- بدر الخرافي: ده‌ستپێشخه‌ری "The Masters" خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان بانگهێشت ده‌كات بۆ سه‌ركردایه‌تیكردن و به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كان. - 30 ئه‌ندامی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له چه‌ندین وڵاته‌وه به‌شدارییان له‌م ده‌ستپێخه‌رییه كردووه به ئامانجی گۆڕینی خه‌ونه‌كانیان بۆ راستیی.
- 24ی نۆڤه‌مبه‌ری 2024:
گروپی زین ده‌ستپێشخه‌ریی "The Masters" راده‌گه‌یه‌نێت، كه 30 كارمه‌ندی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی كۆمپانیا نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن به ئامانجی سه‌ركردایه‌تیكردن و داڕشتنی ئه‌زموونه‌كانیان له زین.
كۆمپانیای زین، پێشه‌نگی داهێنانه ته‌كنۆلۆژییه‌كان له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا رایگه‌یاند، ده‌ستپێخه‌ریی"The Masters"، له چوارچێوه‌ی ستراتیژیایه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كۆمپانیاوه دێت بۆ به‌ره‌وپێشبردن و به‌هێزكردنی تواناكانی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان كه خۆی له چوار پایه‌ی سه‌ره‌كیدا ده‌بینێته‌وه، ئه‌وانیش بریتین له: ستراتیژیای له خۆگرتنی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و ئاسانكاری بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتنیان به پڕۆسه‌كانی بڕیاردان له ژینگه‌ی كاردا. ئه‌م بواره دیزاینكردن و داهێنانی خزمه‌تگوزاری و به‌رهه‌م و ئه‌زموونه‌كانیش ده‌گرێته‌وه، كه هاوته‌ریب و گونجاوبن له‌گه‌ڵ توانا و خواست و ویسته‌كانیان.
زین روونیكرده‌وه، ئه‌و پایه سه‌ره‌كییانه جێبه‌جێكردنی پرۆگرامی "فێربوون و سه‌ركردایه‌تی"یش ده‌گرێته‌وه، كه یارمه‌تیده‌رن له په‌ره‌پێدانی ژینگه‌یه‌كی پاڵپشت و تیایدا خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان ده‌توانن ئه‌زموونه‌كانیان به‌شداری پێبكه‌ن و له ژینگه‌ی كاردا گه‌شه بكه‌ن، هه‌روه‌ها پایه‌ی كۆتایی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه، كار بۆ ده‌رخستنی تواناكانیان و گه‌یاندنی ده‌نگ و بیرۆڕاكانیان و گه‌ره‌نتی داننان و جێبه‌جێكردنی پێداویستییه‌كانیان و رێزلێنان له هه‌وڵ و به‌شداریكردنه‌كانیان ده‌كات.
گروپی زین روونیكرده‌وه، ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه، ئاماژه‌یه‌كه بۆ پابه‌ندبوونی كۆمپانیا به پاڵپشتیكردنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كار بۆ به‌هێزكردنی تواناكانی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان ده‌كه‌ن له ژینگه‌ی كار. درووستكردنی گرووپێك له‌لایه‌ن ئه‌و كارمه‌ندانه‌وه بۆ هاوكاریكردنی كارمه‌ندانى تر، دووپات له‌و ئامانجه سه‌ره‌كییه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و توێژه توانای پێشه‌نگایه‌تی و بڕیاردان و سه‌ركردایه‌تی هه‌یه و هاوكات هانده‌ری گۆڕانكارین. له‌م سۆنگه‌یه‌وه گرووپی زین هه‌ماهه‌نگییه‌كی ستراتیژی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی پیشه‌یی "Purplespace" پێكهێناوه (تاكه سه‌نته‌رێكه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ردنی تۆڕی كه‌مئه‌ندامیی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا) له پێناو تێپه‌ڕاندنی كرداره باوه‌كان.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و سه‌رۆكی جێبه‌جێكار له گروپى زین، بدر ناسر الخرافي رایگه‌یاند "وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی هه‌رێمیی پێشه‌نگ، ده‌ستمان به راگه‌یاندنی ده‌ستپێخه‌ریی "The Masters" كرد، كه ده‌رفه‌تێكه بۆ خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان بۆ سه‌ركردایه‌تیكردن و به‌ڕێوه‌بردنی كاره بازرگانییه‌كان.
الخرافي روونیكرده‌وه "ئه‌رك و پیشه‌ی زین تێپه‌ڕاندنی ئامانجه‌كانی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنه، و تیشكده‌خاته‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكورتییه‌كان و ئاسته‌نگییه‌كان، و هه‌روه‌ها كاركردن بۆ دابینكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی ئامانجدار كه ببێته هۆی گۆڕانكارییه‌كی سیسته‌ماتیكی دادپه‌روه‌رانه له ته‌واوی بازاڕه‌كانمان، و له‌م روانگه‌یه‌وه، ئێمه هه‌میشه په‌یمان نوێده‌كه‌ینه‌وه، بۆ به‌شداریپێكردنی هه‌مووان له پڕۆسه‌كانی بڕیاردان و كاره بازرگانییه‌كان، ئامانجی ئێمه بونیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كه هه‌مووان تیایدا به‌شداربن و كه‌س پشتگوێ نه‌خرێت".
