پاکێجی ئینتەرنێت (1 گێگابایت)

پاکێجێکی هەفتانەی رۆمینگی 1 گێگابایت بە نرخی بە 10 هەزار دینار ئەم وڵاتانەی خوارەوە دەگرێتەوە: (لوبنان، تورکیا، ئێران، ئەردەن، سعودییە، میسر، کوێت، ئازەربایجان، فەڵەستین، قەتەڕ، فەڕەنسا)

بۆ بەشداریکردن لەم پاکێجە 16 بنێرە بۆ ژمارە 2050 یان پەیوەندى بکە بە #225*

  • پاکێجەکە بۆ سەرجەم بەشداربووانی هێڵەکانی پارەدانی پێشوەخت (پریپەید) بەردەستە، هەروەها بۆ هێڵەکانی پارەدانی پاشوەخت (پۆستپەید)یش ئەوانەی کە خزمەتگوزاری کارای رۆمینگیان هەیە.

  • دەکرێ پاکیجەکان بە دیاری بۆ کەسوکار و هاوڕێیان بنێردرێن و باڵانسی پاکیجەکە بزانرێت لە رێگەی پەیوەندیکردن بە ژمارە #225*

  • توانای بەشداریکردنی زیاتر لە جاریك لەیەککاتدا لەگەڵ تایبەتمەندی کۆکردنەوەی نێوان یەکە خۆڕاییەکان و بەدەستهێنانی ماوەی بەسەرچوونی نوێ، نموونە: (ئەگەر لە پاکێجی هەفتانەدا بەشداریکرا و دواتر جارێکی دیکە لە پاکێجەکەدا بەشداریکرایەوە، پێشینەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت بۆ ئەو پاکێجە دەبێت کە ماوەی بەسەرچوونەکەی کەمترە تا ئەو کاتەی یەکە تایبەتکراوەکانی ئینتەرنێت تەواودەبن یان ماوەکەیان بەسەردەچێت، و پاشان بەکارهێنانی ئینتەرنێت لە یەکەکانی تایبەت بەو پاکێجە دەبێت کە ماوەی بەسەرچوونەکەی دوورترە).

  • لە دۆخی کۆتاییهاتنی ماوەی پاکێجەکە یان تەواوبوونی سەرجەم یەکە خۆڕاییەکاندا، دەتوانی دووبارەی بەشداری بکەیتەوە لە رێگەی پەیوەندیکردن بە #225* یان ناردنی کۆدی پاکێج بەنامەیەك بۆ 2050.

  • ئەم پاکێجە لە کاتی گەڕان و رۆمینگدا بەردەستە لەسەر تۆڕەکانی :
    (لوبنان Touch (،توركيا (تورك تيليكومTurk Telecom" و توركسل Turk Cell")، ئيران (ئیران سیل)، ئوردن(زين)، سعودييه(زين و جةوال "STC")، ميسر (ئيتيسالات)، كويت (زين)، ئازةربايجان(ئازةر سيل Azercell)، فةلةستين (جةوال)، قةتةر (ئؤريدؤ Oredoo)، فةرةنسا (ئؤرانج Orange) ، هیندستان (ئێر تێل Airtel)

  • بۆ سوودوەرگرتن لە پاکێجەکانی رۆمینگی هەفتانە تکایە دڵنیابەرەوە لە کارابوونی خزمەتگوزاری نەوەی سێیەم (3G) لە هێڵەکەتدا.

  • ئەگەر ماوەی پاکێجەکە بەسەرجوو، یان بەشداریکردن نوێ نەکرایەوە یاخود سەرجەم یەکە خۆڕاییەکان بەکارهاتن، ئەوا نرخە ئاساییەکانی بەکارهێنانی ئینتەرنێتی رۆمینگ هەژماردەکرێن.