ئەپڵیکەیشنی باڵانس لە زین ی عێراق پڕبکەرەوە بۆ مۆبایلە زیرەکەکان دیزاینکراوە، تایبەتە بە بەشداربووانی زین ی عێراق بۆ پڕکردنەوەی باڵانس، زانین دەربارەی باڵانس، و ناردنی باڵانس بائاسانترین شیوە. بۆ زانیاریتان ئەم ئەپڵیکەیشنە هەموو وردەکاریەکانی بەوێنەوە تێدایە دەربارەی شێوازی بەکارهێنان.
ئەپڵیکەیشنەکە لەسەر سیستمەکانی Apple Store بەخۆڕایی و بە زمانەکانی (عەرەبی – ئینگلیزی - کوردی) بەردەستە بۆ هێڵەکانی پێشوەخت.
لەکاتی بەکارهینانی پڕکردنەوەی باڵانس لەڕێگای کامیرەوە تکایە بۆ گەرەنتی پرۆسەی پڕکردنەوە دڵنیابە لە وەرگرتنی وێنەکە بەڕوونی.