جێگای ئاماژه‌پێكردنه، گرووپی زین كۆتایی به پرۆگرامی فێبربوون و سه‌ركردایه‌تیی هێنا، كه ماوه‌ی سێ رۆژی خایاند و 15 پسپۆڕ له ته‌واوی بازاڕه‌كانیدا به‌شدارییان تێیدا كردبوو، وێرای به‌شداریكردنی كارمه‌ندانی كۆماپانیای عومانتێل. ئه‌م پرۆگرامه له لایه‌ن The Butterfly به‌ڕێوه‌چوو، كه دامه‌زراوه‌یه‌كه بنكه‌كه‌ی له ئیماراته و ئامانجی پاڵپشتیكردن و یارمه‌تیدان و تواناسازی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته له رێگای كۆمه‌ڵێك بژارده و ده‌ستڕاگه‌یشتن به خزمه‌تگوزارییه‌كان و به‌شداریكردنێكی كارا له ته‌واوی پڕۆسه‌كانی بڕیارداندا له‌و بوارانه‌ی كاریگه‌ری ده‌كه‌نه سه‌ر ژیانیان.
زین ئاشكرایكرد، بڕیاره پسپۆڕان پاش كۆتایهاتنی پرۆگرامه راهێنانه‌كه‌یان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، و پاشان ده‌ست بكه‌ن به پێشكه‌شكردنی راهێنان به كارمه‌ندانى تری كۆمپانیا له ماوه‌ی رۆژانی دوای رۆژی جیهانی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان كه ده‌كه‌وێته 3 ی دیسه‌مبه‌ری 2024. شایانی باسه ئه‌م پرگرامه‌كه پێشتر هاوشێوه‌ی نه‌بووه و ئامانجی به‌هێزكردنی تواناكانی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته له بواره‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی كۆڕ و سیمینار، گه‌یاندنی ده‌نگ و بیروڕاكانیان و رێزلێنان له هه‌وڵ و به‌شداریكردنه‌كانیان.
پرۆگرامی پسپۆڕان به گرنگییه‌وه ده‌رفه‌ت بۆ كارمه‌ندانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ راهێنانكردن به كارمه‌ندانی دیكه‌ی گروپی زین و عومانتێل و كاركردن بۆ داكۆكیكردن له‌سه‌ر ئامانجه‌كانی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ده‌رباره‌ی كه‌مئه‌ندامیی، و به‌هێزكردنی تواناكانیان، و سه‌ركردایه‌تیكردن، و گووتاردان به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ر، و فێربوونی لێهاتوییه‌كانی پێشكه‌شكردنی كۆڕ و سیمینار، كه یارمه‌تیده‌رن له سه‌ركردایه‌تیكردن و داڕشتنی ئه‌زموونه‌كانیان.
پێشبینیده‌كرێت ژماره‌ی ئاماده‌بووان له دانیشتنه‌كانی "فێربوون و سه‌ركرایه‌تیكردن" بۆ پسپۆڕان، بگاته نزیكه‌ی 1000 كه‌س، و له رێگای ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌وه، ته‌واوی پسپۆڕانی گروپی زین و كۆمپانیای عومانتێل، ده‌رفه‌تی پاڵپشتیكردن له خۆیان و كه‌سانی دیكه‌یان بۆ ده‌ڕه‌خسێت و ده‌توانن ئه‌زموونه‌كانیان دابرێژن و رۆڵی سه‌ركردایه‌تی بگێڕن له هه‌ر شوێنێكدابن، گروپی زین باوه‌ڕی وایه هه‌وڵه‌كانی ده‌ستتپێشخه‌ری The Masters، نه‌ك ته‌نها كار بۆ په‌ره‌پێدانی پرۆگرامی له خۆگرتن و گشتگیریی ده‌كات، به‌ڵكو پێوه‌رێكیش له‌م بواره‌دا داده‌نێت، به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی 30 كارمه‌ندی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندان ده‌كه‌ن له چه‌ندین وڵاته‌وه به ئامانجی گۆڕینی خه‌ونه‌كانیان بۆ راستیی.
گروپی زین له ماوه‌ی رابردوودا پرۆگرامی (WE ABLE)ی تایبه‌ت به خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان راگه‌یاند به ئامانجی په‌ره‌پپێدان و جێبه‌جێكردنی پرۆگرامی به‌رده‌واميی بۆ هه‌مووان، زین باوه‌ڕی به مافه‌كانی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان هه‌یه كه ده‌توانن به‌شدارییه‌كی كارایان له هێزی كار و كۆمه‌ڵگادا هه‌بێت، بۆیه ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه به‌شێكه له دیدێكی گشتگیر و هه‌مه‌ڕه‌نگ و یه‌كسانی كاره‌كانیی، هه‌روه‌ها هاوشانی دامه‌زراوه و هاوبه‌شه پسپۆڕه‌كانی كارده‌كات بۆ پێشخستن و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م ستراتیژیایه.
پرگرامی "گشتگیریی و له خۆگرتن"ی زین تایبه‌ت به خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌كان، هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانی "په‌یمانی جیهانی تۆڕی بازرگانی و كه‌مئه‌ندامان"ی سه‌ر به رێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی، كه هانی كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی نوێ ده‌دات بۆ به‌هێزكردنی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان له بواره‌كانی ئابووری و دارایی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سوود له كاری شایسته ببینن و سه‌ربه‌خۆیی دارایی به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌مه‌ش واتای ره‌خساندنی هه‌لی كاری زیاتر و باشتر، و هه‌روه‌ها دابینكردنی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی و راهێنانی پێویست و ئاسانكاری بۆ گه‌یشتن به شوێنی كار و دامه‌زراندنی ئه‌و توێژه.
كۆتایی