زین عێراق بنكه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری باوه‌ڕپێكراو له شاروچكه‌ی مه‌حاویل ده‌كاته‌وه ئامانج له كردنه‌وه‌ی ئه‌و بنكه‌یه دابینكردنی پێویستییه‌كانی
به ئامانجی ئاسانكاریكردن و خزمه‌تكردنی به‌شداربووانی زین عێراق به باشترین و گشتگیرترین شێوه، كۆمپانیای زین عێراق كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشه‌نگی بواری خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئینته‌رنێتی گوازراوه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، بنكه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری باوه‌ڕپێكراوی به ناوی " دقة المباني" له سه‌نته‌ری شاروچكه‌ی مه‌حاویل سه‌ر به پارێزگای بابل به‌رامبه‌ر بانكی رافیده‌ین كرده‌وه.
كردنه‌وه‌ی ئه‌و بنكه‌یه ئاماژه‌یه‌كه بۆ وه‌رگێڕانی ئامانجه‌كانی كۆمپانیا به شێوه‌یه‌كی كرداریی. ئامانج له كردنه‌وه‌ی ئه‌و بنكه‌یه دابینكردنی پێویستییه‌كانی به‌شداربوانه له هه‌ركوێیه‌كدا بن و له رێگای ئه‌و بنكه‌یه و ته‌واوی بنكه‌كانی دیكه‌ى زين له ته‌واوی ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق، خزمه‌تگوزارییه‌كانی زین به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ پێشكه‌ش به به‌شداربووان ده‌كرێـت، هه‌روه‌ها به‌شداربووان له نزیكه‌وه ده‌توانن چاویان به نوێنه‌رانی كۆمپانیا بكه‌وێت به بێ هیچ ناوه‌ندگیرییه‌ك و به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ، ئه‌و بنكه‌یه خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك (فرۆشتنی هێڵ و كارته‌كانی پڕكردنه‌وه و گۆڕینه‌وه‌ی هێڵ و دانی پاره‌ی پۆستپه‌ید) و له‌گه‌ڵ چه‌ندین خزمه‌تگوزاری دیكه‌ی پاش فرۆشتن ده‌گرێته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كۆمپانیای زین رایگه‌یاند " ئه‌مڕۆ ئێمه كارده‌كه‌ین له پێناو پێشخشستن و فراوانكردنی بنكه‌كانی خزمه‌تگوزارییه‌كان به ئامانجی دابینكردن و رایكردنی پێویستییه‌كانی به‌شداربووان به ئاسانترین شێوه تا به‌شداربووان بتوانن سوود له ته‌واوی پێشكه‌وتنه ته‌كنۆلۆژییه‌كانی كه‌رتی په‌یوه‌ندییه‌كان له عێراق وه‌ربگرن، ئه‌و بنكه‌یه ده‌بێته ئاوێنه‌یه‌ك بۆ شاروچكه‌ی مه‌حاویل تا به‌شداربووان بتوانن ئاشنای جیهانی په‌یوه‌ندییه‌كان ببن.
زین عێراق باوه‌ڕی به به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌شداربووان هه‌یه به‌و پێیه‌ی به هاوبه‌شێكی گرنگیان داده‌نێت له به‌ده‌ستهێنانی هه‌ر سه‌ركه‌وتن یان پێشكه‌وتنێك، بۆیه له‌م پێناوه‌دا ته‌واوی تواناكانی ده‌خاته گه‌ڕ و بۆ خزمه‌تكردنی به‌شداربووان به باشترین شێوه و به به‌رزترین كواڵیتی.