زین بەردەوام سوورە لەسەر پێشکەشکردنی باشترین و نوێێرین تەکنەلۆجیا لە بواری پەیوەندیکردندا بە بەشداربووانی، تەکنەلۆجیای سیمکارتی ئەلیکتڕۆنی (eSIM) بە نوێترین تەکنەلۆجیا دادەنرێت، بەوپێیەی ڤێرژنی دیجیتاڵی یان ئەلیکتڕۆنی سیمکارتی SIM ئاساییە، بەهۆیەوە بەشداربوو دەتوانێت بەئاسانی ئالوگۆڕیی بکات لەنێوان ژمارە تەلەفۆنە کەسییەکان و ژمارەکانی تایبەت بە کار.
کۆمپانیای زین ی عێراق بەبەردەوامی کۆمەڵێك بەرهەم و خزمەتگوزاریی پێشکەش دەکات کە جێگەی بایەخی پانتاییەکی فراوانی بەشداربووانیەتی، چونکە پێداویستییەکانیان دابین دەکات. لەگەڵ زین دا لەرێگەی نوێترین ئەپلیکەیشن وخزمەتگوزاریىەوە سوودمەندبە لە جیهانی ژمارەیی و دیجیتاڵی.
زین ی عێراق ژمارەیەك هێڵی پریپەید و پۆستپەید پێشکەش دەکات کە پێویستییەکانی پەیوەندیکردنت بۆ دابیندەکەن و هەموو ئۆفەرێك بەشێوەیەکی گونجاو نرخی بۆ دانراوە کە لەرێگەیەوە دەتوانیت بەشێوەیەکی ئاسان و بە خەرجیەکی گونجاو پەیوەندی ئەنجام بدەیت، لەکاتێکدا سوود لە تایبەتمەندییە نوێیەکان وەردەگریت لەگەڵ مەودایەکی فراوان لەخزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیکردن.