هەموو وەڵامەکانی پرسیارەکانت
FAQ
دەتوانیت کارتى باڵانسی تایبەت بە زین عێراق بەکاربێنیت. بۆ زیادکردنى باڵانس دەست بنێ بە *101 و # و دواتر ژمارەى سەر کارتەکە کە لە 16 ژمارە پێکهاتووە و دواتر# و پاشان پەیوەندیکردن
- هێڵەکانى پارەدانى پێشوەخت (پریپەید) : ـ خزمەتگوزاریی گەڕانى نێودەوڵەتى هەموو کاتێک بەردەستە بۆ بەشداربووانى هێڵى پارەدانى پێشوەخت بەبێ ئەوەى پارەى دیکەیان لەسەر هەژمار بکرێت، ئەم خزمەتگوزارییە چالاککراوە بۆ هەموو بەشداربووان.
- ێڵەکانى پارەدانى پاشوەخت (پوستپەید): ـ خزمەتگوزاریی گەڕانى نێودەوڵەتى بۆ هێڵەکانى پارەدانى پاشوەخت بە شێوەى ئارەزوومەندانەیە (پێویستە پێش سەفەرکردن خزمەتگوزارییەکە چالاک بکرێت).
بۆ پەیوەندیی کردن بە راژەى بەشداربووان لە کاتى گەڕانى نێودەوڵەتى دەتوانى ژمارە 009647802999107 لێبدەیت.
بۆ دڵنیابوون لە گەیشتنى پەیوەندییەکەت بۆ شوێنى مەبەست و بەبێ کێشە، پێویستە دوو سفرەکە یان (+) و کۆدی ولاتى مەبەستیش بەکار بێنیت، هەروەها بیرت نەچێت پێویستە لەکاتى دانانى کۆدی وڵاتان یەکەم سفری سەرەتاى ژمارەکە لابدەیت.
وەرگرتنى کورتە نامەکان بە خۆڕاییە.
دەستبنێ بە * پاشان ١٠٠ دواتر # ئینجا پەیوەندیکردن دواتر بە ژمارە ١ وەڵامبدەرەوە بۆ زانینی باڵانس و ماوەی بەسەرچوونی هێڵەکەت
ناردن و وەگرتنى پەیوەندیی و نامە بە شێوەى ئاسایی خۆی دەبێت، بەڵام بۆ ئینتەرنێت لەکاتى گەڕان پێویستە چاو بە رێکخستنەکانى ناو مۆبایلەکەت بخشێنیتەوە یان پەیوەندی بە راژەى بەشداربووانەوە بکەی.
بۆ ئاسانکردنی گەڕان و رۆمینگی تۆ
- لەکاتى سەفەر بۆ هەر وڵاتێکى جیهان هێڵەکەت هەمان تایبەتمەندیی تۆڕى ئەو وڵاتە هەڵدەگرێت.بۆیە ئەگەر چوویت بۆ ئیتالیا هێڵەکەت بە شێوەیەک کار دەکات کە لە بازنەى تۆڕە ناوخۆییەکانى ئیتالیا بێت.
-
لەکاتی گەڕان و رۆمینگ لە دەرەوەی عێراقدا، لەپێناو دڵنیابوون لە گەیشتنی پەیوەندی نێودەوڵەتی بۆ لایەنی مەبەست بە بێ کێشە، دڵنیابەرەوە لە بەکارهێنانی شێوازی نێودەوڵەتیی (+, دواتر کۆدی وڵات، ئینجا ژمارەکە).
بۆ نموونە، بۆ پەیوەندیکردن بە عێراق 964+ بنووسە دواتر ژمارەی داواکراو لەگەڵ تێبینی لابردنی ئەو سفرەی کە لە سەرەتای ژمارەکانی ناوخۆدا هەیە لە کاتی زیادکردنی کۆدی وڵات.
لە زۆربەی ئامێرەکاندا بۆ ماوەیەك داگرتنی (0) دەبێتە هۆی دەرکەوتنی (+).
-
لەکاتى سەفەر بۆ دەرەوەى عێراق دواى کوژانەوە و داگیرساندنەوەى مۆبایلەکەت، بەشێوەیەکى ئۆتۆماتیکى بەدواى تۆڕدا دەگەڕێت
هەڵبژاردن و بەستنەوەى هێلەکەت بە تۆڕەکەوە 30-40 چرکەى پێدەچێت.
کاتێک ناو یان ژمارەى تۆڕێک لاى تۆ دەردەکەوێت، واتا مۆبایلەکەت ئامادەیە بۆ بەکارهێنان.
-
لەکاتى گەیشتنت بۆ دەرەوە و لە زۆربەى وڵاتان دواى دووبارە داگیرسانەوە مۆبایلەکەت نامەیەکى پێشوازیت لە (زین)ی عێراق پێدەگات.
مۆبایلەکەت بە شێوەیەکى ئۆتۆماتیکى یەکێک لە تۆڕە ناوخۆییەکان هەڵدەبژێرێت.
ئەگەر رووى نەدا، دەتوانیت بە دەست بەدوای تۆڕێکدا بگەڕێیت:
- ڕۆ بۆ لیستى رێکخستنەکان
- رێکخستنى تەلەفۆن هەڵبژێرە
- تۆڕەکە هەڵبژێرە.