لەچوارچێوەی هەوڵ و کارە بەردەوامەکانیدا بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی وەرزش و لاوان، کۆمپانیای زین (یەکێك لە کۆمپانیاکانی گرووپی زین ی پێشەنگ لە خزمەتگوزارییەکانی گەیاندن و داتا گوازراوەکان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست) و دەستەی ئاساییکردنەوەی یەکێتیی ناوەندی تۆپی پێی عێراق کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان رێکخست و تێیدا وردەکارییەکانی گرێبەستی سپۆنسەرکردنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتیمانی عێراقی لەلایەن زین، راگەیەنرا، کە لە مێژووی تۆپی پێی عێراقیدا بە گەورەترین گرێبەستی دادەنرێت، بۆ ماوەی دوو ساڵە لە رێکەوتی ئیمزاکردنی گرێبەستی سپۆنسەکردنەکە بە شێوەیەکی فەرمی، کە ساڵی رابردوو بە دیاریکراوی لە مانگی نۆڤێمبەری 2020 ئیمزاکراوە.
لەچوارچێوەی هەوڵ و کارە بەردەوامەکانیدا بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی وەرزش و لاوان، کۆمپانیای زین (یەکێك لە کۆمپانیاکانی گرووپی زین ی پێشەنگ لە خزمەتگوزارییەکانی گەیاندن و داتا گوازراوەکان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست) و دەستەی ئاساییکردنەوەی یەکێتیی ناوەندی تۆپی پێی عێراق کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان رێکخست و تێیدا وردەکارییەکانی گرێبەستی سپۆنسەرکردنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتیمانی عێراقی لەلایەن زین، راگەیەنرا، کە لە مێژووی تۆپی پێی عێراقیدا بە گەورەترین گرێبەستی دادەنرێت، بۆ ماوەی دوو ساڵە لە رێکەوتی ئیمزاکردنی گرێبەستی سپۆنسەکردنەکە بە شێوەیەکی فەرمی، کە ساڵی رابردوو بە دیاریکراوی لە مانگی نۆڤێمبەری 2020 ئیمزاکراوە.
کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە لە بارەگای سەرەکی کۆمپانیای زین ی عێراق لە بەغدا رێکخرا، بە ئامادەبوونی دەستەی ئاساییکردنەوەی یەکێتیی ناوەندی تۆپی پێی عێراق و ژمارەیەك یاریزان و کەناڵەکانی راگەیاندن، تێیدا سپۆنسەرکردنەکە جەختیکردۆتە سەر هاوبەشێتی ستراتیجی نێوان زین و یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، ئەمەش دەبێتە پاڵپشتیکردنی ئەو وەرزشەی لە عێراقدا لە هەموو یارییەکانی تر زیاتر جەماوەرییە، بە دیاریکراوی پشتگیریکرنی هەڵبژاردەی عێراق لە چەندین رووەوە، لەوانە کردنەوەی کامپی مەشق و راهێنان لەناوەوە و دەرەوەی عێراق، لەگەڵ چەندین چالاکی دیکەی وەرزشی تایبەت بە هەڵبژاردەی نیشتیمانی کە رۆڵیان دەبێت لە بەرزکردنەوەی توانای یاریزانان و گونجانی نێوانیان کە هاوکار دەبێت لە بەدەستهێنانی ئەنجامی باش لە بەشداریکردنەکانی داهاتوویدا.
سەرۆکی جێبەجێکاری زین ی عێراق عەلی ئەلزاهد وتی "ئێمە خۆشحاڵین بەبەردەوامیدانی پاڵپشتیکردنی هەڵبژاردەی نیشتیمانی کە نوێنەرایەتی ئێمەی عێراقییەکان دەکات، وەك ئایکۆن و سیمبۆڵێك وایە هەمووان بەدەوریدا دەخوولێنەوە و سەرچاوەی دڵخۆشکردنی گەلی عێراقە، سپۆنسەرکردنی هەڵبژاردەکە لەلایەن زین، لە چوارچێوەی ستراتیجییەتی زین ی عێراقدایە کە لەسەر بنەمای پشتگیریکردن و توانادارکردنی لاوان و کەرتە پەیوەندارەکاندایە وەك کەرتی وەرزشی، پێشمانوایە ئەم هاوبەشێتییە لەگەڵ یەکێتیی تۆپی پێی عێراق تەواوکارە بۆ دەستپێشخەرییەکانی زین ی عێراق لە پاڵپشتیکردنی وەرزشی عێراقی، متمانەشمان بەم هەڵبژاردەیە هەیە کە بەباشترین شێوە نوێنەرایەتی عێراق دەکات و ناوبانگی تۆپی پێی عێراقی بەرز رادەگرێت".
