهكانین و باوه‌ڕمان وایه كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی هاوبۆچوونن له‌گه‌ڵ دید و ستراتیژیایی پلانه بازرگانییه‌كانمان، ده‌بێته هۆی خێراتركردنی تێڕوانینی هاوبه‌شانه‌مان و پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به ته‌واوی كڕیارانمان له ماوه‌یه‌كی خێرادا، بۆیه به‌رده‌وامده‌بین له كاركردن له ئاست و توانایه‌كی به‌رزدا، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوون له پێشكه‌شكردنی باشترین ئۆفه‌ر و ئه‌نجام بۆ ته‌واوی هاوبه‌شانمان".
خەڵاتی G5
گروپی زین خه‌ڵاتی یه‌كه‌می له بواری ته‌كنۆلۆژیای هاوچه‌رخ له‌لایه‌ن گۆڤاری (MEA Business)ه‌وه به‌ده‌ستهێنا له پاداشتی راگه‌یاندنی ته‌كنۆلۆژیای نه‌وه‌ی پێنجه‌م له بازاڕه‌كانی: كوه‌یت و سعودیه و پاشان به‌حڕه‌ین، به‌مه‌ش زین یه‌كه‌مین كۆمپانیای په‌یوه‌ندیكردنه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا خزمه‌تگوزارییه‌كانی نه‌وه‌ی پێنجه‌می له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست راگه‌یاند.
راگه‌یاندنی تۆڕه‌كانی نه‌وه‌ی پێنجه‌م له‌لایه‌ن زینه‌وه، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌ی گۆڕانكاری دیجیتاڵی له چه‌ند بوارێكدا، كه پێشبینیده‌كرێت ببێته فاكته‌رێكی گرنگ له خێراكردنی گه‌شه‌ی ئابووری و پاڵپشتیكردنی چالاكییه‌كانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، له هه‌مان كاتدا رۆڵێكی به‌رچاوی ده‌بێت له به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی ته‌كنۆلۆژیای زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌كان هاوكات جێبه‌جێكردنی پلانه ستراتیژییه‌كان كه دیدی ئابووری پشت ئه‌ستووره پێی.
وه‌كو كۆمپانیایه‌كی دیجیتاڵی زین له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه رۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ببینێت له نێوه‌ندی ئه‌و گۆڕانكاری و بازدانه ته‌كنۆلۆژییه‌ی له بازاڕدا له ئارادایه، ئه‌وه‌ش له رێگای دابینكردنی نوێترین چاره‌سه‌ر و خزمه‌تگوزاری له پێناو خێراكردنی گه‌شه‌ی ژینگه‌ی بازرگانی چ له كه‌رتی دامه‌زراوه گه‌وره‌كان یان بازرگانییه بچووك و تازه گه‌شه‌كردووه‌كان، هه‌روه‌ها بۆ گه‌یشتن و به‌دیهێنانی ئامانجه ستراتیژییه‌كانی، زین چاودیری خواست و پێداویستییه‌كانی كڕیاره‌كانی ده‌كات كه هاوته‌ریبن له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی جیهان له بواره‌كانی ته‌كنۆلۆژیادا به‌خۆوه دهيبینێت.
Zain Esports.. خه‌ڵاتی هاوپه‌یمانان
خه‌ڵاتی دووه‌می زین له بواری هاوپه‌یمانی و هه‌ماهه‌نگییه داهێنه‌رانه‌كان بوو له پاداشتی هه‌ماهه‌نگیكردنی زین له‌گه‌ڵ كۆمپانیای YaLLa Esports و له‌گه‌ڵ هه‌ندێك قه‌واره‌ی تر له‌وانه Playhera له سعودیه و AlHub له كوێت.
له ماوه‌ی رابردوودا گروپی زین بڕاندێكی نوێی بازرگانی راگه‌یاند به‌ناوی Zain Esports (بۆ وه‌رزشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان)، و له‌ژێر سایه‌یه‌دا زنجیره‌یه‌ك پاڵه‌وانێتی و پێشبڕكێی ئه‌لیكترۆنی له رێگای ئینته‌رنێته‌وه له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا سازكران، راگه‌یاندنی بڕانده بازرگانییه نوێیه‌كه‌ی زین Zain Esports هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی گه‌وره‌ترین وه‌رزی پێشبڕكێی هه‌رێمیی له وه‌رزشی ئه‌لیكترۆنیدا.
