ئەفسانەکانی جیهان لە بەسرا بە سپۆنسەری زێنی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی لاوان و وەرزش بۆ پاڵپشتی کردنی هەڵگرتنی قەدەغەی نێودەوڵەتی لەسەر یاریگاکانی عێراق

ئەفسانەکانی جیهان لە بەسرا بە سپۆنسەری زێنی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی لاوان و وەرزش بۆ پاڵپشتی کردنی هەڵگرتنی قەدەغەی نێودەوڵەتی لەسەر یاریگاکانی عێراق

ئەفسانەکانی جیهان لە بەسرا بە سپۆنسەری زێنی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی لاوان و وەرزش بۆ پاڵپشتی کردنی هەڵگرتنی قەدەغەی

لە سۆنگەی بڕوابوونی بۆ یارمەتیدانی لاوان بەشێوەیەکی کرداری و زانستی بەتایبەتی پاڵپشتی کردنی کەرتی وەرزش لە عێراق، زێنی عێراق کە پێشەنگە لە بواری پەیوەندییەکان و داتای گوازراوە و یەکێکە لە کۆمپانیاکانی گرووپی زێن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا کار دەکات، سپۆنسەری یاری ئەفسانەکانی نێوان هەڵبژاردەی ئەستێرەکانی جیهان و ئەستێرەکانی هەڵبژاردەکانی پێشووتری عێراق.

کەرنەڤالەکە بە بانگهێشتی وەزارەتی لاوان و وەرزش و بە سپۆنسەری زێنی عێراق ئەنجامدرا بۆ پاڵپشتی کردن لە مەلەفی عێراق بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی نێودەوڵەتی لەسەر یاریگا و یارییە نێودەوڵەتییەکان کە لە عێراق ئەنجام دەدرێن.

عەلی زاهد سەرۆکی جێبەجێکاری زێنی عێراق ئاشکرای کرد کە دەستپێشخەرییەکە لە چوارچێوەی ستراتیژیەتی زێنی عێراقە بۆ یارمەتیدانی لاوانی عێراق و بەشداری کردن لە هەڵگرتنی قەدەغەی سەر یاریگاکانی عێراق.

زاهد هەروەها دەڵێ: سپۆنسەرێتی گونجاوی ئێمە لەگەڵ ئەم رووداوە گەورەیە بۆ قەناعەتی ئێمە دەگەڕێتەوە بە گرنگی کارا کردنی کاری هاوبەشی نێوان هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت بەتایبەتی لەگەڵ وەزارەتی لاوان و وەرزش، و ئومێد دەخوازین ببێتە هۆکاری پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوو لامان لە پاڵپشتی کردنی بواری وەرزش لە عێراق بەتایبەتی و چینی لاوان بەتایبەتی.

ئەم زەماوەندە وەرزشییە بە دەروازەیەک دادەنرێت بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر یاریگاکانی عێراق کە یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (FIFA) بەسەر عێراقیدا سەپاندووە، لە ئێستادا ئەم قەدەغە کردنە لەسەر یاریگاکانی هەریەکە لە بەسرا و کەربەلا و هەولێر هەڵگیراوە، بەڵام تەنیا بۆ یاریی دۆستانە.

لەلایەن خۆیەوە وەزیری لاوان و وەرزشی عێراق عەبدولحوسێن عەبتان گەشبینیی خۆی بەم كەرنەڤالە وەرزشییە دەربڕی و وتی: ئەمە رۆژێكی مێژووییە بۆ وەرزشی عێراقی بە گەیشتنی ژمارەیەكی زۆری ئەفسانەكانی تۆپی پێ، بۆ ئەوەی رەنگدانەوەی وێنەی راستەقینەی عێراق و خۆشەویستی عێراقییەكان و هاندانیان بێت بۆ وەرزش، هەروەها رۆژێكی زۆر گرنگە بۆ بەسرا و بۆ وەرزشی عێراقی و دواڕۆژی تۆپی پێی عێراقی.

عەبتان ستایشی رۆڵی كۆمپانیای زێنی كرد لە سپۆنسەری كەرنەڤالەكە و وتی: هیچ وڵاتێك پەرە ناستێنی و گەشە بەخۆیەوە نابینێ بەبێ كەرتی تایبەت و كۆمپانیای (زێن)یش لە كۆمپانیا گەورەكانی كەرتی تایبەتە لە عێراق و پێشتریش كاری هاوبەشمان هەبووە لەگەڵ، هیوادارین كە زێنی عێراق هەستێت بە جەخت كردنەوە لەسەر وەبەرهێنان لە بواری وەرزش هەروەك چۆن لە كاروباری مرۆڤایەتیدا بەشداری هەیە بەتایبەتی لە پاڵپشتی كردنی كەرتی وەرزش و پرۆژە نیشتمانییە گەورەكان.

هەروەها ژمارەیەك لە وەرزشوانانی عێراق سوپاسی ئەم دەستپێشخەرییەی (زێن)یان كرد لە بواری وەرزش و بەشداریی كردنی لە مەلەفی هەڵگرتنی قەدەغە لەسەر یاریگاكانی عێراق، لەوانە یاریزانان كەریم سەدام، سعەد قەیس، لەیس حوسێن و جیورڤان ڤییرای راهێنەری هەڵبژاردەی عێراقی پاڵەوانی جامی نەتەوەكانی ئاسیا لە ساڵی 2007، لەو كەرنەڤالەدا زێن هەستا بە دابەشكردنی خەڵاتی گەورە بەسەر جەماوەری ئامادە بوو كە بریتی بوو لە پێنج هێڵی مسای تایبەتمەند كە نرخی هەریەكیان دوو ملیۆن و 500 سەد هەزار دینار و 20 ئامێری وای فای و هەزاران دیاری دیكە.

یاریەكە كە ژمارەیەك لە ئەستێرە و ئەفسانەكانی تۆپی پێی جیهانی بەشدارییان تێدا كرد لە یاریگای قەدی دارخورما لە شاری وەرزشی بەسرا ئەنجامدرا و بە سەركەوتنی ئەستێرەكانی جیهان بەسەر ئەستێرەكانی عێراق بە ئەنجامی (5-4) گۆڵەكانیش لەلایەن هەریەكە لە پاتریك كلایڤرت (3) گۆڵ و رۆبرت بیرێز و لویس گارسیا، گۆڵەكانی ئەستێرەكانی عێراقیش لەلایەن هەریەكە لە یونس مەحمود و رەزاق فەرحان و نەشئەت ئەكرەم و ئەحمەد مناجد.