ئەلزاهد سوپاسی دەستەی ئاساییکردنەوەی یەکێتی تۆپی پێی کرد کە وێڕای ئەو ئاستەنگانەی بەهۆی پەتای کۆڕۆناوە روبەڕووی دەبنەوە رۆڵی هەبووە لە بەرەوپیشەوەبردنی یاری تۆپی پێ، بەهەمان شێوە سوپاسی هەڵبژاردەی عێراقی کرد لە تاقمی مەشق و راهێنان و یاریزانان و دەستەی کارگێڕیی، هەروەها سوپاسگوزاریی خۆی ئاراستەی هەوڵەکانی وەزارەتی وەرزش و لاوان کرد بۆ بەردەستکردنی پاڵپشتی بەردەوام و دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکان و رەخساندنی کەشێك بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام لە بەشداریکردنە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەکانی هەڵبژاردەی عێراق لە داهاتوودا.
لای خۆیەوە سەرۆکی دەستەی ئاساییکردنەوەی یەکێتیی ناوەندی تۆپی پێی عێراق ئەیاد بوونیان وتی "سپۆنسەریی لەگەڵ یەکێك لە گەورەترین کۆمپانیاکان لە عێراق وەك کۆمپانیای زین پاڵنەر و پاڵپشتی مادیی بە یەکێتی تۆپی پی و هەڵبژاردەی نیشتیمانی دەبەخشێت، لە پێناو رەخساندنی کەش و ژینگەیەکی گونجاو، لە رێگەی کردنەوەی کامپی مەشق و ئەنجامدانی یاری دۆستانە، کە رەنگدانەوەی ئەرێنیان دەبێت بەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردەی نیشتیمانی".
وتیشی "هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوەیە کەشی گونجاو فەراهەم بکرێت بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانی ، لە دەستەی کارگێڕیی و یاریزانان، بەو پێیەی لای رۆڵەکانی گەلی عێراقیدا پێگەی خۆی هەیە، هەمووشمان متمانەمان بە یاریزانەکان هەیە لە سەرکەوتنەکانیان بەردەوامدەبن بە ئاراستەی گەیشتن بە جامی جیهانی".
هەر لەم کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا کاپتنی هەڵبژاردەی عێراق ئەحمەد ئیبراهیم خۆشحاڵی خۆی بەم سپۆنسەرکردنە دەربڕی بەوەی کۆمپانیای زین یەکێکە لە گەورە کۆمپانیاکانی عێراق کە زۆر لە وەرزشوانان نزیکە بەتایبەتی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتیمانی و بەردەوام ئامادەبوونی لە کامپەکانی مەشق و راهێنان و یارییەکان بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی یاریزانان، زین مێژووێکی درێژی هەیە لە پاڵپشتیکردنی کەرتی وەرزش و لاواندا، بەتایبەت تۆپی پێ، کە لە رێگەی دەستپێشخەریی و لەخۆگرتنی وزە و توانا وەرزشییەکانیدا بەشداربووە لە بەرەوپێشبەوەبردنی کاری یەکێتیی ناوەندی یارییەکە و تۆپی پێ بە شێوەیەکی گشتی لە عێراقدا.
جێی باسە کۆمپانیای زین ی عێراق پاڵپشتیکاری یەکەمە بۆ لاوان و ورزشی عێراقی، چەندین دەستپێشخەری هەیە بۆ پاڵپشتیکردنی ئەم کەرتە لە رێگەی سپۆنسەرکردنی لە زۆربەی بەشداریکردنە نێودەوڵەتییەکاندا، لەوانە سپۆنسەرکردنی یاری ئەفسانەکان و چەندین یاری دیکەی نێودەوڵەتی کە رۆڵێکی زۆریان هەبووە لە هەڵگرتنی سزای نێودەوڵەتی لەسەر یاریگاکانی عێراقی، بۆ ئەوەی دەنگی جەماوەری عێراقی لە هاندانی هەڵبژاردە نیشتیمانییەکان و یانەکان لەناو یاریگاکانی عێراقدا بزرینگێتەوە".