پاڵه‌وانێتییه‌كه كه كۆمه‌ڵێك چالاكی جۆراوجۆری سه‌ره‌كی له خۆ ده‌گرێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك پێشبڕكێی كۆمه‌ڵایه‌تیی بچووك، پاش راگه‌یاندنی نوێترین ئامێری "5 PlayStation" و یاری "EA Sports FIFA 21" ه‌وه دێت (یاری "EA Sports FIFA 21" له لایه‌ن كۆمپانیای "ئی ئه‌ی سپۆرتس"ه‌وه راگه‌یاندرا له چوارچێوه‌ی زنجیهرهیهك یاری "فیفا" و ئه‌م یارییه‌یان زنجیره‌ی 28 هه‌مینه له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی "فیفا").
بڕاندی بازرگانی Zain Esports ئیلهامی رۆحی پێشبڕكێكارانهی 18000 یاریزانی لێهاتووی به‌شداربوون له پاڵه‌وانێتییه هه‌رێمییه جۆراوجۆره‌كان كه تا ئێستا ئه‌نجامدراون، و هه‌روه‌ها له رێگای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه كۆكراوه‌نه‌ته‌وه، بڕانده بازرگانییه‌كه 35 ملیۆن بینه‌ری تێپه‌ڕاندووه له پلاتفۆڕمه‌كانی Zain's YouTube و Twitch و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تر، بۆیە ئەم براندە دەرفەتێکی نایابە بۆ بەرەوپێشبردنی بازرگانی گروپ بە ئاراسته‌ی بواره نوێیه‌کان لەگه‌ڵ به‌رده‌وامبوون له ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و دابینكردنی خواست و ویسته‌كانی كڕیاران به تایبه‌تی پێكهاته‌ی گه‌نجان، هاوكات له‌گه‌ڵ گرنگیدان و پاڵپشتیكردنی به‌هره ناوخۆییه‌كان له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌چه‌ندین شێواز له رێگای سازكردنی پێشبڕكێی وه‌رزشی ئه‌لیكترۆنی و دانانی كۆمێنتار به زمانی عه‌ره‌بی و دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ داهێنه‌ران و دیزاینه‌رانی ناوه‌ڕۆكی وەرزشیی ئەلیکترۆنی.
"تمام"ی سعودیه خەڵاتی بەرهەمەکان
گۆڤاری (MEA Business) خەڵاتی سێیەمی لە بواری بەرهەم و خزمەتگوزارییە پێشەنگەکان بە گروپی زەین بەخشی، كۆمپانیای تمام بۆ هاوكاری دارایی (بازووی كۆمپانیای زینی سعودیه بۆ ته‌كنۆلۆژیای دارایی (Fintech))، به‌خشینی ئه‌و خه‌ڵاته به كۆمپانیای تمام له پاداشتی هه‌وڵه‌كانی كۆمپانیاكه‌دایه له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌شداری دارایی له شانشین، كه هاوشانه له‌گه‌ڵ پرۆگرامی گەشەپێدانی کەرتی دارایی، كه به‌شێكی سه‌ره‌كی پلانی ستراتیژی 2030 شانشینه.
كۆمپانیای "تمام" بۆ ته‌كنۆلۆژیای دارایی (کە خزمەتگوزاری قەرزی بچووک پێشکەش بە بەکارهێنەران ده‌كات له سعودیه) له ساڵی 2019 دامه‌زراوه، تمام ده‌رفه‌تێكی گه‌وره بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات كه پێویستیان به هاوكاری دارایی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ سوود له قه‌رز وه‌ربگرن (به‌گوێره‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیی) به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكات خۆیان سه‌ردانی بانك بكه‌ن به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان و به چه‌ند خوله‌كێك ده‌توانن ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه دابه‌زێنن و سود له قه‌رزی بچووك وه‌ربگرن.
گروپی زین ئامانجییه‌تی خزمه‌تگوزاری دارایی دیجیتاڵی پێشكه‌ش به كڕیاران بكات و (ئه‌گه‌ر پێویستی كرد بڕی قه‌رزه‌كه زیاتر ده‌كرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستیانه)، گروپ پێیوایه ئه‌و ده‌رفه‌ته ئابوورییه دیجیتاڵییانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پێشكهشدهكرێن، كاریگه‌ری ئه‌رێنی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگاكان هه‌یه.