زینی عێڕاق، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ AppGallery، پاڵه‌وانێتی "ئاڵنگاری ئه‌فسانه‌كان" بۆ یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی مۆبایل سازده‌كات!
زینی عێڕاق، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ AppGallery، پاڵه‌وانێتی "ئاڵنگاری ئه‌فسانه‌كان" بۆ یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی مۆبایل سازده‌كات!
له چوارچێوه‌ی هه‌وڵ و ده‌ستپێشخه‌رییه به‌رده‌وامه‌كانی زین بۆ پێ‌خستنی ئه‌زموونی هه‌وادارانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و گه‌نجان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، زینی عێڕاق، كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشه‌نگی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و ئینته‌رنێتی گوازراوه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا، رایگه‌یاند، پاڵه‌وانێتییه‌كی تایبه‌تی بۆ هه‌وادارانی یارییه‌كانی مۆبایل به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆگای هواوی بۆ ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كان Huawei AppGallery رێكخست.
تیپه به‌شداربووه‌كان، كێبڕكێیان له‌سه‌ر دوو له به‌ناوبانگترین یارییه‌كانی مۆبایل ده‌كرد، ئه‌وانیش بریتی بوون له Mobile Legends و Free Fire. له چوارچێوه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا كۆمپانیای زین، هه‌لی بۆ یاریزانان ره‌خساند، ئه‌كاونتێكی تایبه‌ت به خۆیان بكه‌نه‌وه و به شێوه‌یه‌كی خۆڕایی به‌شداری بكه‌ن و خۆیان تۆماربكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تیمه‌كه. پاڵه‌وانێتییه‌كه له چوارچێوه‌ی پلاتفۆڕمی پێشه‌نگی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا "Zain esports" به‌ڕێوه‌چوو و یاریزانان كێبڕكێیان له‌سه‌ر چه‌ندین خه‌ڵاتی جۆراوجۆر كرد كه گه‌یشته 20 ملیۆن دیناری عێڕاقی.
له‌م باره‌یه‌وه محمد سمیر، سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانی زینی عێڕاق، ووتی "ئێمه وه‌ك زینی عێڕاق، هه‌میشه په‌رۆشین بۆ دابینكردن و فه‌راهه‌مكردنی خواست و پێداویستییه‌كانی عێڕاقییه‌كان، به تایبه‌ت بۆ پێكهاته‌ی گه‌نجان.
هاوكاری ئێمه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له "هواوی" بۆ سازكردنی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه تایبه‌ته به یارییه‌كانی مۆبایل، هه‌نگاوێكی گرنگه له‌م ئاڕاسته‌یه‌دا و هه‌روه‌ها پێشه‌نگیی زین دووپاتده‌كاته‌وه له پاڵپشتیكردنی كه‌رتی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له عێڕاق و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ دابینكردنی نوێترین ته‌كنۆلۆژیای دیجیتاڵی و پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ری به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وه‌ی چواره‌می پێشكه‌وتوو كه گونجاوه له‌گه‌ڵ شێوه ژیانێكی هاوچه‌رخانه و پێداویستییه جیاوازه‌كانی به‌شداربووان".
پاڵه‌وانێتی "ئاڵنگاری ئه‌فسانه‌كان" له سه‌نته‌ری زین بۆ داهێنان له باره‌گای سه‌ره‌كی كۆمپانیا له شاری به‌غداد به‌ڕێوه‌چوو. له قۆناغی كۆتایی یاری Mobile Legends دوو تیپ رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه به ئامانجی گه‌یشتن به پله‌ی یه‌كه‌م و بوون به پاڵه‌وان و سه‌باره‌ت به یاری Free Fire، هه‌شت تیپ رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م و بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه و خه‌ڵاته نایابه‌كانی زین.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، كۆمپانیای زین به به‌رده‌وامی پاڵه‌وانێتی و كێبڕكێی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بۆ هه‌واداران و عاشقانی به‌ناوبانگترین یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له سه‌رتاسه‌ری عێڕاقدا سازده‌كات، له‌سه‌ر ته‌واوی ئامێره‌كانی (مۆبایل و كۆمپیوته‌ر و پلاتفۆڕمی یارییه‌كان).
هه‌روه‌ك له ماوه‌ی رابردوودا، پاڵه‌وانێتی زین فای 2، له چوارچێوه‌ی پلاتفۆرمی پێشه‌نگی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان Zain esports به‌ڕێوه‌چوو و له میانیدا، خه‌ڵاتی دارایی به‌خشرا به تیپه براوه یه‌كه‌مه‌كان و پاڵه‌وانێتییه‌كه له رێگای ئینته‌رنێتی ئامێری زین فای 2 به‌ڕێوه‌چوو.